cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ک.د.ئازاد (شیعر)

@azadbane

Mostrar más
Irán54 111El idioma no está especificadoPolítica10 160
Publicaciones publicitarias
3 847
Suscriptores
Sin datos24 horas
+77 días
+5130 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

پێکەنینیان لە سەر لێو بوو دەستیان پڕ بوو لە شیرینی وشەی دەمیان شیلە هەنگوینی کوێستان بوو! ئەی بۆ تامی زامەکانم سوێرە وەکوو گۆلی ورمێ؟ #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
وەکوو شمشاڵ، تەواوی کون کونە و زامە، دڵ و سینە ئەوەی تۆ پێی دەڵێ ئاواز هەموو هەر ئاە و ناڵینە! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
سیاسەت بێ دایک و باوکە ئەوەم کاتێ بۆ دەرکەوت کە پیرەهەولێری کوردان ئاڵای خوێنی ئەتاتورکی لە سەر شان بوو و بە زمانی تورکیش قسەی دەکرد! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
خۆشەویستی وەرزێکی تایبەتی نییە هەر کاتێ تۆ پێدەکەنی دەبێتە وەرزی گوڵەباخ! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
وڵات لە لای من نامۆیە؛ کاتێ دەنگم لە دار ئەدا کاتێ شێعرم لە بەند دەکا کاتێ مافم دەخاتە ژێر دەوارەوە کاتێ مێژووم دەباتە ژێر پرسیارەوە کاتێ ئایەندەی مناڵم دەخاتە ژێر ئازارەوە! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
خۆشەویستیت تەنیا شەڕی سەر زەوییە هەمیشە تێکم دەشکێنێ! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
کەسێک لە ناخم دا دەژی کە بەردەوام لە کۆچ دایە! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
ـ بۆ چی تەنیای؟ ـ من تەنیا نیم لە گەڵ خەیاڵی دا دەژیم! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
بۆ یەکەم جار کە تۆم بینی سەرم سووڕما دڵم پڕ بوو لە ئاخ و داخ وەک چۆن کوردێکی ئیلامی بۆ یەکەم جار دەچتە سابڵاخ! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...
وەکوو قەندیلە کوێستانی سەری من بەفر ناچێتەوە چوار وەرزی ساڵێ تەژی قامیشەڵانە دۆڵ و شیوی بە هەر بایەک، دەناڵێنێ و دەناڵێ! #ک_د_ئازاد @azadbane
Mostrar todo...