️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
前往频道在 Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
显示更多未指定国家未指定类别
382
订阅者
无数据24 小时
+567 天
+5430 天
帖子数量
数据加载中...
反应
评论
Telegram 星星
按以下排序的热门帖子
数据加载中...
发布分析
帖子 | 浏览量动态 | |||||
زنجیرەی پەروەردەیی
مناڵەکەم لە قوتابخانە و باخچە 🔔
(بەشی ٢)
مناڵەکەم لە باخچە/ قوتابخانەزۆر توندوتیژ و شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێیئەدەن هۆکاری ئەم ڕەفتارە دژبەیەکە چییە؟ 😢
زۆرێک لە دایکان و باوکان سەریان ئەسووڕمێت کاتێک ئەبینن مناڵەکەیان لە ژینگەیەکا زۆر شەڕکەرە، بەڵام لە ژینگەیەکی ترا لاوازە و ڕێگە ئەدات ئازاری بەن.
لێرەیا هۆکارە زانستییەکان و چارەسەرەکەی ئەخەینەڕوو:
💡 هۆکاری زانستیی ئەم ڕەفتارە:
1️⃣ هەستکردن بە بێ ئاسایشی (Insecurity):
مناڵ لەو ژینگەیەی هەست بە لاوازی ئەکات (وەک کۆڵان)، پەنا ئەباتە بەر خۆبەدەستەوەدان.
لەبەرامبەرا لە باخچە/قوتابخانەتوندوتیژی وەک دەمامکێک بەکار ئەهێنێت تا لاوازییەکانی خۆی بشارێتەوە.
2️⃣ نەبوونی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی:
مناڵەکە هێشتا فێر نەبووە چۆن بە شێوازێکی ئاسایی یاری لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و پەیوەندی دروست بکات.
🛠 چارەسەری کرداری بۆ دایکان و باوکان:
1️⃣ ئارامکردنەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە:
لەجیاتی سزادانی مناڵەکە بۆ شەڕەکانی باخچە/ قوتابخانە، لە ماڵەوە بە ئارامی پێی بڵێ:
«کاتێک تووڕە ئەبیت یان ئەتەوێت یاری بکەیت، بە دەنگ قسە بکە، نە دەست بەکاربهێنە و نە ڕێگە بە کەس دەست بۆ ببات».
2️⃣ یاریی ڕۆڵگێڕان (Role-play) لە ماڵەوە:
لەگەڵ مناڵەکەتا ڕاهێنان بکەن تۆ ڕۆڵی هاوڕێکەی ببینە و لێی بپرسە:
«ئەگەر کەسێک یارییەکەی لێ سەندیت، چی ئەکەیت؟»
تا فێری گفتوگۆ ببێت لەجێی شەڕ.
3️⃣ هاوکاری لەگەڵ مامۆستا:
داوا لە مامۆستا بکەن کە ڕاستەوخۆ سزای نەدات، بەڵکو لە کاتی یاریی بەکۆمەڵا بەرپرسیارێتییەکی بچووکی پێ بسپێرێت تا هەست بە بەهای خۆی بکات.
🌸 لە بەشی داهاتوو باسی ئەوە ئەکەین چۆن پەیوەندییەکی تۆکمە لەگەڵ مامۆستای مناڵەکەو دروست بکەیت؟
👥 ئەم پەیامە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرەکە مناڵی تەمەنی باخچە و قوتابخانەیان هەیە.
🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 ببە بە ئەندامی خێزانی پەروەردەی دروست
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#کەسایەتی_بەهێز
https://t.me/Parwarday_Drwst04 | 27 | 1 | 0 | 2 | 登录以查看统计数据 | |
السلام علیکم دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🌸
کەمێکی تر بەشی دووەمی زنجیرکەمان بڵاوئەکەینەوە 🔔📚
تایبەت بە کێشەی:
چۆن مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی ئەدەن؟
🎉 هەواڵێکی خۆش
تەنها چەند ئەندامێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ٤٠٠ ئەندام لە خێزانی «پەروەردەی دروست»🦋✨
👥 داواکارییەکی بچووک لە ئێوەی ئەزیز:
ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لینکی چەناڵەکەمان بۆ هاوڕێ و ئەزیزانتان بنێرن تا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆستی ئەمشەو بەیەکەوە بگەینە ٤٠٠ ئەندام و خێزانێکی هۆشیارتر بنیاد بنێین.🥰
🔗 لینکی چەناڵ :
https://t.me/Parwarday_Drwst04 | 37 | 1 | 0 | 2 | 登录以查看统计数据 | |
زنجیرەی پەروەردەیی
مناڵەکەم لە باخچە و قوتابخانە 🔔📚
(بەشی ١)
مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و لە کێشەکان بە ناحەق خەتابار ئەکرێت، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ بکەم🌸
ئەمە خەم و پرسیاری ڕۆژانەی زۆرێک لە دایک و باوکانە کاتێک مناڵەکانیان دەچنە جەنجاڵی ژینگەی باخچە یان قوتابخانەوە.
لێرەیا٣ هەنگاوی زانستی و کرداری ئەخەینەڕوو بۆ ئەوەی مناڵەکە فێر بێت بەرگری لە مافی خۆی بکات بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر توندوتیژی:
1️⃣ فێرکردنی ڕەتکردنەوە (نەخێرێکی ڕوون و بڕوا بەخۆبووانە):
مناڵەکەو فێر بکە بزانێت کە مافی تەواوی خۆیەتی بڵێت: «نەخێر بەمەی تۆ ڕازی نیم».
بەکارهێنانی دەنگێکی ئارام بەڵام بڕوا بەخۆبوو، یەکەم ڕێگرە لەوەی مناڵانی تر ئیستغلالی بکەن.
2️⃣ جیاکردنەوەی «شەڕ» لە «بەرگریکردن لە خۆ»:
پێی بڵێ: «تۆ هەرگیز دەستپێشخەری شەڕ مەکە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئازاری دایت یان سنووری بەزاند، بە دەنگێکی بەرز بڵێ: دەست لە من هەڵبگرە و ڕاستەوخۆ مامۆستاکەو ئاگادار بکەرەوە».
3️⃣ پاراستنی ئارامی لە کاتی زۆرداریکردن:
فێری بکە کاتێک مناڵێک هێرش ئەکاتەسەری یان خەتای بۆ دروست ئەکات، خۆی شڵەژاو نەکات و نەگری، بەڵکو بە کەسایەتییەکی بەهێزەوە بوەستێت و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە.
🌸 لە بەشی دووەم باسی ئەوە ئەکەین هۆکاری چییە مناڵێک لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەر بێت بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی بەن؟
👥 ئەم پەیامە بۆ هاوڕێ و ئەزیزان بنێرە تا بەیەکەوە خێزانێکی هۆشیارتر بنیا بنێین.
🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست»
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#کەسایەتی_بەهێز
@Parwarday_Drwst04 | 55 | 1 | 0 | 3 | 登录以查看统计数据 | |
مناڵەکەو ئەچێتە باخچە /قوتابخانە؟
ئەم پەیامە بۆ تۆیە... 🔔📚
سڵاو و ڕێز لە دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🥰
چوونی مناڵ بۆ ژینگەی قوتابخانە، جگە لە فێربوون، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئاڵنگاری کۆمەڵایەتی نوێ دەستپێئەکات.
بەشی زۆری ئێمە ڕۆژانە شاهیدی ئەم دڵەڕاوکێیانەین:
▫️ "مناڵەکەم لە باخچە /قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و ناتوانێت بەرگری لە مافی خۆی بکات..."
▫️ "لە کاتی دروستبوونی شەڕ و کێشە، زۆر ئەشڵەژێت و نازانێت چۆن ئارام بێت..."
▫️ "کە کێشەیەک لە پۆل دروست ئەبێت، بەبێ تاوان و بەناحەق مناڵەکەی من خەتابار ئەکرێت..."
هەواڵێکی خۆش😍
لەبەر گرنگیی ئەم کێشەیەی ڕۆژانەی خێزانەکان، لە پێناو دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبوو بۆ مناڵەکانمان، لە پۆستەکانی ئایندە زنجیرەیەکی ڕێنمایی تایبەت و زانستی دەستپێئەکەین کە ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم کێشانە ئەداتەوە.
👥 بانگهێشتنامەیەک لە دڵەوە:
ئەگەر هاوڕێ، ئەزیز یان ئەندامێکی خێزانەکەو مناڵی تەمەنی باخچە/قوتابخانەی هەیە، ئەم پەیامەی بۆ بنێرە تا لەگەڵمان بن و بەیەکەوە کۆڕی دایک و باوکانی هۆشیار بەرفراوانتر بکەین.
🦋 پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست»
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04 | 94 | 5 | 1 | 9 | 登录以查看统计数据 | |
مناڵەکەو گوێ لە هاوارکردن ناگرێت، گوێ لە هێمنییەکەو ئەگرێت 😄
کاتێک مناڵ هەڵەیەک ئەکات، هەڵچوونی ئێمە کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو تەنیا ترسی بۆ دروست ئەکات.
🌱 یاسای زێڕین:
دەنگ نزم بکەرەوە، تا پەیامەکەز بە ڕوونی بگات.
ڕێزگرتن لە هەستی مناڵ، یەکەم هەنگاوی دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێزە.
#پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی | 92 | 1 | 0 | 10 | 登录以查看统计数据 | |
دیارییەکی تر لە «پەروەردەی دروست»ەوە 📸
دایک و باوکە ئەزیزەکان 🌸
بۆ ئەوەی لە زانیاری و ڕێنیشاندەرە خێرا و کورتەکان بێبەش نەبن، شەرەفمەندمان بکەن بە هاوڕێیەتیتان لە پەیجی ئینستاگراممان 🥰
لەوێش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرس و کۆمێنتەکانتان ئەدەینەوە و لەگەڵتان پەیوەندیی بەردەوام ئەبین
چاوەڕوانی ئامادەبوونی جوانتانین لەوێش 🥰👇🏻
🔗 پەیجی ئینستاگرام:
❨https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?stkn=MWdwajF6bWVna3V1MQ==❩ | 97 | 0 | 0 | 6 | 登录以查看统计数据 | |
🛑چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵەکەو دابنێیت؟
بێزاربوویت لەوەی تا هاوار نەکەیت مناڵەکەو گوێو لێ ناگرێت؟ 😳
لە ڕاستیا هاوارکردن ڕەفتاری مناڵ ناگۆڕێت، بەڵکو تەنیا ترسی تیا دروست ئەکات.
ئەتوانیت بەم ٣ ڕێگە ئاسانە، سنووری ڕوون دیاری بکەیت:
١. یاسای ڕوون بەکاربێنە، نەک توڕەیی 📏
لە شوێنی ئەوەی بڵێیت «ئەوەنە شتەکان مەشێوێنە»، زۆر ئارام بڵێ:
«یارییەکان لە شوێنی خۆیان دائەنێین بۆ ئەوەی دوایی بتوانین بچینە دەرەوە» 🧸
٢. بژاردەی پێ بە (سەربەخۆیی بۆ ببهێڵەرەوە) 🌱
کاتێک مناڵ هەست ئەکات مافی هەڵبژاردنی هەیە، کەمتر بەرگری ئەکات.
بۆ نموونە:
«حەز ئەکەیت پێش نانخواردن دەست بشۆیت یان دوای ئەوەی دانیشتین؟» 🧼
٣. پێش سنوورەکە، لە هەستەکانی تێبگە 🤎
کاتێک توڕە ئەبێت، پێی بڵێ کە تێئەگەیت:
«ئەزانم حەز لێیە زیاتر لەسەر کۆمپیوتەر بیت، بەڵام ئێستا کاتی خەوتنە» 🌙
(کاتێک مناڵ هەست ئەکات گوێی لێ گیراوە، ئاسانتر ڕێنماییەکان جێبەجێ ئەکات)
📌یادخستنەوەیەکی بچووک☕️
داڕشتنی سنوورەکان پێویستی بە ئارامی و بەردەوامی هەیە🕊🤎
تەنیا تۆزێک ئارام بگرە و بڕواش بکە، ئەنجامەکەی زۆر شرین ئەبێت🥰🌱
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#خێزان
#سنووردانان
@Parwarday_Drwst04 | 93 | 0 | 4 | 10 | 登录以查看统计数据 | |
بەخێربێن بۆ خێزانە بچووکەکەمان🌸🤎
سڵاو لە تەواوی ئەو دایک و باوک و ئەزیزە خەمخۆرانەی تازە بوونەتە هاوڕێی چەناڵی «پەروەردەی دروست» ☕️🤎
زۆر زۆر دڵخۆشین بە هاتنتان🥰
هیوادارین لێرە کۆمەڵێک زانیاریی بەسوود و کرداری بۆ پەروەردەکردنی ئەزیزانتان بدۆزنەوە 😍
ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ پۆستی نوێمان بڵاو ئەکەینەوە لەسەر:
«چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵ دابنێین؟»
چاوەڕوان بن، زۆر زۆر بەخێر بێن🥳🕊️
#پەروەردەی_دروست | 103 | 0 | 0 | 7 | 登录以查看统计数据 | |
دیارییەکی بچووک بۆ هاوڕێیان 🎁
پێش ئەوەی پۆستە نوێیەکەی ئەمشەو دابنێین🌙💭
تکایەکی بچووک و شیرینمان لێتان هەیە 🙈🤎
ڕێگە بەن ئەزیزانیشتان ببنە بەشێک لە خێزانە ئارامەکەی «پەروەردەی دروست»
لینکی چەناڵەکە یان ئەم پۆستە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرە کە خۆش ئەوێن 🌸
چاوەڕوانی پۆستەکە بن، زۆر ئەزیزن🥰
🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] | 652 | 3 | 0 | 1 | 登录以查看统计数据 | |
بەپەلە.. 🔔
ئەزانن چی؟🙈
بیرمان ئەکردن، بۆیە بڕیارمان دا لەمە زیاتر دوا نەکەوێت 😊
ئەمشەو بە پۆستێکی نوێی زۆر تایبەت ئەگەڕێینەوە خزمەتتان ☕️🤎
چاوەڕوان بن.. ⏳
#پەروەردەی_دروست | 152 | 0 | 0 | 1 | 登录以查看统计数据 |

