es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

Ir al canal en Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
513
Suscriptores
+1124 horas
-117 días
-5630 días
Archivo de publicaciones
غەزەل: پێت لە کەوشێ نا و لە ژینی هاوبەشیمان دابڕای بیرتە دەتکوت گۆی زەوی لایێ ،لە عالەم تۆ جیای پاشی تۆ پشتم شکا و ڕیشەی بڕشتم هەڵوەشا سەیرە پێم بۆچی بە گریان و هەنیسکم پێکەنای هەر وتم بمبوورە گەورەم گەر هەڵەی کرد چووکی تۆ چەندە داوێنم بەزۆر گرتی نەڕۆی هەر لام نەمای ئیشق و نوێژ چەشنی یەکن نابێ بجووڵێنی سەرت گەر سەرت جوڵاند ئەدی نامێنێ هیچ نرخ و بەهای تۆ دڵت لای کێ بوو وا سارد بوویەوە و لێم بوویە دژ سەر لە هەووەڵ وا نەبووی دەمکوت کە تۆ زێڕی خودای پیاوی خۆت پەیدا دەبێ و خۆشت دەوێ و دەڕوا ئەویش جا لەمن حاڵی دەبی و سەیر کەم کە سەرقاڵی بەڵای ئاشقت نابێ وەکوو من هیچکەسێ پاش ڕۆشتنم شەپ لە ڕزقت دا و گوڵستانت فرۆشت بۆ پووشی کای قەدری من نازانی جارێ تاکوو نەشکێنن دڵت ئەو دەمی جا تێدەگەی ژینت ڕەشە و زۆر بێ‌چرای پاشی تۆ زانیم هەموو کەس شیاوی هاوژانی نییە هەر کەسێ بشکێ دڵی،قەت وەک چەلان نابێ بەقای
مامۆستا هاوژان_شاروێرانی
۲۷ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی

ئەم ڤیدیۆیە من وام زانی شێعری مامۆستا هێمنییە، بەڵام لەلایەن یەکێک لە ئەندامە خۆشەویستەکمان، هاوژان_شاروێرانی، پێمان ڕاگەیەندرا کە ئەم هۆنراوی مامۆستا مەحوی خۆشەویستە. بۆیە ئێمەش هەڵەکەمان ڕاست کردەوە. ببوورن❤️

مامۆستا مەحوی🌞🫠

هێشتا زووە با کەمێکیتر پێ بگەی با وەکوو من لە کورتی تەمەن تێبگەی .. با ماری ژین دوو چۆلەکەی خۆزگەت بخوا بۆ سوکنایی با سێ چوار
هێشتا زووە با کەمێکیتر پێ بگەی با وەکوو من لە کورتی تەمەن تێبگەی .. با ماری ژین دوو چۆلەکەی خۆزگەت بخوا بۆ سوکنایی با سێ چوار جار ڕوو بکەیتە خوا... بێ هیوایی با قاچەکانت سڕ بکا با ڕابردووت شەوان درەنگ چەند جارێک دڵت پڕ بکا ئەوکات مناڵیت جێ ئەهێڵیت و پێ ئەگەیت ... وەک ئێستای من لە کورتی تەمەن تێ ئەگەیت..
بەڵێن سەنگاوی

🤖  ڕۆبۆتی لاپەڕی شەوچرا دروست کرایەوە ئەم ڕۆبۆتە بەهێز تر لە جاری پێشو دروست کراوتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن: ❓ پرسیارەکانتان بنێرن 💭 بۆچوون و ڕای خۆتان دەرببڕن 📝 داواکاریی دانانی شیعر بنێرن 🔄 داواکاریی گۆڕین و ئاڵوگۆڕی ناوەڕۆک بکەن ئامانجمان ئەوەیە ڕێگای پەیوەندیکردن و بەشداریکردنتان لە کەناڵی شەوچرا ئاسانتر و خۆشتر بێت. 🌙 @shawchirabot @shawchirabot

سەید مەحمەد سەفایی🌞

ڕابوێرە بە سەربەرزی بە نان و ئاوێک سەر دامەنەوێنە بۆ هەموو ناپیاوێک لەم ژینە کە هەر دەمێکە دێت و دەڕوا مەردایەتی مەفرۆشە لە پێناو تاوێک
مامۆستا هەژار - چوارینەکانی خەییام

من کە مەحرووم بووم لە وەسڵت، تازە ژینم بۆ چییە؟ حورمەت و جاه و جەلال و ڕۆح و دینم بۆ چییە؟ دڵ لەبەر دووری و فیراقت پڕ لە قەهر
من کە مەحرووم بووم لە وەسڵت، تازە ژینم بۆ چییە؟ حورمەت و جاه و جەلال و ڕۆح و دینم بۆ چییە؟ دڵ لەبەر دووری و فیراقت پڕ لە قەهر و میحنەتە شیوەن و گریانە عەیشم، پێکەنینم بۆ چییە؟ باعیسی ڕووناکیی قەلب و نووری چاوم تۆی، وەتەن چی لە دنیا کەم بەبێ تۆ، جێ نشینم بۆ چییە؟ من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ چی لە قەتعەی ئەوروپا کەم، موڵکی چینم بۆ چییە؟ مەنزەرەی جوان و تەبیعی زۆرە لەم خاکەی منا مەنزەرەی سونعی بە بۆیەی سەوز و شینم بۆ چییە؟ من کە خۆشاوی زەریف و شەربەتی مێوژم ببێ نامەوێ شەمپانیا و، ئەشکەنجەبینم بۆ چییە؟ بۆیە خوڵقاوم کە خزمەت کەم، نەوەک هەر دانیشم بۆ وەتەن گەر تێ‌نەکۆشم، هێز و تینم بۆ چییە؟
مامۆستا فایەق بێکەس

گیانە بڕوانە چ گۆڕستانە! جێ وچان و خەوی چاو مەستانە سوور ئەوا پێتی دەڵێ شللێرە کوڵمە ئاڵێکە لە ئاخا لێرە ئەو وەنەوشەی کە لە س
گیانە بڕوانە چ گۆڕستانە! جێ وچان و خەوی چاو مەستانە سوور ئەوا پێتی دەڵێ شللێرە کوڵمە ئاڵێکە لە ئاخا لێرە ئەو وەنەوشەی کە لە سای دارانن شینی سەرشینی گرۆی یارانن خاک و خۆڵی هەموو گەنجە و سامان چاوی بادامی لە ژێر بادامان
مامۆستا هەژار

🫠🫀

ئاو بێ هەوا هەوا بێ گڵ گڵ بێ ئاگر من بەبێ تۆ و تۆیش بەبێ من نیوە ڕستە و نیوە مانا و نیوە شێعری ناتەواوین
مامۆستا شێرکۆ بێکەس

وتم :بێڵە بنووم بێیتە خەوم بەڵکو تەسەللام بێ وتی: لێم تێر ئەبی بمبینی! با هەر مەیلەکەت لام بێ وتم: ئێوە وەفاکارنین کەچی عاشق دەشێوێنن وتی: مەعشووقە! دڵیان ساردە؛ بازاڕ گەرمی ئەنوێنن وتم: تۆ وا بڵێی ئێمەیش بە جارێ لا ئەدەین لێتان وتی: تا موفلیسن هەر وان، مەگەر ماڵ بێتە سەر ڕێتان وتم : من ڕووی جیهانم بێ بە ساتێ وەسڵی تۆ نادەم وتی: کەم دەستەڵاتن وا حەڵاڵخۆرن بەنی ئادەم...
مامۆستا پیرەمێرد

ئاخر من بۆیە وتوومە کە لە خاکی ئەم گۆرانی و عەشقانەدا لەگەڵ شمشاڵێ یان تارێ بمشارنەوە بۆ ئەوەی گەر گەڕامەوە جارێکی دی من هاتمەوە لەگەڵ ئەوان بە پۆشاکی مانگەشەو و جلی شێعر و مۆسیقاوە من بێمەوە!
مامۆستا شێرکۆ بێکەس

تۆ نازانیت چەنێک بەزەییم بە خۆمدا دەهاتەوە کە هەر کارێکم ئەکرد تا خۆشت بوێم دیسان خۆشت نەئەویستم:)🖤

متمانە وەک ڕۆح وایە ، ناچێتەوە ئەو گیانەی کە لێی دەرچووە

ڕۆڵەکەم!خوێندن بخوێنە! مەکتەبە دەرمانی کورد تێگەیشتن مەرهەمە بۆ زامی بێ سامانی کورد
مامۆستا قانع

لە سایەی عیززەتی نەفسم لە پاشا مەرحەبا ناکــــــەم لە ئەربابی کەرەم دوورم بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم کراسی چەرمی خۆم ئەدڕم سواڵی  سەرکەوا   ناکـــەم ئەگەرچی  لەحزەیەک   درد و خەم و قەهرم بەبا نادەم ئیلاهی زۆر شوکور ئومێدی نانێ من  لـــە  شــــــا نــــــاکـــــــەم
مامۆستا قانع

کەوشی پۆڵام داڕزاوه گۆچانی ئاسنم شکاوه توێشەم خاڵی، ڕۆحم تەنیا خۆم غەریب و دڵم هێلانەی باڵندەی هەزار ئاواتی سووتاوه!
مامۆستا جەلال مەلەکشا

خاڵۆ دڵان❤️‍🩹🌞