H I W A_✹
Ir al canal en Telegram
لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
654
Suscriptores
+524 horas
+487 días
+12130 días
Archivo de publicaciones
655
من تۆم ئەوەندەی
تریفەی مانگەشەو ناسر ،
سروەی بەیانی نەجمە ،
هەوری لار زیرەک ،
خۆزگەی میکائیل ،
هەڤاڵی شەوان پەروەر ،
بارانەو بارانەی ماملێ ،
پاییزی هۆزان سەرحەد ،
وەتەنی حەسەن دەرزی ،
شەش پەپوولەی مەرزیە ،
شێعرەکانی شێرکۆ و ناڵی ،
خۆش ئەوێ .
جەنابی یار
655
ئه‌ی باڵداری ئێسک سووک بولبولی ده‌نووک بچووک باغچه به باغچه ئه‌فڕێ وچانێکی لێ ئه‌گری کام سه‌ر چڵ دڵت گرتی ده‌نگی لێ هه‌ڵئه‌بڕی کام ئاوازه شیرینه ڕووناکی و نه‌شئه‌ی ژینه به چوار ده‌وریا ئه‌پژێنی دنیا پێ ئەکهنێنی له‌و گه‌روه بچکۆلانه ئه‌م نه‌غمه به‌رز و جوانه چۆن دێته ده‌ر چۆن ئه‌ڕژێ واگیان ئه‌سمێ هۆش ئه‌مژێ منیش ده‌روونم شاد بێ ملم له بەند ئازاد بێ ده‌ور و پشتم گوڵزار بێ عومرم یه‌کسه‌ر به‌هار بێ په‌رداغی ئاوم گوڵ بێ جێی حه‌سانه‌وه‌م چڵ بێ عه‌شقم وه‌ک عه‌شقت پاک بێ پڕ له هیواو ڕووناک بێ ئه‌به‌دی بێ و پڕ جۆش بێ ئه‌وه‌نده‌ی هێی تۆ خۆش بێ منیش ئه‌ی مه‌لی پیرۆز به یه‌ک چریکه‌ی پڕ سۆز به‌سته‌ی وات بۆ ئه‌خوێنم که جوان جوان بیلهرزێنم ڕووی کام گۆم شین و مه‌نگه کام دره‌خت شۆخ و شه‌نگه کام شاخ که سه‌خت و به‌رزه بیخه‌مه بوومه له‌رزه کام ئاسمان بێ بنه ناخی پڕ که‌م له شنه
655
هەرچی توانی کردی دوژمن ،
هەرچی توانی بردی دوژمن ،
بەڵام ،
هەرچەند کە هەوڵی دا چی بۆ نەکرا
لە گەڵ تیشکی ئەو هەتاوەی
لە ڕۆژهەڵات دەرکەوتبوو
ماوەیک بوو لووتکەی چیای ئەنگاتبوو .
655
لە بەر چاوومە ، دواجار من و
تەنیایی پێکەوە دەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەکەی دەکوژێتەوەو
منیش بۆ هەتا هەتایە ئیتر ئەنووم .
655
مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم خەباتم کرد لە ژیانم هەر بۆ گەل و نیشتمانم دەبا لاوان لە یادتان بم کە قوربانی کوردستانم مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم ئەو ڕێگای کە من بۆی کوژرام لە ناوی گۆڕیشا دڵنیام کە ئێوەی شۆڕشگێڕی کورد ونی ناکەن خوێن و هیوام
