ch
Feedback
هێدی|Hêdî

هێدی|Hêdî

前往频道在 Telegram

خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚

显示更多
未指定国家未指定类别
326
订阅者
-224 小时
-27 天
-230 天
帖子存档
کوردانە🕊🌞

سەوزترین چاو لەم دنیایە تۆزێک ڕەشی چاوی کچی نیشتمانی منی تیایە...
-عەبدوڵڵا پەشێو

هەندێک کات شیرینی شەرابی خەیاڵ لە تاڵی ئاوی حەقیقەت باشترە..

کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــل‌دانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆک‌دادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
«عەلی ئیسماعیل‌زادە (ڕێبوار)»

تاڵترین جۆری شەراب چاوەڕوانییە:)
تاڵترین جۆری شەراب چاوەڕوانییە:)

تەنیایییەک ساردتر، لە کڕێوە خوێنی ئێوارانی ئێستەی وڵات دەوری داوم.. تەنیاییەک جارێک ئەمکا بەو گەڵایەی، چڵەکەی خۆی: فڕێی بداتە بەر قاچی گەردەلوول و جارێکی تر بەو باڵدارەی لە شەوێکی بەفرانباردا هێلانەکەی خۆی دەری کا!
شێرکۆ بێکەس

:)
:)

غەمی عیشقت لە دەنگمدایە کەچی من لاڵم
غەمی عیشقت لە دەنگمدایە کەچی من لاڵم

语音消息00:54

Çavreşamin.mp34.83 MB

جوانی🕊
جوانی🕊

پەلەت بێ، چاوەڕێتم، زوو وەرە ، بەس خۆت بخافڵێنە هەزار جار هێمنیش بم ، بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ ؟
هێمن

Repost from Alan Sound🎙️
قەسەم بەو شەربەتـــی دیداری پاکت شەرابم عەینـــــی ژەهری مارە بێ تۆ لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من لە کن من خەرمەنـی گوڵ خارە بێ تۆ
شاعیر: مامۆستا نالی دەنگبێژ: ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi

گیانە! کەی بێ، تارای سەری ئاوات لابەرم؟ ئەم تەمەنەم، لە ئاراما، دڵی بسرەوێ توخوا گیانە، کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟ وەکوو ساواش، لە ناو کۆشکی شادما بخەوێ؟
شێرکۆ بێکەس

🕊🩷

تۆ جوانی وەکوو یەکەم بەفری زستان وەکوو شکۆی گەڵاڕێزان وەکوو  تاڤگەکەی بەهاران وەکوو ڕێژنە و لێزمەی باران وەکووئازادی وەکوو نیشتمان..
ک.د.ئازاد

قژ کاڵی ، لێو ئاڵی🫠❤️
+2
قژ کاڵی ، لێو ئاڵی🫠❤️

نە خەندەیە، نە گریانە نە مردنە، نە ژیانە! پێناسەکەی وا لای منە: کوردکوژە، هیواخەسێنە دەست و دەم و پێ بەخوێنە ڕێگایەکە نابڕێتەوە لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر، لەوێشەوە بەرەو نوێنە عەیامێکە من دەیناسم: دێوجامەیە خەمەگڕووی هەزارڕەنگە قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە تا نەیکوشتووین وەرن، چنگی بەخوێن‌سووری پێ هەڵبڕین بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین تفەنگی ئازادی سوار کەین زرمە لە جەرگییەوە بێنین لە بازرەقەی خوێنی ئەودا، یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنی.
پەشێو

نالی
نالی

گوڵ بەدەم بادی سەباوە پێکەنی،بولبول فڕی یەعنی عاشق لازمە دوور بێ لە یاری بێ وەفا
نالی