es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Ir al canal en Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
383
Suscriptores
Sin datos24 horas
+567 días
+5630 días
Archivo de publicaciones
"بۆ ئەندامە نوێیەکان لێرەوە ئەتوانن ئامانج و ناوەڕۆکی چەناڵەکە بناسن. بەخێر بێن."🤝🏻

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوەی ئەزیز.. 🗝️🛡️ هەروەک ئەزانن، پڕۆسەی پەروەردە پێویستی بە وردی و تەرکیزی زۆر هەیە. منیش وەک خوێندکارێک، لە ڕێکەوتی ٢٧ مانگەوە تاقیکردنەوەکانی میدتێرمم دەست پێ ئەکات. بۆ ئەوەی بتوانم بە هەمان کوالێتی و وزەی پێشوو بابەتەکانتان پێشکەش بکەم، لەم ماوەیە کەمتر ئەتوانم پۆست بکەم. بەڵام ئەمە بە مانای وەستان نایەت، بەڵکو تەنها "پشوویەکی کورتە" بۆ ئەوەی بە دەستپڕی و بابەتی زانستیی نوێوە بگەڕێمەوە لاتان. دڵنیابن بیرۆکە و بابەتە نوێیەکان لە مێشکما گەورەتر ئەبن و دوای تاقیکردنەوەکان بەردەوام ئەبین. 📚🌱 سوپاس بۆ تێگەیشتنتان .. ✨🙂

🌱 بۆچی پەروەردە گرنگترین وەبەرهێنانە؟ پەروەردەکردنی مناڵ تەنها دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان نییە، بەڵکو بونیادنانی مرۆڤە. لێرەیا پێنج خاڵی بنەڕەتی ئەخەینە ڕوو کە گرنگی پەروەردەمان بیر ئەخەنەوە: ١. 💎 بونیادنانی کەسایەتی: پەروەردە تەنها فێربوونی زانیاری نییە، بەڵکو دروستکردنی کۆمەڵێک بەها و ڕەوشتە کە ئەبنە ناسنامەی مناڵەکە لە داهاتوو. ٢. 🛡️ پاراستن لە هەڵە: مناڵێکی هۆشیار کە لەسەر بنەمایەکی دروست پەروەردە کرابێت، لە داهاتوو باشتر ئەتوانێت ڕووبەڕووی فشارەکان ببێتەوە و بڕیاری دروست بدات، بەمەش لە مەترسییەکانی کۆمەڵگا پارێزراو ئەبێت. ٣. 🚀 کلیلی سەرکەوتن: پەروەردەی دروست متمانە بەخۆبوون لە مناڵا دروست ئەکات، کە ئەمەش بناغەی سەرکەوتنیەتی لە خوێندن، کارکردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی. ٤. 🌍 گۆڕینی داهاتوو: ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگایەکی باشترمان هەبێت، ئەبێت لە پەروەردەی مناڵەکانمانەوە دەست پێ بکەین. نەوەیەک کە فێری ڕێز و بەرپرسیارییەتی بووبێت، ژیانێکی ئارامتر بۆ هەمووان دەستەبەر ئەکات. ٥. ✨ پاداشتێکی بەردەوام: پەروەردەکردنی مناڵێکی ساڵح، گەورەترین سەرمایەی دایک و باوکە کە پاداشت و کاریگەرییەکەی هەمیشە ئەمێنێتەوە و وەک چرایەک ڕێگەی ژیانیان ڕووناک ئەکاتەوە.
#پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #Special_Education #Education #phsycology @parwardaydrwst

🌱 نەمامەکان پێویستیان بە کاتە دایکان و باوکانی ئەزیز، پەروەردەکردنی مناڵ وەک چاندنی دار وایە تۆ ئەمڕۆ ئاو و خاکی پێ ئەدەیت، بەڵام چاوەڕێ مەکە سبەینێ سێو لێ بکەیتەوە! 🍎 زۆر جار ئێمە پەلەمانە مناڵەکەمان فێری ڕەوشتێک یان لێهاتووییەک ببێت، کاتێک زوو فێر نابێت، تووڕە ئەبین. بەڵام لەبیری نەکەین: ✨ پەروەردە پڕۆسەیەکی "هێواشە" نەک خێرا. لە جیاتی ئەوەی تەنها سەیری "ئەنجام" بکەیت، چێژ لە "گەشتەکە" ببینە. ئەو تۆوەی ئەمڕۆ بە میهرەبانی ئەیچێنیت، ڕۆژێک یەت ئەبێتە سێبەرێکی ئەستور بۆ ژیانی خۆت و مناڵەکەش. 🌳🤎

دڵنیابە هیچ ماندووبوونێک لە ڕێگەی پەروەردەیا بە فیڕۆ ناچێت.
#پەیامی_پەروەردەیی @parwardaydrwst

🧠 کەم تەرکیزی لە مناڵ ئایا تەممەڵی ئیرادەیە یان کێشەیەکی فێربوون؟
📉 زۆرێک لە دایک و باوکان و مامۆستایان ئەڵێن: "مناڵەکە زیرەکە، بەڵام تەرکیزی نییە و زوو مێشکی ئەڕوات". زۆرجار ئەم حاڵەتە بە تەممەڵی یان گوێڕایەڵنەبوون لێکئەدرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیا کەم تەرکیزی پەیوەندی بە گەشەی کۆئەندامی دەمار و ژینگەی دەوروبەری مناڵەکەوە هەیە. 🧬 ⁉️ بۆچی مناڵ تەرکیزی کەم ئەبێتەوە؟ 📱 زیادبوونی هۆکارە لادەرەکان: شاشەکان (مۆبایل و تەلەفزیۆن) مێشکی مناڵ فێری "خێراییەکی زۆر" ئەکەن، بۆیە کاتێک مناڵ ئەگەڕێتەوە سەر کتێب و دەرس، مێشکی هەست بە "بێزاری" ئەکات و ناتوانێت تەرکیز بکات. 🍏 نەبوونی خەو و خۆراکی تەندروست: کەمخەوی و خواردنی ئەو شتانەی شەکری دەستکردیان زۆرە، ئەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی وزە لە مێشک. 😟 گوشاری دەروونی: ترس، دڵەڕاوکێ، یان کێشەی خێزانی وا ئەکات مێشکی مناڵ سەرقاڵی پاراستنی خۆی بێت نەک فێربوون و تێگەیشتن. 🛠️ چۆن یارمەتی بەین تەرکیزی زیاد بکات؟ 📍 کەمکردنەوەی جەنجاڵی: کاتێک مناڵ وانە ئەخوێنێت، پێویستە ژوورەکەی هێمن بێت و تەنها ئەو شتانەی تیا بێت کە پێویستن. یاری و وێنەی زۆر و دەنگەدەنگ، تەرکیزی مناڵەکە پەرش ئەکەن. 🔇 📍 پارچەپارچەکردنی ئەرکەکان: لە جیاتی ئەوەی بڵێیت "ئەم لاپەڕەیە هەمووی بنووسە"، داوای لێ بکە تەنها دوو دێڕ بنووسێت و دوای ئەوە کەمێک پشوو بات. مێشکی مناڵ بۆ ماوەی کورت باشتر کار ئەکات. 📝 📍 یارییەکانی تەرکیز: هانی بە بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییانەی پێویستیان بە وردبوونەوە هەیە، وەک (دۆزینەوەی جیاوازی نێوان وێنەکان، پازڵ، یان وێنەکێشان لە ناو چوارچێوەیەکی دیاریکراو). 🧩 📍 وەرزش و جوڵە: پێش دەرس خوێندن، ڕێگەی بە ١٠ خولەک یاری و ڕاکردن بکات. جوڵەی جەستە وزە زیادەکان بەتاڵ ئەکاتەوە و مێشک ئامادە ئەکات بۆ تەرکیزکردنی قووڵ. 🏃‍♂️
💡مناڵی کەم تەرکیز پێویستی بە "سزا و هاوار" نییە، بەڵکو پێویستی بەوەیە ئێمە ژینگەیەکی بۆ دروست بکەین کە یارمەتیدەر بێت بۆ تەرکیز و شێوازی فێرکردنەکەمان بگۆڕین تا لەگەڵ توانای مێشکی ئەو بگونجێت.
💬 پرسیار بۆ ئێوەی ئەزیز: ئایا مناڵەکەی تۆش لە کاتی وانەخوێندن زوو ماندوو ئەبێت و تەرکیزی ئەڕوات؟ چ ڕێگەیەک بەکارئەهێنیت بۆ ئەوەی بیگەڕێنیتەوە سەر وانەکانی؟ 🤔💭 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #Special_Education #Education #phsycology @parwardaydrwst

هەندێکجار ماندوو ئەبن هەندێکجار نیگەران بەڵام بزانن ئەو خۆشەویستی و ئارامییەی ئێستا بە مناڵەکانتانی ئەبەخشن هەرگیز ون نابێت✨�
هەندێکجار ماندوو ئەبن هەندێکجار نیگەران بەڵام بزانن ئەو خۆشەویستی و ئارامییەی ئێستا بە مناڵەکانتانی ئەبەخشن هەرگیز ون نابێت✨🏡 ​ئێوە تەنها دایک و باوک نین ئێوە پارێزەری ڕۆحی ئەو نەوەیەن کە بەیانی جیهان ئەگۆڕن. 🤎🕯️ ​هەمیشە بەهێز بمێننەوە. 🛡️🌱 #پەیامی_پەروەردەیی @parwardaydrwst

کاتێک گوڵەکان گوڵ پێشکەش ئەکەن... 💐✨ هیچ شتێک هێندەی بینینی بەرهەمی ماندووبوونەکەو دڵخۆشکەر نییە، بەتایبەت کاتێک ئەو بەرهەمە
کاتێک گوڵەکان گوڵ پێشکەش ئەکەن... 💐✨ هیچ شتێک هێندەی بینینی بەرهەمی ماندووبوونەکەو دڵخۆشکەر نییە، بەتایبەت کاتێک ئەو بەرهەمە تەنها فێربوونی "پیت و وشە" نەبێت، بەڵکو چاندنی تۆوی وەفا و میهرەبانی بێت لە دڵی فێرخوازەکان. ئەم چەپکە گوڵە جوانە لەلایەن فێرخوازە ئەزیزەکانم لە دەرسی قورئان، ماندووبوونی هەموو ڕۆژەکانی بیر بردمەوە. سوپاس بۆ پەروەرێن کە کردوومی بە هاوڕێ و مامۆستای نەوەیەک کە دڵیان بە ڕووناکی قورئان و دەستیان بە بۆنی گوڵ ئاشنایە. دەستی یەک بە یەکتان خۆش بێت، هیوادارم هەروەک ئەم گوڵانە هەمیشە گەشاوە و سەرکەوتوو بن لە ژیان. 🤎📖

⚠️ مناڵی کەللەڕەق سەرئێشە یان سەرکردەی داهاتوو؟ زۆرێک لە دایک و باوکان وا هەست ئەکەن کەللەڕەقی مناڵەکەیان بەهۆی "پەروەردەی هەڵە" یان "سەرپێچی" مناڵەکەیە، ئەمەش وایان لێ ئەکات پەنا ببەنە بەر هاوارکردن و سزادان. بەڵام پێش ئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆو لەدەست بەیت، با لە ڕوانگەیەکی ترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین. 🔍 بۆچی مناڵەکەم کەلەڕەقی ئەکات؟ ١. دۆزینەوەی خود: مناڵ لە تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵییەوە دەست ئەکات بەوەی کە تێبگات ئەو "کەسایەتییەکی سەربەخۆیە" و جیاوازە لە دایک و باوکی، بۆیە بە وتنی وشەی "نا" ئەیەوێت ئەم سەربەخۆییە بسەلمێنێت. ٢. هەستکردن بە بێدەسەڵاتی: کاتێک هەموو بڕیارەکانی (خواردن، پۆشاک، کاتی خەو) لەلایەن گەورەکانەوە ئەدرێت، مناڵ پەنا ئەباتە بەر کەللەڕەقی بۆ ئەوەی کەمێک دەسەڵاتی هەبێت بەسەر ژیانی خۆیا. ٣. گوزارشت لە هەستەکان: زۆر جار کەللەڕەقی زمانێکە بۆ دەربڕینی ماندوێتی، برسییەتی، یان بێزاری کە مناڵەکە ناتوانێت بە وشە باسی بکات. 🌟 لایەنە گەشەکەی کەللەڕەقی (مژدەیەک بۆ دایک و باوکان) توێژینەوە دەروونییەکان ئەڵێن ئەو مند اڵانەی لە تەمەنی بچووکا کەللەڕەقن، لە داهاتوو👇🏻: خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزن و بە ئاسانی کۆڵ نادەن. لە ناو هاوڕێکانیان نابنە پاشکۆ و بە ئاسانی فریو ناخۆن. لە کار و پیشەیان سەرکەوتووتر ئەبن چوون ئەزانن چییان ئەوێت. 🛠️ چۆن بە هێمنی مامەڵە بکەین؟ (٤ کلیلی زێڕین) ١. ململانێی هێز مەکە: کاتێک مناڵەکە ئەڵێت "نایکەم"، تۆ مەڵێ "ئەبێت بیکەیت". ئەمە شەڕەکە گەورەتر ئەکات. لە جیاتی ئەوە، کەمێک بێدەنگ بە و دواتر بە هێمنی بژاردەی تری بەرێ. ٢. بژاردەی سنووردار بەرێ: واز لە فەرمانی ڕەها بهێنە. لە جیاتی ئەوەی بڵێیت "وەرە نان بخۆ"، بڵێ "حەز ئەکەیت لەسەر ئەم کورسییە دابنیشیت یان ئەوەی تریان؟". لێرەیا تۆ ئامانجەکەو پێکاوە (نان خواردن)، بەڵام مناڵەکە هەست ئەکات خۆی بڕیاردەر بووە. ٣. گوێگرتنی چالاک: پێش ئەوەی ڕەخنەی لێ بگریت، لە هەستی تێبگە. بڵێ "ئەزانم ئێستا زۆر حەز ئەکەیت یاری بکەیت و بێزاریت کە ئەبێت بچینە دەرەوە، وایە؟". کاتێک مناڵ هەست ئەکات تێگەیشتووی، بەرگرییەکەی کەمئەبێتەوە. ٤. یاسای جێگیر: مناڵی کەللەڕەق پێویستی بەوەیە بزانێت یاساکان ناگۆڕێن. ئەگەر شتێک ئەمڕۆ قەدەغەیە، ئەبێت سبەینێش هەر قەدەغە بێت. گۆڕینی ڕایەکان وای لێ ئەکات زیاتر کەللەڕەقی بکات بۆ ئەوەی بزانێت کەی کۆڵ ئەدەیت. 💡 مناڵی کەللەڕەق پێویستی بە "شکاندن" نییە، بەڵکو پێویستی بە "ئاراستەکردن" هەیە. ئەو وزە بەهێزەی تیای هەیە، ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەبێتە سووتەمەنی بۆ سەرکەوتنەکانی لە داهاتووا. 💬 ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ کەللەڕەقی مناڵەکانتان ئەکەن؟ ئایا هیچ کات هەوڵ داوە لە پشتی ئەو "نا"یە بگەیتە مەبەستی ڕاستەقینەی مناڵەکەو؟ ڕای خۆتانمان بۆ بنووسن.. 👇🏻💭 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #Special_Education #Education #phsycology @parwardaydrwst

✨ کاتێک ماندووبوون ئەبێتە ئەنجام.. هیچ شتێک لەوە دڵخۆشکەرتر نییە، کاتێک ئەبینیت ئەو زانیارییانەی بە ماندووبوون و شەونخوونی فێ
✨ کاتێک ماندووبوون ئەبێتە ئەنجام.. هیچ شتێک لەوە دڵخۆشکەرتر نییە، کاتێک ئەبینیت ئەو زانیارییانەی بە ماندووبوون و شەونخوونی فێریان ئەبیت، ئەبنە هەوێنی ئارامی بۆ ماڵێک و ڕێگەیەک بۆ پەروەردەیەکی دروستتر 🏡🤎. خوێندنەوەی ئەم جۆرە پەیامانە، بۆ ئێمە تەنها "دەستخۆشی" نین، بەڵکو گەورەترین وزەن بۆ ئەوەی بەردەوام بین و زیاتر هەوڵی فێربوون بەین تا باشترین پێشکەشی ئێوە و مناڵە چاوگەشەکانتان بکەین 🕯️📖. سوپاس بۆ متمانەتان.. ئامانجی ئێمە تەنها گەیاندنی زانیاری نییە، بەڵکو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیارترە بۆ پاراستنی نەوەکانمان 🛡️🌱.

Repost from N/a
شەوی هەینی بڕازێننەوە بە سەڵاوات دان لەسەر ڕەسولی ئەمین 🪶🤎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🤎🪶 🤎 םבםב {ﷺ}🤎 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #گـەشـبـیـن_بـە #متمانە #وتە #هەینی #دوعا @gashbeenba

بۆ ئەوەی بتوانم بابەتەکان زیاتر بە پێی ئێوە و مناڵە ئەزیزەکانتان ئامادە بکەم، مناڵەکەو لە کام لەم گروپانەیە؟👇🏻✨
Anonymous voting

السلام علیکم و رحمة و برکاتە دایکان و باوکانی بەڕێز هیوادارم کاتەکانتان پڕ بێت لە بەرەکەتی ئیلاهی 🌸 حەز ئەکەم لێرە کەمێک زیاتر خۆمتان پێ بناسێنم وەک خوێندکارێکی بەشی "پەروەردەی تایبەت"، خولیایەکی زۆرم بۆ ئەم بوارە هەیە و لە داهاتووش ئەمە ئەبێتە پیشەی سەرەکی و هەمیشەییم 🎓📚 ئامانجم ئەوەیە لێرە بەیەکەوە ژینگەیەکی پەروەردەیی دروست و زانستی بۆ مناڵە ئەزیزەکانمان دابین بکەین 🤎 "هیوادارم ئەم چەناڵە بچووکەی ئێمەببێتە سەرچاوەیەکی گەورە بۆ هەموو دایکان و باوکان سوپاس بۆ ئێوەش کە لینکەکە ئەگەیەنن بەو دایک و باوکانەی بە دوای زانیاریی زانستی ئەگەڕێن. 🌸✨" بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوو زیاتر تیشک بخەمە سەر ئەو بابەتانەی کە ئێوە پێویستتانە، زۆر سوپاسی وەڵامەکانتان ئەکەم بۆ ئەم ڕاپرسییەی خوارەوە 👇🏻✨

🌟 کۆتا نهێنی لە زنجیرە پۆستەکەمان 🌟
🤝🏻 یارمەتیدان: کاتێک "خزمەتکردن" ئەبێتە پردی خۆشەویستی 🤎 ئەگەر ئەتەوێت مناڵێک پەروەردە بکەیت کە بەرپرسیار بێت و بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت، ئەبێت فێری زمانی یارمەتیدان ببیت. بەڵام ئاگاداربە! ئەم زمانە کاتێک کاریگەرە کە بە سۆز و خۆشەویستییەوە پێشکەش بکرێت، نەک بە بێزاری. 🚫 ئاخ و ئۆف مەکە! بۆ مناڵێک کە زمانی خۆشەویستییەکەی یارمەتیدانە، هیچ شتێک لەوە ئازاربەخشتر نییە کاتێک تۆ پرچی شانە ئەکەیت یان نینۆکی ئەکەیت، بە بێزاری و "ئاخ و ئۆف"ەوە بیکەیت. بیر بێت ئەو ساتەی تۆ خزمەتێکی پێشکەش ئەکەیت، ئەو ئەزانێت کە پێویستی بە تۆیە. ئەگەر بە ڕوویەکی خۆشەوە بیکەیت، تۆ تەنها کارێکی بۆ ئەنجام نادەیت، بەڵکو فێری ئەکەیت کە چۆن لە داهاتوو ئەویش یارمەتی کەسانی تر بات. 🌸 ✨ نیشانەکانی ئەم مناڵە چین؟ ئەگەر زمانی سەرەکی مناڵەکەو ئەمە بێت، ئەوا: زۆر سوپاسگوزار ئەبێت کاتێک لە کارێکی قورسا یارمەتی ئەدەیت. کاتێک ئەبینێت تۆ شەکەت و ماندوویت، بە پەرۆشەوە دەستپێشخەری ئەکات بۆ ئەوەی کارێکی خزمەتگوزاریو پێشکەش بکات یان لە کارەکانی ناوماڵ یارمەتیو بات. 🛠️ هەنگاوە کردارییەکان بۆ دایک و باوکان: ١. 🧼 بەیەکەوە کارکردن: لە جیاتی ئەوەی تەنها فەرمانی پێ بکەیت ژوورەکەی کۆبکاتەوە، بڵێ: "وەرە بەیەکەوە ئەم یارییانە کۆبکەینەوە". ئەم یارمەتیدانە لای ئەو وەک بەخشینی خۆشەویستییە. ٢. 🍳 خواردنی دڵخواز: کاتێک ئەبینیت خەریکی وانەخوێندنە یان ماندووە، بەبێ ئەوەی داوا بکات، کەمێک میوە یان خواردنێکی بۆ بەرە. ئەم کارە سادەیە لای ئەو مانایەکی گەورەی هەیە. ٣. 🔧 فێربوونی لێهاتوویی: یارمەتی بە لە فێربوونی شتە نوێیەکان (وەک بەستنی قەیتانی پێڵاو یان چاککردنی یارییەکی شکاو). لێرەیا تۆ هەم یارمەتی ئەدەیت هەم فێری ئەکەیت پشت بە خۆی ببەستێت. ٤. 🌟 پێشەنگ بوون لە میهرەبانی: کاتێک ئەبینیت کەسانێکی تر پێویستیان بە یارمەتییە، لە بەرچاوی مناڵەکەو بە ڕوویەکی خۆشەوە یارمەتییان بە. کاتێک ئەبینێت تۆ بە خۆشحاڵییەوە خزمەتی کەسانی تر ئەکەیت، ئەویش فێر ئەبێت چۆن ببێتە مرۆڤێکی بەخشندە. 💬 پرسیاری کۆتایی زنجیرەکە ئایا مناڵەکەو لەو جۆرەیە کە حەز ئەکات لە کارەکانی ناوماڵ "دەست و قاچ" بێت و یارمەتیو بات؟ یان کاتێک کارێکی بۆ ئەکەیت زۆر زیاتر لە جاران ڕووخۆش ئەبێت؟ لێرەوە زنجیرەی ٥ زمانی خۆشەویستی مناڵانمان کۆتایی پێ هێنا هیوادارم ئەم گەشتە سوودی بۆ پەیوەندیی نێوانتان هەبووبێت! 🙂 ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ #Special_Education #Education #phsycology @parwardaydrwst

🌟 نهێنیی چوارەم لە زنجیرە پۆستەکەمان 🌟
🎁 دیاری: کاتێک "بینینی بایەخ" ئەبێتە گەورەترین دیاری ✨ بۆ ئەو مناڵەی زمانی سەرەکیی خۆشەویستییەکەی "دیاری وەرگرتنە"، دیارییەکە تەنها شتێکی ماددی نییە، بەڵکو بەڵگەیەکی بەرجەستەیە کە ئەڵێت: "تۆ لە بیری من بوویت". 🧐 دیاری یان جۆری پێشکەشکردن؟ مناڵی خاوەن ئەم زمانە، مەرج نییە زۆر گرنگی بەوە بات دیارییەکە چییە یان چەند گرانبەهایە. ئەوەی لای ئەو بایەخی هەیە، چۆنیەتی پێشکەشکردنەکەیە 🎨 ڕەنگی کاغەزی پێچانەوەکە ⏰ ئەو کاتەی کە بۆو هەڵبژاردووە تا پێی بەیت. 💡 ئەو شێوە داهێنەرانەیەی کە تیای دیارییەکەی پێ پێشکەش ئەکەیت. 🤎 بەخشندە و پەرۆش: ئەم مناڵانە تەنها حەزیان لە وەرگرتن نییە، بەڵکو خۆشیان زۆر بە تەنگ ئەوەوەن دیاری ببەخشن. ئاهەنگی لەدایکبوونی هاوڕێیەکیان بەشێکی گەورەی بیرکردنەوەیان داگیر ئەکات، چوون کات و وزە تەرخان ئەکەن بۆ دروستکردنی یان هەڵبژاردنی دیارییەکە. کاتێکیش دیارییەکیان پێ ئەدرێت، پەلەیانە و ناتوانن چاوەڕێ بکەن تا بزانن چی لە ناوایە، چوون لای ئەوان ئەمە "خۆشەویستییەکی پێچراوەیە". 💡 زانیاریی پەروەردەیی بۆ دایک و باوکان: ١. دیاری وەک "سیمبول": بۆ ئەم مناڵە، دیارییەکە ئەبێتە یادگاری. ڕەنگە بەردێکی سادە یان وێنەیەکی کێشراو کە تۆ بۆو هێناوەتەوە، ساڵانێکی زۆر هەڵیبگرێت، چوون نیشانەی ئەوەیە کە تۆ لەو کاتەیا "بیر لێ کردووەتەوە". ٢. داهێنان نەک پارە: پێویست ناکات پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت تەنها ئەوەی کە دیارییەکە بە شێوازێکی "لەپڕ" و "داهێنەرانە" بێت، لای ئەو وەک گەورەترین گەنجینە وایە. 💎 🛠️ هەنگاوە کردارییەکان: ١. 🎁 سندوقی دیارییە بچووکەکان: سندوقێکی بچووک ئامادە بکە و چەند شتێکی سادەی تێبکە (وەک ستیکەر، قەڵەمێکی ڕەنگاوڕەنگ، یان باڵۆن). کاتێک مناڵەکە کارێکی باش ئەکات یان تەنها بۆ پشاندانی خۆشەویستی، ڕێگەی بە یەکێکیان هەڵبژێرێت. ٢. 🍫 دیاری لە ناو جانتای قوتابخانە: جاروبار پارچە شکۆلاتەیەک یان نامەیەکی بچووک کە لێی نووسراوە "خۆشم ئەوێیت" لە ناو جانتاکەی بشارەرەوە. کاتێک لە قوتابخانە ئەیدۆزێتەوە، هەست ئەکات لەوێش لەگەڵیت. ٣. 🎨 دیارییە دەستکردەکان: فێری بکە کە دیاری مەرج نییە بکڕدرێت. بەیەکەوە دانیشن و دیاری بۆ هاوڕێکانی یان باپیری و داپیری دروست بکەن (وەک وێنەکێشان یان کارکردن بە هەویر). ئەمە هەستی داهێنانی لا بەهێز ئەکات. ٤. 💎 گەنجینەی سروشت: کاتێک لە پیاسەیت، ئەگەر بەردێکی بریقەدار یان گەڵایەکی جوان بینی، بۆی هەڵبگرە و بڵێ: "ئەمەم بینی و بیرم کەوتیتەوە بۆیە بۆم هێنایت". ئەمە لای ئەو مناڵە بەقەد یارییەکی گرانبەها نرخەکەی زۆرە. 💬 پرسیار بۆ ئێوەی ئەزیز : ئایا مناڵەکەی تۆ کاتێک دیارییەکی بۆ ئەبەیت، زیاتر سەرنجی سەر دیارییەکە ئەدات یان پەرۆشییەکەی بۆ ئەوەیە کە چۆن و کەی بۆو هێناوە؟ تا ئێستا چ دیارییەکی سادە هەبووە (وەک گوڵێک یان بەردێک) کە مناڵەکە زۆر بە پارێزراوی هەڵیگرتبێت؟ بۆمان بنووسن لە کۆمێنت.. 👇🏻🎁 ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ #Special_Education #Education #phsycology @parwardaydrwst

🌟 نهێنیی سێیەم لە زنجیرە پۆستەکەمان 🌟
⏳ کات پێدان: کاتێک کات پێدان ئەبێتە گەورەترین دیاری 💎 ئەم زمانە بە یەکێک لە گرنگترین زمانەکانی خۆشەویستی دائەنرێت کە مناڵ بە تایبەتی و مرۆڤ بە گشتی پێویستی پێیەتی. ئەگەر مناڵەکەو زمانی بنەڕەتی "کات پێدان" بێت، هیچ دیاری و وشەیەک شوێنی ئەوە ناگرێتەوە کە تەنها بۆ چەند خولەکێک بە تەواوی لای بیت و گرنگیی پێ بەیت. 🔋 ئەنبارێکی بەتاڵ یان پڕ؟ ئەم زمانە بۆ ئەو کەسانەی خاوەنین، وەک "سووتەمەنی" وایە. ئەگەر کاتی پێویستیان بۆ تەرخان نەکرێت، هەست ئەکەن وەزەکەیان بەتاڵە و وا ئەزانن کەس خۆشی ناوێن. کات پێدان تەنها دانیشتن نییە لە هەمان ژوور بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕێک و پێکە لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆش ئەوێن. 🤎🩹 🎯 مەبەست لە "کاتی کوالێتی" چییە؟ کات پێدان بە مانای ئەوە نایەت کە هەموو ڕۆژەکە لەگەڵ مناڵەکەو بیت، بەڵکو مەبەست لێی "سەرنجی تەواوە". مانای وایە: کاتێک لەگەڵیت، مۆبایلەکەو لابەیت، سەیری چاوەکانی بکەیت، و گوێی لێ بگریت وەک ئەوەی لەو ساتەیا تەنها ئەو بوونی هەبێت. 📵👀 💡 زانیاریی زانستی بۆ دایک و باوکان: ١. هەستی ئارامی: لە پەروەردەیا، کات پێدان ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕەفتارە توندەکان. مناڵێک کە کاتی پێ دراوە، پێویستی بەوە نییە بە "هاوار" یان "سەرکێشی" سەرنج ڕابکێشێت. 🛡️✨ ٢. یاری هاوبەش: بۆ ئەم مناڵە، گرنگ نییە چی ئەکەن، گرنگ ئەوەیە بەیەکەوەن. 🤝🏻 🛠️ هەنگاوە کردارییەکان بۆ زمانی "کات پێدان" ١. 👁️ سەیری چاوی بکە: کاتێک قسەو بۆ ئەکات، کارەکەو ڕابگرە و سەیری ناو چاوەکانی بکە ئەمە لای ئەو مانای ئەوەیە: "تۆ لە هەموو شتێک گرنگتریت". ٢. 🍳 چالاکیی هاوبەش: با لە کارە سادەکانی ناو ماڵ بەشدار بێت. مەبەستەکە تەنها کارەکە نییە، بەڵکو ئەو گفتوگۆیەیە کە لەو کاتەیا دروست ئەبێت. ٣. 🗓️ کاتێکی تایبەت: ڕۆژانە تەنها ١٥ خولەک دیاری بکە کە تیایا تەنها هی ئەو بیت و مۆبایلەکەو بکوژێنیتەوە. ٤. 👂🏻 گوێگرتنی چالاک: پرسیاری لێ بکە دەربارەی هەستەکانی و ڕێگەی بە قسە بکات بەبێ ئەوەی قسەی پێ ببڕیت. 📌 بۆ مناڵێک کە زمانی خۆشەویستییەکەی کاتە، تەرخانکردنی ساتەکان گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە تۆ ئەو خۆش ئەوێت. کاتەکان بە مۆبایل و سەرقاڵی مەگۆڕەوە، چوون مناڵیی ئەوان زۆر خێرا تێئەپەڕێت. ⏳🚀 ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ #Education #phsycology @parwardaydrwst

ئاگادارییەکی کورت 📢 هاوڕێیانی چەناڵ.. ✨ وەک ئەزانن ئەمڕۆ دوای ماوەیەک لە وەستان، دووبارە دەستمان کردەوە بە دەوامی زانکۆ. وەک خوێندکارێکی پەروەردەی تایبەت، لەمەودوا ئەرکە ئەکادیمیەکانم لە زانکۆ زیاتر ئەبن هەرچەندە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کەمێک دڵەڕاوکێی دروست کردووە، بەڵام ئێمە بەردەوامین. 🎓📚 لەبەر ئەوە، ڕەنگە کاتەکانی پۆستکردنم کەمێک گۆڕانکارییان بەسەر بێت هەندێک جار بەهۆی سەرقاڵیمەوە درەنگ بکەون یان نەکرێن. بەڵام دڵنیابن لە هەر دەرفەتێکا بێت، بەردەوام ئەبم لە گەیاندنی باشترین زانیاری بە ئێوەی ئەزیز.🙂 ئەگەر دووبارە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە خوێندن بووەوە بە پشوو، یان بوەوە بە ئۆنڵاین ئەوە بێگومان کاتی زۆرترم ئەبێت و زۆر زیاتر خزمەتتان ئەکەم و بابەتەکان خێراتر بڵاو ئەکەمەوە. 🕊️✨ سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوڕێیەتیتان. 🤎 هەر شاد بن 😊

🌟 نهێنیی دووەم لە زنجیرە پۆستەکەمان 🌟
🗣️ وشەی هاندان: کاتێک "وشە" ەبێتە سووتەمەنیی ڕۆحی مناڵ ✨ هەندێک مناڵ هەن تەنها بەوە ڕازی نابن کە لە باوەشیان بگریت، بەڵکو تینووی ئەوەن "ببیستن" کە چەندە گرنگ و بەتوانان. زمانی دووەمی خۆشەویستی لای مناڵان بریتییە لە "وشەی هاندان" (Words of Affirmation). 👗 بڕوابەخۆبوون لە ڕێگەی وشەوە: کاتێک مناڵەکەو جلەکانی لەبەر ئەکات و پرسیاری ڕای تۆ ئەکات، ئەو تەنها نایەوێت بزانێت جلەکەی جوانە یان نا، بەڵکو حەز ئەکات ئەو وشانە ببیستێت کە بڕوا بەخۆبوونی پتەوتر ئەکات. پەیام: "زۆر بە جوانی ڕەنگەکان بەیەکەوە گونجاندووە، سەلیقەو زۆر جوانە!"؛ ئەم ڕستە سادەیە ئەنباری سۆزداریی ئەو پڕ ئەکات. ⛽🤎 ⚠️ مەترسیی ڕەخنە و فەرامۆشکردن: ئەو مناڵەی زمانی خۆشەویستییەکەی "وشە"یە، زۆر هەستیارە. فەرامۆشکردنی بە وشە، یان گرتنی ڕەخنەیەکی توند، بەسە بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆر میزاجی تێک بەیت و ساردبێتەوە. لای ئەم مناڵە، وشەیەک ئەتوانێت بینای بکات و وشەیەکیش ئەتوانێت بیڕوخێنێت. 🏚️🚫 💌 نامە و کارتە ڕازاوەکان: ئەگەر زمانی بنەڕەتیی مناڵەکە وشە بوو، ئەوا زۆر حەز لە کارتی جەژنی لەدایکبوون ئەکات، چوون ئەو وشانەی تیای نووسراون بۆ ئەو وەک گەنجینە وان. نهێنییەک بۆ باوان: بەر لەوەی بەیانیان لە ماڵ دەربچیت، نامەیەکی بچووک بنووسە و لە شوێنێک بۆی دابنێ ئەم نامە کورتە بۆ چەندین ڕۆژ ئەنباری سووتەمەنیی سۆزدارییەکەی پڕ ئەکات. 📝🚀 💡 زانیاریی زانستی بۆ دایک و باوکان: ١. وەسفی ڕەفتار بکە نەک کەسایەتی: لە جیاتی ئەوەی تەنها بڵێیت "مناڵێکی باشیت"، بڵێ "بەو شێوازەی کە یارمەتی هاوڕێکەت دا زۆر نایاب بوو". 🤝🏻 ٢. تۆنی دەنگ: لای ئەم مناڵە تەنها "وشەکان" گرنگ نین، بەڵکو تۆنی دەنگ و میهرەبانیی نێو قسەکان مانا بە وشەکان ئەبەخشن. 🎶🤎 📌 ئەو مناڵەی بە هاندان ئەژی، فێری ئەوە ئەبێت کە بە گەشبینییەوە سەیری جیهان بکات. وشەکان بە وریایی هەڵبژێرە، چوون ئەوان ئەبنە ئەو "دەنگە ناوەکییەی" کە مناڵەکەو تا کۆتایی ژیانی لە مێشکیا ئەیکاتە سەرچاوەی هێز. 🗣️💎 🛠️ هەنگاوە کردارییەکان: بۆ ئەوەی ئەنباری سۆزداریی مناڵەکەو پڕ بکەیت، ئەم ⁵ هەنگاوە جێبەجێ بکە: ١. 📝 نامەی سوپرایز: نامەیەکی بچووک (تەنانەت یەک دێڕ) بنووسە و بیخە ناو جانتای قوتابخانەکەی یان لەژێر سەرینەکەی بۆی دابنێ. ٢. 💎 وەسفی ورد: لە جیاتی "ئافەرین"، بڵێ: "سەرسامم بەو وردکارییەی لەم وێنەیە بەکار هێناوە". وەسفی هەوڵەکەی بکە نەک تەنها ئەنجامەکە. ٣. 📢 وەسف لای کەسانی تر: با مناڵەکە گوێی لێ بێت کاتێک لای باوکی یان هاوڕێکان بە شانازییەوە باسی کارێکی باشی ئەو ئەکەیت. ٤. 📗 دەفتەری شانازی: دەفتەرێکی بۆ تەرخان بکە و ناوی بنێ "سەرکەوتنەکانی من"، هەفتانە وتە و دەستخۆشییەکانی تیا بۆ بنووسە. ٥. 🔇 وریایی لە کاتی تووڕەیی: کاتێک هەڵە ئەکات، هەرگیز وشەی سوکایەتی بەکار مەهێنە چوون برینی وشە لای ئەم مناڵە بە ساڵان ساڕێژ نابێت. 💡 بیرخستنەوە: وشەکانی تۆ، ئەبنە ئەو دەنگە ناوەکییەی کە مناڵەکەو لە کاتی تەنگانە پەنای بۆ ئەبات. 🤎 ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ @parwardaydrwst

🌟 نهێنیی یەکەم لە زنجیرە پۆستەکەمان 🌟
🫂 کۆنتاکتی جەستەیی: دەرمانی سۆزداری و بناغەی ناسنامەی مناڵ 🛡️ زۆرجار وا ئەزانرێت زمانی "کۆنتاکتی جەستەیی" تەنها بۆ کاتێکی دیاریکراوە، بەڵام لە ڕاستیا ئەمە زمانێکە ئەبێت بەردەوام و بێ هەل و مەرج بەکاربێت. بۆ ماچکردن یان لەباوەشگرتنی مناڵەکە، پێویست بە هیچ ئامرازێک و کاتێکی تایبەت نییە تەنها دڵێکی گەرم پێویستە. 🤎 🍼 لە بێشکەوە بۆ متمانەبەخۆبوون: لێکۆڵینەوە زانستییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو مناڵە شیرەخۆرانەی کە لە باوەش ئەکرێن و لە کاتی گریانا ژیر ئەکرێنەوە، پەیامێکی گرنگیان پێ ئەگات: "تۆ بەتەنها نیت". ئەنجام: ئەم مناڵانە کاتێک گەورە ئەبن، متمانەیەکی زۆریان بە خۆیان هەیە و ئەتوانن پەیوەندییەکی تەندروست و ڕاست لەگەڵ کەسانی تر دروست بکەن. 🤝🏻 خۆشویستنی جەستە: ئەو مناڵانەی بە گەرمی لە باوەش کراون، جەستەی خۆیانیان زیاتر خۆش ئەوێت، بە پێچەوانەی ئەو مناڵانەی بۆ ماوەیەکی درێژ بێ کۆنتاکتی جەستەیی جێهێڵدراون. 💎 🚫 تێپەڕاندنی ئامۆژگارییە چەوتەکان: لە کوردەواری خۆمانا ئامۆژگارییەک هەیە ئەڵێت: "مناڵ زۆر مەکە باوەش و هەڵی مەگرە، با فێر نەبێت!". ⚠️ ئەمە نادروستترین ئامۆژگارییە! کاتێک مناڵ ئەگری، ئەو "فێر" نابێت، بەڵکو پێویستی بەوەیە لە باوەشی بکەیت و بە گەرمی گیان دڵنیای بکەیتەوە. ⚧️ پاراستنی ناسنامە و هێوری سۆزداری: ئەم زمانە بۆ کچان و کوڕان وەک یەکە. لە باوەشکردن و ماچکردنی مناڵ لەلایەن باوانەوە، تەنها هەستێکی کاتی نییە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ: هێوری سۆزداری: کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و ترس. 🌊 پاراستنی ناسنامەی ڕەگەزی: زانستییانە سەلمێنراوە کە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی شڵەژانی ڕەگەزی، ئەگەڕێتەوە بۆ "بەتاڵیی سۆزداری" و نەبوونی خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە لە تەمەنی مناڵیا. 🛡️👤 💡 هەنگاوی کرداری بۆ ئێستا: ★🫂 ڕۆژانە لانی کەم ٤ بۆ ٨ جار مناڵەکەو لە باوەش بکە. ★📖 لە کاتی چیرۆک خوێندنەوە، با لە تەنیشت بێت و دەستی بگرە. ★🏡 کاتێک لە دەرەوە ئەگەڕێتەوە، با یەکەم پێشوازیو بە باوەشێکی گەرم بێت. 📌 کۆنتاکتی جەستەیی مافی مناڵەکەتە بەسەر تەوە. باوەشێک ئەتوانێت زۆرترین "پەروەردە" و پاراستنی دەروونی لە تەنها چەند چرکەیەکا ئەنجام بات. 🫂✨ ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 "هەست و ڕای خۆتان بنووسن.. 🤎 ئایا لەو دایک یان باوکەیت کە زۆر باوەش بە مناڵەکەتا ئەکەیت، یان پێو وایە 'فێر' ئەبێت؟ حەز ئەکەم ئەزموونی ئێوەش بزانم. 👇🏻😊" #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ @parwardaydrwst

"٧٠ ئەندام.. ✅ سوپاس بۆ متمانە و هاوڕێیەتیتان.🥰 وەک بەڵێنمان دابوو، زنجیرە بابەتی (زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ) دەست پێ ئەک
"٧٠ ئەندام.. ✅ سوپاس بۆ متمانە و هاوڕێیەتیتان.🥰 وەک بەڵێنمان دابوو، زنجیرە بابەتی (زمانەکانی خۆشەویستی لای مناڵ) دەست پێ ئەکەین. ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ یەکەم بابەت و یەکەم نهێنی بڵاو ئەکەینەوە. 🧸✨"

Repost from N/a
‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•. (      םבםב     )           •.    .ﷺ.   ¸.•       ؍•.♡.•؍   ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏ 🤎🪶 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #گـەشـبـیـن_بـە #وتە #متمانە #دڵنیایی #هەینی #دوعا