Alan Sound🎙️
الذهاب إلى القناة على Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
551
المشتركون
+124 ساعات
+67 أيام
+4530 أيام
أرشيف المشاركات
551
دڵخۆشم کە ئەگەر یەک کەسیش بێ ئاخری تێ گەییشت کە بۆچی ئەونە من تەئکید ئەکەم لەسەر دەقەکان
ئەمەیە هۆکارەکەی
من خۆم وام گۆرانییەک کە لێی تێ نەگەم چێژێکی وای نییە بەلامەوە بە کورتییەکەی بە تەنها مێلۆدی بۆم بەس نییە
551
زۆر چاکە کە لەگەڵ خوێندنی گۆرانییەکان دەقەکانیشیان دادەنێی من لە مێژە لە ئەو گۆرانییانە گوێ ڕائەگرم بەڵام ئێستە کە دەقی شێعرەکە ئەبینم ئەزانم تا ئێستا یان هەر ئێکجاری لێی تێ نەگەییشتوم یان سەقەت تێ گەییشتوم لێیان
بەتایبەتی گۆرانییەکانی مامۆستا نەجمە
551
ببوورە هاوڕێ پەیامەکەتانم بۆ نادۆزرێتەوە ئەوەی خۆت بنێرمە ئێرە
هاوڕێیەک دەفەرمێ:
بەشی کامێنتی کاناڵەکەت بۆ ناکەیتەوە؟!
پێشەکی سپاس بۆ سەرنجتان🙏
نەناسراو بەجێگەی کامێنت بەلامەوە باشترە
هەندێک لە پۆستەکان بەخۆیان کێشە ساز ناکەن بەڵام ئەگەر وتووێژیان لەسەر بکرێ دەبنە کێشە بۆیە پێم باشە کامێنتەکان کراوە نەبن
هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان بوو لە نەناسراو بڵێن دەیخوێنمەوە گەلێک سپاس🙏
551
سڵاوتان سەرچاو
نەخێر تا ئێستە داوام لە هیچکەس نەکردووە پۆستەکانم دابنێنەوە ئەگەر کەسێکیش دایبنێ لە گەورەییی خۆیانە🙏🌻
551
«تاسەبار» شیعرێکی هەستیارە لە شاعیری کورد حەسەن شافێعی، کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە تۆرەنتۆ نووسیویەتی. بابەتی سەرەکیی شیعرەکە دڵتەنگی بۆ کوردستان، خۆشەویستیی نیشتمان و ئازاری دووری لە وڵاتە
کەریم کابان و ناسر ڕەزازیش کردویانە بە گۆرانی
551
شەم سووتا، بولبول پەروانە نووستن، هەی عەجەب
شەم سووتا بولبول پەروانە نووستن، وەی لە من
تفڵی دڵ بێدار و من هەر لایە لایەی بۆ دەکەم
هەڵوادەم و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم، تاسەباری، خاکــی کوردستانەکەم
وا پەڕیوەی بێ پەڕ و پۆی هەندەرانم داخەکەم
هەر چی دەڕوانم دەبینم دورە دوو جێژوانەکەم
کوچەرێکم هەڵگری سەر من لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم ئاکامـــی کۆچم دەچمەوە هێلانەکەم
نووسەر: ؟
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
https://t.me/AlanFatemi
551
سپاس بۆ پاڵپشتیی لەم پۆستە لە کاناڵە جوانەکانتان
ببوورن کە یەک بە یەک نەمتوانی پەیامتان بۆ بنێرم و دەستخۆش بوونتان پێ بڵێم🌹
551
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ نەقشێکی جوان لە سەر ڕوو
بەژن و باڵات وردیلە و ڕێک هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکات بێتە سەماو گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی سەر کانیەکەی باغی چەم
پێ ئەکەنێ گەڵای ئەڵێن پڕ بە دەم
لە بیرمانە مناڵ بووین لە ناو باخا
زەردەی دەممان ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانیە نازدارە
ئێستەیش وێنەی هەر دوکمانی تیا دیارە
https://t.me/AlanFatemi
