Çîyawan
Ir al canal en Telegram
مەلێکم لە ئاسمانی خەیاڵ. @Ciyawanbot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
970
Suscriptores
Sin datos24 horas
+707 días
+7030 días
Archivo de publicaciones
970
لەم سنوورانە قەڵسم
گشت لایان لێ تەنیوم.
خۆزگە توانیبام لەنێو
جیهانی بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم.
970
کاتێک،
لێم دەڕوانێ
چاوەکانم پڕن لە ئارەزوو و تکا
لێی دەڕوانم
چاوەکانی لێوڕێژن لە ماچ و ئامێز..
970
بە من مەڵێ،
مەلانی بەرزە فڕ بە دڵ شکاوی و ئەوینبڕاوی و پەژارەوە
بەرەو هەواری نادیاری ئەوپەڕی خەیاڵی بێسنوور لەمێژە کۆچی خەم دەکەن..
مەڵێ کە ویشکەسوێمە، دێوی شەو بناری گرتووە، بەرهەڵستە زێوی قاڵی سەرتەزێنی مەستیهێنی کانیاو کوڵی دڵم لە نێو بەرێ
مەڵێ نەمامی ژینی پڕ جەفا و جەخارەکەم ڕواوی شۆرەکاتە، بڕکەمردووە
چرۆ و گەڵای وەراندووە مەحاڵە تازە بێتە بەر.
لەبیر مەکە کە هەوری ناهومێدی بۆتە هۆی خەمت، کەچی نزیکە ڕووگەی ئارەزوو..
وچانێ بگرە، هەر سبەینێ زوو
شنەی شەماڵی شادیهێنی کێو و کەژ
دەبێتە تێکەڵی خوڕەی شەتاو بەر بنار
گزینگی بەربەیانی دڵڕفێنی خەمڕەوێنی شەوتەرێن،
دەبێتە لابەری شەوەی شەوی ڕەشی تازیەدار.
