باۆکــی ئیلێاس
Ir al canal en Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Mostrar más520
Suscriptores
-124 horas
Sin datos7 días
-330 días
Archivo de publicaciones
لە دونیا دەرچوو،
تێری نەخوارد لە نانی جــۆ.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّهُ مَرَّ بِقَوْمٍ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ شَاةٌ مَصْلِيَّةٌ فَدَعَوْهُ، فَأَبَى أَنْ يَأْكُلَ قَالَ: خَرَجَ رَسُولُ الــلّٰــهِ ﷺ مِنَ الدُّنْيَا وَلَمْ يَشْبَعْ مِنَ الْخُبْزِ الشَّعِيرِ.
لە ٲبي هریرة ـەوە، کە بەلای کەسانێکدا ڕۆیشت کە لە بەر دەمیان مەڕێکی برژاو هەبوو جا بانگیان کرد ئەویش ڕەتی کردەوە کە بیخوات، فەرمووی: رسول الــلّٰــه ﷺ لە دونیا دەرچوو، وە تێری نەخوارد لە نانی جۆ.
📚[صحيح البخاري (5414)]
🔻قال بلال بن سعد : رُبَّ مسرور مغبون ولا يشعر ، يأكل ويشرب ويضحك ، وقد حق له في كتاب الــلّٰــه أنه من وقود النار.
بلالی ڪوڕی سعد ئەفەرموێت:
زۆر ڪەس هەیە دڵخۆشە، بەڵام خەسارەتمەندەو هەستی پێ ناڪات، ئەخوات و ئەخواتەوەو پێ ئەڪەنێت، ڪەچی لە ڪتابی الــلّٰــه ﷻ بۆی دانراوە ڪە سوتەمەنی ئاگرە .
📚«زوائد الزهد لعبدالــلّٰــه بن أحمد(2320) وـ «حلية الأولياء (٢٢٣/٥)»
#پـاسـاوم بۆ بھێنەرەوە؛ ئەگەر نامەت نارد و وەڵامم نەدایتەوە، ڕەنگە ماندووبم و توانای هیچ شتێكم نەبێت.
#پـاسـاوم بۆ بھێنەرەوە گەر زەردەخەنەم بە ڕوودا نەکردیت، گەر لە نزیکتەوە تێپەڕیم و نەمبینیت، #ڕەنــگــە من لە دنیایەکی تردا بم و تۆ هیچی لە بارەوە نەزانیت.
گەر بینیت خەڵك پێت سەرسام بوون،
باش بزانە بە جوانیەك سەرسامن ڪە الــلّٰــهﷻ دەری خستوە، وە ئەو ناشرینیە نازانن ڪە الــلّٰــه عزوجل بۆی ستر ڪردویت"
بۆیە سوپاس گوزاری الــلّٰــه تعالی بەو مەغرور مەبە"
۞ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ؟؟
ئەو پۆست و ئیمان و تەقواو عیلم و ئەدەبەی لە پۆستەڪان داو لە سۆشیال میدیا بانگەشەی بۆ دەڪەین ڕوبعێك نەك نیوەشی لە خۆماندا تطبیق بوایە دنیا لە شوێنێڪی تر بوو "
جا سەیر ئینسان چەن پیسە لە دوای ڪیبۆردێك بە انواع و اشڪاڵ شێوە حەقیقەتی نەفس و دینی خۆی شاردوەتەوە بەرگێڪی وای پۆشیوە ئەڪرێت بڵێین درعێڪە لە ئیمان عەمەلەڪەشی دەرزیەڪە لەناو باخی خەرمان "
᠅تاڪەی بەئاگا نایەنەوە ڪردارەڪانتان ئەچێتە تەرازووی قیامەتتان!!
#طلــــب_العلـــم❗
🔻ئیمام شافعی رحمە الــلّٰــه تعالی ئەفەرموێت:
طَلَبُ الْعِلْمِ أَفْضَلُ مِنْ صَلاةِ النَّافِلَةِ، ولَيْسَ بَعْدَ الْفَرَائِضِ أَفْضَلُ مِنْ طَلَبِ الْعِلْمِ، وَمَنْ لا يُحِبُّ الْعِلْمَ فَلا خَيْرَ فِيهِ، فَلا يَكُنْ بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ مَعْرِفَةٌ وَلا صَدَاقَة.
#ئەفەرموێت: داواکردنی عیلم باشترە لە نوێژی سوننەت، وە لە دوای فەرزەکان هیچ شتێك نیە باشتر بێت لە داواکردنی عیلم، وە هەر کەسێ زانستی خۆش نەوێت خێری تیانیە، با لەبەینی تۆو ئەودا نەناسیاوی هەبێت نە هاوڕێیەتی .
📚«کتاب فضل العلم والعلماء وذم الجهل والجهلاء - ج:١ ـ ص/٢٥» .
﴿ٱللَّهُ ٱلَّذِی خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَیۡنَهُمَا فِی سِتَّةِ أَیَّامࣲ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ﴾
(ثم استوى على العرش)
#گــەر_ووتــیــان: ئایا سەرەتا الــلّٰــه ﷻ لە ژێر عەرش بووە بۆیە دواتر بەرز بۆتەوە بۆ سەر عەرش ؟!
#بــڵـــێ: الــلّٰــه ﷻ هەمیشە علوی هەبووە و هەیە بەسەر هەموو مەخلوقەکانی و لە سەرووی هەموویانەوە، هەروەک چۆن دائەبەزێتە ئاسمانی دونیا لە سێیەکی کۆتایی شەو پاشان بەرز ئەبێتەوە کەچی هەر لەسەر عەرش ئەمێنێتەوە لەکاتی دابەزینی هیچ شتێک ناکەوێتە سەرووی الــلّٰــه، بە هەمان شێوە الــلّٰــه دوای دروستکردنی زەوی و ئاسمانەکان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش ئەگەرچی عەرشیش لە سەرووی الــلّٰــه نەبوو بێت.
#ئیسباتی سیفەتەکان ئەکەین، بەڵام چۆنیەتیان باس ناکەین، سیفەتی الــلّٰــه ﷻ لە سیفەتی مەخلوق ناچێت ئەگەرچی لە هەندێک شتدا لەیەکتر بچن، بۆ نموونە الــلّٰــه ﷻ دوو چاوی هەیە پێی دەبینێت، مرۆڤیش دوو چاوی هەیە پێی دەبینێت، ئەم بەشەیان لێكچووە کە هەردووکیان چاویان هەیە و ئەبینن، بەڵام چاوی الــلّٰــه ﷻ چۆنە ؟ نازانین نایشوبهێنین بە چاوی مەخلوقات و بیر لە چۆنیەتیەکەی ناکەینەوە، الــلّٰــهﷻ ئەتوانێ دابەزێت بۆ ئاسمانی دونیا و هەر لەسەر عەرشیش بمێنێتەوە، بەڵام بۆ مەخلوقات ئەمە نابێت، بە هەمان شێوە الــلّٰــهﷻ بەرز ئەبێتەوە بۆ سەر عەرش ئەگەرچی لە ژێر عەرشیش نەبێت و علوی هەبێت بەسەریدا.
﴿ٱللَّهُ ٱلَّذِی خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَیۡنَهُمَا فِی سِتَّةِ أَیَّامࣲ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ﴾
(ثم استوى على العرش)
#گــەر_ووتـیـان: ئایا سەرەتا الــلّٰــه لە ژێر عەرش بووە بۆیە دواتر بەرز بۆتەوە بۆ سەر عەرش ؟!
#بــڵــێ: الــلّٰــهﷻ هەمیشە علوی هەبووە و هەیە بەسەر هەموو مەخلوقەکانی و لە سەرووی هەموویانەوە، هەروەک چۆن دائەبەزێتە ئاسمانی دونیا لە سێیەکی کۆتایی شەو پاشان بەرز ئەبێتەوە کەچی هەر لەسەر عەرش ئەمێنێتەوە لەکاتی دابەزینی هیچ الــلّٰــهﷻ ناکەوێتە سەرووی الــلّٰــه، بە هەمان شێوە الله دوای دروستکردنی زەوی و ئاسمانەکان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش ئەگەرچی عەرشیش لە سەرووی الــلّٰــه نەبوو بێت.
ئیسباتی سیفەتەکان ئەکەین، بەڵام چۆنیەتیان باس ناکەین، سیفەتی الــلّٰــه لە سیفەتی مەخلوق ناچێت ئەگەرچی لە هەندێک شتدا لەیەکتر بچن، بۆ نموونە الــلّٰــه تعالی دوو چاوی هەیە پێی دەبینێت، مرۆڤیش دوو چاوی هەیە پێی دەبینێت، ئەم بەشەیان لێكچووە کە هەردووکیان چاویان هەیە و ئەبینن، بەڵام چاوی الــلّٰــه چۆنە؟ نازانین نایشوبهێنین بە چاوی مەخلوقات و بیر لە چۆنیەتیەکەی ناکەینەوە، الــلّٰــه ئەتوانێ دابەزێت بۆ ئاسمانی دونیا و هەر لەسەر عەرشیش بمێنێتەوە، بەڵام بۆ مەخلوقات ئەمە نابێت، بە هەمان شێوە الــلّٰــه بەرز ئەبێتەوە بۆ سەر عەرش ئەگەرچی لە ژێر عەرشیش نەبێت و علوی هەبێت بەسەریدا.
شتێکی گرنگ بزانن
هەر لە سەدەکانی سەرەتاوە لەو کاتەی کە شتێک نەماوە بەناوی جەهمیەکان واتا لەو کاتەوەی کە کەسانێک نەماون بڵێن ئێمە جەهمین و جەهمی کوڕی سەفوان (١٢٨ هـ) ئیمامی ئێمەیە، تاکو ئەگاتە سەردەمی نەجدییەکان، هەموو ئەم زانایانە کاتێک باسی جەهمیەکانی سەردەمی خۆیان ئەکەن ئەوا مەبەستیان پێی ئەشعەریەکانە، ئیللا مەگەر بەسەرهاتی ڕابردووی جەهمیەکان بگێڕنەوە ئەوکات مەبەستیان جەهمی ئەسل بێت، بۆ نموونە ابن تیمیة (٧٢٨ هـ) و ابن القيم (٧٥١ هـ) هێندە باسی جەهمیەکانی سەردەمی خۆیان ئەکەن، کوا یەک کەسم بۆ بهێنن لە سەردەمی ئەوان بڵێ من جەهمیم و شوێنی جەهمی کوڕی سەفوان کەوتووم، بەڵکو ئەشعەریەکان بە ئاشکرا جەهم تەکفیر ئەکەن، تەنانەت ابن سحمان (١٣٤٩ هـ) کە نزیکەی ١٠٠ ساڵە مردووە، باسی جەهمیەکانی شاری ئەبو زەبی ئەکات و تەکفیریان ئەکات، کێ هەیە بڵێ ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر جەهمی ئەسل بوونیان هەبووە وتوویانە ئێمە شوێنکەوتەی جەهمی کوڕی سەفوانین؟!
جەهمیە ئەسلیەکان هەر لە کۆنەوە بوونیان نەماوە، بۆیە لە کتێبی موتەئەخیرین کە باسی جەهمی سەردەمی خۆیان ئەکرێ واتا ئەشعەری.
ئیمانت نیە و کافریت تاکو کوفر نەکەیت بە تاغوت
باشە کوفر بە تاغوت چیە فێرم بکە تا ببم بە ئیماندار
#کــوفــر_بـە_تـاغــوت واتا سەرۆکی ووڵاتەکەت و هەموو ووڵاتانی ترت پێ کافر بێت چونکە حوکم بە قوڕئان ناکەن، گەر تەکفیری هەموویانت کرد ئەوا تۆ کوفرت بە تاغوت کردووە و ئیمانت هێناوە، ئێستا تۆ خاوەنی تەوحیدی و پێت ئەووترێ موەحید!
#ئـــەم_عــەقـیـدەیـە قوڕی کردە سەری هەموومان، هەرچی گومڕایی و کوفر و بیدعە هەبوو لەم عەقیدەیەوە وەرمان گرت، وا حاڵی بووین تەوحید تەنها تەکفیری سەرۆکی ووڵاتانە، تاغوت تەنها سەرۆکی ووڵاتانن، بۆیە هەر بابەتێکی تر جگە لەم بابەتەمان بە فیتنە و شتی بێ سود ئەزانی، بۆیە لامان ئاسایی بوو کەسانێک کە نقوم بوونە لەناو کوفردا بە ئیمامیان بزانین.
____
الـطـبـري (٣١٠ هـ) دەربارەی (جـبـت و طـاغـوت) ئــەڵـــێ:☟☟☟☟☟☟☟
صەواب لەم ووتانەی کە ووتران لە تەفسیری فەرمایشتی الــلّٰــهﷻ: {يؤمنون بالجبت والطاغوت} [النساء: 51]، ئەوەیە کە بووترێ: بڕوایان بە دوو پەرستراو هەیە لەبڕی الــلّٰــه، دەیانپەرستن لەبڕی الــلّٰــه ﷻ، وە دەیانکەن بە خوا، الجبت و الطاغوت دوو ناون بۆ هەموو شتێک کە گەورە کرا بێت بە عیبادەت کردن بۆی لەبڕی الــلّٰــه، یان بە گویڕایەڵی کردن، یان بە ملکەچ بوون بۆی، جا هەر کەسێک بێت ئەم گەورە کراوە لە بەرد یان لە مرۆڤ یان لە شەیتان، جا کاتێک کە شتەکە ئاوایە ئەوا ئەو بتانەی کە ئەهلی جاهیلی دەیانپەرستن گەورە کرا بوون بە عیبادەت کردن بۆیان لەبڕی الــلّٰــه جبت و طاغوت بوون، وە بە هەمان شێوە ئەو شەیتانانەی کە کافران گوێڕایەڵیان دەکردن لە سەرپێچی کردنی الــلّٰــه دا جبت و طاغوت بوون، وە بە هەمان شێوە ساحیر و کاهین کە ووتەکانیان قبوڵ کراو بوو لەلای ئەهلی شیرک جبت و طاغوت بوون، وە بە هەمان شێوە حيي بن أخطب و كعب بن الأشرف لەبەر ئەوەی ئەم دووانە گوێڕایەڵی دەکران لەناو ئەهلی دینەکەیان لە یەهود لە سەرپێچی کردنی الــلّٰــه و کافر بوون بە الــلّٰــه و بە پێغەمبەرەکەی، جا ئەمانەش دوو جبت و دوو طاغوت بوون.
قال الطبري:
والصواب من القول في تأويل: {يؤمنون بالجبت والطاغوت} [النساء: 51]، أن يقال: يصدقون بمعبودين من دون الله يعبدونهما من دون الله , ويتخذونهما إلهين، وذلك أن الجبت والطاغوت اسمان لكل معظم بعبادة من دون الله , أو طاعة أو خضوع له , كائنا ما كان ذلك المعظم من حجر أو إنسان أو شيطان، وإذ كان ذلك كذلك وكانت الأصنام التي كانت الجاهلية تعبدها كانت معظمة بالعبادة من دون الله فقد كانت جبوتا وطواغيت , وكذلك الشياطين التي كانت الكفار تطيعها في معصية الله , وكذلك الساحر والكاهن اللذان كان مقبولا منهما ما قالا في أهل الشرك بالله , وكذلك حيي بن أخطب , وكعب بن الأشرف , لأنهما كانا مطاعين في أهل ملتهما من اليهود في معصية الله والكفر به وبرسوله , فكانا جبتين وطاغوتين.
📚(تفسیر الطبري : ٧/ ١٤٠-١٤١)
ئەهلی کەلام تەحاکومیان بردەوە بۆ کتێبە فەلسەفیەکانی یۆنان لە تێگەیشتن لە ناو و سیفەتەکانی الــلّٰــه تعالی، وازیان هێنا لە تەحاکوم بردنەوە بۆ قوڕئان و سوننەت کە ئیسباتە دوور لە تەعطيل و تەئویل.
حوکمیان چیە بەم تەحاکوم بردنەوەیان ؟
الفخر الرازي (٦٠٦ هـ) لە کتێبەکانیدا ئەفڵاتون بە (ئیمام) ناو ئەبات، بەڵام کتێبی (تەوحید)ی ابن خزیمة (٣١١ هـ) بە کتێبی (شیرک) ناو ئەبات!!!
بۆ ناسینی الــلّٰــه تعالی بگەڕێیتەوە بۆ کتێبەکانی یۆنان ئەمە تەحاکوم نیە بۆ تاغوت و کافر نابیت، بەڵام گەر دزیت لێ بکرێ سکاڵا تۆمار بکەیت بۆ وەرگرتنەوەی حەقەکەت، ئەوا تۆ کافری چونکە سکاڵات تۆمار کردووە واتا کوفرت نەکردووە بە تاغوت!!!
اللهم بمان پارێزی لەم عەقیدە گومڕایە، ئەوانەش هیدایەت بدەیت کە لەسەر ئەم عەقیدەین.
«ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ»
ابن القیم (٧٥١ هـ) دەربارەی ئەشعەریەکان ئەڵێ:
ئەوانەی قوڕئانیان پێ بەس نەبوو تاکو بە بڕوای خۆیان ڕێگای عەقڵیان گرتە بەر، بە عەقڵ دژایەتی قوڕئانیان کرد و عەقڵیان پێشی قوڕئان خست، جا ئەمانە لە جۆری ئەو کەسانەن کە الــلّٰــه-یان پێ بەس نیە تاکو هاوتا و هاوبەشیان بۆی داناوە ئەیپەرستن هەروەک چۆن الــلّٰــه ئەپەرستن، بەڵکو ئەمانە شەریکەکانیان پێشی الــلّٰــه نەخستووە، ئەمانە هاوتایان بۆ الــلّٰــه داناوە گوێڕایەڵی ئەکەن و گەورەی ئەکەن و ئەیپەرستن هەروەک چۆن الــلّٰــه بە گەورە ئەزانن و ئەیپەرستن، بەڵام ئەمانەی عەقڵیان پێشی قوڕئان خستووە هاوتایان بۆ کتێبی الــلّٰــه داناوە حوکم بۆلای ئەبەنەوە و حوکمی ئەو پێش ئەخەن بەسەر حوکمی قوڕئان، بەڵکو ئەم دوو شتە پەیوەستن بەیەکەوە، هەر کەسێک قوڕئان بەس نەبێ بۆی ئەوا الــلّٰــه-ش بەس نیە بۆی، جا هەر کاتێک هاوتای بۆ قوڕئان دانا ئەوا هاوتای بۆ الــلّٰــه داناوە، جگە لەمە هیچ شتێکی تر نیە بەهیچ جۆرێک.
قال ابن القيم:
أن هؤلاء الذين لم يكتفوا بكتابه حتى سلكوا بزعمهم طريقة العقل وعارضوه به وقدموه عليه من جنس الذين لم يكتفوا به سبحانه إلها حتى جعلوا له أندادا يعبدونهم كما يعبدون الله بل أولئك لم يقدموا أندادهم على الله فهؤلاء جعلوا لله ندا يطيعونه ويعظمونه ويعبدونه كما يعظمون الله ويعبدونه وهؤلاء جعلوا لكتابه ندا يتحاكمون إليه ويقبلون حكمه ويقدمونه على حكم كتابه بل الأمران متلازمان فمن لم يكتف بكتابه لم يكتف به فمتى جعل لكتابه ندا فقد جعل له ندا لا يكون غير ذلك البتة.
📚(الصواعق المرسلة : ١٣٥٣)
ئەمەش مەلا هەلۆ لە گەرمەی ماچ و تەوقەی اندام پەڕڵەمان..!
هەر جەماعەتی مەلا هەڵۆ پێشتر لەسەر عبداللطیف ی عەبدی طاغوت سەت ڤیدیۆیان کرد و تانەیان دا لێی، ئەی کوا ئێستە هەڵوێستتان.؟
ئێوەش ناڵێن ئەی بۆ موسی علیه السلام چو بۆ لای فیرعەون.؟
مولاحەزەیێک لەسەر چەند قسەیێکی مەلا هەڵۆ سەبارەت بە ابن تیمیة...!
هەڵۆ دەڵێ هەر کەسێ موخالەفەی اجماعی سەلەف کا قسەکەی وەرناگرین جا تەبعەن مەبەستی لە عەقیدەیە وەک چۆن خۆیشی لە دوایی باسی ئەکا، دەڵێ من ابن تیمیة بە امام و موسلمانیشی ئەزانم بەڵام لە هەندێک بابەتا هەلەیە، وە ابن تیمیة خۆی فێرمانەکات ئەڵێت پێش خستنی قسەی خەلەف بەسەر قسەی سەڵەف وە ڕەتکردنەوەی ڕای سەلەف بە گومڕا دانانی سەلەفە، جا با واز بێنین لە ابن تیمیة و مەلا هەڵۆ، کێ جورئەت ئەکات بڵێت کەسێک سەلەف بە گومڕا بزانێت ئیمامە...!
ابن تیمیة بە قسەی خۆی دەبێتەوە موبتەدیع،
چونکە لە تەکفیری جەهمی و ئەشاعیرە لە چەندەها شوێندا موخالەفەی اجماعی سەلەفی کردووە، عوزری داوە بە زانایان لە هەندێك بابەتدا کە سەلەف عوزریان پێ نەدەدا بە جاهیلیش،
وە دوایە ئەڵێ گەر لە فڵانە قەول شوێنی موبتەدیع کەوتووە یان قاعیدەی ئەوی هێناوە ئەوا مانای ئەوە نییە تەکفیری کەین یان تەبدیعی یان تەفسیق، سێرکە سبحان اللّٰه چەند بە جورئەتە موخالەفەی اجماعی سەلەف هەتا بە فیسقیشی نازانێت، یانی موخالەفەی اجماعی سەلەف بی لە عەقیدە لە چەندین بابەت هێشتان ئەوە فاسقیش نی چجای کافر موبتەدیع،
سەیر بکەن سەلەف دەفەرموون هەر کەسێ جەهمیەکان تەکفیر نەکات خۆی کافرە،
کەچی مەلا هەڵۆ دەڵێت بەلکو ابن تیمیة تەفسیقیش نادرێت تەنها نەیپێکاوە،
وە دەڵێت چەندین کەسی گومڕا و سەرلێ شێواو هەڵساون دەڵێن ابن تیمیةی پێ کافرە،
یانی وەرە عەقیدەت دژی سەلەف بێت کێشە نییە بەس قسە بە هەلە بلێی بە هەڵۆ گومڕا و سەر لێ شێواوی..! جا هەڵۆ تۆ پوشێک نیت لە چاو عەقیدەی سەلەف تا پێچەوانەی تۆ گومڕا و سەر لێ شێواو بێت و پێچەوانەی سەلەف ئیمام و موسلمان بێت،
نازانم زیاتر چی بڵێم وا بیرو باوەڕی تێکەڵە قسەی هەموو دژ بەیەکە و کەس سەری لێ دەرناکا،
عن يونس بن عبيد قال :
قَالَ الحَسَنُ : إنَّ المُؤْمِنَ وَاللهِ مَا يُصْبِحُ إلَّا حَزِينًا وَلَا يُمْسِي إلَّا حَزِينًا. وَكَانَ الحَسَنُ لَا تَكَادُ تَلْقَاهُ إلَّا وَكَأنَّهُ رَجُلٌ قَدْ أُصِيبَ بِمُصِيبَةٍ.
پێشەوا حەسەن فەرموویەتی:
سوێند بە الــلّٰــه ئیماندار بەیانی ناکاتەوە تەنها بە دڵتەنگی و خەمباری نەبێت، وە ئێوارە ناکاتەوە تەنها بە دڵتەنگی و خەمباری نەبێت.
وە حەسەنی بەسڕی هیچ کاتێک پێی نەدەگەیشتی ئیلا وات دەزانی پیاوێکە تووشی بەڵا و تاقیکردنەوە بووە.
📚[الزهد للإمام أحمد - الجزء الثالث عشر].وە ابن المبارك ڕیوایەتی کردووە لە پەرتووکی زوهد لە سوفیانی ثەوریەوە فەرموویەتی: إنَّمَا الحُزْنُ عَلَى قَدْرِ البَصَرِ. بەڕاستی خەمباری و دڵتەنگی بە ئەندازەی بەسیڕەت و زانستیەتی بە الــلّٰــه. [ بەندە هەتا زیاتر زانستی هەبێت دەربارەی الــلّٰــه تعالی زیاتر لە الــلّٰــه تعالی دەترسێت،]
عن إبراهيم بن عيسى اليشكري قال :
مَا رَأيْتُ أطْوَلَ حُزْنًا مِنَ الحَسَنِ ، وَمَا رَأيْتُهُ قَطُّ إلَّا حَسِبْتُهُ حَدِيثَ عَهْدٍ بِمُصِيبَةٍ.
نەمبینیوە هیچ کەس خەم و بێ تاقەتی زیاتر بێت لە حەسەن( بەسڕی)، هیچ جارێک نەمبینیوە ئیلا وام حساب کردووە ( هەست کردووە) کە تازە تووشی بەڵا و تاقیکردنەوەیەک بووە.
📚[الزهد للإمام أحمد - زوائد ابنه عبدالــلّٰــه].وە ابن أبي الدنيا لە پەرتووکی 📚[ الهم والحزن ] ڕیوایەتی دەکات لە حەسەنی بەسڕیەوە فەرموویەتی : حَقٌّ لِامْرِئٍ المَوْتُ مَوْرِدُهُ وَالسَّاعَةُ مَوْعِدُهُ وَالوُقُوفُ بَيْنَ يَدَيْ [ الله ] مَشْهَدِهِ أنْ يَطُولَ حُزْنُهُ. پێویستە لەسەر کەسێک کە مردن سەرەنجامی بێت و بەرەو ڕووی بێت، دواڕۆژ مەوعیدی بێت و وەستان لەبەر دەم الــلّٰــه ﷻ مەشهەدی دوا ڕۆژی بێت کە زۆر خەمبار بێت.
عن منصور بن زاذان قال :
كَانَ [الحَسَنُ] يُحَدِّثُنَا فَيَبْكِي حَتَّى نَرِقَّ لَهُ.
حــەســەنــی بــەســڕی قسەی بۆ دەکردین ئەوەندە دەگریا تا دڵمان بۆی نەرم دەبوو !
📚[الزهد للإمام أحمد - الجزء الثالث عشر].عن محمد بن جحادة قال: قُلْتُ لِأُمِّ وَلَدِ الحَسَنِ : مَا أعْجَبُ مَا رَأيْتِ مِنْهُ؟. قَالَتْ : رَأيْتُهُ فَتَحَ المُصْحَفَ فَرَأيْتُ عَيْنَيْهِ تَسِيلَانِ وَشَفَتَيْهِ لَا تَحَرَّكَانِ. بە دایــکــی حـەسـەنـم وت: سەیرترین شت کە لە حەسەنت بینیوە چی بووە ؟ فەرمووی: بینیم موصحەفی کردەوە ئاو لە چاوەکانی دەهاتنە خوار و لێوەکانیشی نەدەجوڵاند.
📚[الزهد للإمام أحمد - الجزء الثالث عشر].
«نامهی ئیمام شافعی بۆ ئیمام احمد ـی کوڕی حەنبەل»☟☟☟☟☟☟☟
• ڕەبیعی کوڕی سولەیمان - هاوڕێی ئیمام شافعی - ئەفەرمووێ: شافعی وڵاتی مصری بە جێهێشت و من لەگەڵی بووم پێی ووتـم: «ئەی ڕەبیع ئەم نامەم لێ وەربگـرەو بیبەو بیگەیەنە دەست باوکی عَبد الــلّٰــه احمد ـی کوڕی حەنبەل».
ئەفەرمووێ: گەشتمە بغداد و نامەکەم پێ بوو، کاتێ گەشتمە لای احمد ـی کوڕی حەنبەل نزیکی نوێژی بەیانی بوو، نوێژی بەیانیم لەگەڵ کرد، کاتێ میحرابی جێهێشت نامەکەم تەسلیم کرد و ووتم: ئەمە نامەیەکە لە براکەتەوە شافعی لە وڵاتی مصر.
• احمد پێی ووتم: سەیرت کردووە خۆت ؟
• ووتم : نەخێر
دواتر باوکی عَبد الــلّٰــه نامەکەی دەرهێناو خوێندیەوە، چاوی پڕ ببوو لە فرمێسک، ووتم چی تیا نوسراوەو چی بووە ئەی باوکی عَبد الــلّٰــه ؟!
• ووتی: شافعی باسی ئەوە ئەکات کە پێغەمبەر ﷺ ـی بینیوە لە خەویداو پێی فەرمووە: نامەیەک بنووسە بۆ باوکی عَبد الــلّٰــه احمد ـی کوڕی حەنبەل و سەلامی منی پێ بگەیەنە و پێی بـڵــێ: تۆ تاقی ئەکرێیتەوەو بانگ ئەکرێیت بۆ فیتنەی خەلقی قورئان (ئەوەی جەهمیەکان ئەڵێن قورئان مەخلوقە)، وەڵامیان مەدەرەوەو بەدەمیانەوە مەڕۆ، الــلّٰــه تعالی ڕایەو ئاڵاکەت بەرز ڕائەگرێت هەتا ڕۆژی قیامەت.
» سبحان الــلّٰــه ئەوە بوو تاقی کرایەوەو بە ویستی الــلّٰــه لە امتحانەکەش دەرچوو، ناویشی بەرز ماوەتەوە تا ئێستەو بەرزیش ئەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت.
📚/تاريخ دمشق - جامع علوم الإمام أحمد
