Shwan Kurd - شوانکورد
前往频道在 Telegram
هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین
显示更多未指定国家未指定类别
270
订阅者
+224 小时
+37 天
+4030 天
帖子存档
هەندێ کەس گلەیی دەکەن و دەڵێن: بۆچی خودا هیدایەتمان نادا؟
{فَيُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشاءُ وَيَهدي مَن يَشاءُ}
هەر کەسێک هیدایەتی بوێت، خوای گەورە هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش گومڕایی بوێت، خودای گەورە گومڕای دەکات.
پەروەردگار دەیهەوێ هیدایەتت بدات، بەڵام ڕێز لە ویست و ئیرادەی خۆت دەگرێت، کە هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر شتێکت پێنادات کە ناتەوێ؟!
دەچیتە ماڵێک و دەبینی خواردنێکت بۆ دادەنێن کە حەزت پێی نییە، دەڵێی: کاکە نایخۆم! خاوەنماڵ دەڵێ: هەر دەبێ بیخۆی!
ئەوە ڕێزگرتن نییە کە خواردنێک بدەی بە میوانەکەت کە حەزی پێی نییە، کە تۆش هیدایەتت ناوێت خۆ بە زۆر پێت نادرێت!
مامۆستایەک لە قوتابخانە حەزدەکا هەموو قوتابیەکانی دەرچن، بەڵام هەموویان دەردەچێنێت؟ نەخێر، کێ حەزی لە دەرچوون بێ و کۆشش بکات ئەو دەردەچێنێت.
پەروەردگار دەیهەوێ کە هیدایەتمان پێ خەڵات کات، بەڵام ویستی خۆی پەیوەست کردووە بە ویستی من و تۆوە
د. عوسمان هەڵەبجەیی
#shwankurd
ڕۆژهەڵات خوێنی لێدەچۆڕێت!
گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی کاتێک لەژێر دەسەڵاتی سۆڤییەت و شیوعییەت ژیاون بەدرێژایی ساڵانێکی دوور ودرێژ ڕووبەڕووی جەنگێکی بێبەزییانە بوونەوە بە تایبەتی لەسەر بنچینەی شوناس و دینیان ئەگەر چاودێری خوای پەروەردگار نەبوایە خەریک بوو کار بکاتە ئەوەی ئیسلام لە ڕەگوڕیشە و وجوودەوە لە ڕۆژهەڵات قڕ بکەن.
لە ڕاستیدا ئەگەر یەکێتیی سۆڤییەتیش کەوتبێت ئەوا بەڕاستی جەنگ لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بەرانبەر بە شوناس و ئایین تاوەکوو ئێستا نەوەستاوە:
لەو شەڕە هەمەلایەنەی دژ بە بوونی موسڵمانان لە تورکستان دەکرێت کە لە مێژوودا وێنەی نییە لە ڕیشەکێشکردنی شوناس جگە لەوەی کە لە ئەندەلووس ڕووی دا، بە تێپەڕبوون بە بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب لە تاجیکستان دوو ساڵ لەمەوبەر، تا دەگاتە بڕیاری دژایەتیکردنی حیجاب یان تەنگپێهەڵچنینی لەم دواییانەدا لە ئازەربایجان.
ئەم بەشەی جیهانی ئیسلامی زۆر ستەملێکراوە، خەڵکیش زۆر لێی بێئاگان، کارەساتەکەی برینێکە بەردەوام خوێنی لێ دەچۆڕێت، پشتمان تەنها خوای پەروەردگارە لەسەروو هەموو دەسەڵاتەکانەوەیە.
الشيخ أحمد السيد
#shwankurd
بۆ کام برینی جەستەی ئوممەت بگرین؟!
ڕەنگبێ موبالەغە نەبێت گەر بڵێم: سەدەی ڕابردوو و دەستپێکی سەدەی ئێستاشمان؛ سەردەمی ستەمی بێوێنە بوون لە مێژووی مرۆڤایەتی دەرحەق بە ئیسلام و شوێنکەوتووانی...
ناوزڕاندن، زەوتکردنی ئازادی، بێبەشکردن لە ژیان، ڕاوەدوونان، گرتن و بەندکردن، نانبڕین، کوشتن، وێرانکردن و داگیرکردنی خاک...
ئەمانە هەمووی بە کردەیی لە جیهانی ئێمەی موسڵمان پیادە کراوە، هەر لە ئیندۆنیسیا تا دەگاتە ئازربایجان؛ هیچ شوێنێک نییە دەسەڵاتدارە سەپێندراوەکان بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان، هەریەک بە جۆرێک خوێن دەکەنە برینە پڕ ئازارەکانی جەستەی ئوممەتی ئیسلامی.
نوێترین خەنجەریش کە بەر ئەو جەستە شەکەتە دەکەوێت، بڕیاری بێبەشکردنی کچە پاکیزەکانی ئەو مەملەکەتەیە لە خوێندن گەر پابەندی ناسنامەی ئیسلامەتییان بن.
ستەمکاران بێ ئاگان کە ئەوەی هەیە ژانی لەدایکبوونی سەدای بیلال و خەنسایەکی نوێیە، بۆ شکاندنی بتی زۆرداری و بێباوەڕی و بێحەیایی.
د. عیماد گوانی
#ئازەرباینجان
#shwankurd
لە پەراوێزی قەدەغەکردنی حیجاب لە ئازەربایجان
کاتێک پەروەردگار مرۆڤی خولقاندووە و کردوویەتی بە جێنشینی خۆی، هەروا زایەی نەکردووە بۆ حەز و ویستە سەرکەشەکانی؛ بەڵکوو ڕێسای پتەو و نەگۆڕی بۆ داناوە تا لە هەموو سەردەمێکدا ببێتە پەناگە و مایەی حەسانەوەی مرۆڤەکان لە ستەم.
یاسا و فەرمانە خواییەکان پاکن، دوورن لە حەز و ویستی کاتیی مرۆڤ و لەژێر کاریگەریی بەرژەوەندی هیچ کەسدا نین، چونکە لەلایەن پەروەردگارێکەوە دانراون کە هیچ شتێک کاری لێ ناکات و بە چاکی بەرژەوەندی ڕاستەقینەی بەندەکانی دەزانێت و شارەزایە بە کڕۆکیان.
بەڵام کاتێک مرۆڤ خۆی دەبێتە بڕیاردەر و یاسا بۆ خۆی دەتاشێت، سروشتە خۆپەرستەکەی زاڵ دەبێت و سەرەنجام لاوازەکان دەخاتە ژێر چنگی خۆی و چەوساندنەوە دەکاتە پەیڕەو.
ئەوەتا ئێستا یاساکانی ڕۆژئاوا جێی یاسای ئیلاهییان گرتۆتەوە؛ حەز و تەماحی دەسەڵاتداران بڕیار دەردەکات، کە ئەنجامەکەی بێجگە لە زوڵم، ستەمکاری و چەوساندنەوەی ئەوانی تر هیچی تری لێ ناکەوێتەوە.
نموونەیەکی زەقی ئەم یاسا هەلپەرستانە، بڕیاری ڕێگرییە لە پۆشینی حیجاب لە قوتابخانەکانی ئازەربایجاندا.
لەوێ کچێکی خوێندکار، تەنها لەبەرئەوەی بە ئیرادەی خۆی پارێزگاری لە شوناس و بڕوای ئایینی خۆی دەکات، دەرگای قوتابخانەی لەسەر دادەخرێت و مافی سەرەتایی فێربوونی لێ دەستێنرێتەوە!
ئەم ڕووداوانە، ڕووی ڕاستەقینەی دروشمە بریقەدارەکانی "ئازادیی تاکەکەسی" و "مافی مرۆڤ" دەردەخەن. لای ئەوان ئازادی تەنها تا ئەو شوێنە پیرۆزە کە خزمەت بە بەرژەوەندی و حەزەکانی خۆیان بکات؛ کاتێکیش نۆرە دێتە سەر باوەڕی موسڵمانان، هەمان ئازادی سەرکوت دەکرێت.
هەرگیز یاسای دەستکردیی مرۆیی، دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی بۆ مرۆڤەکان بەرجەستە ناکات.
{وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ۚ : ئەگەر ڕاستی شوێن ئارەزووی ئەوان کەوتبا، بێگومانە ئاسمانەکان و زەمین و هەرچی دەناو ئەواندایە، خرا دەبوون}
یاسای دەستکردی مرۆڤ -پێچەوانەی یاسای خوایی- هەمیشە ئامڕازێک دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئارەزووی بەهێزەکان، لەسەر حسابی مافی لاواز و بێدەسەڵاتان.
#ئازەر باینجان
#shwankurd
ئیسرائیل وادەزانێت غەززەی وێران کردووە، بەڵام لەڕاستیدا ڕووی خۆرئاوای وێران کردووە کە زیاتر لە سەدەیەک زاڵبوو بەسەر هزری ئیسلامیدا.
د. نایف بن نهار
ئێمە لە سەردەمی خەڵەتاندندا دەژین، ڕاگەیاندن و هاوکارەکانی، ئامادەن تا ئیش لەسەر عاتیفەمان بکەن، تا ڕووکەش بکەن بە قوڵیی، تا زیانبەخش بکەن بە سووددار.
ئێمە لە "ڕاستبین"ـدا، تەپوتۆزی چەواشەکاری لەسەر ڕووی ڕاستی دەتەکێنین. بە هاوێنەی ڕاستی، ڕووداوەکانتان وەک خۆی دەخەینە بەر چاوان.
بەمزووانە چاوەڕوان بن…!
#ڕاستبین
#shwankurd
شێخی ئیسلام ابن تیمیە دەفەرمووێت: گەڕان و لێکۆڵینەوە لە عیلم لە جیهادە، و جیهادیش دەبێت ئارامگرتنی لەگەڵدا بیت.
#shwankurd
7ی ئۆکتۆبەر ڕێڕەوی گۆڕانکاری!
د. عبدالدائم هەورامانی
#حەوتی_ئۆکتۆبەر #shwankurd
یەحیا سینوار پێش حەوتی ئۆکتۆبەر چۆن بیری دەکردەوە؟!
#حەوتی_ئۆکتۆبەر
#shwankurd
چیتر تاقانەکەی دیموکراسی نییە!
سێ ساڵ لەمەو بەر، بەیانییەک دونیا بە هەواڵگەل و دیمەنگەلێکی شۆکهێنەر بەخەرهاتن، ئەو قەوارەیەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە چۆلەکەش بەبێ ئاگاداری ئەو بە ئاسماندا نافڕێت، بە جلوبەرگی خەوەوە چەک کران!
گەورەیی ئەو بەیانییە هەر لەو بەیانییەدا نەمایەوە، تەنیا لە شکستی سەربازی و هەواڵگریشدا کورت نەبوویەوە، بەڵکوو درۆزنترین ماسکی سەدەی داماڵی لە ڕووی ئەو دڕندەیەی خۆی لە بەرگی تاکە قەوارەی دیموکراسی و ئازادیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناساند و دەناسێنرا!
وەلێ ئەو جینۆسایدەی بەسەر شارێکی دوو ملیۆن کەسیدا هێنای، ڕووە دڕندانەکەی بۆ هەمیشە ئاشکرا کرد.
یەکێک لە گەورەترین زەبرە مەعنەوییەکان ئەوە بوو کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، قەوارەکە لە دادگای دادی نێودەوڵەتیی (ICJ) بە بکەری جێنۆساید ناسێنرا و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردە باڵاکانی دەرکرد.
ئەو بەیانییە ڕێڕەوی مێژووی بۆ هەمشە گۆڕی، بۆ هەمیشەش قەوارە دڕندەکە ڕووی ڕاستەقینەی بۆ هەموو گەلانی ئازادیی جیهان ئاشکرا بوو.
#حەوتی_ئۆکتۆبەر
#shwankurd
