es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

نەسیم

نەسیم

Ir al canal en Telegram

شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
621
Suscriptores
Sin datos24 horas
+87 días
+630 días
Archivo de publicaciones
خوای گەورە کاتەک باسی چیرۆکی (أصحاب الجنة) دەکات لە سووڕەتی (القلم)ـدا، کە ئەو سێ برایە بەیانییەکی زوو دەڕۆنە باخەکەیان تا زو
خوای گەورە کاتەک باسی چیرۆکی (أصحاب الجنة) دەکات لە سووڕەتی (القلم)ـدا، کە ئەو سێ برایە بەیانییەکی زوو دەڕۆنە باخەکەیان تا زوو بەروبوومەکەی لێکەنەوە پێش ئەوەی خەڵکی فەقیر بێن و بەشی خۆیانی لێ ببەن، کاتەک دەگەنە باخەکەی خۆیان، سەریان دەسوڕمێ و دەڵێن: {إنا لضالون}، کاکە ئەمە بە غەڵەت هاتووین، ئەوە باخی مە نییە. بۆ وایان دەگوت؟ لەبەر ئەوەی باخی وان قەشەنگ و گەشاوە و بەکەیف بوو، بەڵام ئەو باخە بە شەو ئاگری تێبەربوو و بۆ بەیانی داری بەسەر بەردییەوە نەمابوو. بەڵام ئەوانە ساحێب ماڵن، ساحێب ماڵیش ڕێی خۆی غەڵەت ناکا، بۆیە ڕاست بۆیان دەرکەوت ئەوان ڕاست هاتوون، بەڵام خوای گەورە باخەکەی لێ ستاندوونەوە، ئەوکات گوتیان: {بل نحن محرومون}، ناوەڵا برا تازە خوای گەورە قەراری داوە ئەمە لە خێروبێری ئەو باخەی مەحڕووم بین و نەبووە ڕزقی مە! ڕۆژی قیامەتێ، ڕەنگە ئەوە حاڵی زۆرەکمان بێ -خوای گەورە پەنامان دا-، بەرەو کردەوەکانی خۆمان بڕۆین، ئومێدەکی زۆر بەو هەموو چاکە و عیبادەت و کردەوەیەی کردوومانە، بەڵام کاتەک دەگەینە سەر کردەوەکان، دەبینین نووسراوە: (کردییە ڕیا)، (بۆ خوای نەبوو)، (جوان نەیکرد)، (لێی قەبووڵ نەکرا)، (پاش وی خەڵک تاوانەکەی ویان دوبارە کردەوە)… هتد. بۆیە ڕەنگە سەرەتای پێمان سەیر بێ، بەڵام بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە لە حەقیقەتدا ئەوە کردەوەی مەیە، بەس ئەمە وەها نەمانکرد بمانبەنە بەهەشتێ! بەخوای قوڕسە، بەیانی تا ئێوارێ کرێکاری بکەی، عەرزی بکێڵی، عارەقەی ڕەش و شین بکەی، لەبەر هەتاوی مانگی تەمووزی، لەگەڵ هەر خاکەنازەکی خەیاڵت بۆ کڕینی شتەکی بێ بەو ڕۆژانەیە ئێوارێ وەری دەگری، فکر لەوەی دەکەیەوە منداڵەکان چۆن پێشوازیت دەکەن، چۆن بە ئومێدی ئەوەی میوەیان بۆ ببەیەوە چاوەڕێت دەکەن، چۆن خۆشیی لە ماڵێ دەگێڕی بەو پارەیەی دەیبەیەوە، بەڵام کە بووە ئێوارە و دەستت لە ئیش هەڵگرت و چوویە لای ساحێب ئیشەکەت و داوای پارەکەت لێ کرد، پێت بڵێت: پارەی چ؟ ئاگات لەخۆیە؟ ئەتوو لە بەیانییەوە ئیش لە عەرزی جیرانەکەم دەکەی! ئەدی خەتم بۆ لێنەدابووی؟ گوتم لێرە مەپەڕەوە و سنووری ئەو عەرزەی تێمەپەڕێنە؟ تازە ئیشت بۆ کێ کردووە پارەی لەوی وەربگرە! چاو لەو سەرسوڕمان، واقوڕمان، بێئومێدی و خەم و پەژارەیەی ڕووت تێدەکات، بەس بیر لە ناوچاوانی خۆت بکە چۆن ڕەش دادەگەڕێی لە خەمان. ئەوجار بە دڵۆپە ئومێدەکەوە ڕوو لە جیرانەکەی دەکەی، بەشکوم بەو ئیشەت بزانێ کە بەغەڵەت بۆت کردووە، پاداشتت بداتەوە، ئەویش بەوپەڕی ساردییەوە دەڵێ: کێ گوتی بۆ منی بکە؟! ئەوجار دەرگات بەڕوودا دابخات. خوایە، لە سەرشۆڕیی ئەو مەوقیفەمان بپارێزی یا الله.. ئامین.

بەجددی کردەوەی زۆرمان خەسار کردن لە غەیری ڕەزامەندیی خوای پەروەردگار!

عەزیزم، کردەوەکانت خەسار مەکە، بۆ خوای گەورە بیانکە، کەس لەوی بەوەفاتر نییە برا، کەسی دیکە وەک وی پاداشتت ناداتەوە.

ئەدهەم شەڕقاوی باسی کاتی دابەزینی وەحی دەکات، کە خاتوو خەدیجە -ڕەزای خوای لێ بێ- دڵی پێغەمبەر ﷺ دەداتەوە و، دەفەرموێ سوێند بە خوای گەورە، خوای گەورە شەرمەزارت ناکا، چونکە ئەتوو پیاوەکی سیلەی ڕەحم بەجێدێنی و، ئیوا و ئیوای لە چاکیدا. جا کاک ئەدهەم دەڵێ: “خاتوو خەدیجە ئەو وەختەی هیچی دەربارەی ئیسلام نەدەزانی، بەڵام ئەوەندەی دەزانی کە کەس لە خوای گەورە وەفادارتر نییە”

سەیرە! بەو سێیەکی ئەخیرەی شەوێ و دەستان بەرز دەکەیەوە و، ئەو داوایەت بۆ خوای گەورە بەرز دەکەیەوە کە پێت وابووە هاتنەجێی زۆر قوڕسە، بەڵام خوای گەورە قەرار دەدات جێبەجێ بێت. سبەی هەڵدەستییەوە موافەقەی ئیلاهی لەسەر دەرچووە.
ئیدیکە سێیەکی ئەخیرە، ئەوە بەرهەمیەتی.

کاتەک ئەحمەدی شیڕازیی موحەددیس وەفاتی فەرموو، پیاوەک هاتە لای کوڕەکەی و گوتی: بابتم لە خەوێ دیت، لە میحڕابی مزگەوتی شیڕاز ڕاوەستابوو، جلکەکی زۆر قەشەنگ و ڕازاوەی لەبەر بوو و، تاجەکی پڕ لە گەوهەری لەسەر بوو. ئەمنیش پێم گوت: خوای گەورە چی لەگەڵ کردی؟ ئەویش فەرمووی: لێم خۆش بوو و ڕێزی گرتم و ئەمنی بردە بەهەشتێ. ئەمنیش گوتم: بە چ وای لێ کردی؟ فەرمووی: بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ ئیمامی زەهەبی لە (سیر أعلام النبلاء) دەیگێڕێتەوە.

هەرکەس کە ڕەزو باخی هیواکانی وەریبێ دوچاری دەیان شێوە خەمو دەردی سەری بێ ڕووکاتە موحەمەد بەتەمای داری بەری بێ تـــــــــا ناخی دەبــینێتەوە تەیمانە بە زینە
هاوڕێ حەمە ئەمین اللهم صلِّ وسلِّم علی نبيِّنا محمَّد 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

قافڵەی ئەو کەسانەی دوعایان گیرا بووە و، داوایەکانیان لای خوای گەورە (لارینەبوون)ـیان بۆ هاتۆتەوە و ئیشەکانیان جێبەجێ بووە، پڕیەتی لەو کەسانەی بە سەڵاواتەوە چوونەتە خزمەت بارەگای خوای گەورە و لە دەرگایان داوە. شەوی جومعەیە، خۆ حەشر کەن لەگەڵ سەڵاواتان.
اللهم صلِّ على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

هاوکێشەکە ئاوایە: 🔶لای خوای گەورە خۆت زەعیف و بەستەزمان و فەقیر پێشان بدە=لای خەڵکی بەقەوەت دەبی. 🔶خۆت لە خوای بێمنەت بکەی=ملت دەشکێ و سەرشۆڕ و زەلیل دەبی. شەوتان پڕڕەحمەت.

دوعایەک هەیە، دەگوترێ حەدیسی پێغەمبەرە ﷺ، هەندەکیش دەیدەنە پاڵ پیاوچاکان: ((اللَّهُم أَغنِنِي بالافتِقارِ إلَيك)) یەعنی: خوایە، بێمنەت و دەوڵەمەندم بکە، بەوەی لەپێشە توو خۆم فەقیر بکەم و موفلیسیی خۆم دەرخەم.

لەوانەیە هەموو دەرگایەکانت لێ دابخا، تا ئومێدت بەو دەرگایانە نەمێنێ، بەڵکوو بەس بۆ لای وی غاردەی..

با ئەو ماوەی، ئەو دوعایەی بکەینە ویردی دائیمیمان، با خوای گەورە بەخششی خۆیمان بەسەردا ببارێنێ.

پێغەمبەر مووسا -علیه السلام- ئەوەندە قسەیەی لەگەڵ خوای گەورە کرد، لە پاشیدا خوای گەورە سێ شتی پێ بەخشی: ١. هاوسەرەک، کە لەسەر ڕای زۆربەی موفەسسیران کچی پێغەمبەر شوعەیب -علیه السلام- بووە. یەعنی بووە زاوای پێغەمبەرەکی. ٢. سەروەت و سامانەک. ٣. پێغەمبەرییەتی خوای گەورە.

رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرٖ فَقِير واتە: خوایە، بەڕاستی ئەمن فەقیر و موحتاجی ئەو خێرەم کە قەولە بۆمی دابەزێنی.

خۆ دەکرێ جێبەجێبوونی ئەو ئیشە قوڕسەت، لە دوعای سێیەکی ئەخیری ئەوشەودا بێ..

ئەگەر ئەوڕۆ لەسەر موقەددەساتەکانمان عاجز نەبین و، زمانمان بە حەق نەبزوێنین، سبەی چۆن وەڵامی خوای گەورە دەدەینەوە؟

مامۆستایەک دەگێڕێتەوە: لە حەجێ بووم، لە حەڕەمی دانیشتبووم، حاجییەکی پاکستانیم لەپەنا بوو، دیتم قوڕئانی پێ نییە بیخوێنێتەوە، ئەمنیش پێم گوت: باشە ئەوە لەبۆ قوڕئانەکت وێ نییە بیخوێنییەوە؟ ئەویش گوتی: ئەمە زۆربەمان قوڕئانمان لەبەرە، لەبەرە خۆم دەیڵێمەوە. گوتم: ئەدی بۆ تەسبیحەکت وێ نییە زیکران بکەی؟ وەڵامی دامەوە: خوای گەورە چی بە حیساب داوەتەنگۆ، تا ئەنگۆش بە حیساب یاد و زیکری بکەن؟!

بەڕێزان، مەبەستی ئەو نووسینانە ئەوە نییە پیاو هیچ پێویستییەکی خۆی لە خوای گەورە داوا نەکات و، تەنها بڵێ خوایە خێری دونیا و قیامەتم بدەیێ و خەلاس، نەخێر، بەڵکوو دوو شتە: ١. دوعای بەردەوامی ژیان، کە دەبنە ویردی ڕۆژانە و هەمیشەییمان، ئەو دوعا عامانە بن کە داوای خێری دونیا و قیامەت دەکەن، ئەوەی خوای گەورە دەیزانێ چییە. ٢. بۆ هەموو پێویستییەک لەگەڵ خوای گەورە بدوێن، بەڵام ئەوەیە کە زۆر وردی نەکەینەوە، ئەسڵی داواکارییەکە بکەین، بەڵام تەفاسیڵەکەی بۆ خوای گەورە لێگەڕێین. جابیری کوڕی عەبدوڵای -ڕەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ-: پێغەمبەری خوای -صلی الله علیه وسلم- فیرە نوێژی ئیستیخارەی دەکردین بۆ هەموو کارەکانمان. تەبعەن دوعای نوێژی ئیستیخارەش داوای بەدەستهانتی شتەکە ئەگەر خێری تێدا بوو و، جێبەجێنەبوونی ئەو شتەشە ئەگەر خێری تێدا نەبوو.

خەیر چییە؟ شەڕ چییە؟ ئەمن و توو نایزانین، تەنها خوای گەورە دەیزانێ، ڕەنگە لای من عیلمەک خەیر بێ، بۆیە زۆر لە خوای گەورەی داوا دەکەم، بەڵام ئەگەر پێم ببەخشرێ لەوانەیە ببێتە بار لەسەر شانم و نەتوانم ئەرکەکەی جێبەجێ بکەم، دوایێش لە قیامەتدا لێم ببێتە بەڵا و تێهەڵدانی لەسەر بخۆم (خوای گەورە هەموو لایەکمان پەنا بدات)، کەواتە ئەو عیلمە (خەیر) نەبوو، بەڵکوو (شەڕ) بوو. بەپێچەوانەشەوە. ڕەنگە لای کچەکی، هاوسەرگیریی لەگەڵ فڵانە کوڕە دیارکراوەی خەیر بێ، لای کوڕەکیش لەگەڵ کچەکی دیاریکراو، بەڵام خوای گەورە دەزانێ ئەگەر ئەوانە ببنە ئی یەک پێکەوە هەڵناکەن و ژیانیان دەبێتە زەقنەبووت، رۆژی هەزار جار لەعنەت لەو ڕۆژەی دەکەن کە ناوی یەکتریان بیست. یان لە قەدەری ئەو زەواجەی نەزۆکیی نووسرابێ و، ئەگەر ببنە نسیبی یەکتر منداڵیان نەبێ، یان زۆر شتی دیکە. کەواتە خوای گەورە لێی دیارە ئەوە (خەیر) نییە و (شەڕ)ـە.
بۆیە با داوای ئەوەی بکەین کە پەروەردگار دەزانێ خەیرە، زۆر چاکترە بۆمان.

*چاو: تەماشا بکە، سەیر بکە. لە زمانی پشدەریی ئیوا بەکاردێ.