Bachtyar_ali
Ir al canal en Telegram
بەخێربێن ئەزیزان دڵۆپێك پاداشت بە بەختیار ئەدەینەوە ئەو دەریایەكی پێ بەخشین! Admin: @Soran_Mamand @Sarezh_71 لینكی كتێبەكانی نوسەر بە لە ئینستاگرام هەیە بە ناونیشانی : Instagram.com/Bachtyar_ali
Mostrar más311
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
311
نەخشەکان چەنده ڕێناسیت بۆ دەکەن، هێندەش کوشندەن، کاتێک دەتەوێت ڕێگاکانت به ئاراستەیەک بەریت و دەبینیت ڕێگاکان ناڕۆن..
#بەختیار_عەلی
@Bachtyarali
311
ژیانی من ئێسته وەکوو خۆری دەمی زەردەپەڕه
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان ، من چ بکەم؟
#هێمن
@Bachtyarali
311
نا!
چۆنیەتیم له تۆوه دیار نییه
تۆ له شەوانی بێ تۆییمدا نەژیاوی
لەوێوه که ئەڕوانی
گڵۆپی ژوورەکەم ڕۆشنە و باشم..
#سوهەیب_عەلی
@Bachtyarali
311
لێره نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
له نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی
و لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری!
لێره نیت و کەچی ئێستەیش
شۆرەبیەکان یەکه یەکه
بەسەر جۆگەی یادگارتا نووشتاونەوەو
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوه..
#شێرکۆ_بێکەس
@Bachtyarali
311
نازی تۆم پێ هەڵناگیرێ،
بووکی پاییز!
خەنەی خوێنت له قژ داوە،
خۆ ملوانکه گەردنیشت،
هەنارێکی سەربڕاوه..
#م_هەلبەست
@Bachtyarali
311
ئێمە هیچمان له ئاوێنەیەکدا
کۆڵانمان وەک خۆی نەدیووه.
کۆڵان یانێ:
بۆنی خاک دوای ئاوڕشێنی ئێوارەکانی عیشق
هەڵواسینی کوولەکەی شین به ناوچاوانی دەرگاوه
کۆڵان یانێ:
گەڕانەوەی شەوانی سەرخۆشان به لارەلار
خودایه!
خودایه بڵێی هەتا من له تەنیایی ئەگەڕێمەوه، کۆڵانەکەمان وەک خۆی مابێت؟!
خودایه بڵێی..
#جەماڵ_غەمبار
@Bachtyarali
311
خزمەتکارەکان
کۆیلەو کرێکاره پیرەکانی شەو ؛
ئەوانەی لە بەری ئاوەدانبوونەوەی شارەکان دەخۆن
لەزەت له زنجیرەکان دەبینن.
له نێوان قامچی و ئازادیدا ، قامچی هەڵدەبژێرن
بەرد دەنێنه سەر بەرد
"وەستا"ن له درووستکردنی قەفەزدا
دیوار "شا " سەنعەتی ئەوانه
وەک چۆن باڵندەکان به شادی هێلانه دەچنن
به خۆشییەوه کۆیلەن ،
به شادییەوه زیندان بۆخۆیان درووست دەکەن
به کامەرانییەوه دەبنه عەبد..
#بەختیار_عەلی
@Bachtyarali
311
دڵم لای تۆ و
هۆشم له بناری کوێستانه !
بۆ خۆت بڵێ ...
کامەتانم خۆشتر بوێ
ئەتۆ یا ئەم نیشتمانه ؟
#ک.د.ئازاد
@Bachtyarali
311
خۆزگە ئێواران کەسێک بە دەممانەوه بەهاتایه و بیوتایه
ئادەی ئازیزم
خەمەکانت بێنه با لێتی هەڵبگرم
تۆ کەمێ ماندوویی دەربکه. بەڵام
بەڵام
بەڵام
ئێواران ئێمە و خەمەکان و ماندوویەکانمان و باری سەرشانمان به تەنیا ، له دوێنێ قورستر بەرەو ماڵ دەڕۆین..
@Bachtyarali
311
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان ھەر دەمێنێ ،
گەر چراکان بخنکێنێ
خۆر دەمێنێ..
#لەتیف_هەڵمەت
@Bachtyarali
311
هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
له هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم..
هاوڕێکەم!
شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا
هەموو خۆشەویستن
له هەموویان خۆشەویستتر
ئەو شەهیدانەی یەکەم جار
ترسی مەرگیان
بۆ بەزاندووم..
#شێرکۆ_بێکەس
#کۆمار
@Bachtyarali
311
#نەجمه
🎵ماچ
_ئارەزوومان بوو به گەڵا و چڵی وشکی بەختی پاییز
ئەی دڵداره تاقانەکەم بەهاریشمان بوو به پاییز..
@Bachtyarali
311
ئەگەر ڕۆژێک خۆشتنەوێم، #پایز لەگەڵ خۆیدا دەمبات.
ئەگەر ڕۆژێک بانگت کەم و ئاوڕ بۆلای سێبەرەکەم نەدەیتەوە، 'با'یەکی دڵڕەق لەگەڵ خۆیدا بۆ لای کێلی گۆڕی مردووەکان دەمڕفێنێ.
ئەگەر شەوێک خۆشتنەوێم، وەکوو ئەستێرەیەکی ماندوو لەناو دڵی شینی ئاسمان کاڵدەبمەوە.
گەر ئێوارانێک خۆشتنەوێم، وەکوو گۆرانی پیاوێکی سەرخۆش لەبیری هەموان دەچمەوە.
گەر تۆ بڕۆی، چرایەکانی ناو دڵی خۆم
دەکوژێنمەوە،
گەر تۆ بڕۆی..
بەخەتێکی تۆخ لەسەر دیواری باخچەکان
دەنووسم:
خۆزگە دەمایتەوە!
بۆت دەنووسم؛ ئێستا کە لێرەنیت،
دووری تۆ و هەزار دڵتەنگی..
#شوان_سەعید
@Bachtyarali
311
ئەی یار
تۆ سەر لەم سەڕافه دڵتەنگانەی پاییز دەرناکەیت، که گەڵاکانت بۆ دەگۆڕنەوه به 'با' و باکانت بۆ دەگۆڕنەوه به هەور، گرەو لەم سووخۆره پیره نابەیتەوه که ئەڵماست دەداتێ و بارانت لێدەکڕێتەوه، بەڵام بۆنی یەقین لەم قاسه پڕ له ئاگرەی من و تۆ دێت، بۆنی ماچ لەم خەزنه پڕ له ڕسواییەی من و تۆ دێت..
#بەختیار_عەلی
@Bachtyarali
