Alan Sound🎙️
Ir al canal en Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
547
Suscriptores
Sin datos24 horas
+97 días
+4430 días
Archivo de publicaciones
547
شەم سووتا، بولبول پەروانە نووستن، هەی عەجەب
شەم سووتا بولبول پەروانە نووستن، وەی لە من
تفڵی دڵ بێدار و من هەر لایە لایەی بۆ دەکەم
هەڵوادەم و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم، تاسەباری، خاکــی کوردستانەکەم
وا پەڕیوەی بێ پەڕ و پۆی هەندەرانم داخەکەم
هەر چی دەڕوانم دەبینم دورە دوو جێژوانەکەم
کوچەرێکم هەڵگری سەر من لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم ئاکامـــی کۆچم دەچمەوە هێلانەکەم
نووسەر: ؟
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
https://t.me/AlanFatemi
547
سپاس بۆ پاڵپشتیی لەم پۆستە لە کاناڵە جوانەکانتان
ببوورن کە یەک بە یەک نەمتوانی پەیامتان بۆ بنێرم و دەستخۆش بوونتان پێ بڵێم🌹
547
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ نەقشێکی جوان لە سەر ڕوو
بەژن و باڵات وردیلە و ڕێک هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکات بێتە سەماو گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی سەر کانیەکەی باغی چەم
پێ ئەکەنێ گەڵای ئەڵێن پڕ بە دەم
لە بیرمانە مناڵ بووین لە ناو باخا
زەردەی دەممان ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانیە نازدارە
ئێستەیش وێنەی هەر دوکمانی تیا دیارە
https://t.me/AlanFatemi
547
من لە شێعری عێرفانییەوە یەکەمجار دەستم کرد بەخوێندن و بەرەبەرە جەزەبەی سترانە کوردییەکان بەرەوخۆی ڕاکێشام و گۆرانیشم وت ئیتر
ناخم پڕە لە ئەشقی نیشتمان و خاک و ئەمانیشە دبێژم کێ ئەڵێ ئەم دوانە بە یەک ناخــۆن
بۆ خۆم کە ئەسڵەن چە عەرز کەم؟
تەنیا هۆگرێکی هونەرم و قەت ناوی هونەرمەندیشم لەخۆ نەناوه هەتا ئێستە؛ بەقەولی فارسەکان "اعلی حضرت"ــی هونەر و هونەروەران ، قوتابخانەی هونەری کوردی، ئوستاد حەسەن زیرەک لەگەڵ ئەوەی کە " ئەو مەریەمەی خۆم دەیزانم"ـی دەکوت "ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان خاکی ئاریا وەتەنی کوردان " و "نوورانیم هێندە ناسک و نازدارە"ی وتووە
ئێستە گەیی بە من بڤەیە؟!
547
"کۆنگرەی شووشان/دیوانی برووسکەچاندن"
دوێنێ کۆنگرە بوو؛
کۆنگرەی شووشان بوو.
هەر وڵاتێک و شووشەیەکی نارد.
شەر شووشەیەک و
بەسەرهاتی خۆی پوختە گێڕاوه،
چەند قاوەخانە و چەند ماڵ گەڕاوە،
لە سەر چەند مێزان تاج لەسەر بووە
چەن دەمی دیوە و چی تێکراوە؟!
پێش ئەوەی کۆنگرە کۆتایی پێ بێ،
بوتڵێکی ڕەشی،
لە سپێدەوە کڕ و کپ و مۆن
قوت بۆوەو هاتە بەردەم میکرۆفۆن:
«خوشکان، برایان!
من وەکوو ئێوە سەربردەم نییە
نە مێزم دیوە نە کۆڕی یاران...
نە گەشتی لادێ، نە باڕی شاران...
ڕاستیتان دەوێ؟!
ئەو ڕێیە دوورەم بۆیە بڕیوە
تا پێتان بڵێم
من شووشەی بەعسم،
لە پاش و پێشی مرۆڤ بترازێ هیچم نەدیوە !
پەشێو گیانhttps://t.me/AlanFatemi
