نەسیم
Ir al canal en Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
621
Suscriptores
Sin datos24 horas
+87 días
+630 días
Archivo de publicaciones
621
خوای گەورە دەفەرموێ: {وَٱلۡفَجۡرًِ* وَلَيَالٍ عَشۡرٖ * وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ} واتە: سوێند بە بەرەبەیان و، بە دە شەوان و، بە تاک و جووت.زانایان دەفەرموون: ئەو دە شەوەی کە خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە، دە شەوی یەکەمی مانگی (ذو الحجة)ـەیە، هەروەکوو لە واتای فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ هاتووە. ئەوەش نیشانەی گەورەیی و بەهای ئەو ڕۆژانەیە لای خوای پەروەردگار.
621
السلام علیکم ورحمة الله.
جەماعەتی خێر، وا لە پێشوازیی چەند ڕۆژەکی زۆر گەورەین، کە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی (ذو الحجة)ـەیە.
زانایان دەفەرموون: گەورەترینی شەوەکان، دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە. گەورەترینی ڕۆژەکانیش، دە ڕۆژی سەرەتای مانگی (ذو الحجة)ـە.
621
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
بیربکەوە خوای پەروەردگار ـ سبحانە وتعالی ـ پێغەمبەرەکەی ـ صلی الله علیە وسلم ـ نەناردبووایە، تۆ کێ دەبووی؟
چیت دەکرد؟
کامە دار و بەردەت دەپەرست؟
کۆیلەی کامە ملهوڕ و تاغوتە دەبووی؟
نوقمی لیتاوی کامە شەهوەتە دەبووی؟
فڕێدراوی کامە ژێرزەمینە دەبووی؟
ئاخۆ دایکت و باوکت دەناسی؟
هەموو ئەو تاریکی و بەڵایە بۆ دونیا، لە عاقیبەتی قیامەتیش هەر مەپرسە!
فاللهمَّ صلِّ علی مُحمّدٍ وعلی آلِ محمد كما صلَّيت علی إبراهيمَ وعلی آلِ إبراهيم إنّكَ حميدٌ مجيد
وبارِك علی محمد وعلی آلِ محمد كما باركتَ علی إبراهيمَ وعلی آلِ إبراهيمَ إنّك حميد مجيد
621
گومان لەوەیدا نییە کە خوای گەورە لەگەڵمانە، بەڵام ئەوەی گرنگە بەنسبەت مە و، ئەو لەگەڵبوونەی خوای گەورە کە باس دەکرێ وەکوو پلەیەکی بەرزی ئیمانی، ئەوەیە بگەینە ئاستەک هەست بە لەگەڵبوونی خوای گەورە بکەین، بەوەی خوای گەورە وەکوو بەندە تایبەتەکانی خۆی پشتمان بگرێ و کارمان بۆ ئاسان بکا و بمانپارێزێ، ئەوەش خوای گەورە بە کۆمەڵەک لە بەندەکانی دەبەخشێ، کە خاوەنی کۆمەڵەک سیفەتن، لەوانە:
١. ئیمانی ڕاستەقینە، خوای گەورە دەفەرموێ: وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ. واتە: بەدڵنیاییەوە خوای گەورە لەگەڵ باوەڕدارانە.
٢. چاکەکردن، خوای گەورە دەفەرموێ: وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ. واتە: بەڕاستی خوای گەورە هەمیشە لەگەڵ چاکەکارانە.
٣. تەقوا و لەخواترسان و خۆپاراستن لە تاوانان، خوای گەورە دەفەرموێ: وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ. واتە: چاک بزانن کە خوای گەورە لەگەڵ خۆپارێزانە لە تاوانان.
٤. ئارامگرتن و خۆڕاگرتن، خوای گەورە دەفەرموێ: وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ. واتە: خوای گەورە لەگەڵ ئارامگر و خۆڕاگرانە.
٥. یادکردن و لەبیربوونی خوای گەورە، خوای گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا، کە پێغەمبەر ﷺ بۆمانی دەگێڕێتەوە، دەفەرموێ: ((وأنا معهُ إذا ذَكَرَني)). واتە: ئەمن لەگەڵ بەندەکەمم کاتەک یادم دەکا.
621
شێخ سەمیر مستەفا -خوای گەورە ئازادی بکا-، بانگخوازەکی میسڕییە، بە وتاری ئیمانی و تەزکیە بەناوبانگە، ئسلووبەکی سادە و سەرنجڕاکێشی هەیە، ئایەتەک یان فەرموودەیەک یان قسەی زانا یان پیاوچاکەک دێنێ، بە عەرەبییەکی فەسیح دەیڵێ، پاشان بە لەهجەکی میسڕی عەشایەری ناوەڕۆکی قسەکان ڕوون دەکاتەوە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناخی خەڵکی دەدوێ.
یەک بەخۆم، هەرکاتەک بمەوێ گوێ لە وتارەکی ئیمانی بگرم، هەڵیدەدەمە سەر وتارەکی شێخ سەمیری و، کەیفم لێیە کەس بەلامدا نەهێ، تا جوان تێی بگەم و چێژ لە فەرمایشتەکانی ببینم.
هەر کەسەک عەرەبی میسڕی تێدەگات و، کەیفی لە فەرمایشتی سادە و بێگرێ و تەکەللوفە، پێشنیاری وتارەکانی شێخی بۆ دەکەم، لەبۆ شەحنی ئیمانیی.
621
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
مونافیق نابەخشێت!
بە یاسا وەریبگرە: (لە هەر سوڕەتێکی قوڕئان باسی دەردی نیفاق کرابێت، ئیللا باسی بەخشین کراوە وەکو چارەسەر).
بەڵێ، مونافیق لە ماڵ و کات و ناوبانگ و دەسەڵاتی نابەخشێت لەپێناوی خوا و دینی خوا، بەڵکو هەر چاوەڕێیە پێیببەخشرێت و خزمەتی بکرێت.
گلەیی دەکات و دەڵێت: هیچمان بۆ نەکرا و خزمەتیان نەکردین!
ئیمانداری ڕاستەقینەش هەر چاوی لە دەرگای ڕەحمەتی پەروەردگارە، لە ماڵ و پارە و عیلم و کاتی دەبەخشێت و چاوەڕێی ئەوە ناکات پێیببەخشرێت،
گلەیی لەخۆی دەکات و دەڵێت: هیچمان نەکرد و خزمەتمان نەکرد.
(...فالَّذِين آمَنُوا مِنكم وأنفَقُوا لهُم أجْرٌ كَبِير)
621
هەڕوو پەنای وی، بڵێ: خوایە، هاتوومە پەنای توو، ئەدی پەنام نادەی؟ خوایە کابرا خۆ دە ماڵی ئاغایەکی دەنێ پەنای دەدا، ئەمن خۆ دە ماڵی توو دەنێم، خۆ دەرم ناکەی!
جێم بکەوە یا الله، ترسەکەم بڕەوێنەوە، خەمەکەم لابە، برینەکەم ساڕێژ کە، خۆم تەسلیمی توو کردووە، ئەوەی چاکە بۆم بێنە.
621
Repost from Rand ڕەند
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ: "دَعْوَةُ الْمَظْلُومِ يَرْفَعُهَا اللَّهُ فَوْقَ الْغَمَامِ، وَيَفْتَحُ لَهَا أَبْوَابَ السَّمَوَاتِ، فَيَقُولُ الرَّبُّ عَزَّ وجَلّ: وَعِزَّتِي لَأَنْصُرَنَّكَ وَلَوْ بَعْدَ حِينٍ".
واتە: خوای گەورە داواى ستەملێكراو بەرز دەكاتە بۆ سەر هەور و، دەرگاى ئاسمانەكانى بۆ دەكاتەوە، پەروەردگار دەفەرموێ: سوێند بە عیززەتم، سەرت دەخەم، ئەگەر چی دواى ماوەیەكیش بێت».
زەلیلبوونی ئەو زاڵمانەی سەدان و هەزاران خەڵکی بێتاوانیان ئەشکەنجە داوە و دەستدرێژیان کردۆتە سەر دەروون و جەستە و شەڕەفیان و کوشتوویانن، بەرجەستەبوونێکی واقیعی ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەرە ﷺ. دەستگیرکردنی عەجاج و ئەمجەد یووسف و هاوشێوەکانیان لەو کەسە نامرۆڤانە، دەیسەلمێنێت کە زوڵم هەرگیز لای خوای گەورە بزر نابێت و، کاتێک هەر دادێت کە مەزڵوومان دەبینن چۆن ستەمکاران لەناو دەچن و کۆتاییان دێت و زەلیل دەبن.
ئەو حاڵەتانە، زەنگێکی ئاگەدارکردنەوەیە بۆ سەرجەم ستەمکاران و دارەدەستەکانیان، کە دەست هەڵگرن لەو ستەمەی ئەنجامی دەدەن، ئەگینا سەرەنجامەکەیان هەر ئەوە دەبێت، ناویشیان تا هەتایە دەکەوێتە زبڵدانی مێژوو.
621
کاتی خوێندنەوەی سووڕەتی کەهف تا بانگی مەغریبێ دەمێنێ.
ئەوەی نەیخوێندۆتەوە ٦ سەعات مەجالی ماوە.
621
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ: «إِنَّ مَنْ قَرَأَ سُورَةَ الْكَهْفِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ أَضَاءَ لَهُ مِنَ النُّورِ مَا بَيْنَ الْجُمُعَتَيْنِ».
واتە: ئەبو سەعیدی خودری خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتى: «بێگومان هەر کەسێک سووڕەتی کەهف لە ڕۆژی هەینیدا بخوێنێت، نێوانی هەردوو هەینییەکەی بە نوور بۆ ڕۆشن دەبێتەوە».
621
Repost from هەردی عیماد گوانی
هەرکەس مەلەل و کفتە بەسۆراخی گومانی یــــا کەپری ئومێدی لەقە نێــزیکه ڕمـــانی دڵ با بە موحەمەد لەوە تەئکیدە ئەمــــانی شاهیدی دەدا دوژمنی، سەر ڕاست و ئەمینە
هاوڕێ حەمە ئەمین
اللهم صلِّ وسلِّم علی نبيِّنا محمَّد
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹621
پ: کاکە دەبێ ئەمنیش بتوانم دیسان بچمەوە بەر دەرگای خوای؟ پەنجا جار تەوبەم کرد، وەعدیشم بە خوای دا نەیکەمەوە، بەڵام هەر چوومەوە سەر کەتنی قەدیم، تازە بە چ ڕووەکی بچمەوە و وەعدی بدەمەوە؟!
و: بڕۆ برام بڕۆ، ئەوە خوایە نەک خەڵک، هەزار جاری دیکەش غەڵەتی بکەیەوە دەرگات لێ داناخا تا ڕۆحت مابێ. بڕۆ چاوەکەم با شەیتان فێڵت لێ نەکا و لە خوات دوور نەخاتەوە.
621
وَهُوَ ٱلَّذِي يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِ یەعنی: هەر خودایە پەشیمانی و تەوبەی لە بەندەکانی قەبووڵ دەکا.پ: زۆرم گوناح کردووە، تەوبەم لێ وەردەگرێ؟ و: بەڵێ. پ: ئەدی ئەمن؟ شەوان بەدزی خوام لە خۆ تووڕە دەکرد. و: لەتووشی وەردەگرێ. پ: برا ئەدی ئەمن؟ ئەمن بیرم ناهێ لەبەر خوای وازم لە شتەکی هێنابێ، دەبێ تازە دەرم نەکا لەبەر دەرگای خۆی؟ و: نەخێر، لە سەروو چاوەڕوانییەکانت خەڵاتت دەکات و پاکت دەکاتەوە.
621
“ههر ئهویشه كه پهشیمانی له بهندهكانی خۆی وهرئهگرێ و، له تاوان و گوناحانیان -بچوك و گهوره- بۆ ههر كهسێك خۆی بیهوێ، دهبوورێ. دهشزانێ چی دهكهن”.
تەفسیری ڕامان
