cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

گذار دموکراتیک

تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد آدرس وبسایت ما: www.kodar.info ✔️ www.kjar.online ✔️ www.pjak.eu ✔️ ارتباط با ادمین: @gozar_democratic ✔️ 🆔 @GozarDemocratic

Mostrar más
Publicaciones publicitarias
2 106
Suscriptores
+224 horas
+137 días
+5430 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

لەسەر بنەمای پەروەردەكردن، هەنگاوی دووەم رێكخستنبونی گەنجانە. لەسەر بنەمای پەروەردە؛ رێكخستنبون دروست دەبێت. رێكخستن بێ پەروەردە دروست نابێت لەبەر ئەوەی گەنجان ناتوانن بێ رێكخستنبون یەك هەنگاویش هەڵبگرن. تاك بە تەنیا زۆر شتی لە دەست نایەت، بەڵام كاتێك رێكخستو بێت ئەتوانێت هەنگاو بنێت و گورزی كۆشندە لە داگیركەر بدات. هەموو ئەوانە لەسەر بنەمای پەروەردەیەكی راست پیكدێت. بێگومان لێرەدا گرنگی بەرێكخستنبون دەردەكەوێتە پێش، پێویستە گەنجان لەسەر بنەمای ئەو پەروەردەیەی بینیویانە بتوانن خۆیان بەڕێكخستن بكەن، بە شێوەی گروپی جیاواز لە گوندەكان و كۆڵانەكان و شارەكان خۆیان بە رێكخستن بكەن بەتایبەت لە زانكۆكان. لە ئێستادا رژێمی داگیركەر و هەموو دەوڵەتان چۆن زانكۆكان بەكار دێنن؟ زانكۆ بەگشتی بۆ دەوڵەت، شوێنی ئامادەكردنی كادری دەوڵەتە. شوێنی ئامادەكردنی گەنجی بەتەواوی خەسێنراوی دەوڵەتە و رۆڵێكی بەو شێوەیە دەبینێت. دەوڵەت لەزانكۆكان هزری خۆی دەداتە گەنجان. گەنجان بەپەروەردە و بە خۆ بەڕێكخستن كردن دەتوانن ئەوە پێچەوانە بكەنەوە، بە تێگەیشتن لە سیاسەتی داگیركاری دەتوانن زانكۆكان بكەن بە شوێنی بڵاوكردنەوەی فكری ئازاد، بەڕێكخستنبونی فكری ئازادی و بەو شێوەیە رۆڵی زانكۆكان پێچەوانە دەبێتەوە و نمونەی ئەوەش لە مێژووی دوور و نزیكماندا زۆرە. لە هەموو شۆڕشەكانی سەدەی بیست زانكۆكان بونەتە شوێنێكی بەو شێوەیە، چەندە زانكۆكان بونەتە شوێنی تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆنی گەنجان و ئامێرێكی شەڕی تایبەت، بەو ئەندازەیەش بوونەتە گۆڕەپانی تێكۆشانی گەنجان. هەر چۆن فكر و رێكخستنبونی گەنجان لەسەر هەمان فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، هێڵی چالاكی گەنجانیش پێویستە لەم قۆناخەدا خاوەنداریكردن لەهەمان فەلسەفە و دامەزرێنەری ئەو فەلسەفەیە بێت. رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. سیاسەتی گۆشەگیری تێپەڕی ساڵی بیست و شەش دەبێ و لەو ماوەیەدا لەناو گۆشەگیریەكی قووڵ و تێكۆشان دایە و زیاتر لە سێ ساڵی دوایی لەناو سیستەمی قڕكردنی ئیمڕاڵیدایە و لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەش رێبەر ئاپۆ لەناو تێكۆشان و شەڕێكدایە. هزری رێبەر ئاپۆ ئەو گۆشەگیریە تێكدەشكێنێت و لە هەموو دنیادا بڵاو دەبێتەوە. ئێمە ئەوە رۆژانە دەبینین كە چۆن بە رێگای هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ كە لە 10/10/2023 راگەیەندرا، ئەو فكر و فەلسەفەیە لەماوەی چەند مانگدا بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و خاوەنداری گەورەی لێكرا. بەتایبەت بە پێشەنگایەتی گەنجان لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا فكری رێبەر ئاپۆ هەم بڵاو دەبێتەوە هەم ئاستی بە رێكخستنبون قازانج دەكات. ئەوە بۆ ئێمە قۆناخێكی نوێیە. رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ئەو شوێنەیە كە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی تێدا پێشكەوت، لەبەرئەوەش ئەوەی هەری زێدە دەبێت لەو هەڵمەتەدا رۆڵ بگێڕێت رۆژهەڵاتی كوردستانە و لەوێشدا گەنجانن. هێڵی چالاكی گەنجانیش لەم قۆناخەدا بێگومان پێشەنگایەتی كردنی ئەو هەڵمەتەیە. پێشەنگایەتی كردن لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ رێبەر ئاپۆ وەكو لە دروشمەكەیشدا دیارە بەواتای چارەسەركردنی كێشەی كورد و چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەتی. هاوكات واتای تێكبردنی هەموو ئەو پیلانگێڕانەیە كە ئێستا دەوڵەتانی بەشدار لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا جێگەیان گرت و پیلانگێڕیەكانیان لەسەر كۆمەڵگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەڕێوە دەبەن لەبەرامبەر ئەوانەدا سەركەوتنی هەری گەورە، سەركەوتنی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە تەواوی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەكەین بەو رۆح و بڕیارداریەی لە حەوتەمین كۆنگرەی پەژاكدا پێشكەوتووە بەشێوەیەكی بەهێز لەناو هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ بەشدار بن و بە ئەركی خۆیانی بزانن و دەرك بەهەستیاری قۆناخەكە بكەن و تێبگەن كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی گەنجان چیە و چەندە گرنگە و بەو هەستی بەرپرسیارێتیەوە بەهەمان شێوەی كە بوون بە دەنگی توڕەیی لەبەرامبەر پیلانگێڕی لە ساڵی ١٩٩٩دا بە هەمانشێوە كە بونە بناغەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك” و بناغەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەم قۆناخەشدا لەناو تێكۆشاندا هەمان رۆڵ بگێڕن لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و ئەم دەرفەتە بكەن بە هەوێنی سەرخستنی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان و و دیموکراتیزە کردنی ئێران. pjak.net 🆔 @GozarDemocratic
Mostrar todo...
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ناسنامەی پەژاك دینامیزمەكەیان لەهەمان شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت، واتا ٤ی نیسان هەروەك چۆن بۆ پەژاك ئەبێتە بناغەی دامەزراندن و ریشەی مێژووی فەلسەفەكەی خۆی لەوێوە وەردەگرێت. لەهەمانكاتدا شۆڕشی ژن ژیان ئازادیش لەهەمان شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت. فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بە رۆژی ژیانەوە دەست پێدەكات كە رۆژی ٤ی نیسانە. واتا لێرەدا ئەو گرێدانبونەی كە رۆڵی پەژاك لەناو ئەو شۆڕشە و بڵاوكردنەوەی ئەو فەلسەفەیەدا هەیەتی زیاتر بەرچاو دەبینین و لێیتێدەگەین، ئەوانە چی پێناسە دەكەن؟ بە هەڵسەنگاندنی ئەوانە رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا كەم و زیاد تێدەگەین لەوەی كە رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا دەبێت چۆن بێت و لە قۆناخی دوای كۆنگرە دەبێت چۆن بێت، لە قۆناخی نێوان كۆنگرەی شەشەمی پەژاك و كۆنگرەی حەوتەم چۆن بوو و ئێستا دەبێت چۆن بێت. كاتێك سەیری سەرچاوەی ئەو فەلسەفەیە و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەكەین ئەو رۆڵە بەرچاوڕونی زیاترمان پێدەدات. لەكۆنگرەیشدا وەك چاوەڕێ دەكرا گەنجان رۆڵێكی هەمان شێوەیان بینی. بێگومان هەڤاڵانێك كە لە كۆنگرەدا ئامادەبون ئەو كەسانەی كە رەنجیان هەبوە لە بەستنی ئەم كۆنگرەیەدا لەسەرەتادا شەهیدانی ئێمە بەتایبەت پێشەنگانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەموو ئەو رەنجدەرانەی كە تێكۆشانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا هەیە، رەنجیان داوە، بنەماڵە وڵاتپارێزەكانی ئێمە لەوێدا هەموو رەنجیان هەبوو لە بەستنی كۆنگرەدا، ئەوانە هەموویشیان بەرۆح و ناسنامە و دینامیزمێكی گەنجانە هەموو رۆژێك بە نوێبونەوە لەناو تێكۆشاندابوون. لەخۆمان و كۆمەڵگەدا نوێبونەوە و لەو قۆناخەی كە تێیداین نوێبونەوە و ژیانەوە بۆ تەواوی گەلان چۆن پێشكەش بكەین و بەرهەم بێنین، لەو روەدا بەردەوام لەناو وردبونەوە و لەناو تێكۆشاندابون و رەنجی هەموویان لەناو كۆنگرەدا بەرچاو بوو. لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی كە لەو كۆنگرەیەدا بەشداریان كردوە و رەنجیان هەبووە هەمویشیان بەهەمان ناسنامە بەشداری دەكەن. كاتێك باس لەگەنجبوون دەكەین تەنیا باس لە هەندێك هەڤاڵی گەنج ناكەین كە لەو كۆنگرەیەدا بەشداربون باسی ئەو رۆحە دەكەین كە لەناو كۆنگرەدا رۆڵی گێڕا؛ ئەو رۆحەی كە بە گەنجێتی دەستی پێكرد و بە گەنجێتی بەردەوام دەكات و بە گەنجێتی سەردەكەوێت. ئەوە ئەو رۆحەیە كە لە كۆنگرەدا رۆڵی گێڕا، بێگومان وەكو ناسنامەیش بەشداربونی گەنجان بە ناسنامەی خۆیانەوە لەناو كۆنگرەدا گرنگیەكی خۆی هەیە. رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەدا یاخود پێشەنگایەتی گەنجان لە كۆنگرەدا مسۆگەری سەركەوتنی كۆنگرەی بەدەستهێناوە، سەركەوتنی كۆنگرەش لەو پێشەنگایەتیەوە گەرەنتی خۆی وەرگرت. لەبەر ئەوەی دواڕۆژی كۆمەڵگە گەرەنتی دەكات و پێشەنگایەتی گەنجان پەیوەندی تەواوی بە هیوای دواڕۆژەوە هەیە. لە ئێستادا تێكۆشان لە ئاستێكی بەرزدایە، هاوشێوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەندێك گۆڕانكاری تیا بوبێت بەپێی بارودۆخ، لە ئێستادا و لە بەردەوامی ئەو شۆڕشەیشدا زیاتر رەنجی خۆبەڕێكخستن كردن و خۆئامادەكردن و خۆپەروەردەكردن و قوڵبونەوە لەو فەلسەفەیەی كە ئەو راپەڕین و شۆڕشەی دروست كردوە زیاتر لە پێشە. لەو شۆڕشەدا كۆمەڵگە بە زانابونی خۆی ئەوەی زیاتر پێشخستووە، لە قۆناخی سەرەتای شۆڕشدا كە تەواوی ئێران بە راپەڕین و سەرهەڵدان هەموو دنیای هەژاند و ئەو فەلسەفەیەی بڵاو كردەوە و بانگەشەی سەركەوتنی نیشاندا. بەو رەنگە ئەو شۆڕشە ئێستاكەش بەردەوامی هەیە و دەژێت و رەنگی خۆی لە كۆنگرەی پەژاكیش داوە و ئەركەكانی قۆناخی پێشوی دیاری كردوە، لە قۆناخی پێشودا ئەو ئەركانەی كە بكرێن چین؟ شۆڕش چۆن بەسەركەوتنی تەواوەتی بگات؟ بۆ جێبەجێ كردنی ئەركەكان، چی دەكەوێتە ئەستۆی گەنجان؟ ئەركێك كە دەكەوێتە سەر هەر تاكێك چیە؟ ئەو ئەركانە زیاتر رونكراوەتەوە و زیاتر بەرچاوڕونی پێ داوین و سەركەوتنی كۆنگرەی گەرەنتی كردوە. بینینی قۆناخی پێشوو هۆكارێكە بۆ ئەوەی پێش خۆیشمان باشتر ببینین، واتا ئەو قۆناخەی لە ساڵی ١٩٩٩ی زاینیەوە بە راپەڕینی گەنجان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە بۆ خاوەنداریكردن لە رێبەر ئاپۆ و لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی دەستی پێكرد و هەستكردن بەو پیلانگێڕیەی كە نە تەنیا لە دژی رێبەر ئاپۆ لە دژی تەواوی گەلی كورد بەرێوەچوو و بەو هەست و تێگەیشتنەوە ئەو راپەڕینانەی كە پێشكەوتن دامەزراندنی پەژاكی لەگەڵ خۆیدا هێنایە ئاراوە و تا رۆژی ئەمڕۆش ئەو تێكۆشانە بەردەوامی پێدەدرێت. كاتێك ئەوە دەبینین ئەو كات ئەركێك كە دەكەوێتە ئەستۆی گەنجان لە قۆناخەكانی داهاتودا ئەوەش دەتوانێت زیاتر رونبێتەوە، لە كۆنگرەشدا ئەوانە ئاماژەیان پێكراوە و هەڵسەنگێندراون كە قۆناخی پێشوو رۆڵی گەنجان چۆن بوو لە قۆناخی داهاتوودا پێویستە چۆن بێت، داهاتوی پەژاك پێویستە چۆن بێت ئەوەیە كە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
Mostrar todo...
كاتێك باسی رۆڵی گەنجان دەكرێت لە ئەركەكانی داهاتوی كە پەژاك لە كۆنگرەی حەوتەمدا داویەتیە پێش خۆی، لێرەدا باسی ئەوە دەكرێت كە داهاتوی پەژاك پارتی تەواوی گەلانی ئێرانە. پارتی تەواوی گەلانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەبەر ئەوە لێرەدا ئێمە چارەنووسی گەلێك گفتوگۆ دەكەین. لێرە ئەو شتانەی بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی گەلێك دەكەوێتە سەر گەنجان لە قۆناخی كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا چییە ئەو خاڵانە ئاماژەیان پێكراوە نرخاندنیان لەسەر كراو و بڕیاری گرنگ دران لەو بارەیەوە. بە خۆپەروەردەكردن گەنجان دەتوانن ببنە پێشەنگی روناككردنەوەی تەواوی كۆمەڵگە ئەگەر لە ئێستادا لەو سیاسەتەی رژێمی داگیركەری ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە سەر كۆمەڵگە بەڕێوەی دەبات تێبگەین، ئەو كاتە لە گرنگی و رۆڵی گەنجانیش تێدەگەین. رژێمی داگیركەری ئێران لەسەر گەنجان و كۆمەڵگە، سیاسەتی بێ گەنج هێشتنەوە و پیركردنی كۆمەڵگە. بە شەڕی تایبەت سیاسەتی بێ هیواكردنی كۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. لەبەر ئەوەی لە بێ هیواكردندا؛ بێ تێكۆشانی هەیە، كاتێك كۆمەڵگە بێهیوا بێت لەوێدا تێكۆشان نابێت لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی كۆمەڵگە بێهیوا بێت سیاسەتی بێ گەنجبوون پێش دەخات. هیوا پەیوەندی بە دوارۆژەوە هەیە، دوارۆژی گەنجە. كاتێك تۆ كۆمەڵگەت بێ گەنج كرد كۆمەڵگەت بێ دوارۆژ كرد، ئەو كاتە پێویستی بە تێكۆشان نابێت و ئەو كۆمەڵگەیە تەسلیم دەبێت، لەبەر ئەوە سیاسەتێكی تایبەت لەسەر بێهیواكردنی كۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. بۆ ئەوەی كۆمەڵگە بێ گەنج بكات. بێگومان ناتوانێت هەموو گەنجان كۆمەڵكوژ بكات، هەرچەندە رۆژانە گەنجان دەستگیر دەكات و لە سێدارەیان دەدات، بەڵام ئەو سیاسەتە بێ ئەنجامە. رێگای دووهەمین كە دەوڵەت وەك سیاسەتێك گرتوویەتیەبەر، شەڕی دەرونیە. رژێم هەوڵەدات گەنجان بێهیوا بكات، بێ هیواكردنی گەنجانیش بەواتای بێ هیواكردن و بێ تێكۆشانكردنی كۆمەڵگەیە. لەهەمانكاتدا بەڕێگای شەڕی تایبەت و مادەی هۆشبەر و بڵاوكردنەوەی بێ ئەخلاقی و زایەندپەرستی لەناو گەنجاندا دەیەوێت بەو شێوەیە گەنجان بێهۆش و پیر بكات و كۆمەڵگە بەرەو پیرسالاری ببات و كۆمەڵگە لە نوێبونەوە و لە تێكۆشان و لە هەنگاو هەڵهێنان پەك بخات؛ ئامانجی ئەساسی رژێم پەكخستنی كۆمەڵگە و بە بێكاریگەركردنی گەنجانە. لەبەر ئەوەش یەك لە ئەركە هەرە گرنگەكان كە پێویستە پەژاك لەو قۆناخەدا راوەستەی لەسەربكات، زیندوهێشتنەوە و لەسەر پێ هێشتنەوەی گەنجانە، چونكە ئەوە بە واتای لەسەر پێهێشتنەوەی كۆمەڵگەیە. ئەوەی پێشەنگایەتی دەكات دیسان خودی گەنجان بەخۆیانن، واتا فكر و فەلسەفە و پارادایمێكی زۆر بەهێزی رێبەر ئاپۆ هەیە ئەوە ئیلهام دەبەخشێت و بە سوود وەرگرتن لەو ئیلهام و پارادایمە زیندوهێشتنەوەی گەنجان و بەهێزكردنی تێكۆشانیانە، یەك لەبەرامبەر ئەو شەڕە تایبەت و دەرونیەی كە دەكرێت، ئەو كەسانەی كە ئامێرن بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شەڕە تایبەتە، ئەوانەی كە بێ ئەخلاقی لەسەر كۆمەڵگە دەسەپێنن، ئەو كەسانە كە نۆكەری و خۆفرۆشی دەكەن بۆ رژێمی داگیركەر و بوونەتە پرد و ئامێری بڵاوكردنەوەی شەڕی تایبەتی رژێمی داگیركەر دەكەن لەسەر گەنجان بە ئامانجی قڕكردنی كۆمەڵگە، بەڕێگەی بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر هەوڵدەدەن گەنجان و كۆمەڵگە بێهۆش بكەن، بەڕێگای سیخوری كردن، گرتن، كوشتنی ئەو گەنجانەی كە لەناو كۆمەڵگەدا رۆڵی پێشەنگایەتی و روناككردنەوەی كۆمەڵگە دەگێڕن، لەبەرامبەر بەوانە دەبێت تێكۆشان لە ئاستی لوتكەدا بێت. بۆ ئەوەی ئەو بڕیارداریە پێكبێت، دەبێت لەبەرامبەریان تێكۆشانێكی بەهێز و بە رێبازی راست پێكبێت. ئەو گەنجەی كە ئەو تێكۆشانە بەرێوە ببات، ئەو گەنجەیە كە هوشیار بۆتەوە. گەنجێكی ئاسایی و بێ پەروەردە ناتوانێت ئەو تێكۆشانە بكات. گەنجێك تێنەگەیشتبێت و خۆی پێناسە نەكردبێت، ناتوانێت كۆمەڵگە تێبگەیەنێت. گەنجێك كە كەسایەتی خۆی رون و رووناك نەكردۆتەوە و قوڵ نەبۆتەوە لە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، لە پارادایمی ئازادیدا، لە گرنگی كۆمەڵگەی دیموكراتیكدا پێویستی بە تێكۆشان بۆ پووچەڵكردنەوەی سیاسەتەكانی رژێمیش نابینێت. لەبەر ئەوە پەروەردەكردنی گەنجان وەكو ئەركێكی سەرەكی خۆی دەسەپێنێت. پێویستە گەنجان لە ئاستی سەفەربەریدا لەناو پەروەردەدا بن. بە شێوازگەلی جیاواز و بە رێبازی خولقكار دەبێ گەنجان لەوەدا رۆڵ بگێڕن. بەهەموو شێوازێك چی بەرێگای راگەیاندنەوە چی لە رێگای پەروەردەی تایبەتەوە بتوانین خۆمان بگەیەنینە تەواوی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، بەشێوەیەك كە هیچ گەنجێك بێپەروەردە نەمێنێت و هیچ گەنجێك لەتاریكیدا نەهێڵین، بەو شێوەیە گەنجان ببن بە پێشەنگی روناككردنەوەی تەواوی كۆمەڵگە. گەنجان پێشەنگی هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەوێنی سەرخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادین
Mostrar todo...
پژاک پارتی گەنجانە ✍ هێرش قەندیل حەوتەمین كۆنگرەی پەژاك لە رێبەری گەلانی ئازادیخواز لە رێبەر ئاپۆ، لە كەسایەتی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە تەواوی بنەماڵە و كەس و كاری شەهیدانی كوردستان پیرۆز دەكەم. بەتایبەت لە كەسایەتی شەهیدان تۆڵهەڵدان قەندیل، ئاریەن ئارێ و جەنگاوەر باهۆز و تەواوی ئەو شەهیدانەی كە لەم قۆناخەدا رۆڵی پێشەنگایەتیان لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گێڕا و بە هەموو شێوەیەك هەموو خانەیەكی لەشیان لەو پێناوەدا سەفەربەر كرد بۆ ئەوەی گەلەكەمان بەتایبەت ژنان بە ئامانجە رەواكانی بگات پیرۆز دەكەم. هاوکات لە بنەماڵەی شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان لە رۆژهەڵاتی كوردستان کە فەلسەفەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییان پێشخست و وای كرد تەواوی بۆنەكانی ئەمساڵ ببێت بە بۆنەی شەهیدان، پیرۆز دەکەم. دیسان لە تەواوی گەلە نیشتمانپەروەرەكەمان و تەواوی ئەو كەسانەی كە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا رەنجیاندا، تێكۆشانیان كرد و شەونخونیان كێشا لە هەمویان پیرۆز دەكەم. بەتایبەت لە تەواوی گەنجانی وڵاتەكەمان پیرۆز دەكەم، لەبەرئەوەی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پارتێكی گەنجانە و لەمڕۆیشدا ئەوەی پێشەنگایەتی تێدا دەكات و رۆڵی تێدا دەگێڕێت هەر گەنجانن و بەو رۆح و فكر و فەلسەفە و كردارەوە پەژاک بە گەنجێتی دەهێڵن. بەو پێیە حەوتەمین كۆنگرەی پەژاک بووە كۆنگرەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە. چون لە ماوەی بیست ساڵ لەتەمەنی تێکۆشانی پەژاك، حەوت كۆنگرە دەبەسترێت، ئەوەیش سەلمێنەری گەنجبوونی پەژاكە. واتا فەلسەفەی نوێبونەوە، گەنج بوون لە پەژاكدا گەیشتووەتە لوتكە. پەژاك سەرچاوەی گەنجبوونی خۆی لەفەلسەفەی رێبەر ئاپۆ وەردەگرێت لەو كاتەدا كە زۆربەی پارتە سیاسیەكان لەوە دەترسێن كۆنگرە ببەستن و زەحمەتی دەکێشن؛ نەك لەبەرئەوەی زۆری و زەحمەتی لە بارودۆخی سیاسی ناوچەكەدا هەیە؛ بەڵكو لەروی فكر و تیۆریكەوە ئامادەی ئەوەنین و ناتوانن كۆنگرەكانیان ببەستن. پەژاك بە حەوتەمین كۆنگرەی خۆی هەمیشە گەنج مانەوەی خۆی دەسەلمێنێت. ئەو فەلسەفەی گەنجبون و دینامیزمی گەنجبونەی پەژاك لە دامەزراندنیەوە سەرچاوە دەگرێت. پەژاك لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ی زاینی دامەزرا و بە رۆحیە و فەلسەفەی گەنجانەوە دامەزرا. هاوکات ٤ی نیسان رۆژی لەدایكبونی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ رێبەری هەموو گەنجانە. لەدایكبونی رێبەر ئاپۆ بوو بە هێزی نوێبونەوە و ژیانەوە بۆ هەموو گەلی كورد. ئەوەش فەلسەفەیەكی لەگەڵ خۆی هێنا وەك رێبەر ئاپۆ خۆیشی ئەڵێ ئێمە ئەو چیمەنتۆیەمان قڵیشاند كە بەسەر گەلی كوردا كرابوو و ئەو گۆڕە رەمزیەی كە دروستیان كردبوو و گوتبویان گەلی كورد لێرەدا چاڵ كراوە، لەبەرامبەر ئەوە سەریهەڵدا. لە كاتێكدا گەنجان لە كۆمەڵگەدا هەم بێ رۆڵ كراون و هەم دەسەڵاتێكی پیرسالاری و پیاوسالار كە ریشەكەی ٥ هەزار ساڵە لەسەر كۆمەڵگەدا زاڵ ببوو لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتداریە سەریهەڵدا. بەگەنجێتی و لەناو گەنجاندا و بەو شێوەیەش بەردەوام بەگەنجی مایەوە، ئەمڕۆش بەو شێوەیە ئەو خۆڕاگریەی كە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەدەچێت لە دژی گۆشەگیری ئەو تێكۆشانە مێژووییەی كە دەیكات بە هەمان رەوت بەردەوامی هەیە و ئەو گۆشەگیریە تێكدەشكێت. پەژاك سەرچاوەی گەنجبونی خۆی لەو فەلسەفەیەوە وەردەگرێت، لەهەمان رۆژدا ئەو فەلسەفەیە لەدایك دەبێت. لەهەمان ساڵرۆژدا پەژاك دادەمەزرێت و ژیانەوەی گەلی كورد دەست پێدەكات و بەشێوەیەكی سروشتیش ئەوە دەبێت بە ناسنامە و بە ریشە و بنەمایەك بۆ دامەزراندنی پەژاك. لە قۆناخەكانی دواتریشدا لەماوەی بیست ساڵ دامەزراندنی پەژاكدا ئەو ناسنامە و دینامیزمە بەردەوام رەنگی داوەتەوە، واتا لەو قۆناخانەش كە شەڕ لەگەڵ رژێمی داگیركەر زۆر دژوار بووە رۆڵی گەنجان لە پێش بووە بۆ نمونە لە شەڕی قەندیلدا ئەوەی پێشەنگایەتی کرد شەهید سمكۆ بوو كە هەڤاڵێكی گەنجە، لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە رێكخستن و وشیاركردنەوەی گەلدا كەسانی وەك هەڤاڵان هێمن و چالاك و مادۆرا و مانی پێشەنگایەتی دەكەن. بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكەیان وشیاربكەنەوە هەموو مەترسیەك لەبەرچاو دەگرن و ژیانیان لەسەر دەستیان دادەنێن بۆ ئەوەی هەم بتوانن كۆمەڵگەكەیان و هەم گەنجان وشیار بكەنەوە. لەو سەرهەڵدان راپەڕینانەی كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دروست بون چی لەبەرامبەر داگیركاری و چی لەبەرامبەر ئەو رەوشەی كە كۆمەڵگە تێیدایە و ئەو زەحمەتیانەی كە دەیچێژێت؛ بەتایبەت ژنان و گەنجان لەو بوارانەدا دیسان پێشەنگایەتیان كرد نمونەی هەری زیندوو كە هێشتا بەردەوامە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیە و لەم شۆڕشەیشدا پێشەنگایەتی گەنجان لەهەموو كات بەرچاوترە. 4ی نیسان بوو بە بناغەی دامەزراندنی پەژاك و سەرچاوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
Mostrar todo...
پژاک پارتی گەنجانە ✍ هێرش قەندیل 🆔 @GozarDemocratic
Mostrar todo...
بیانیه ی‌رک مربوط به بمباران منطقه پنجوین ی‌رک اعلام کرد که در بمباران دولت اشغالگر ترکیه در منطقه پنجوین هیچ خسارتی به نیروهایشان وارد نشده است. بیانیه‌ی ی‌رک مرکز اطلاع‌رسانی و مطبوعاتی یگان‌های مدافع روژهلات کوردستان (ی‌رک) در خصوص بمباران منطقه پنجوین توسط پهپادهای دولت اشغالگر ترکیه بیانیه‌ای صادر کرد. در این بیانیه اعلام شده است که دولت اشغالگر ترکیه روز ۹ می رشته‌کوه‌های لَره در منطقه پنچیوین را با پهپاد بمباران کرد. گزارش شده است که در این بمباران خسارتی به نیروهای آنها وارد نشده است. ANF 🆔 @GozarDemocratic
Mostrar todo...
ژن بنەمای پارادیگمای پژاکە نوژین بێریتان، ئەندامی مەجلیسی پژاک 🆔 @GozarDemocratic‌ كۆنگرەی حەوتەمی پەژاك لەقۆناخی زۆر هەستیار و مێژوویی و بەشێوەیەكی ئاگاهانە و سەردەمیانە بەرێوە چوو و ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بۆ كرا بوو. رەخنەكانی كۆمەڵگە و ژنان و داواكاریەكانیان لەسەر كاروخەباتمان بەشێوەیەكی ئازادیخوازانە و دیموكراتیخوازانە بەبنەما وەردەگرین و دەیانكەینە هێز و ورە لەكاروخەباتی خۆماندا و لەسەر ئەو بنەمایە كاروخەباتمان برەو پێ دەدەین و فراوانی دەكەین و پێشی دەخەین. لەو باوەڕەشداین كە ویست و داواكاری كۆمەڵگە لەسەر بنەمای هێڵ و رێبازی ئازادە و لەسەر بنەمای دیموكراسیە و بەشێوەیەكی ئاگاهانە و پلان بۆ دارێژراو پێكدێن و ئێمەش وەك پەژاك بەنزیكبوونەویەكی بەو شێوەیە بەرەو بەستنی كۆنگرەی حەوتەمین چووین. كۆنگرەی حەوتەم لەدۆخێكی زۆر هەستیاری مێژوویی بەرێوە چوو، نە تەنیا بۆ گەلی كورد، بۆ هەموو گەلانی دنیا، بۆ ژنان كە لە دۆخێكی قەیراناوی و كۆمەڵكۆژیدا دەژین بەهەمانشێوە بوو. لەلایەكی تر دۆخێكی چارەنووسازیش بوو. ئەو دۆخەی سەر ژنان لەئاستی لەناوچوون و سەپاندنێكە و وەك شەڕێك لەئارادایە. كاراكتەر و دەگمەنبوونێكی زۆر و بەربڵاوە. لەهەموو روویەكەوە، هەر لەبواری شێوە و چاند و فیزیكیەوە بگرە تا غەرایزی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و قازانج ویستیەوە ئاراستە و فۆرمی پێ دەدرێت. لەلایەكی تر؛ بەرەیەكی خۆڕاگرانە لەئارادایە. بەرەیەك كە بەشێوەیەكی خۆڕسك هەڵدەكشێ و پێشدەكەوێت و تۆكمە و بەهێز دەبێت و یەكدەگرن و ژن بووەتە ناوەندی ئەم بەرەیە. پارتیەك كە لەسەر ئەساس و بنەمای پارادایمی ئیكۆلۆژی، سیاسی، ئەخلاقی، دیموكراسی دامەزراوە، بەمسۆگەر ناتوانێت بێ هەڵوێست بێت و بەبەرپرسیاریەتیەوە نزیك ئەو راستیە دەبێتەوەو هەڵوێست نیشان دەدات. واتا دەبێت لەچوارچێوەی دیموكراسی و ئازادیدا رۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بگێڕێت. بەدرێژایی تەمەنی خۆی و لەماوەی ئەم ساڵ و نیوەی بەسەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا تێپەڕ دەبێت، پەژاك خۆی بەبەرپرس بینیوە. لەبەرامبەر بەداواكاری خوێندكاران، پیشەوەران، گەنجان و ژنان و مامۆستایان و خانەنشینان و هونەرمەندان و باوەڕمەندان و كاركەراندا خاوەن هەڵوێستی نەگۆڕ لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بووە، بەتایبەت وەك ناوەندی ئەو شۆڕشە كە گەشەی ستاند و بووەتە ورە و هێزێكی گەورەی داوەتە بەرەی دیموكراسی و ئازادیخوازی لەدنیادا، ئێمە ناتوانین بێ هەڵوێست و بێ دەنگدانەوە بین. لەبەر ئەو هۆیانە بەپێویستیمان بینی كە كۆنگرە وەك دامەزراوەیەكی هەرە بڵند لەرێكخستن و پارتیماندا كە ئاستی بڕیار و پێشەنگە بۆ سەرلەنوێ بەشداربوونەوە ببەستین. هەڵبەتە بەدروشمی ژن، ژیان، ئازادی كوردستان ئازاد دەكەین و نەتەوەی دیموكراتیك بونیاد دەنێین، كۆنگرەكەمان بەڕێوەبرد. ئەم دروشمە فەلسەفیە بوو بەهێڵی كۆنگرەكەمان و بۆ ئەوەی ببینە وەڵامدەری ئەو راستیە و ئەو شۆڕشەی كە گەل لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا بەرپایانكردوە و لەبەرامبەر بەمەترسیەكان دەست و پەنجە نەرم دەكەن، ئێمەش بەو دروشمە هێڵی كۆنگرەكەمان دیاری كرد. بۆیەش ئێمە وەك هێزێكی پێشەنگ كەم و كوڕیەكانی خۆمان دەبینین و هەڵسەنگاندنمان لەسەركرد و بۆ تێپەڕاندنی؛ بەرنامە و پرۆژەمان لەسەر داڕشت. دەبێت گەل پاڵپشتی پارتە شۆڕشگێڕەكەی بێت لەراستیدا پەژاك وەك كەلتورێكی ئاپۆیی، رێكخستنی و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانە، كەلتوری رەخنە و رەخنەدان وەك پڕەنسیپێك دەبینێت. ئەمەش وەك ئەسڵ و ئەساس و بنەمای تێكۆشانە كە رەخنە وەك میكانیزمێكی بەهێزكردن و خۆنوێ كردن رەخنەدان دەگرێتە دەست و وەك جەسارەتێك سەیری دەكات. ئەمەش چاندێكی ئاپۆییە. بەجەسارەتەوە بۆ راوەستەكردن لەسەر رەخنە و تێپەڕاندنی كێشەكان دەنرخێنرێن. ئێمە كەم و كوڕیەكانی خۆمانمان بینیوەتەوە و ریزبەندیمان كردوون و لەبەرامبەر بەڕەخنەكانی كۆمەڵگە و ئەو رەخنانەی ئاراستەی ئێمەیان كردبوو، لەسەر ئاستی بەشداربوونمان لە شۆڕش و راپەڕینەكانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا راوەستەمان كرد. كۆمەڵگە چاوەڕوانیەكی هەبوو، بەتایبەتی گەلی كورد و ژنان. بەڵام بەپێی پێویست نەبووینەتە وەڵامدرەوەی قۆناخەكە و داواكاریەكانی گەل. ئەمە لەسەر ئاستی كادری پێشەنگ و شۆڕشگێڕدا چاندێكە و پێویستە خۆمان جارێكی تر لەبەرچاوان دەرباز بكەین. لەهەمانكاتدا هەندێ راستی كۆمەڵگەشمان بینی كە جێگەی هەڵوەستە لەسەركردن و رەخنەكردنە. دەبێ بزانین كە هێزێكی رادیكاڵ و شۆڕشگێڕ، چەندە رادیكاڵ و بەهێز بێت، وەك هەڵوێست و روانگەی، ئەمەشمان دیار كرد. ئایا چەندە پاڵپشتی گەلە و چەندە سەردەمیانە لەگەڵ راستیەكاندا هەنگاو دەنێت، بەشێوەیەكی پراكتیكی ئەمەی دیار كردوە.
Mostrar todo...
لەباکووری ئێرانەوە بگرە تا سنە و لوڕستان، كرماشان، ئیلام و ورمێ بۆ هەموو كێشە و دیاردەكانی كۆمەڵگە، ئاین و باوەڕیەكان، پلان و پرۆژەمان هەیە و كاریان لەسەر دەكەین. كۆمەڵگە چۆن بتوانێت خۆی بەرێكخستن بكات، لەبوارەكانی ئابوری و پەروەردەییدا. ئەمانە تەنیا لەسەر ئاستی تیۆریكی نییە؛ بەڵكو لەسەر ئاستی پراتیكیدا، ئامادە و كراوەین بۆ هەرجۆرە پەیوەندی و بەرێكخستن كردنێك و یەكگرتن لەگەڵ هێز و لایەن و كەسایەتیەكان. بەڕووی رووناكبیر و ئازادیخوازەكاندا دەرگامان كراوەیە و بەپراتیكیش پێكیدێنین و گەشانەوەیەكی بەهێزیش لەخەباتماندا بەدی دەكرێت، سەرەڕای هەموو كەم و كوڕیەكانیشمان. هەم لەلایەن كۆمەڵگە و ژنان و خۆشمانەوە بەجەسارەت رەخنەمان لە خۆمان گرتووە و بەجەسارەتێكی فیدایانە و قارەمانە رەخنەدانی خۆمانیش دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین لەهەنگاوەكانی ترماندا بەهێز و ورە و توانایەكی زیاترەوە بەشداری كاروخەباتی رێكخستنی كۆمەڵگە ببین. pjak.net 🆔 @GozarDemocratic‌ سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارە ۲٨
Mostrar todo...
لەسەر ئاستی ژنان بەتایبەتی و بەگشتی كادیرانی پەژاك بەگوێرە و پرەنسیپی هێڵی ئازادی ژن كە هێڵی كۆمەڵگەیە لەرووی سیاسی، ئەخلاقی، هزری، فەلسەفیەوە دەیبینین، بەو رۆح و بەو هێز و بەو ورەوە لەكۆنگرەی حەوتەم وەرمانگرت، گەلێك بەرنامە و پرۆژەمان لەهەموو بوارێكدا وەرگرت. وەك نموونە چۆن ئابوریەكی كۆمیناڵ و ئیكۆلۆژیك پێكبێت، چۆن ئیكۆلۆژیەكی تەندروست، چۆن هاورێیەتیەكی راست و مرۆڤیی پێكبێت، ئەمانە رۆژەڤە گەرمەكانی كۆنگرە بوون. كۆمەڵگە چۆن و بەچە میكانیزمەیەك خۆی بونیاد و پەروەردە بكاتەوە لەئاستی پووچكردنەوەی سیستەمی پەوەردەیی و تەسلیم وەرگرتن و بەچۆكداهێنانی ئیرادەی مرۆڤیی بەچە شێوەی خۆڕاگری بكات و كۆمەڵگە چۆن بتوانێت سیستەمێكی پەروەردەیی ئازاد و دیموكراتیك پێشبخات، راوەستەمان لەسەر هەموو ئەوانە كرد. هەوڵدەدەین هونەر و ئەخلاق و سیاسەت لەگەڵ ئازادیدا یەكبگرنەوە لەسەر چاند و هونەریش راوەستەمان كرد. چاند و هونەر لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتداریەتی ئێرانەوە لەسەر ئاستی دنیادا لەرووی جیاوازییە نەتەوەیی و پێكهاتە فرەڕەنگییە دەوڵەمەندەكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەرەو لەناوچوون دەبرێت. بۆیەش گفتوگۆی ئەوەمان كرد كە دەبێت چاند و هۆنەرێكی ئازاد و دیموكراتیك پێشبكەوێت. دەبێ هونەر و ئەخلاق، هونەر و سیاسەت، هونەر و ئازادی بگەنەوە یەكتر. لەسەر ئەوەش ئاخاوتین كە چۆن پەیوەندی هونەرمەندان و پەژاك لەسەر هێڵی ئازادی و دیموكراسیدا پێشبخرێت. چۆن هونەرمەندان بتوانن لەسەر ئەو هێڵە خۆیان بەڕێكخستن بكەن و پەژاك چۆن بتوانێت پێشەنگایەتی ئەم یەكە بكات و ئەو وزەیە چۆن كاناڵیزە بكات؟ راگەیاندن هەر بەو شێوازە، بابەتێكی تر بوو كە راوەستەمان لەسەر كرد. رژێمی داگیركەری ئێران لەسەر ئاستی دنیادا بەرنامە و سیاسەتێكی یەكگرتووانەی هەیە، لەگەڵ هەموو هێزە كۆنەپارێزەكانی ناوچەكەش هاودەستە لەوەی كە بایكۆتی هێزێكی ئازادیخواز و دیموكراسیخواز وەك پەژاك هەبێت. لەسەر ئاستی دنیا راگەیاندنەكانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێش هەر شت دەنگ و رەنگ و دیمەن و ووتە و فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بلۆك دەكەن، تەنانەت مرۆڤە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕەكان سانسۆر دەكەن. بۆیەش پێویستە دەبێت راگەیاندنێكی ئازاد و دیموكراتیك، شێوە وەشانێك لەناخی خودی كۆمەڵگەدا پێشبخات كە نە لەخزمەتی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیدا بێت و نابێت ئازادی ژن و ویست و داواكاری تایبەتی گەنجان بەلاڕێدا ببات و بێ بەهایان بكات. نابێت لەلایەن هێزە توندڕەوە دواكەوتووە فاشیستەكانەوە، بەرەو چەوساندنەوە یا بەرەو توندڕەوی و چەقبەستوویی و توندوتیژی بچێ. لەسەر سیستەمێكی تەندروستی كۆمەڵگەش كۆنگرە راوەستەی كرد كە ئاخۆ سیستەمی تەندروستی كۆمەڵگە چۆن بێت و چۆن پەیوەندیەكی راستەقینە لەگەڵ خودی كۆمەڵگە، لەگەڵ پزیشك و لەگەڵ ئەوانەی تەندروستی پەیوەندیدارن، دوور لە سیستەمی سەرمایەداری دامەزرێت. چۆن بەڕێكخستنی بكەین و چۆن بتوانین تاك لەرووی تەندروستیەوە لەسەر ئەخلاقی ئازاد و دیموكراتیك وەڵامدەری پێویستیەكانی كۆمەڵگە بێت. كۆمەڵگە چۆن بتوانێت ئەو هێزە لەژێر قۆرخكاری و یەكدەستەبوونی دەسەڵاتداریەتی دەرخات. بابەتێكی تر كە كۆنگرەی حەوتەم تیشكی خستەسەر، سەبارەت بەهێزی پاراستنی رەوا بوو. چونكە لەدنیادا ئەوە راستیەكە ئەگەر تۆ هێزی پاراستنی رەوات نەبوو، ئەو كۆمەڵگەیە دەكەوێتە بەرسیاسەتی قڕكردن و لەناوبردن و توانەوە، بۆیەش بوونی هێزێكی پاراستنی پێویستیەكی حاشاهەڵنەگرە لەئاستی بوون و جەستە. كۆمەڵگاكان بەتایبەتی كۆمەڵگەی ژنان لەبواری فكری، چاند و ئیرادەوە، رووبەرووی پەلامارێكی گەورەن. ئەو فكر و زهنیەتە دواكەوتووە رەگەزپەرستی و پاشڤەڕووییەی پیاوسالاریە ژن دەچەوسێنێتەوە. دەستبەسەری و لە زیندانی دەكات، تیرۆری كەسێتی و فیزیكی دەكات، هەڵمەتی رەشكردن و دەستدرێژی و تەجاوزی لەبەرامبەر بە هەموو ژنان بەرێوە دەچێت. بنەماڵەیەك لەگوندێكی هەرە دووری ئێراندا، یاخود لەرۆژهەڵاتی كوردستاندا، ئەویش لەگەڵ هەمان مەترسیدا رووبەڕووە. زهنیەتێكی دواكەوتوو و رەگەزپەرست، زهنیەتێكی ژنكوژ لەگەڵ ئەمانە رووبەڕووە. دەبێ ژن چۆن بتوانێت، ببێتە خاوەن هێزێكی یەكگرتوو و پاراستنی لەهەموو بوارێكی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، جەستەییەوە. چۆن بتوانن یەكگرتووانە بێنە لای یەك، بیروبۆچوونەكان ئاڵۆگۆڕ بكەن. ئەساس و پارادایمی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕییەیە و دەركەوتنی ئێمەش لەسەر ئەوەیە و شێوەمان گرتووە و پراتیكیشمان لەسەر هەمان بنەما بووە. ئێمە بەو باوەڕ و ئیمانەوە بەڕێكخستن دەكەین، وەك هێزێك كە لەسەرەوە چاو لەكۆمەڵگە بكات و ئەندازیاری كۆمەڵگە بێ، چاو لەكۆمەڵگە ناكەین، بۆیە رێنمایەكانمان زۆر نزیك بەڕاستی و حەقیقەتە كۆمەڵایەتیەكانە و لە راستینەی هاوچەرخەوە نزیكە.
Mostrar todo...
بەڵام چەندەش ئەو راستیانەی لەبەرچاو بێت، بەڵام ئەگەر كۆمەڵگەیەكی شۆڕشگێڕ لەگەڵیدا نەبێت، ئەوا دەبێ كە ئەو پۆتانسێلەی شۆڕش بەلارێدا بچێت، بۆیە دەبێت كۆمەڵگەش ئەم راستیانە ببینێت و هەلومەرجێك كە گەریلای تێدا دەژی دەرك بكات و وەك ئیرادەیەكی تێكۆشان و بەرێكخستنكراو و پاراستنی و لەو كاراكتەرە چاوەڕوانیە بێتە دەرەوە و بتوانێت هاوشان لەگەڵ پارتە پێشەنگەكەی كە بانگەشەی پێشەنگایەتی و پراكتیكی دیارە و لەسەر ئەو بانگەشەیە بەسەدان گەنج و ژن و قوربانیان داوە، خۆشی لەناو ئەو بزاڤەدا ببینێتەوە و پشتیوانی و خاوەنداریەتی لێبكات و بتوانێت پرۆژە و بەرنامەكانی چاودێری بكات. لەخۆی پرسیار بكات كە ئایا بەراستی پەژاك بانگەشەی هەیە، ئایا نرخێكی داوە، پراكتیك و ئەزموونی هەیە، خاوەن نرخاندن و كەلتورێكی ئایدۆلۆژی و سیاسی، بەرێوەبەری و رێكخستنیە و ئەوەی كە دەڵێ پێكدێنێت. ژن بنەمای پارادایمی تێكۆشانی پەژاكە هێڵی ژن كە بنەمای پارادایمەكەیە ئایا بەڕاستی لەبواری پراكتیكی بەكردەوە دەكرێت، چە لەبواری پاراستنی، لە مەجلیسی بەرێوەبردن و هاوسەرۆكایەتیدا، لەئاستی ئایدۆلۆژی و لەسەر ئاستی بەرێكخستنكردنی كۆمەڵگەدا و …هتد. لەئاستی بەرێوەبەرایەتیدا. بەگشتی هەم لەسەر ئاستی گشتی و هەم لەسەر ئاستی تایبەتدا ژن رۆڵێكی بەرچاوی هەیە. هاوكات ئەمە تێكۆشانێكە كە گۆڕانكاری لەكەسایەتی پیاویشدا پێكدێنێت. پیاو روانگەی بۆ ئیكۆلۆژی، ئابوری، ژن، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگە، بۆ شەڕ و ئاشتی، بۆ رێوەبردن، دەگۆڕدرێت. پەژاك ئەمانە هەمووی لەیەك ئاراستە و ئاستدا بەرێوە دەبات. بۆیەش كۆنگرە هەم رەخنە لەخۆگرتنێك بوو و هەم بەخۆداچوونەوە بوو. هەروەها ئێمە ئەركمان ئەوەیە كە كۆمەڵگە لەبەرامبەر بەڕاستیەكانی خۆشی هۆشیار بكەینەوە. واتا كەم و كوڕیەكانی كۆمەڵگەشمان هەڵسەنگاند كە ئاخۆ بۆشایەكان لەكوێ بوون، كۆمەڵگە دەبێت چۆن بێت، ئەگەر كۆمەڵگە جارێكی تر لەو ئاستەدا نەبێ ئەوەشمان جارێكی تر وەك كەم و كوڕی خۆمان نرخاند و خوێندنەوەمان بۆ كرد. وەك پەژاك خاوەن هێزێكی ئایدۆلۆژی، هزری و فەلسەفی و بەرێكخستنین، بۆیەش دەبێت لەرووی سەرڕاستكردن و پێشەنگایەتیشدا رۆڵ بگێڕین. بۆ چارەسەركردنی ئەوانەش دیسانەوە ئەو هێزەمان هەیە و وەك رەخنەدان و بەخۆدا چوونەوە گرتەوە دەست و بەرنامەیەكی نوێمان داڕشت. بەرنامەیەكی پراكتیكی و وردبین، بەشێوەیەك كە هەر بەش و دامەزراوەیەك لەناو پارتەكەماندا خاوەن چە ئەركێكە و دەبێت چۆن ئەركەكانی پراكتیزە بكات. لەهەمانكات ئەو ئەركانەی جێبەجێ نەكراون چین و دەبێت چۆن چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت، ئەمانە و زۆر لایەنی كاروخەباتمان هەڵسەنگاند. بەرنامە و پرۆژەی نوێ و بڕیاری نوێ گیران. بە بەرنامەكانی پێشووترماندا چووینەوە و بەوردی لایەنە كەم و كوڕیەكان، لایەنە ساكار و ئەستەمەكانیمان شرۆڤە كرد و رێگەی تێپەڕاندن و چارەسەریمان دیاری كرد و بەرنامە و پرۆژەی نوێش وەرگیران. بێگومان رۆڵی پرسی ژن و چارەسەری كێشەكان وەك هێڵێك تەوەری بنگەیی كۆنگرە بوو. پرسی ژن هەم ناوەند و هەم دیاركەر بوو، تەنانەت لەسەر ئاستی كۆمەڵگەش وەهایە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی بەڕێكخستنكردنی كۆمەڵگەدا. ئەوە راستیەكە ئەو شۆڕشە هەر لەئارادایە و كاڵ نەبووەتەوە و تەنیا رێگە و رێبازەكانی خۆی گۆڕیوەو هەرچۆن كۆمەڵگەش گۆڕانكاری بەسەردا دێ. ئێمە لەو باوەڕەداین كە لە هەرقۆناخێكدا بەشێوەیەك لەشێوەكان بزاڤە شۆڕشگێڕەكان گۆڕانیان بەسەردا دێت، بەڵام گرنگە، ئەو گۆڕانە لەلایەنی ئیجابی و پۆزەتیڤەوە بێت بۆ ئەوەی خزمەت بەكۆمەڵگە و گەلان و خودی بزوتنەوەكانیش بكات. شۆڕش رەنگە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام بەكۆتا نایەت و شێوە و فۆرمی جیاواز بەخۆی دەگرێت. ئەوە راستیەكە، ژن قازانجی گەورەی لەو شۆڕشەدا كرد و ژنان گۆڕانكاری گەورەیان بەخۆیەوە بینی. هەرچەندە دەوڵەت بەشێوەیەكی سیستەماتیك و بەڕێكخستنكراو بەهێزی نۆكەر و هەزاران رێگا و رێبازی تر هەوڵدەدات كە ژنان بكوژێت. بۆنموونە لەرووی سیاسییەوە و لەهەڵبژاردنەكاندا بەئاشكرا بینیمان. لەكوردستاندا ژنان لەناو سیستەمی میلیتاریستیدا بەجێ دەكەن، لە پەرلەمان و لەبواری كاروباری ئابوریدا، بەڕێگەی ئیستخباراتەوە. تەنانەت لەبەشی پیشەییدا، ژنانی فەرهەنگی زیاتر بكار دەهێنن و بەپراتیكی كۆمەڵگە بەرەو ژن كوشتن و لەناوبردن هان دەدەن. لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ژنان زیاتر كرانە ئامانج و ژنكوژی پەرەی سەند و بڵاوبوو. لەكوشتنی ژناندا رۆڵی دەوڵەت بەشێوەیەكی سیستەماتیك و ئایدۆلۆژی و هزری بەرچاو بوو. پەژاك دەبێت لەمەوبەدوا چی بكات لێرەدا ئەوەی گرنگە، ئەوە بوو كە ئاخۆ پەژاك لەبەرامبەر بەو هێرشانە چە وەڵامێكی هەیە و چە رێگایەك دەگرێتە بەر.
Mostrar todo...