ar
Feedback
Bachtyar_ali

Bachtyar_ali

الذهاب إلى القناة على Telegram

بەخێربێن ئەزیزان ‌دڵۆپێك پاداشت بە بەختیار ئەدەینەوە ئەو دەریایەكی پێ بەخشین! Admin: @Soran_Mamand @Sarezh_71 لینكی كتێبەكانی نوسەر بە لە ئینستاگرام هەیە بە ناونیشانی : Instagram.com/Bachtyar_ali

إظهار المزيد
311
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام
أرشيف المشاركات
#Mem_Ararat 🎵 Çemo @Bachtyarali

نەخشەکان چەنده ڕێناسیت بۆ دەکەن، هێندەش کوشندەن، کاتێک دەتەوێت ڕێگاکانت به ئاراستەیەک بەریت و دەبینیت ڕێگاکان ناڕۆن.. #بەختیار_عەلی @Bachtyarali

من پەروەردەی وڵاتێکم که چاوانم مەحکووم‌ترین نیگای سەرەڕێتن.. @Bachtyarali
من پەروەردەی وڵاتێکم که چاوانم مەحکووم‌ترین نیگای سەرەڕێتن.. @Bachtyarali

ژیانی من ئێسته وەکوو خۆری دەمی زەردەپەڕه پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان ، من چ بکەم؟ #هێمن @Bachtyarali

نا! چۆنیەتیم له تۆوه دیار نییه تۆ له شەوانی بێ تۆییمدا نەژیاوی لەوێوه که ئەڕوانی گڵۆپی ژوورەکەم ڕۆشنە و باشم.. #سوهەیب_عەلی @Bachtyarali

لێره نیت و بەڵام هێشتا لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و له نەغمەی ڕەش و سپیدا دوو باڵی تەڕی گریانی و لەسەر پاییز و لەسەر من لەنگەر ئەگری! لێره نیت و کەچی ئێستەیش شۆرەبیەکان یەکه یەکه بەسەر جۆگەی یادگارتا نووشتاونەوەو چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا تۆیش بێیتەوه.. #شێرکۆ_بێکەس @Bachtyarali

هەر وەڵاتێو تۆ نەبی خەمخانەما بۆرێ پا بنیە دڵەی دێوانەما #مانیا @Bachtyarali

نازی تۆم پێ هەڵناگیرێ، بووکی پاییز! خەنەی خوێنت له قژ داوە، خۆ ملوانکه گەردنیشت، هەنارێکی سەربڕاوه.. #م_هەلبەست @Bachtyarali
نازی تۆم پێ هەڵناگیرێ، بووکی پاییز! خەنەی خوێنت له قژ داوە، خۆ ملوانکه گەردنیشت، هەنارێکی سەربڕاوه.. #م_هەلبەست @Bachtyarali

ئێمە هیچمان له ئاوێنەیەکدا کۆڵانمان وەک خۆی نەدیووه. کۆڵان یانێ: بۆنی خاک دوای ئاوڕشێنی ئێوارەکانی عیشق هەڵواسینی کوولەکەی شین به ناوچاوانی دەرگاوه کۆڵان یانێ: گەڕانەوەی شەوانی سەرخۆشان به لارەلار خودایه! خودایه بڵێی هەتا من له تەنیایی ئەگەڕێمەوه، کۆڵانەکەمان وەک خۆی مابێت؟! خودایه بڵێی.. #جەماڵ_غەمبار @Bachtyarali

خزمەتکارەکان کۆیلەو کرێکاره پیرەکانی شەو ؛ ئەوانەی لە بەری ئاوەدانبوونەوەی شارەکان دەخۆن لەزەت له زنجیرەکان دەبینن. له نێوان قامچی و ئازادیدا ، قامچی هەڵدەبژێرن بەرد دەنێنه سەر بەرد "وەستا"ن له درووستکردنی قەفەزدا دیوار "شا " سەنعەتی ئەوانه وەک چۆن باڵندەکان به شادی هێلانه دەچنن به خۆشییەوه کۆیلەن ، به شادییەوه زیندان بۆخۆیان درووست دەکەن به کامەرانییەوه دەبنه عەبد.. #بەختیار_عەلی @Bachtyarali

ناوی من چەن خۆشه به دەمی تۆ.. @Bachtyarali

دڵم لای تۆ و هۆشم له بناری کوێستانه ! بۆ خۆت بڵێ ... کامەتانم خۆشتر بوێ ئەتۆ یا ئەم نیشتمانه ؟ #ک.د.ئازاد @Bachtyarali

خۆزگە ئێواران کەسێک بە دەممانەوه بەهاتایه و بیوتایه ئادەی ئازیزم خەمەکانت بێنه با لێتی هەڵبگرم تۆ کەمێ ماندوویی دەربکه. بەڵام بەڵام بەڵام ئێواران ئێمە و خەمەکان و ماندوویەکانمان و باری سەرشانمان به تەنیا ، له دوێنێ قورس‌تر بەرەو ماڵ دەڕۆین.. @Bachtyarali

جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟ ئەگەر دارەکان بشکێنێ خۆ ڕەگەکان ھەر دەمێنێ ، گەر چراکان بخنکێنێ خۆر دەمێنێ.. #لەتیف_هەڵمەت @Bachtyarali

هاوڕێکەم! کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن له هەموویان خۆشەویستتر ئەو کانییەی تینوێتی زۆری شکاندووم.. هاوڕێکەم! شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا هەموو خۆشەویستن له هەموویان خۆشەویستتر ئەو شەهیدانەی یەکەم جار ترسی مەرگیان بۆ بەزاندووم.. #شێرکۆ_بێکەس #کۆمار @Bachtyarali

#نەجمه 🎵ماچ _ئارەزوومان بوو به گەڵا و چڵی وشکی بەختی پاییز ئەی دڵداره تاقانەکەم بەهاریشمان بوو به پاییز.. @Bachtyarali

پاییز به ڕەنگەکانی دەتوانێ بتکوژێ، تەنیا پێویستە بزانێ دڵتەنگی.. @Bachtyarali
پاییز به ڕەنگەکانی دەتوانێ بتکوژێ، تەنیا پێویستە بزانێ دڵتەنگی.. @Bachtyarali

گەڵای من هەموو وەرزێک وەریوه پاییز بڵێ چی.. @Bachtyarali

ئەگەر ڕۆژێک خۆشتنەوێم، #پایز لەگەڵ خۆیدا دەمبات. ئەگەر ڕۆژێک بانگت کەم و ئاوڕ بۆلای سێبەرەکەم نەدەیتەوە، 'با'یەکی دڵڕەق لەگەڵ خۆیدا بۆ لای کێلی گۆڕی مردووەکان دەمڕفێنێ. ئەگەر شەوێک خۆشتنەوێم، وەکوو ئەستێرەیەکی ماندوو لەناو دڵی شینی ئاسمان کاڵدەبمەوە. گەر ئێوارانێک خۆشتنەوێم، وەکوو گۆرانی پیاوێکی سەرخۆش لەبیری هەموان دەچمەوە. گەر تۆ بڕۆی، چرایەکانی ناو دڵی خۆم دەکوژێنمەوە، گەر تۆ بڕۆی.. بەخەتێکی تۆخ لەسەر دیواری باخچەکان دەنووسم: خۆزگە دەمایتەوە! بۆت دەنووسم؛ ئێستا کە لێرەنیت، دووری تۆ و هەزار دڵتەنگی.. #شوان_سەعید @Bachtyarali

ئەی یار تۆ سەر لەم سەڕافه دڵتەنگانەی پاییز دەرناکەیت، که گەڵاکانت بۆ دەگۆڕنەوه به 'با' و باکانت بۆ دەگۆڕنەوه به هەور، گرەو لەم سووخۆره پیره نابەیتەوه که ئەڵماست دەداتێ و بارانت لێدەکڕێتەوه، بەڵام بۆنی یەقین لەم قاسه پڕ له ئاگرەی من و تۆ دێت، بۆنی ماچ لەم خەزنه پڕ له ڕسواییەی من و تۆ دێت.. #بەختیار_عەلی @Bachtyarali