هێدی|Hêdî
Ir al canal en Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
326
Suscriptores
-224 horas
-47 días
-430 días
Archivo de publicaciones
326
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
«عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)»
326
تەنیایییەک
ساردتر، لە کڕێوە خوێنی ئێوارانی
ئێستەی وڵات
دەوری داوم..
تەنیاییەک جارێک ئەمکا
بەو گەڵایەی، چڵەکەی خۆی:
فڕێی بداتە بەر قاچی گەردەلوول و
جارێکی تر بەو باڵدارەی
لە شەوێکی بەفرانباردا
هێلانەکەی خۆی دەری کا!
شێرکۆ بێکەس
326
پەلەت بێ،
چاوەڕێتم،
زوو وەرە ،
بەس خۆت بخافڵێنە
هەزار جار هێمنیش بم ، بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ ؟
هێمن
326
Repost from Alan Sound🎙️
قەسەم بەو شەربەتـــی دیداری پاکت
شەرابم عەینـــــی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کن من خەرمەنـی گوڵ خارە بێ تۆ
شاعیر: مامۆستا نالی دەنگبێژ: ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
326
گیانە!
کەی بێ،
تارای سەری ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم،
لە ئاراما، دڵی بسرەوێ
توخوا گیانە،
کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش،
لە ناو کۆشکی شادما بخەوێ؟
شێرکۆ بێکەس
326
تۆ جوانی
وەکوو یەکەم بەفری زستان
وەکوو شکۆی گەڵاڕێزان
وەکوو تاڤگەکەی بەهاران
وەکوو ڕێژنە و لێزمەی باران
وەکووئازادی
وەکوو نیشتمان..
ک.د.ئازاد
326
نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە!
پێناسەکەی وا لای منە:
کوردکوژە، هیواخەسێنە
دەست و دەم و پێ بەخوێنە
ڕێگایەکە نابڕێتەوە
لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر،
لەوێشەوە بەرەو نوێنە
عەیامێکە من دەیناسم:
دێوجامەیە
خەمەگڕووی هەزارڕەنگە
قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە
کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە
تا نەیکوشتووین
وەرن، چنگی بەخوێنسووری پێ هەڵبڕین
بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین
تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین
تفەنگی ئازادی سوار کەین
زرمە لە جەرگییەوە بێنین
لە بازرەقەی خوێنی ئەودا،
یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنی.
پەشێو
