es
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Ir al canal en Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
551
Suscriptores
+124 horas
+77 días
+4630 días
Archivo de publicaciones
آره عزیزان دقیقا اینجوریە آدم بیمار زیادن کە حتی اگه زنان با حجاب کامل هم بیرون برن(چادر) باز هم مایە آزار و اذیت میشن و ترس تو دل اونها ایجاد میکنن بعضی وقتا بە این باور میرسی کە با بعضی از آدمهای جامعە باید ساخت چون چارەای نیست اما در کم و زیاد کردن مشکل میشە تاثیر داشت...

دقیقا وضعیت هر روز ما همینه مزاحمت های پی در پی با وجود اینکه من پوشش مناسبی هم دارم ولی بازم نگاه و حرفای عده ای کل روزمونو داغون میکنه ،بارها برام اتفاق افتاده و جالب اینجاس بیشتر از طرف مرد های مسن و متاهله!...

سڵاو و سپاس بۆ سەرنج و کات دانانتان 🌹 کۆکراوەی فەرماییشەکانتان کە پێ دەچێ زۆربەی لە زاری کچانەوە بووبێت ئەوە بوو کە لە کۆمەڵگای مەردسالار هیچ شتێک بۆ پیاوان عەیبە نییە و هەر شتێک بکەن بۆیان ئەچێتە سەر! ئەرێ ئازیزان ڕێک وایە مرۆڤی نەخۆش زۆرن کە حەتتا ئەگەر بە چادریشەوە هەموو ئافرەتان بچنە دەرەوە بازەم دەبنە هۆی ئازاردانیان و ترسیان لەدڵدا درووست دەکەن، جاروبار بەو قەناعەتە دەگەی کە دەبێ بسازێی لەگەڵ هەندێک لە مرۆڤەکانی کۆمەڵگاکە چوون چارەیەکت نییە بەڵام لە کەم و زیادکردنی کێشەکە دەکرێ دەخیل بین بەڕیزان چاوەڕێی ئەوەم دەکرد حەتتا ئەگەر لەنێو کامێنتی کچانیشدا بێ یەک کەس دێققەتی ئافرەتەکەش بدات و بەپێی ئەوە شتێک بڵێ بەڵام تەنانەت یەک کەس بۆ دەوایی سەرنجی ئەوەی نەدا مادەم کۆمەڵگاکە مەردسالارە هیچکەس بێجگە ئافرەتان خۆیان ناتوانێ بەرگری لە بێ ڕێزی پیاوان بکات بەرانبەریان... بڕۆنە شەقامەکانی شار بگەڕێن پڕە لەو کەنیشکانەی وا بە بیانووی «روشنفکر»ـییەوە بەسەرجەم دوو گرەم لیباسی لەبەر نەکردووە ئێ خاتوونی ئازیز بەو شێوەیە وێڕای ئەوەی کە دەبیتە نێچیرێکی چاک بۆ پیاوە نەخۆشەکان ئەوانەی وا سالمیشن نەخۆش ئەخەیت.! لە فیلمەکە ورد بیتەوە دەبینی ئەوە هێشتا کۆمەڵگای غەربە کە لە منداڵیشەوە هەموو کارەکانیان پیاو و ژن تێکەڵاون بیهێنە بەرچاوت لە کۆمەڵگای خۆمان کە پڕە لە فیلتەر و مەحدوودیەت چلۆن دەبێ ئەگەر تۆ ڕەعایەتی حاڵی خۆت نەکەیت! وەکوو وتم بنبڕکردنی ئەم کێشەیە هیچ کات ناکرێ بەدرێژایی مێژوو بووە و دەشبێ بەڵام قەدیمی وتەنی چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێ ئەگەر ئەمانەوێ شتی وا پێش نەیەت با هەر تۆپەکە نەکەوێتە نێو مەیدانی پیاو جەماعەت یەکەمجار با لەخۆمانەوە دەس پێ بکەین ئەگەریش دەڵێی جەستەی خۆمە و موختارم هەرجۆر پێم خۆشە ئاوا دەگەڕێم ئێ کاڵەک خواردنیش لەرزێک ها لە پایا لەگەڵ ڕێزم بۆ خوشکانی ئازیز🌻 https://t.me/AlanFatemi

لە کەپشنی ئەم ڤیدیۆیە لە ئینستاگرام نووسرابوو: در کپشن این ویدیو در اینستاگرام نوشتە بود: ژیانی ڕۆژانەی ئاسایی هەر #ئافرەتێک بۆ دەبێ ئافرەتان هەموو ڕۆژێک ئەمانە تەجروبەبکەن(جەڕباندن) ؟! زندگی روزمره نرمال هر #زن چرا باید زنان هر روز این چیزها رو تجربە کنند؟ ئەی ڕای ئێوە چییە؟! نظر شما چیە؟ تکایە ئەم کورتەڤیدیۆیە ببینن و بە ڕێزەوە ڕای خۆتانم لەسەری بۆ کامێنت بکەن... لطفا این فیلم کوتاه رو ببینید و محترمانە نظر خودتون رو راجبش برام کامنت کنید... https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

"نیاز" سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم بێ ورتە بوو ناو هـــێـــلانەی بولبولەکانم لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو شەپۆلی بای بەرەو جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو ناهومێد بووم وام ئەزانی دەردێکە کاری بەرەوپیری چووم هێنایە دیاریی ئیجگاری چاوەڕوان بووم ساکەی گەردوون گەردوونی بێ‌باک جانەوەری گۆڕهان ئەدا بمکاتە خۆراک بەڵام ئەی یار یاری نازدار شۆڕەژنی شۆخ بە لێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ بەم جوانیانەی کە زینەتی بەهەشتی دنیان بەم جوانیانەی کە لەتۆدا هەموویان پەیدان لەو رۆژەوە دیومە سێحری زەردەخەنەی تۆ دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ سه‌رچاوه‌که‌ی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ #گۆران https://t.me/AlanFatemi

وەکوو منداڵی میوانێک هاتی ژوورەکەمت تێکدا و ڕۆشتی.. https://t.me/AlanFatemi

ئەو گوڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا یادی بەخێر؟ مەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر؟ چۆن دەبێ فکرت نەبێ ؟ تیرت لە جەرگم کارییە ئەو دەمەی بوومە نیشانەی تیری تۆ یادی بەخێر بای شەماڵ بیدە بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم من کە سەیدی تیری سەیادم نەما سەیادی من ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا یادی بەخێر ئەو کە دەیفەرموو وەفادارم بە شەرتی عاشقی چۆن لە یادم چێ کە لام بوو خەندەکەی یادی بەخێر بای شەماڵ بیدە بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم نووسەر: #نەناسراو https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

بە قـــــەد پەلک و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران بە قەد خاک و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران https://t.me/AlanFatemi

بۆ گوێگرانی شێعری #ئایینی ئەو نەوا عێرفانییەی زۆربەتان نەتانبیست بەهۆی قەت بوونی ئینترنت ئەو کاتە گوێبیستی بن🙏 https://t.me/AlanFatemi/126

"کوردستان" تۆ بە گیانم لە خودی خۆم ئاشناتری... چاک دەزانی جگەرگۆشەم، هەتا ئەبەد دەزگیرانم، کچی کەزی بە چوارلادا ئاڵۆزاوم. لە پیت بە پیتی پیرۆزی ناوەکەتا تێکەڵاوم. چۆن دەکرێ نینۆک و گۆشت، لە یەک جودا بکرێنەوە؟ چۆن دەکرێ ماسی لە ئاو، فرمێسک لە چاو، خوێن لە دەمار، زیخ لە ڕووبار، کێو لە کەمەر، باخ لە سەمەر، لاشە لە سەر، لە یەک جودا بکرێنەوە گەر بە دەستی مەرگ نەبێ؟! چلۆن دەبێ عاشق مەعشووق وەلا بنێ بە کون بوونی جەرگ نەبێ؟ بۆیە لە منداڵیشمەوە هەتا ئێستا پڕبەزارم گوڕەی شێرانە هەڵدەبڕم، یان کوردستان، یاخود نەمان. ئاخر لای من کچی جوانم پەلکەکانت دەدەن مانای سەوزی ژیان. ✍️ ئالان فاتمی https://t.me/AlanFatemi

«لە ئازارەکانم هیچ ناڵێم. لە قووڵایی ئەو ئازار و ئێشانەدا، کز بووم و خۆم کۆکردوەتەوە؛ هیچ هەست ناکەم. هەر لەوێش دەمرم» بکت/مالون می‌میرد ئازیزێک وەرگێڕانی بۆ کردووە و لە نەناسراو ناردوویەتییەوە😊🌹 سپاسی سەرنجی جوانتان دەکەم بۆ پۆستەکانی کاناڵ 🙏 https://t.me/AlanFatemi

از رنج‌هایم هیچ نخواهم گفت. کِزکرده و قوزشده در اعماق این رنج‌ها و دردها هیچ چیز را احساس نمی‌کنم. همان جا خواهم مرد. بکت/مالون می‌میرد https://t.me/AlanFatemi

کەم پێش بێت لەو شتانە کە ئەیخوێنم خۆیشم هۆگریان ببم بەڵام شێتی ئەمەم... ئەوانە کە گوێتان نەداوەتێ تا ئێستە حەتمەن حەتمەن گوێی بدەن بەشەرتی دووبارە گوێ دانەوە 👌 https://t.me/AlanFatemi/229

دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان فیراقت قامەت کەردەن وە کەمان مەزاق یەند تاڵی دووری تۆ چەشتەن هووناوەکەی چەم سەرزەمین ڕەشتەن سەر پەیکانەکەت بڕیەن ڕشتەی دڵ وە ناسۆر کەفتەن دایم مدۆ چڵ سەمتووری سینەم وە زایەڵەی بەرز مەژەنۆ نەوای دووریت وە سەد تەرز بڵێسەی کوورەی دەروون گرتەن تاو نە بۆتەی خەمدا دەروون کەرد وە ئاو گلاراوەکەی جە تۆ جیامەن وەختی لواکەی ئەوە نامامەن پووشەکەی هەستیم، گیاکەی پای چەم وای نیستیی فەنا بەردش پەی عەدەم #مەولەوی https://t.me/AlanFatemi

تا هەورامییەکان داوای گۆرانی ئەکەن پەنا دەبەم بە مەولەوی ناسک خەیاڵ...🙃

+1
دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان فـــیراقت قامەت کـــەردەن وە کەمان https://t.me/AlanFatemi

هەم دووبارە ڕیئەکشنەکانتان لاواز بوون

وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵ دەرئەکات... وەکوو تاسەی گەیشتنەوەیەکی تر بۆ تەمەنی مناڵی تاسەت ئەکەم وەکو دایکێک لە چوار لاوە جەرگ سووتاو تاسەت ئەکەم وەکو کچێک کە خۆشەویستەکەی پێشمەرگەیە و ناگەڕێتەوە تاسەت ئەکەم یا خود وەکوو مناڵێکی ساوا بۆ قومێک شیری دایک وەکوو کوردێکی تاراوگە بۆ کوردستان وەکوو نیشتمانێ بۆ ئاڵاکەی تاسەت ئەکەم بەڵام خۆ ئەزانم گیانەکەم خاوە خەیاڵی من تاسەی دووریت بوو بە خەیاڵ وەکوو تاسەی گەیشتنەوەیەکی تر بۆ تەمەنی مناڵی تاسەت ئەکەم! وە لە کۆتاییدا تێگەییشتم گیانەکەم، تۆ هەر ئەو ڕازە سەربەمۆرەی کە لەگەڵ خۆم ئەیبەم بۆ گۆڕ ✍ زریان بەیگی https://t.me/zryanbeygi2006

ت نی کە خەیر و شەڕ ها لاد کلیل مانگ و خــــــوەر ها لاد خــــــەزانەێ باخ و بەر ها لاد لە دەردەیلم خـــــــەوەر دیری https://t.me/AlanFatemi

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من یاخۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من #بێخود https://t.me/AlanFatemi