es
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Ir al canal en Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
551
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+4830 días
Archivo de publicaciones
جەستەیەکی بریندارم... زامەکانم قووڵ و بە بەترەف و ناسۆرن وەک خەمێکی مێژینەم و لە ناو کڵپەی ئاگردانی ئەوینێکا هەڵقرچاوم وەک ئاخێکی دووکەڵاویم هەڵمی ناخێکی خنکاوم! من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم #مەلەکشا https://t.me/AlanFatemi

ڕی ئەکتەکانتان لاواز بوونە... بە خاتر برسییەتی مانگی ڕەمەزانە؟!🤔

برینــــــداری لـەحـــــزەیەکی دیـداری ڕووتم کەمەنکێشی حوسن و مەستی چاو و برۆتم لە "وَالَّیل"ـــا قائیمــــــــــی لـەیلم من بە یادت بە"وَالضُّحیٰ"مەستــی ڕوخساری پاک و جوانت کە یادی تــۆ هەر شەو و ڕۆژ ئارامــی گیانم دە خۆت بنوێنە تەڕەححوم کە جانی جانم #عرفانی https://t.me/AlanFatemi

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من #بێخود https://t.me/AlanFatemi

وەکوو نەی کون کونە جەرگم لــــە تاو هیجــــــرانی تۆ بۆیە بە ســــۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمـــەی نـەی دەناڵـــــێنم https://t.me/AlanFatemi

گەر دەنگێک لە ڕابردووەوە تۆی بەرەو ڕۆژە کۆنەکان بانگهێشت کرد بزانە کە تـــــەنــــیــــــای...!!!

شێعر و گۆرانی کوردی تکایە: https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece

دڵنووسێک بۆ ئازیزێکی کۆچ کردوو.. ئازیزەکەم . . . لە ڕاستیدا کەسێک نیم وا بە ئاسانی بتوانم هەستم دەربڕم و لە سەر زارم جاری بکەم دەردەکانم.. مەگەر لە کاتی لێوڕێژ بوون.. ئەرچی لەو کاتانەش تاکە قەڵغانم لەو تیرە شوومەی ناهومێدیم پەناپەسێوی لاپەڕەکانە، بەڵام تا دێم بنووسم و باری گرانی سەر دڵم تۆزێک بخەمە سەر شان و باسکی قەڵەم و قاغەزەکانیش خەیاڵ دەمبات... بۆ سەردەمی زوومان، بۆ پێکەوە گەورە بوونمان، بۆ ئەو ڕۆژانەی بێ ئەوەی قەدری بزانین زوو تێپەڕین... ئای ئازیزی کۆچ کردوو ، ئـــای لەم شەوە تار و نووتەکەی وا ڕووناکی پێی تاساوه هاواری دڵ گەییشتووە تا عەرشی ئەعلا، بەڵام من هەر بێ دەنگم و گوێمداوەتە ناچریکەی سیسرکێکی خاوەن تۆپیو هەر منم کە کپ و ماتم... واق‌وڕماو دەڕوانمە لەش و لاری باڵای خەمم لە بێ تۆیی ، کە بە قەد باڵای تەواوی شەوەکەیە. کە کەلەپچەی خەیاڵەکەی دەریائاسای مەچەکیشم ئەکرێتەوە لەو هەموو هات و هاوارەی دڵ و دەروون، هەر ئەوەندەم بیر دەمێنێ بنووسم بۆت: جار جارە لەو دەیجورستانەی نێویان لێناوە دنیا سەرانسەرم لەو ڕۆژەی «هەواڵی مەرگتا» نوقم ئەبێت.! «ئالان فاتمی» https://t.me/AlanFatemi

کوردستان ئەی نیشتمانم هــێزی دڵ ، ئارامی گیانم جێی سەربڵندی و شانازی تا دڵ دەخـوازێ دڵخوازی مێشکم ، هەستم ، بیرم ، ژینم بۆ تۆ ئەی گیانــــــــی شیرینم https://t.me/AlanFatemi

مەیژە ڕەش بۆ دنیا دەڕوانی من دووپشک گەستوومی ئازارم چێشتووە دەزانم چزی مار چلۆنە بە ژاری پیرانم کردووە بڕوانە سەرانسەر پەیکەرم جێی زامە #مەلەکشا https://t.me/AlanFatemi

تۆ هـــــەسارەی گەلاوێژی بەیانی تۆ چــــرای کۆڕی شەوی ئاشقانی نازدار و نازدار یـــــاری وەفــــادار دڵداری منــــی تۆ نازداری منی تۆ https://t.me/AlanFatemi

من و تۆ وەک خوڕە و هاژەی ڕووبارین شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین لە هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینە ئەوینیش گەر بە سۆز پێوانە بکرێ بە قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە کە ئێمە وەک گزنگی خۆرەتاو بین بەرەو ئاسۆ لەگەڵ یەک تێکەڵاو بین بە سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین #نەناسراو https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

وێڕای ڕێز و سڵاو ئازیزان🌹 هیوام باشیتانە ✨ بۆ ئەو بەڕێزانەی کاناڵ کە لە تاکەکەسی و نەناسراوەکەوە بۆ ئەمە پرسیبووتان هەر دەنگێک لە کاناڵدا دانراوە واتا لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کێشەیەکم نییە هەر شتێک بە لاتانەوە باش بوو بیبەن سپاس بۆ ئێوەی ئازیز❤️🌻 https://t.me/AlanFatemi

ئەی بادی سەبا هەستە لە حـاڵم بەوە هوشیار شەرحی دڵی ماتەمزەدەکەی من بەرە بــۆ یار لەوفیرقەتی ئەو، وا ڕەمەقـێ ماوە لە عومرم ئوممێــدی حەیاتم نییە، ڕۆحــم نەبـێ غەمخوار https://t.me/AlanFatemi

ڕەمەزان هات و دیسانەوە ئەم ئاوازە مەشهوورە دەبێتەوە میوانی هەستەکانتان.! بە یادی نەمر مامۆستا مەلا موحەممەدی ڕەبێعی..❤️ https://t.me/AlanFatemi

لە خەیاڵما پاییز بەهاری لێ دەتکێ. درەختی ڕووت گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ. بەڵام سەد ئاخ، ئەی دەروونپاک، کاتێ بانگم دەکەی بە 'کاک' کاک وەکوو مار بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا... کە دێمە گۆ خۆی لە زمانم لوول دەدا هێدی هێدی قووتم دەدا... کفنی زەردی نائومێدی.. #پەشێوگیان https://t.me/AlanFatemi

ئێستا لە کوێت پەیدا بکەم چـــــــۆن بتوانم تۆ بدوێنم بەڵێن بـــــدەم تا دوا تەمەن هــــــــی تۆم و بۆ تۆ ئەمێنم لە ئامــــــێزی من دا بنــــووی پـــــــــــــرچەکانت بۆ دا بێنم 00:00 بایــد تورو پیدا کنم شاید هنوز هم دیر نیست تو ساده دل کندی ولی تقدیر بی تقصیر نیست با اینکه بـــــی تاب منـــی بازم منو خط میزنی باید تورو پیدا کنم تو با خـــــــودت هم دشمنی 2:31 https://t.me/AlanFatemi

من و تۆ لەم هــــــەواری سەرزەمینە مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینە ئەوینیش گـــەر بە سۆز پێوانە بکرێ بە قـەد مەودای هەموو عالەم بەرینە https://t.me/AlanFatemi

حـــــــــــەسـرەتان یەک یەک وە دڵ مانـــــدە خۆم نامـــــــــــەی ســـەر وە مۆر کەس نەخانــدە خۆم #عەباس_کەمەندی https://t.me/AlanFatemi