هیلاک
Ir al canal en Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
830
Suscriptores
-224 horas
-107 días
-2730 días
Archivo de publicaciones
829
Repost from نەغمە،
چاوەڕێی تۆ
دڵم گیرۆدەی تۆیە، چاوم لە ڕێگای تۆیە
هەموو شەوێک خەونم، هەر تەنها بۆ تۆیە
تۆ وەک ئەستێرەی دوور، من وەک شەوێکی تار
من ماومەتەوە لێرە، تۆ ون بوویت لە دیدار
هەر بەڵێنێک کە دەمدا، لە دڵمدا ماوەتەوە
هەر فرمێسکێک کە ڕژا، لە چاومدا ماوەتەوە
نە گەیشتم بە تۆ، نە دڵم لە تۆ بێزارە
خۆشەویستیی تۆ لە دڵم، وەک برینێکی دیارە
ئەگەر ڕۆژێک بگەڕێیت، من هەر لێرە چاوەڕێم
ئەگەر هەرگیز نەگەڕێیت، تا کەی بە خەونت بژیم؟
تۆ نەبوویت بە هی من، منیش نەبووم بە هی تۆ
بەڵام هەموو ژیانم، بوو بە چاوەڕێی تۆ. 💔
Parsa
829
Repost from Jwange
چاوەکانت،
نەشئەبەخشی ئەم دڵەی پڕ تاسەمن
چەشنی شیعرێکی خودایی باشترین
پێناسەمن.
بەیان حسەینی
829
Repost from دڵـپڕ
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من!لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟هانێ حەیاتی من! کوتت : دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟دیارە خۆ نەهاتی من!من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم!کافری دوورە لە زاتی من!بە خەندەی زار و عەکسی
زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم،سەدحەیف دەقیقەشماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی
سەعاتی من، لەلایێ ڕۆح دەبا عیشوەت،
لەلایێ دڵ دەدا خەندەت،
عەزیزم هەر بە دەست خۆتە
حەیاتی من مەماتی من.!
- وەفایی
