Shwan Kurd - شوانکورد
Ir al canal en Telegram
هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
269
Suscriptores
Sin datos24 horas
+37 días
+3730 días
Archivo de publicaciones
هاواری "کەزی" و سکووتی "حیجاب"!
لە بیرتانە کاتێک «کەزی» بووە باس، تەواوی شار شڵەژا؟ شەقامەکان پڕ بوون لە دەنگەدەنگ، سۆشیال میدیا بووە دۆزەخێک لە ڕەخنە و ناڕەزایەتی، هەمووان بوونە پارێزەری ماف و ئازادی.
بەڵام ئەمڕۆ، کاتێک باسی حیجاب دەکرێت -کە تەنیا پارچە پەڕۆیەک نییە، بەڵکو بەشێکە لە شوناس، بڕوا، و بەهای ڕەسەنی ئافرەتێکی موسڵمان- تەمی بێدەنگیی شارەکە دادەپۆشێت.
کوان ئەوانەی لەسەر کەزییەک تەواوی شاریان هەژاند؟ بۆچی کاتێک شوناس و بڕوای ملیۆنان ئافرەت سووکایەتی پێدەکرێت، ئەو دەنگە بەرزانەی دوێنێ ڵاڵ دەبن و، ئەو قەڵەمانەی دوێنێ دەیاننووسی وشک دەبن؟
حیجاب تەنیا پۆشاکێک نییە کە بە ئارەزووی سەردەم بگۆڕدرێت؛ حیجاب ناونیشانی شکۆ، مێژوو، و ڕەسەنایەتیی ئافرەتێکە کە سەربەرزانە هەڵبژاردنی خۆی کردووە. حیجاب شوناسی ئێمەیە، هێمای خۆڕاگری و پاکییە و، هیچ بێدەنگییەکی دووڕووانە ناتوانێت گەورەیی ئەم شوناسە لە دڵی ئەو ئافرەتانەدا کەم بکاتەوە کە بە شانازییەوە هەڵیانگرتووە.
ئازادیی ڕاستەقینە ئەوە نییە تەنیا بەرگری لەو شتانە بکەیت کە لەگەڵ ئارەزووی تۆدا دەگونجێت؛ ئازادیی ڕاستەقینە ڕێزگرتنە لە شوناسی ڕەسەنی مرۆڤەکان.
#shwankurd
15 oct, 13:31
هەندێ کەس گلەیی دەکەن و دەڵێن: بۆچی خودا هیدایەتمان نادا؟
{فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشاءُ وَيَهدي مَن يَشاءُ}
هەر کەسێک هیدایەتی بوێت، خوای گەورە هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش گومڕایی بوێت، خودای گەورە گومڕای دەکات.
پەروەردگار دەیهەوێ هیدایەتت بدات، بەڵام ڕێز لە ویست و ئیرادەی خۆت دەگرێت، کە هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر شتێکت پێنادات کە ناتەوێ؟!
دەچیتە ماڵێک و دەبینی خواردنێکت بۆ دادەنێن کە حەزت پێی نییە، دەڵێی: کاکە نایخۆم! خاوەنماڵ دەڵێ: هەر دەبێ بیخۆی!
ئەوە ڕێزگرتن نییە کە خواردنێک بدەی بە میوانەکەت کە حەزی پێی نییە، کە تۆش هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر پێت نادرێت!
مامۆستایەک لە قوتابخانە حەزدەکا هەموو قوتابیەکانی دەرچن، بەڵام هەموویان دەردەچێنێت؟ نەخێر، کێ حەزی لە دەرچوون بێ و کۆشش بکات ئەو دەردەچێنێت.
پەروەردگار دەیهەوێ کە هیدایەتمان پێ خەڵات کات، بەڵام ویستی خۆی پەیوەست کردووە بە ویستی من و تۆوە
د. عوسمان هەڵەبجەیی
#shwankurd
14 oct, 13:47
هەندێ کەس گلەیی دەکەن و دەڵێن: بۆچی خودا هیدایەتمان نادا؟
{فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشاءُ وَيَهدي مَن يَشاءُ}
هەر کەسێک هیدایەتی بوێت، خوای گەورە هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش گومڕایی بوێت، خودای گەورە گومڕای دەکات.
پەروەردگار دەیهەوێ هیدایەتت بدات، بەڵام ڕێز لە ویست و ئیرادەی خۆت دەگرێت، کە هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر شتێکت پێنادات کە ناتەوێ؟!
دەچیتە ماڵێک و دەبینی خواردنێکت بۆ دادەنێن کە حەزت پێی نییە، دەڵێی: کاکە نایخۆم! خاوەنماڵ دەڵێ: هەر دەبێ بیخۆی!
ئەوە ڕێزگرتن نییە کە خواردنێک بدەی بە میوانەکەت کە حەزی پێی نییە، کە تۆش هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر پێت نادرێت!
مامۆستایەک لە قوتابخانە حەزدەکا هەموو قوتابیەکانی دەرچن، بەڵام هەموویان دەردەچێنێت؟ نەخێر، کێ حەزی لە دەرچوون بێ و کۆشش بکات ئەو دەردەچێنێت.
پەروەردگار دەیهەوێ کە هیدایەتمان پێ خەڵات کات، بەڵام ویستی خۆی پەیوەست کردووە بە ویستی من و تۆوە
د. عوسمان هەڵەبجەیی
#shwankurd
14 oct, 13:31
14 oct, ~13:47
ڕۆژهەڵات خوێنی لێدەچۆڕێت!
گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی کاتێک لەژێر دەسەڵاتی سۆڤییەت و شیوعییەت ژیاون بەدرێژایی ساڵانێکی دوور ودرێژ ڕووبەڕووی جەنگێکی بێبەزییانە بوونەوە بە تایبەتی لەسەر بنچینەی شوناس و دینیان ئەگەر چاودێری خوای پەروەردگار نەبوایە خەریک بوو کار بکاتە ئەوەی ئیسلام لە ڕەگوڕیشە و وجوودەوە لە ڕۆژهەڵات قڕ بکەن.
لە ڕاستیدا ئەگەر یەکێتیی سۆڤییەتیش کەوتبێت ئەوا بەڕاستی جەنگ لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بەرانبەر بە شوناس و ئایین تاوەکوو ئێستا نەوەستاوە:
لەو شەڕە هەمەلایەنەی دژ بە بوونی موسڵمانان لە تورکستان دەکرێت کە لە مێژوودا وێنەی نییە لە ڕیشەکێشکردنی شوناس جگە لەوەی کە لە ئەندەلووس ڕووی دا، بە تێپەڕبوون بە بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب لە تاجیکستان دوو ساڵ لەمەوبەر، تا دەگاتە بڕیاری دژایەتیکردنی حیجاب یان تەنگپێهەڵچنینی لەم دواییانەدا لە ئازەربایجان.
ئەم بەشەی جیهانی ئیسلامی زۆر ستەملێکراوە، خەڵکیش زۆر لێی بێئاگان، کارەساتەکەی برینێکە بەردەوام خوێنی لێ دەچۆڕێت، پشتمان تەنها خوای پەروەردگارە لەسەروو هەموو دەسەڵاتەکانەوەیە.
الشيخ أحمد السيد
#shwankurd
14 oct, 06:33
بۆ کام برینی جەستەی ئوممەت بگرین؟!
ڕەنگبێ موبالەغە نەبێت گەر بڵێم: سەدەی ڕابردوو و دەستپێکی سەدەی ئێستاشمان؛ سەردەمی ستەمی بێوێنە بوون لە مێژووی مرۆڤایەتی دەرحەق بە ئیسلام و شوێنکەوتووانی...
ناوزڕاندن، زەوتکردنی ئازادی، بێبەشکردن لە ژیان، ڕاوەدوونان، گرتن و بەندکردن، نانبڕین، کوشتن، وێرانکردن و داگیرکردنی خاک...
ئەمانە هەمووی بە کردەیی لە جیهانی ئێمەی موسڵمان پیادە کراوە، هەر لە ئیندۆنیسیا تا دەگاتە ئازربایجان؛ هیچ شوێنێک نییە دەسەڵاتدارە سەپێندراوەکان بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان، هەریەک بە جۆرێک خوێن دەکەنە برینە پڕ ئازارەکانی جەستەی ئوممەتی ئیسلامی.
نوێترین خەنجەریش کە بەر ئەو جەستە شەکەتە دەکەوێت، بڕیاری بێبەشکردنی کچە پاکیزەکانی ئەو مەملەکەتەیە لە خوێندن گەر پابەندی ناسنامەی ئیسلامەتییان بن.
ستەمکاران بێ ئاگان کە ئەوەی هەیە ژانی لەدایکبوونی سەدای بیلال و خەنسایەکی نوێیە، بۆ شکاندنی بتی زۆرداری و بێباوەڕی و بێحەیایی.
د. عیماد گوانی
#ئازەرباینجان
#shwankurd
13 oct, 13:03
لە پەراوێزی قەدەغەکردنی حیجاب لە ئازەربایجان
کاتێک پەروەردگار مرۆڤی خولقاندووە و کردوویەتی بە جێنشینی خۆی، هەروا زایەی نەکردووە بۆ حەز و ویستە سەرکەشەکانی؛ بەڵکوو ڕێسای پتەو و نەگۆڕی بۆ داناوە تا لە هەموو سەردەمێکدا ببێتە پەناگە و مایەی حەسانەوەی مرۆڤەکان لە ستەم.
یاسا و فەرمانە خواییەکان پاکن، دوورن لە حەز و ویستی کاتیی مرۆڤ و لەژێر کاریگەریی بەرژەوەندی هیچ کەسدا نین، چونکە لەلایەن پەروەردگارێکەوە دانراون کە هیچ شتێک کاری لێ ناکات و بە چاکی بەرژەوەندی ڕاستەقینەی بەندەکانی دەزانێت و شارەزایە بە کڕۆکیان.
بەڵام کاتێک مرۆڤ خۆی دەبێتە بڕیاردەر و یاسا بۆ خۆی دەتاشێت، سروشتە خۆپەرستەکەی زاڵ دەبێت و سەرەنجام لاوازەکان دەخاتە ژێر چنگی خۆی و چەوساندنەوە دەکاتە پەیڕەو.
ئەوەتا ئێستا یاساکانی ڕۆژئاوا جێی یاسای ئیلاهییان گرتۆتەوە؛ حەز و تەماحی دەسەڵاتداران بڕیار دەردەکات، کە ئەنجامەکەی بێجگە لە زوڵم، ستەمکاری و چەوساندنەوەی ئەوانی تر هیچی تری لێ ناکەوێتەوە.
نموونەیەکی زەقی ئەم یاسا هەلپەرستانە، بڕیاری ڕێگرییە لە پۆشینی حیجاب لە قوتابخانەکانی ئازەربایجاندا.
لەوێ کچێکی خوێندکار، تەنها لەبەرئەوەی بە ئیرادەی خۆی پارێزگاری لە شوناس و بڕوای ئایینی خۆی دەکات، دەرگای قوتابخانەی لەسەر دادەخرێت و مافی سەرەتایی فێربوونی لێ دەستێنرێتەوە!
ئەم ڕووداوانە، ڕووی ڕاستەقینەی دروشمە بریقەدارەکانی "ئازادیی تاکەکەسی" و "مافی مرۆڤ" دەردەخەن. لای ئەوان ئازادی تەنها تا ئەو شوێنە پیرۆزە کە خزمەت بە بەرژەوەندی و حەزەکانی خۆیان بکات؛ کاتێکیش نۆرە دێتە سەر باوەڕی موسڵمانان، هەمان ئازادی سەرکوت دەکرێت.
هەرگیز یاسای دەستکردیی مرۆیی، دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی بۆ مرۆڤەکان بەرجەستە ناکات.
{وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ۚ : ئەگەر ڕاستی شوێن ئارەزووی ئەوان کەوتبا، بێگومانە ئاسمانەکان و زەمین و هەرچی دەناو ئەواندایە، خرا دەبوون}
یاسای دەستکردی مرۆڤ -پێچەوانەی یاسای خوایی- هەمیشە ئامڕازێک دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئارەزووی بەهێزەکان، لەسەر حسابی مافی لاواز و بێدەسەڵاتان.
#ئازەر باینجان
#shwankurd
12 oct, 14:09
ئیسرائیل وادەزانێت غەززەی وێران کردووە، بەڵام لەڕاستیدا ڕووی خۆرئاوای وێران کردووە کە زیاتر لە سەدەیەک زاڵبوو بەسەر هزری ئیسلامیدا.
د. نایف بن نهار
11 oct, 12:49
ئێمە لە سەردەمی خەڵەتاندندا دەژین، ڕاگەیاندن و هاوکارەکانی، ئامادەن تا ئیش لەسەر عاتیفەمان بکەن، تا ڕووکەش بکەن بە قوڵیی، تا زیانبەخش بکەن بە سووددار.
ئێمە لە "ڕاستبین"ـدا، تەپوتۆزی چەواشەکاری لەسەر ڕووی ڕاستی دەتەکێنین. بە هاوێنەی ڕاستی، ڕووداوەکانتان وەک خۆی دەخەینە بەر چاوان.
بەمزووانە چاوەڕوان بن…!
#ڕاستبین
#shwankurd
10 oct, 12:04
شێخی ئیسلام ابن تیمیە دەفەرمووێت: گەڕان و لێکۆڵینەوە لە عیلم لە جیهادە، و جیهادیش دەبێت ئارامگرتنی لەگەڵدا بیت.
#shwankurd
08 oct, 13:02
