Alan Sound🎙️
الذهاب إلى القناة على Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
551
المشتركون
+124 ساعات
+77 أيام
+4630 أيام
أرشيف المشاركات
551
آره عزیزان دقیقا اینجوریە
آدم بیمار زیادن کە حتی اگه زنان با حجاب کامل هم بیرون برن(چادر) باز هم مایە آزار و اذیت میشن و ترس تو دل اونها ایجاد میکنن
بعضی وقتا بە این باور میرسی کە با بعضی از آدمهای جامعە باید ساخت چون چارەای نیست
اما در کم و زیاد کردن مشکل میشە تاثیر داشت...
551
دقیقا وضعیت هر روز ما همینه مزاحمت های پی در پی با وجود اینکه من پوشش مناسبی هم دارم ولی بازم نگاه و حرفای عده ای کل روزمونو داغون میکنه ،بارها برام اتفاق افتاده و جالب اینجاس بیشتر از طرف مرد های مسن و متاهله!...
551
سڵاو و سپاس بۆ سەرنج و کات دانانتان 🌹
کۆکراوەی فەرماییشەکانتان کە پێ دەچێ زۆربەی لە زاری کچانەوە بووبێت ئەوە بوو کە لە کۆمەڵگای مەردسالار هیچ شتێک بۆ پیاوان عەیبە نییە و هەر شتێک بکەن بۆیان ئەچێتە سەر!
ئەرێ ئازیزان ڕێک وایە
مرۆڤی نەخۆش زۆرن کە حەتتا ئەگەر بە چادریشەوە هەموو ئافرەتان بچنە دەرەوە بازەم دەبنە هۆی ئازاردانیان و ترسیان لەدڵدا درووست دەکەن،
جاروبار بەو قەناعەتە دەگەی کە دەبێ بسازێی لەگەڵ هەندێک لە مرۆڤەکانی کۆمەڵگاکە چوون چارەیەکت نییە
بەڵام لە کەم و زیادکردنی کێشەکە دەکرێ دەخیل بین
بەڕیزان چاوەڕێی ئەوەم دەکرد حەتتا ئەگەر لەنێو کامێنتی کچانیشدا بێ یەک کەس دێققەتی ئافرەتەکەش بدات و بەپێی ئەوە شتێک بڵێ بەڵام تەنانەت یەک کەس بۆ دەوایی سەرنجی ئەوەی نەدا مادەم کۆمەڵگاکە مەردسالارە هیچکەس بێجگە ئافرەتان خۆیان ناتوانێ بەرگری لە بێ ڕێزی پیاوان بکات بەرانبەریان...
بڕۆنە شەقامەکانی شار بگەڕێن پڕە لەو کەنیشکانەی وا بە بیانووی «روشنفکر»ـییەوە بەسەرجەم دوو گرەم لیباسی لەبەر نەکردووە
ئێ خاتوونی ئازیز بەو شێوەیە وێڕای ئەوەی کە دەبیتە نێچیرێکی چاک بۆ پیاوە نەخۆشەکان ئەوانەی وا سالمیشن نەخۆش ئەخەیت.!
لە فیلمەکە ورد بیتەوە دەبینی ئەوە هێشتا کۆمەڵگای غەربە کە لە منداڵیشەوە هەموو کارەکانیان پیاو و ژن تێکەڵاون بیهێنە بەرچاوت لە کۆمەڵگای خۆمان کە پڕە لە فیلتەر و مەحدوودیەت چلۆن دەبێ ئەگەر تۆ ڕەعایەتی حاڵی خۆت نەکەیت!
وەکوو وتم بنبڕکردنی ئەم کێشەیە هیچ کات ناکرێ
بەدرێژایی مێژوو بووە و دەشبێ بەڵام قەدیمی وتەنی چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێ ئەگەر ئەمانەوێ شتی وا پێش نەیەت با هەر تۆپەکە نەکەوێتە نێو مەیدانی پیاو جەماعەت یەکەمجار با لەخۆمانەوە دەس پێ بکەین ئەگەریش دەڵێی جەستەی خۆمە و موختارم هەرجۆر پێم خۆشە ئاوا دەگەڕێم ئێ کاڵەک خواردنیش لەرزێک ها لە پایا
لەگەڵ ڕێزم بۆ خوشکانی ئازیز🌻
https://t.me/AlanFatemi
551
لە کەپشنی ئەم ڤیدیۆیە لە ئینستاگرام نووسرابوو:
در کپشن این ویدیو در اینستاگرام نوشتە بود:
ژیانی ڕۆژانەی ئاسایی هەر #ئافرەتێک
بۆ دەبێ ئافرەتان هەموو ڕۆژێک ئەمانە تەجروبەبکەن(جەڕباندن) ؟!
زندگی روزمره نرمال هر #زن
چرا باید زنان هر روز این چیزها رو تجربە کنند؟
ئەی ڕای ئێوە چییە؟!
نظر شما چیە؟
تکایە ئەم کورتەڤیدیۆیە ببینن و بە ڕێزەوە ڕای خۆتانم لەسەری بۆ کامێنت بکەن...
لطفا این فیلم کوتاه رو ببینید و محترمانە نظر خودتون رو راجبش برام کامنت کنید...
https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece
https://t.me/AlanFatemi
551
"نیاز"
سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم
بێ ورتە بوو ناو هـــێـــلانەی بولبولەکانم
لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو
شەپۆلی بای بەرەو جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو
ناهومێد بووم وام ئەزانی دەردێکە کاری
بەرەوپیری چووم هێنایە دیاریی ئیجگاری
چاوەڕوان بووم ساکەی گەردوون گەردوونی بێباک
جانەوەری گۆڕهان ئەدا بمکاتە خۆراک
بەڵام ئەی یار یاری نازدار شۆڕەژنی شۆخ
بە لێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ
بەم جوانیانەی کە زینەتی بەهەشتی دنیان
بەم جوانیانەی کە لەتۆدا هەموویان پەیدان
لەو رۆژەوە دیومە سێحری زەردەخەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سهرچاوهکهی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ
#گۆران
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەو گوڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا یادی بەخێر؟
مەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر؟
چۆن دەبێ فکرت نەبێ ؟ تیرت لە جەرگم کارییە
ئەو دەمەی بوومە نیشانەی تیری تۆ یادی بەخێر
بای شەماڵ بیدە بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم
من کە سەیدی تیری سەیادم نەما سەیادی من
ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا یادی بەخێر
ئەو کە دەیفەرموو وەفادارم بە شەرتی عاشقی
چۆن لە یادم چێ کە لام بوو خەندەکەی یادی بەخێر
بای شەماڵ بیدە بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم
مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم
نووسەر: #نەناسراو
https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece
https://t.me/AlanFatemi
551
بە قـــــەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران
https://t.me/AlanFatemi
551
بۆ گوێگرانی شێعری #ئایینی
ئەو نەوا عێرفانییەی زۆربەتان نەتانبیست بەهۆی قەت بوونی ئینترنت ئەو کاتە
گوێبیستی بن🙏
https://t.me/AlanFatemi/126
551
"کوردستان"
تۆ بە گیانم لە خودی خۆم ئاشناتری...
چاک دەزانی جگەرگۆشەم،
هەتا ئەبەد دەزگیرانم،
کچی کەزی بە چوارلادا ئاڵۆزاوم.
لە پیت بە پیتی پیرۆزی ناوەکەتا تێکەڵاوم.
چۆن دەکرێ
نینۆک و گۆشت،
لە یەک جودا بکرێنەوە؟
چۆن دەکرێ
ماسی لە ئاو،
فرمێسک لە چاو،
خوێن لە دەمار،
زیخ لە ڕووبار،
کێو لە کەمەر،
باخ لە سەمەر،
لاشە لە سەر،
لە یەک جودا بکرێنەوە
گەر بە دەستی مەرگ نەبێ؟!
چلۆن دەبێ
عاشق مەعشووق وەلا بنێ
بە کون بوونی جەرگ نەبێ؟
بۆیە لە منداڵیشمەوە هەتا ئێستا
پڕبەزارم
گوڕەی شێرانە هەڵدەبڕم،
یان کوردستان، یاخود نەمان.
ئاخر لای من کچی جوانم
پەلکەکانت دەدەن مانای
سەوزی ژیان.
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi
551
«لە ئازارەکانم هیچ ناڵێم. لە قووڵایی ئەو ئازار و ئێشانەدا، کز بووم و خۆم کۆکردوەتەوە؛ هیچ هەست ناکەم. هەر لەوێش دەمرم»
بکت/مالون میمیرد
ئازیزێک وەرگێڕانی بۆ کردووە و لە نەناسراو ناردوویەتییەوە😊🌹
سپاسی سەرنجی جوانتان دەکەم بۆ پۆستەکانی کاناڵ 🙏
https://t.me/AlanFatemi
551
از رنجهایم هیچ نخواهم گفت. کِزکرده و قوزشده در اعماق این رنجها و دردها هیچ چیز را احساس نمیکنم. همان جا خواهم مرد.
بکت/مالون میمیرد
https://t.me/AlanFatemi
551
کەم پێش بێت لەو شتانە کە ئەیخوێنم خۆیشم هۆگریان ببم بەڵام شێتی ئەمەم...
ئەوانە کە گوێتان نەداوەتێ تا ئێستە حەتمەن حەتمەن گوێی بدەن
بەشەرتی دووبارە گوێ دانەوە 👌
https://t.me/AlanFatemi/229
551
دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان
فیراقت قامەت کەردەن وە کەمان
مەزاق یەند تاڵی دووری تۆ چەشتەن
هووناوەکەی چەم سەرزەمین ڕەشتەن
سەر پەیکانەکەت بڕیەن ڕشتەی دڵ
وە ناسۆر کەفتەن دایم مدۆ چڵ
سەمتووری سینەم وە زایەڵەی بەرز
مەژەنۆ نەوای دووریت وە سەد تەرز
بڵێسەی کوورەی دەروون گرتەن تاو
نە بۆتەی خەمدا دەروون کەرد وە ئاو
گلاراوەکەی جە تۆ جیامەن
وەختی لواکەی ئەوە نامامەن
پووشەکەی هەستیم، گیاکەی پای چەم
وای نیستیی فەنا بەردش پەی عەدەم
#مەولەوی
https://t.me/AlanFatemi
551
وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵ دەرئەکات...
وەکوو تاسەی گەیشتنەوەیەکی تر بۆ تەمەنی مناڵی تاسەت ئەکەم
وەکو دایکێک لە چوار لاوە جەرگ سووتاو تاسەت ئەکەم
وەکو کچێک کە خۆشەویستەکەی پێشمەرگەیە و ناگەڕێتەوە تاسەت ئەکەم
یا خود وەکوو مناڵێکی ساوا بۆ قومێک شیری دایک
وەکوو کوردێکی تاراوگە بۆ کوردستان
وەکوو نیشتمانێ بۆ ئاڵاکەی تاسەت ئەکەم
بەڵام خۆ ئەزانم گیانەکەم خاوە خەیاڵی من
تاسەی دووریت بوو بە خەیاڵ
وەکوو تاسەی گەیشتنەوەیەکی تر بۆ تەمەنی مناڵی تاسەت ئەکەم!
وە لە کۆتاییدا تێگەییشتم گیانەکەم، تۆ هەر ئەو ڕازە سەربەمۆرەی کە لەگەڵ خۆم ئەیبەم بۆ گۆڕ
✍ زریان بەیگی
https://t.me/zryanbeygi2006
551
ت نی کە خەیر و شەڕ ها لاد
کلیل مانگ و خــــــوەر ها لاد
خــــــەزانەێ باخ و بەر ها لاد
لە دەردەیلم خـــــــەوەر دیری
https://t.me/AlanFatemi
551
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یاخۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
#بێخود
https://t.me/AlanFatemi
