وحدوي
Ir al canal en Telegram
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
+330 días
Archivo de publicaciones
739
قوربانت بم مامۆستا گیان... ئاخر دوای تۆ کێ ئەتوانێت وەک تۆ شەرحی کتێبمان بۆ بکات و ئێمە بگەینێت بە علم.. خوای گەورە تەمەن درێژت بکات مامۆستا گیان
739
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
لَقَد زانَ البِلادَ وَمَن عَلَيها
إِمامُ المُسلِمينَ أَبو حَنيفَه
بِأَحكامٍ وَآثارٍ وَفِقهٍ
كَآياتِ الزَبورِ عَلى الصَحيفَه
فَما بِالمَشرِقَينِ لَهُ نَظيرٌ
وَلا بِالمَغرِبَينِ وَلا بِكوفَه
فَرَحمَةُ رَبِّنا أَبَداً عَلَيهِ
مَدى الأَيّامِ ما قُرِأَت صَحيفَه
-الإمام الشافعي -
قوڕسە کێشی، ئەو وڵاتەو، ھەرچی لە ناویشی دایە
کە پێشەوای موسڵمانان(ئەبو حەنیفە)ی تێدایە
بەھۆی حوکم و زانست و فەرموودەکانی
کە وەك ئایەتی زەبورن، لەسەر ڕووی لاپەڕەکانی
نە لە ھەردوو خۆرھەڵات و، نە لە ھەردوو خۆرئاوا دا
نییە، کەسێ، کە ھاوتای بێ، بگرە لەشاری (کوفە)شدا
میھرەبانی ئەو خودایە، ھەمیشە بڕژێتە گیانی
ھەتاکو دونیا بمێنێ، دەخوێنرێ زانستەکانی.!
739
ئەوان کە دەترسن لە ئیسلامی سیاسی تەنها لەبەر ئەوەیە ئەوان زۆر باش ئەزانن کە "حوکم و دەسەڵاتی ئیسلامی دەبێتە ریشەکێشکردنی هەموو بێئەخلاقیەک و گەندەڵی و چەواشەکاریەک لەناو کۆمەڵگاو و حوکمەدا"!.
739
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
تەبەڕوکی پێغەمبەران بە کەلوپەلی یەکتریەوە.
یوسف(علیه السلام) کراسەکەی نارد بۆ یعقوبی باوکی و فەرموی بیدەن بەچاویدا چاك دەبێتەوە.
بەدڵنیاییەوە شیفا تەنها لای خوای گەورەیە، بەڵام چۆن دکتۆرێك لەسەر دەستی شیفا ڕوودەدات ئاواش تەبەڕوك بە ساڵحین و پیاو چاکان هەمان کار دەکات.
739
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
کتێبی"السنة"ی عبداللە بن احمد بن حنبل دوو کەسی نەناسراو لە سەنەدەکەیدا هەیە.
تەلەگرام
https://t.me/ahlysunnatujama3a
739
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
ئیمامی ئەندکانی لە یەکێك لە پێشەوایانی حەنبەلی دەپرسێت، کە ئایا بیرو باوەڕی ئیمام ئەحمەد چۆن بووە لەبارەی ئەو ئایەتانەوە کە لە ڕوکەشدا تەجسیمی تێدایە؟
دەڵێت کە پێیوتووە: لەلای ئیمام تەفسیر کردنی ئەو ئایەتانە بە ڕوکەش کوفرە، وە تەئویل کردنیشی بە مانایەك کە لایق بێت بە پەروردگار گومڕایی و لادانە، بەڵکو پێویستە تفویض بکرێت، واتە ماناکەی بگێڕدرێتەوە بۆ پەروردگار.
"ئیمام ئەحمەد بەریە لە مجسمە و مشبهە"
#مفوضە
#حەنبەلی
739
ئیمامی ماتوریدی
ـــــــــــــــــــــــــــ
محمد کوڕی محمد کوڕی مەحمود کوڕی محمدی ئەنصاری ماتوریدی، کە نەسەبی دەگەڕێتەوە سەر هاوەڵی بەڕێز "ئەبو ئەیوبی ئەنصاری"❪1❫.
لە ناوچەی "ماتورید" لە نزیك شاری سەمەرقەند سەر بە وڵاتی ئۆزباکستانی ئێستا کە لە ڕابردودا بەشێك بوو لە"بیلاد ماوراء النهر" لە ساڵی(238ك ـ 852م) لەدایك بووە❪2❫.
لەو سەردەمەی تێیدا ژیاوە و لەو ناوچەیەی تێیدا لەدایك بووە دەوڵەتی سامانی دەسەڵاتی گرتبووە دەست کە یەکێك بوو لە گەورەترین و بەهێزترین و پێشکەوتوترین دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ناوچەی "ما وراء النهر" بەڵکو دەتوانین بڵێین لە زەمەنی خۆیدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم دەوڵەتە وەك"سەمەر قەند و بوخارا" هاوشانیان نەبوو لە ڕووی مەعریفەت و زانستەوە لە جیهانی ئیسلامیدا.
مەقدیسی دەڵێت دەربارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سامانی دەڵێت:
”باشترینی هەرێمەکانە"ماوراء النهر" وە لەهەمو هەرێمەکانی دیکە زانایان تێیدا شکۆ مەندن، لە ڕاستیدا مەعدەنی خێرە و پێگەی زانستە و پایەی دامەزراوی ئیسلامە، سەرکردەکانی باشترین سەرکردەن و سەربازەکانی باشترین سەربازن، تێیدا فەقیهەکان دەگەنە پلەی پادشاکان“❪3❫.
هەروەها ئادەم میتز دەربارەی کتێبخانەی شاری مەڕوو دەڵێت:
”12هەزار خەزێنەی کتێبی تیا بوو، لەناو هەر دانەیەکیاندا نزیکەی12هەزار بەرگ کتێب هەبوو، ئەو خەزێنانە بە ئاسانی هەڵدەگیران، کتێبەکان نەدبرانە دەرەوە و لەوێ دەخوێنرانەوە، زۆربەشی بەبێ ڕەهن بوو“❪4❫.
هەر لە منداڵیەوە لەنێو کەشێکی زانستی و لەنێوان دەیان بیر و بۆچونی فیکری و فەلسەفیدا پەروەردە بوو، وایکرد کە عەقڵێکی کراوەی هەبێت بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکان و دەرخستنی دەروازەی گەیشتن بە حەقیقەت لە جەنجاڵی تێکەڵاوی ڕێچکەکاندا.
لەناوچەی"ما وراء النهر" لەو سەردەمەدا چەندین تاقم و گروپ و مەزهەبی فقهی و عەقەدی هەبوو، هاوشێوەی موعتەزیلە و خەواریج و موجەسیمە و ڕافیزە و قوڕموتی و...هتد، هاوکات لەگەڵ بوونی ئەهلی سوننە وەك زۆرینەی پەیڕەوانی ئیسلام لە ناوچەکەدا.
وە لەناو هەموانیش موعتەزیلە بەسروشتی خۆی بەهێزترین مەزهەبی عەقەدی بوو کە لەسەر بنچینەیەکی عەقڵی پتەو دامەزرابوو، بۆیە لە دوایدا دەبنە ئامانجی یەکەمی ئیمامی ماتوریدی و زۆربەی نوسینەکانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بۆچونەکانی ئەوانە و دامەزراندنی عەقیدەی سوننیە بە بەڵگەی عەقڵی و نەقڵی، بۆیە دەبینین لەدوای بڵاوبوونەوەی مەزهەبەکەی تەواوی تاقمەکان لە ماوەی سەدە و نیوێکدا بەجۆرێك کەم دەبنەوە لە ناوچەکەدا وەك ئەوەی نەبووبن.
بەدوایدا دێت.....
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
❪1❫اشارات المرام للبیاضي: لـ23
❪2❫تاویلات اهل السنە: ج1/لـ10(مقدمـة ابراهیم عوضین.
❪3❫احسن التقاسیم للمقدسی:323
❪4❫الحضارة الاسلامیة: ج1/لـ270
تەلەگرام
https://t.me/ariuspola
739
#Democracy_is_a_lie
ئەمەریکا خەریکی شەرح کردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بوو، بۆ زیندانیە موسڵمانەکانی عێراقی لە ناو خاکی عیراق!.
#تاوانەکانی_ئەمەریکا
#US_crimes
#US_crimes_against_Sunni_Muslims
#We_will_never_forget_it
739
Repost from عَنْقّاْءُ
#وتە
خراپ بوونی ڕەعیەت بەهۆی خراپی سەرکردەکانەوەیە، خراپی سەرکردەکانیش هۆکارەکەی خراپی زانایانە، ئەگەر زانایان باشبوونایە ئەوا سەکردەکانیش باش دەبوون لەترسی ئەوەی ڕێگریان لێبکرێت لەلایەن زانایانەوە.
#وتەکانی_ئیمامی_غەزالی
#حوجەتول_ئیسلام
#غەزالی
تەلەگرام
https://t.me/ariuspola
739
Repost from ڕێبازی ئەهلی سوننەت
مەرقەدی موبارەکی پێشەوای ئەهلی سوننە"علم الهدی ابو منصور الماتریدی"، لە شاری سەمەرقەند.
https://t.me/ahlysunnatujama3a
739
Repost from عَنْقّاْءُ
مۆڵەتی خوێندنی کتێبی"الصارم المسلول علی شاتم الرسول" بە خەتی شێخ ئیبن تەیمیە کە داویەتی بە شێخ عبدالقادر قوڕەیشی ماتوریدی حەنەفی.
#وێنەیەکی_مێژووی
#هەڵوێستی_ئیمام
تەلەگرام
https://t.me/ariuspola
739
{"لە ئێستادا پێگەیشتن و قوڵبوونەوە لە ماددە مەعریفیەکانی غەیری شەریعەت پێویسترە لە خودی زانستی شەرعی!."}
جونکە ئەم نەقسە زانستیانەی هەیە لەم ئومەتە، نەقسی زانستەکانی غەیری شەریعەتە!.
739
ماکرۆنی خوێری سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند "داوای لێبوردن ناکات" لەسەر جەزائیر بۆ ماوەی ١٣٢ ساڵە لەلایەن وڵاتەکەیەوە و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە شەڕی سەربەخۆیی، کە سەربازانی فەرەنسا نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار جەزائیرییان کوشت!....
#democracy_is_a_lie
#macron_is_a_real_terrorist
