باۆکــی ئیلێاس
Ir al canal en Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Mostrar más520
Suscriptores
-124 horas
Sin datos7 días
-330 días
Archivo de publicaciones
بـاسی سـحری مرشوش رشێندراو
سیحری ڕشێنراو (سحر المرشوش):
بریتییە لەو جۆرە سیحرەی کە لەڕێگەی نووسینی ناوی جنۆکەکان و تلاسم، کە تیایدا پشت دەبەسترێت بە جنۆکە و شەیتانەکانەوە لەسەر کاغەزێک دەینووسن و دەیسووتێنن، وە لەسەر شتێک دەخوێنن کە بتوانرێت بڕشێندرێت، نموونەی: ئاو، خۆڵ، خوێن، کە تیایدا مووی لاشەی کەسەکان یان پیسایی کەسەکان یان ماڵەکە تێکەڵ دەکرێن. هەندێک جار ڕەنگاوی ڕەش و سوور و زەرد تێکەڵیان دەکرێت، دواتر لە شوێنێک دەرژێنرێت کە بە ئامانج گیراو بێت.
جـیاوازی ئەم سیحـرە لەگەڵ باقی سـحرەکانی تر چییە ؟
ئەم سیحرە بۆ کەسێکی دیاریکراو ناکرێت، بەڵکوو بۆ ماڵەکە بە گشتی دەکرێت یان لە شوێنی کارەکە دەکرێت؟ ترسناکییەکەی ئەوەیە هەر کەسێک لەو ماڵە بژیێت یان نان بخوات یان بە سەردان بچێت یان لە بەردەم دەرگایان بوەستێت کاری تێدەکات ئەگەرچی ئەو کەسەش مەبەست نییە. ئایا ئەم ماڵە یان ئەم شوێنە دەبێتە جێگای جن و شەیتانەکان؟ هەرچی بچێتە ناوی دڵتەنگ و ناڕەحەت دەبێت وە پڕ دەبێت لە مێروولە و مار و پشیلەی زیان بەخش وە تیایدا جنۆکەی کافر دەخەوێت؟ ئەندامانی خێزانی ماڵ تووشی دەمەقاڵە و شەڕ دەبن، خۆشیان نازانن لەسەر چی توڕە بوون و عەسەبی بوون و شەڕ و جنێوی بەردەوام تیایاندا دەبێت؟ ژن دەهێنن هەمیشە شەڕ درووست دەبێت؟ شوو دەکەن هەر بە شەڕ؟ ژن تەلاق دەدەن کچیان تەلاق دەدرێت بەبێ ئەوەی بزانن کە ئەم شوێنە ڕشێنراوە یان بۆتە مۆڵگەی جنۆکەی کافر وە بۆتە شوم بەسەرییانەوە.
سەلەف کە باسی سیفەتەکانی الــلّٰــه تعالی ئەکەن ئەڵێن: (بلا کیف)
واتا بەبێ باسکردنی کەیفیەت، چونکە کەیفیەتی نازانین تەنها الــلّٰــه ﷻ خۆی ئەیزانێت
ئەمەش ڕەددێکی بەهێزە بۆ موفەویزە کە تەفویزی مانای سیفات ئەکەن ئەڵێن نازانین مانای سیفەتەکە چیە!
گەر سەلەف ئیسباتی ماناکەی نەکەن چۆن ئەڵێن: بلا کیف ؟
تۆ ئەبێ شتێک ئیسبات بکەیت ئینجا بڵێی باسی چۆنیەتیەکەی ناکەم، گەر هیچ شتێکت ئیسبات نەکرد چۆن ئەڵێی چۆنیەتیەکەی باس ناکەم ؟ ئاخر شتەکە بوونی نەبێت چۆن چۆنیەتی ئەبێت ؟
گەر لەمە تێناگەیت سەیری ئەم نموونەیە بکە
من ئەڵێم زید سەیارەی هەیە، بەڵام باسی چۆنیەتی سەیارەکەی زید ناکەم
ئەمە ئیسبات کردنی سەیارەیە بۆ زید
بەڵام گەر ووتم زید سەیارەی نیە، بەڵام باسی چۆنیەتی سەیارەکەی زید ناکەم
ئەمە قسەیەکی پوچە، کە سەیارەم ئیسباتم نەکرد بۆی، چۆن باسی چۆنیەتی ئەکەم ؟!
﴿مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِ﴾
هەر کەسێک ئەوانە بکات بە ئیمام و دیفاعیان لێ بکات کە تەعطیلی سیفەتەکانی الــلّٰــه تعالی ئەکەن ئەوا بەشێک لەم ئایەتە ئەیگرێتەوە.
.
سەبرتان نیە بۆیە دوورن لە مەنهەجی سەلەف
زۆرینەی گەنجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەنها چاویان لە ڕووکەشی کارەکانە و تامەزرۆی ئەنجامی خێران، بۆیە دڵیان ڕەقە بەرامبەر مەنهەجی سەلەف و دژی دەوەستن
گەنجی ئەمڕۆ بیر دەکاتەوە دەڵێ
ئەم حکومەتانە کافر و دژە دینن، خاوەنی چەک و سەرباز و دەسەڵات و پشتیوانی دەرەکین، دەبێ ئێمەش کۆمەڵێک خەڵک پێ بگەیەنین لەسەر دژایەتی کردنی ئەم حکومەتانە، بۆ ئەوەی سبەی ڕۆژ دەست بکەن بە جەنگان لە دژیان و گەڕاندنەوەی حوکمی ئیسلام
تۆش پێی دەڵێی
براکەم وەرە با کتێبەکانی سەلەف بخوێنینەوە خۆمان شارەزا بکەین لە مەنهەجی سەلەف، ببین بە خاوەن عەقیدەیەکی پاکی کە عەقیدەی ئەهلی سوننەیە
ئەویش دەڵێ
کتێبەکانی سەلەف پڕیەتی لەمانە
ئەوەی بڵێ قورئان مەخلوقە کافرە
ئەوەی بڵێ الله لەسەر عەرش نیە کافرە
ئەوەی ئەم سیفەتە پەک بخات کافرە
ئەوەی وابڵێ و وابکات کافرە
من چیم داوە لەم شتانە ؟!
حکومەت عەلمانیە دژە دینە
حوکمی ئیسلام بوونی نەماوە
چیم داوە لە بابەتی خلق القرآن و ئەسماء و صيفات و تەکفیری ئەم فرقانەی دژی ئەهلی سوننەن ؟
حکومەت بەم کتێبانەی سەلەف لەناو دەچێت ؟
هەموو کتێبەکانی سەلەفم لەبەر بێت بە قەدەر فیشەکێک زیانی نیە بۆ ئەم حکومەتە، ئەسلەن تاکو خەریکی ئەم شتانە بم حکومەت حەقی بەسەرمەوە نیە، بۆیە نامەوێ خۆم خەریک بکەم بەم کتێب و بەم باسانە، ئەم باسانە گەنجان سارد دەکەنەوە لە جیهاد، بەڵکو دەبێت تەنها خەریکی ئەم حکومەتانە بین جگە لەم حکومەتانە مەجالی هیچی ترمان نیە، بڵێ فلان حاکم کافرە، بڵێ سەربازەکانیان کافرن، مەلاکانی سەر بە دەسەڵات کافرن، بەس خەریکی ئەمانە بە، ئەوانەشی سەلەف تەکفیری کردوون نەک تەکفیریان ناکەم بەڵکو لە ڕقی ئەوان بە ئیمامیان دەزانم، ئەسلەن باسکردنیان هەر فیتنەیە و بۆ مەشغول کردنی گەنجانە
جا ئەم جۆرە گەنجانە لە تامەزرۆیی و پەلە کردنیان بۆ گەڕانەوەی حوکمی ئیسلام ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێ مەنهەجی سەلەفە، تەنها ئەوەیان لا گرنگە چۆن حکومەت بڕوخێنن و حوکم بکەن، بۆیە دەبینیت سەرەنجام گەنجانێکی زۆر جاهیل دەردەچن بە مەنهەجی سەلەف لە تەواوی علومەکاندا، بە تایبەتی لە عەقیدە یان مورجیئە دەردەچن یان خەواریج، گرنگی حوکم کردنیش لای ئەوان تەنها جێبەجێ کردنی حەددەکانە، هێندەی خەم لەوە دەخۆن کە دەست بڕینی دز کراوە بە بەند کردن، هێندە خەم لەوە ناخۆن کە کەسانێک الله تعالی پەک دەخەن لە سیفەتەکانی و ئینکاری قورئان و سوننەت دەکەن کەچی کراون بە ئیمام، بەڵام گەر بێتو تۆ مەلایەک بە موسڵمان بزانیت کە ئەو بە کافری دەزانێ، ڕەنگە تەکفیرت بکات یان بە گومڕات بزانێ.
سەرەنجام
نە هەبوونی عەقیدەیەکی پاک
نە گەڕاندنەوەی حوکمی ئیسلام
ئەو کەسەی عەقیدەی پاک نەبێ هەرگیز حوکمێکی ئیسلامی پاکت بۆ ناگەڕێنێتەوە، بەڵکو ئەو حوکمەت بۆ دەگەڕێنێتەوە کە خۆی لەسەریەتی
الفلوس بطبيعتها لا تغيّر النفوس، ولكن تكشِف النفوس.
پــارە بە ســروشتی خــۆی دەروونەکان ناگۆڕێت، بەڵکو دەروونەکان دەردەخات.
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
"مَنْ لَزِمَ الِاسْتِغْفَارَ جَعَلَ اللَّهُ لَهُ مِنْ كُلِّ ضِيقٍ مَخْرَجًا، وَمِنْ كُلِّ هَمٍّ فَرَجًا، وَرَزَقَهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ".
📚رواه أبو داود (١٥١٨) وابن ماجه (٣٨١٩) ، وأحمد في "المسند" (1/248) ،#واتــــــه: عبدالــلّٰــهی کوڕی عەباس رضی الــلّٰــه عنهما دەڵێت: پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فەرمووی: "هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئیستیغفار کردن ئەوا الــلّٰــه لە هەموو تەنگانەیەک ڕێگایەکی بۆ دەکاتەوە، وە لە هەموو خەمێکدا خۆشییەکی بۆ دێنێت، وە ڕزق و ڕۆزی دەداتێ لەو شوێنەی کە گومانی لێی نییە.
یەک لەنیشانەکانی فیتنەی ئەم ئوممەتە
زۆربونی قورئان خوێنە
بە پێچەوانەی کەسانێک پێیان وایە نیشانەی خێرە لەم ئوممەتەدا
چون کار کردن پێی تەنها بوەتە خوێندنەوەی
هەروەک حەسەنی بەصری دەیفەرموو:
شایستەترین کەس بەقورئان ئەوانەن کاری پێ دەکەن با نەشی خوێننەوە و لەبەری نەکەن
ابن عبدالهادي الحنبلي لەو کتێبەی دەربارەی هاوسەرەکەی کە ناوی بُـلـبُـل بوو نوسی بەناوی: (لقط السُنبل في أخبار بُلبُل) :
#دەڵـێـت: ئافرەتێکی زۆر باش و پاک و دیندار و بەڕێز بوو، بەهۆی طاعونەوە ساڵی (883) وەفاتی کرد، (10) سـاڵ لام بوو ڕۆژێک لە ماڵەکەی دەرنەچوو، تا ئەوەی براکەم زەواجی کرد، داوای کرد لە من بُـلـبُـل ئامادەی ئەو زەواجە بێت، ڕەتی کردەوە و وتــی: سوێندم خواردوە لەم ماڵە ناچمە دەر مەگەر بە مردووی.
الــشــوکـانــي ئـەڵــێ:
دەربارەی صیفەتەکانی الــلّٰــه لەم بەشەدا سێ مەزهەب هەن یەکەمیان: هیچ ڕێگایەک نیە بۆ تەئویل کردن تێیدا بەڵکو لەسەر ڕوکەشەکەی بەڕێ ئەکرێت و هیچ شتێکی لێ تەئویل ناکرێت وە ئەمە وتەی موشەبیهەکانە .
📚[ إرشــاد الــفــحــول (٢٣/٢) ]ـــــــــــــ ئەم کابرا ئەشعەری جەهمیە دەربارەی صیفات ئەڵێ هیچ ڕێگایەک نیە بۆ تەئویل کردنی!! #واتــە: صیفات جێگیر ناکات بەو شێوازەی کە سەلەف جێگیریان کردووە، بەڵکو ئیشی شــوکـاني ئەشعەری جەهمی تەئویلە وە دەڵێت ئەم مەزهەبە لەسەر ڕوکەش صیفاتەکە بەڕێ ئەکەن کە ئەمە وتەی موشەبیهەکانە!! بە ئەهلی سوننە ئەڵێت موشەبیهە، هەربۆیە من و تۆ کە صیفات جێگیر ئەکەین بۆ الــلّٰــه سبحانە وتعالی بەبێ تشبیهـ و تحریف و تأویل و تکیف و تمثیل ... لای شوکاني موشەبیهەین چونکە لەسەر ڕوکەش صیفاتەکان بەڕێ ئەکەین وەک پێشینمان، لەبەر ئەوەی تەفسیری سەلەف بۆ ئایەتی صیفات و فەرموودەی صحیح ـی صیفات بریتیە لە خوێندنەوەکەی #بـۆنمونە ئایەتی (الرحمن علی العرش استوی) سەلەف ئەڵێن تەفسیرەکەی بریتیە لە خوێندنەوەکەی نەک وەک ئەشعەریەکان تأویل بکەین و بڵێین (استوی) واتە (استولی) نەخێر بەڵکو استوی واتە بەرزبوونەوە نەک بڵێین استولی واتە دەست بەسەردا گرتن معاذ الــلّٰــه. #الشوکاني_الأشعري_الجهمي
الــقــرطـبـي ئــەڵــێ:
موجەسیمە ئەوانەن کە ئەوەی لە کیتاب و سونەت ڕوکەشەکەی جیسمی تیایە کۆیان کردۆتەوە بگرە بیروباوەڕیان وایە کە الــلّٰــه جیسمە، وە وێنەی هەیە، ڕوی هەیە، چاو و دەست و لا پێ و پەنجەی هەیە.
📚[الـمـفـهـم (٦٧٠/٦)]ــــــــــ سەیرکەن بزانن چۆن قرطبي ئەشعەری بوختان ئەکات بۆ ئەهلی سوننە کە گوایە ئەڵێن الــلّٰــه ﷻ جسمە معاذ الــلّٰــه هــذا بـهـتـان الـعـظـیـم لەکاتێکدا ئەهلی سوننە و جەماعە سیفەتی (جسم) ـیان بۆ الــلّٰــه سبحانە وتعالی نە نەفی کردوە نە جێگیریان کردووە، وە هەروەها بەوانە ئەڵێت موجەسیمە کە چاو و دەست و پێ بۆ الــلّٰــه سبحانە وتعالی جێگیر ئەکەن بەو شێوازەی کە لە قورئان و فەرموودەی صحیح هاتووە کە ئەوانەش ئەهلی سوننە و جەماعەن، ئێستا من و تۆیەک کە سیفات بۆ الــلّٰــه جێگیر ئەکەین بەبێ تحریف و تکیف و تمثیل و تشبهـ و تعطیل ... لای قرطبي ئەشعەری موجەسیمەین!! #القرطبي_الأشعري_الجهمي
حذيفة المرعشي دەڵێت :
ئاممانە ئاگاداری دیاری خراپەکار و گەمژەکان بن چونکە ئەگەر قبوڵی بکەن ئەوا وا گوومان دەبەن کە ئێوە ڕازین بە کردەوەکانیان .
📚[شعب الإيمان للبيهقي/٩٤٢٦]
«لە ترسا خەوی لێ نهکەوتوه»
عن شداد بن أوس رضي الــلّٰــه عنه :
أنَّهُ كَانَ إذَا دَخَلَ فِرَاشَهُ فَكَانَ عَلَى فِرَاشِهِ كَأنَّهُ حَبَّةُ القَمْحِ عَلَى المِقْلَى وَكَانَ يَقُولُ : اللَّهُمَّ إنَّ النَّارَ مَنَعَتْنِي النَّوْمَ. ثُمَّ يَقُومُ إلَى الصَّلَاةِ.
شەدادی کوڕی ئەوس الــلّٰــه لێی ڕازی بێت.
کاتێک دەچووە سەر جێگاکەى، وەک وابوو دەنکە گەنمێک بێت لەسەر مەنجەڵێکی ئاگر دەیفەرموو: پەروەردگارا ( یا الــلّٰــه) ئاگر ڕێگری لێکردووم بخەوم ( لە ترسا خەوم لێ ناکەوێت پاشان هەڵدەستا بۆ نوێژ)
📚[الزهد للإمام أحمد - زوائد ابنه عبدالــلّٰــه].
ئیمامی ئیبن عومەر دەفەرموێت:
هۆکاری وەفاتی ئیمامی ئەبوبەکر وەفاتی پێغەمبەر ﷺ بوو، بەردەوام ئیمام ئەبوبەکر لەشی لاواز دەبوو تاوەکوو وەفاتی کرد - لەخەفەتی بۆ وەفاتی پێغەمبەر ﷺ -.
📚[تاريخ الخلفاء (65)].
#گــەر_ئـیـسـلامـتـان بەلاوە دینی عەرەبە و دینی خۆتان نییە، ئەم عەباو نیقابە ڪڵتوری عەرەبە ئەوا خۆ ئەم بەڕەڵایی و خۆ ڕووتڪردنەشتان هی ئافرەتی ڪورد نییە، حەفسەخانی نەقیب دەلینگێ لە بیجامەڪەی بە قای جڵی سەر و خواروتانە،
#گــەر_ڕاســت_ئـەڪـەن و وا ڪورد پەروەرن بۆ جڵی ڪوردی لەبەر ناڪەن بەم ڪابۆ و تەنورە تەسڪ و تەنڪانەوە دایم ئەسوڕێنەوە بای ڕوبعێ جەستەی نەشاردوونەتەوە،
#گــەر_ڕاســت_ئـەڪـەن و وا ڪورد پەروەرن ئەی چیتانە لە ئێرانەوە شەڕە جنێو و قسە وتنتانە بە ڪوردی عێراقی، یان لە عێراقەوە شەڕە جنێوتانە لەگەل ڪوردی ئێران،
#ئـێـوە_قـەومـێـڪـن تۆزێڪ بەخێری ئیسلام وەڪ مرۆڤتان لێهات گەرنا هەمووتان ئاگر پەرست و شەیتان پەرستی ئێزیدی دەبوون و بە تەمەنتان ئاوتان بەر لاشە نەئەڪەوت،
#ئـێـوە_قـەومـێـڪـن لەناو خاڪی عەرەبن موچەشتان بە دەستی ئەم عەرەبە پێ پەتیانەیە ڪە ٢٢ دەوڵەتیان هەیە و ئێوەش تا ئێستا نیمچە هەرێمێڪن یاخود چوار پارچەی خۆ فرۆش و دژە یەڪترن، الــلّٰــه قەومی ڪافر ئەناسێ لەم پارەچەی ئێمە چەندین حیزب و لایەن هەیە هەموویان دوژمنی یەڪن جا ئێرانی بێ ئەخلاقیش و تورڪی دوورە دینیش تێڪەڵی بونایە ئینجا حاڵمان جوانەبوو ئەوسا بە شەش ساڵ موچە نەئەهاو نەك شەش مانگ، شەیتان سەری لێ تێڪداون تەنها ڵە دژی ئیسلام كوردایەتی و نیشتیمان پەروەریتان بیر دێتەوە، خۆ گەرنا زۆرێڪ لەوانەی ڪوردایەتی بە ئێمە دەفرۆشن نیو هێندەی من جڵی ڪوردی لەبەر ناڪەن و لە ولاتانی ئەۆڕوپی ئەژین، ڪوردایەتیمان پێ ئەفرۆشنەوە بە دژایەتی ئیسلام،
قەومی #ڪورت
ئەوانەی ئەمڕۆ کە بانگەشەی جیهاد ئەکەن بڕوایان بە مەسائیلی عەقیدە زۆر پتەو نیە و تەنها بیریان لەلای چەکە
سەیری ئەم ڕووداوە بکەن ئەوکات تێئەگەن کە چەسپاوی لەسەر عەقیدەیەکی پاک هەندێک جار کاریگەری لە چاک بەهێزترە و باشترە
لە سەردەمی سلف جەهمیەکان بێ دەسەڵات و لاواز بوون، دوو مامۆستا گەورەکەیان جعد بن درهم (١٠٥ هـ) و جهم بن صفوان (١٢٨ هـ) لە سەردەمی ئومەوییەکان کوژران، لە سەرەتای سەردەمی عەبباسیەکانیش هەر بێ دەسەڵات و لاواز بوون، بەڵام لە سەردەمی المأمون (٢١٨ هـ) موعتەزیلەکان خۆیان نزیک کردەوە لە مەئمون و عەقیدەی جەهمیان فێری کرد و ئەویش خەڵکی لەسەر تاقیکردەوە بە زەبری هێز
سەیرکەن لەم قۆناغەدا بەڵانسی هێز گۆڕا، ئەمجارە خەلیفە لەگەڵ کافراندایە و ئەڵێ هەر زانایەک وەک ئەوان کوفر نەکات ئەیگرم و ئەیکوژم
سەردەمەکە تەواو گۆڕاوە دەسەڵاتیش بۆتە بەشێک لە کوفرە باوەکەی سەردەم، وەکو ئەمڕۆی خۆمان
ئیمام احمد کە ئیمامی ئەهلی سوننە بوو لەو کاتە بە شایەتی زانایانی ئەوکات و دواتریش، چی کرد ؟ ووتی ئێستا سەردەمەکە گۆڕاوە دەسەڵات بەشدارە لە بڵاو کردنەوەی کوفرەکە، ئەبێ بە زەبری هێز بیڕوخێنین و خروج بکەین ؟
نەخێر، بەڵکو بە توندی دژی ئەوە وەستا کە خروج بکرێ، چونکە ئەیزانی چەند کەسێکی کەم ناتوانن شەڕ لەگەڵ خەلافەتێک بکەن کە سنوورەکەی داخیلی ناو سێ کیشوەر بووە، سەرەنجام زانایەک هەموویان ئەگیرێن و ئەکوژرێن و زەلیل و ریسوا ئەکرێن لە بەردەمی مەئمون، هەروەک حەججاج گەورە تابعینەکانی ئەم ئوممەتەی گرت و سوکایەتی پێکردن و کوشتنی، سەرەنجام دەسەڵاتیان بەهێزتر بوو، زاناکانیش کوژران و گیران، خەڵکیش توشی فیتنە بوو بە ڕژانی خوێن، دۆخەکە خراپتر بوو باشتر نەبوو، ئەو فەسادەی کە خروجیان کرد بۆ لابردنی نەیان توانی لایبەن، بەڵکو زۆر فەسادی گەورەتر دروست بوو لە خروجەکە، ئیمام احمد لەم حاڵە تێئەگەیشت بۆیە دژی خروج کردن وەستا، ئەیووت ئەم فیتنەیەی ئێستا تەنها بۆ زانایانە بەڵام کە خروج کرا فیتنەکە هەموو خەڵک ئەگرێتەوە
سەرەنجام چی بوو ؟
ئیمام احمد سێ خەلیفەی بەڕێکرد بە بە بەردەوام بوون لەسەر عەقیدەکەی و ڕەتدانەوەی کافران، لە کۆتاییدا خەلیفەی چوارەم المتوکل میحنەکەی هەڵگرت و ڕێزی لە ئەهلی سوننە و ئیمام احمد گرت و خۆی پرسیاری ئەم بابەتەی لێئەکرد تاکو فێر بێت
ئەهلی سوننە سوور بوون لەسەر عەقیدەکەیان، خروجیان نەکرد چونکە توانای هێزی بەرامبەریان نەبوو، بە زەلیلی نەمانەوە بەڵکو الله سەری خستن بەسەر کافران چونکە ڕاستگۆ بوون و چەسپاو بوون لەسەر عەقیدەیەکی پاک
نەیان ووت ئەم باسە عەقیدەییانە گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە خروج بکەین و خەلیفە لادەین لە دەسەڵات، خۆ ئەگەر الله سەری نەخستبوام ئەهلی سوننە هەر ژێر دەستە بووان ئەوا هەر تاوانیان نەبوو عوزریان هەبوو، وە بە عەقیدەیەکی سەلیم ئەگەڕانەوە لای الله، بەڵام گەر حوکمی هەموو زەوییان کردبوایە بەڵام بە عەقیدەیەکی خراپ و دوور لە سوننە، سەرەنجام لە قیامەت چ عوزرێکیان ئەبوو ؟
زۆر جار ئەبینم هەندێک گەنجی خوێن گەرم و حەماسی ئەڵێن: هەموو کتێبێکت لەبەر بێت و پڕ لە عیلم بیت، مادام چەکدار نەبیت ناتوانیت دژایەتی کافران بکەیت و لەناویان ببەیت، هەموو کتێبەکانی دونیا کۆبکەرەوە بە قەد فیشەکێک زیان نادات لە کافران
بابەتی عەقیدەکە زۆر بە سووکی سەیر ئەکەن، بێئاگان لەوەی عەقیدەیەکی سەحیح لە پێشی جیهادەوەیە.
ئیثبات کردنی ناوی (الفاتن) بۆ الــلّٰــه ﷻ
عمرو بن دینار ئەڵێ:
بیستم عبدالــلّٰــه بن الزبیر لە ووتاردا دەیووت: الــلّٰــه هادی و فاتن-ە.
قال الإمام مالك (١٧٩ هـ) :
عَنْ زِيَادِ بْنِ سَعْدٍ عَنْ عَمْرِو بْنِ دِينَارٍ أَنَّهُ قَالَ: سَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ الزُّبَيْرِ يَقُولُ فِي خُطْبَتِهِ: إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْهَادِي وَالْفَاتِنُ.
📚(الموطأ : 2620)ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سەنەدەکەی سەحیحە فاتن: بە مانای گومڕاکەر دێت بەو مانایەی کە هیدایەت و گومڕا کردن لە دەستی الــلّٰــه دایە، بۆیە لەگەڵ ناوی هادی هاتووە. موسی علیه السلام فەرمووی: (إِنۡ هِیَ إِلَّا فِتۡنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَاۤءُ وَتَهۡدِی مَن تَشَاۤءُۖ) [الأعراف: ١٥٥]
ئەوانەی عیلمیان نیە کەچی هەمیشە گوێ بۆ شوبوهات ئەگرن، سوور ئەزانن لایەنی بەرامبەر گومڕایە کەچی هەر گوێیان لێ ئەگرن ئینجا شوبهەکانیان نەقل ئەکەن و ئەڵێن نازانین چۆن لێی دەرباز بین
ئەم جۆرە کەسانە ئیهمال بکەن
وەڵامیان مەدەنەوە
با لەناو لێشاوی گومڕاییەکانیاندا شەپۆڵ بدەن، هەر بەو حەسرەتەوە سەر بنێنەوە کە یەکێک هەبێ بتوانێ ئەو شوبوهاتانەی ناو دڵیان بڕەوێنێتەوە بەڵام دەستیان نەکەوێ، چونکە ئەم جۆرە کەسانە دینیان زۆر لەلا بێ نرخە بۆیە ئامادەن گوێ بۆ شوبهەی هەموو گومڕایەک بگرن.
ئەم جۆرە کەسانە گەر خواردنێکیان پێ بێت ئامادە نین خواردنەکە لە بەردەمی ئاژەڵێک دابنێن نەوەکو پیسی بکات و خواردنەکە بفەوتێ
وە ئەگەر کیسێک پارەیان پێ بێت ئامادە نین بیخەنە بەر دەستی دزێک نەوەک بیبات
بەڵام لایان ئاساییە دینەکەیان بخەنە بەر دەستی مبتدع بە گوێ شل کردن بۆیان و هاتوچۆکردنی شوبوهات بەناو دەمارەکانیان، تاکو دینەکەیان لە دەست ئەدەن.
أبو يعلى الفراء (٤٥٨ هـ) لە الأحكام السلطانية ئەڵێ:
لە ڕیوایەتی المروذي (٢٧٥ هـ) هاتووە کە ئیمام احمد (٢٤١ هـ) ئەڵێ:
بێگومان ئەبێ موسڵمانان حاکمیان هەبێت، ئایا حەقی خەڵکی هەروا ئەفەوتێ ؟!
لابد للمسلمين من حاكم، أفتذهب حقوق الناس ؟!
📚(الأحكام السلطانية : ٧١/١)________ لەلای بەچکە خەواریجەکان گەر حاکم کافر بوو، هەڵیان کوتایە سەر ماڵت هەموو پیاوەکانیان کوشت و ماڵەکەیان دزی و دەست درێژیان کردە سەر کچ و ژنەکەت، بۆت نیە سکاڵا تۆمار بکەیت یان تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەیت، با ماڵ و سامان و گیان و ناموست هەمووی بفەوتێ مادام حاکمەکە کافرە! ئەمانە ڕەخنە لە مەدخەلیەکان ئەگرن کە ئەڵێن: حاکم هەرچی لێکردیت قسە مەکە، کەچی خۆیان ئەڵێن: هەرچیت لێکرا قسە مەکە مادام حاکم کافرە!
