Alan Sound🎙️
Ir al canal en Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
551
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+4830 días
Archivo de publicaciones
551
قەسەم بەو شەربەتـــی دیداری پاکت
شەرابم عەینـــــی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کن من خەرمەنـی گوڵ خارە بێ تۆ
#نالی
https://t.me/AlanFatemi
551
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی
ماچ کەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە ئەمما تا
بفەرمووی شیرنە
https://t.me/AlanFatemi
551
چاوەکەم چاوی ڕەشـــی تۆ ئافەتی گیانــــی منه
گیانەکەم برژانگـــــی تیژت نــووکە ڕمبی دوژمنە
https://t.me/AlanFatemi
551
وا پەڕیوەی بێ پەڕوپۆی هەندەرانم داخــــــەکەم
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورە دوور جـێژوانەکەم
https://t.me/AlanFatemi
551
کەوتوومە بەر تووکە شەقی چارەنووس و
وەک گۆیەکەی سەرگەردانی گۆڕەپانی نەفرەتی خوام!
ژیانم لێ وەڕەز بووە
زەوی لە ژێر گرانی لەشما ئەناڵێنێ
چاوی ڕۆژ لە حاند سیمای من هەڵنایێ
من چۆلەکەی باڵشکاوی وەرزی ڕەشی گەردەلوولم
ڕۆحم لەگەڵ ئارامشدا،
لە زەوی تا ئاسمان دوورە...
#مەلەکشا
https://t.me/AlanFatemi
551
شــــدەام بت پــــرســـت تو
قــسم بە چشمون مسـت تو
بە کنج میخونە روز و شـب
شـــــدەام جام دســـتِ تـــو
https://t.me/AlanFatemi
551
کەس نازانێ
لە پشت ئەم زەردەخەنە گەمژانەوە
پڕاوپڕی
چەند گــــــۆڕستان
فرمێسک تێیدا قەتیس ماوه! 🖤
https://t.me/AlanFatemi
551
ئاخ...! ئەگەر بزانی
ئەم ئاقارە بە ڕواڵەت هێمنە
تەقینەوەی بۆمبی، چ مەرگەساتێکی ژاناوی
دەیشڵەژێنێ!
ئەوەی چاک و خۆشیم لەگەڵ دەکا
بە جەفت
ئیهانەم دەکات و
وەک وایە
سێوێک لە سێوێکتر بپرسێ
ئەرێ قوربان!
ئەحواڵی کرمە نازەنینەکانی لەشی موبارەکتان چۆنە؟!
#مەلەکشا
https://t.me/AlanFatemi
551
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بێ عەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم
گەردەن کەچی تۆم بێ کەشش و ڕست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم
وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی
ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم
هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!
#نالی
https://t.me/AlanFatemi
551
تیشکــــــی ڕووت کاتـێ لە دەریای وردی
ئەندێشەم ئەدا
خشڵی شێعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست
جــــوانتر ئەکا.
https://t.me/AlanFatemi
551
لە شاییـــدا، لە وەختـــی هـــەڵپەڕینا
لە خــــــۆشیدا، لە کاتـــــــی پێکەنینا
لە کـــــۆڕی ماتەم و گـــــریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکــــــوو دووبارە دێتــەوە شەو
لە کاتێکــــــدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
#هێمن
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەی فەلەک ڕاستــۆ نەبـی بۆ
هیچ و پــــووچی دەورەکەت
گـــورگ دەبێتە شوانی ڕان و
دز ئەبێتــــــــــە ئــــــــــەولیا
https://t.me/AlanFatemi
551
چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان، با بێ
دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ
ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە
لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان، با بێ
نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ
ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان، با بێ
بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا، شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان، با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە
لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان، با بێ
ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو تاهیر مەبە خامۆش
لە بەر سۆزی دڵی پڕجۆش، نەوایی موتریبان با بێ
خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە
لە دەوری پیری مەیخانە سەدایی موتریبان با بێ
#تاهیر_بەگی_جاف
https://t.me/AlanFatemi
551
شێعرێکی خۆمە بە جێماو لە 4-5 ساڵ پێش خۆیشم هەرچی بیر ئەکەمۆ نازانم بۆ کێم وتووە لەو سەردەمە
پ.ن: وەختێ مناڵن قسەی زلتر لە خۆتان مەکەن.!😂
551
نەڵێی بێ هەست لێ کەوتووە
ئیتر شێعرم بۆ ناچڕێ
کە فرمێسکم وەرەق تەڕ کات
پێنووس لاپەڕە دادڕێ
بێ دەنگی و سام دڵم دەخوا
قەڵەم هیچی پێ نابڕێ
کە لەم بێ دەنگیە تێنەگەی
دڵ حەقیەتی کە دابڕێ
بێ دەنگیم پڕ لە هاوارە
چۆن خەو لە چاوت نازڕێ
دڵنیا بە هیچکەس وەک من
بێمنەت خەمت ناکڕێ
مێژوو و زەمەن هیچ کاتێ تۆ
لە نێو دڵم دا ناسڕێ
«ئالان فاتمی»
https://t.me/AlanFatemi
551
ئەم شێعرە لە لایەن مامۆستا محەممەدی ماملێ کراوه بە گۆرانی هەروا کە ئەزانن زۆربەی تێکستی گۆرانیە کۆنەکان ناو شاعرەکانیان نادیاره
ئەگەر لە هەر جێگەیەک شێعرم دانا و ناوی نووسەری لەگەڵ نەبوو کەسێک زانی شێعری کێیە ئەرک نەبێ پێم بێژێت با بینووسم کە مافی هیچ کەسێک نەخورێت
سەبارەت بە ناوی ستران بێژانیش بە هۆی مەشهووری گۆرانیەکان ناویان دانانم چوون گۆرانی ئەگەر لە زاری مامۆستایان زیرەک،ناسر ، نەجمە،ماملێ و ...
وترابێ پێویستی بە ناو لێ هاوردن نییە و بۆ هەموو کەسێک ئاشنان
لینکی پەیوەندی:
https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece
https://t.me/AlanFatemi
551
هەتا زستانە غەمگینم گوڵی سوورم کە ناتبینم
بە تەمای وەسڵی دڵدارم لە غەمت دڵ بریندارم
دڵی من مات و غەمبارە کە گوڵی من لە گوڵزارە
ئەوە فەسڵی گوڵە ئەی دڵ کە دەچی بۆ تەوافی گوڵ
وەرە تەنیا گوڵی سوورم کە دەمێکە لە تۆ دوورم
لە چەمەن دا مەکە زاری وەکوو من دڵ برینداری
شەو هەتا ڕۆژ نیە حاڵم کە ڕموودەی خەت و خاڵم
لە چەمەن ئینتزاری تۆم گوڵی سوورم وەرە ماڵم
وەرە شەرتێ بکە ئەی دڵ کە دەچی بۆ تەوافی گوڵ
وەرە ئەی بولبولی شەیدا گوڵی من بۆ نەبوو پەیدا
وەرە ئەی بولبولی شەیدا لە غەمی گوڵ مەکە زاری
دەبێ عاشق لە تۆ فێر بن هەموو دەرسی وەفاداری
https://t.me/AlanFatemi
