شەوچرا Şewçira
Ir al canal en Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
513
Suscriptores
+1124 horas
-117 días
-5630 días
Archivo de publicaciones
ئەو ڕۆژە جوانیت خوا کردی پەیدا
سۆفی و دەروێش و مرشید بوون شەیدا
لە چاوت هەی داد، لە باڵات هەی ڕۆ
سەرسام، سەرگەردان عالەم لە تاو تۆ
لە شاران هاوار لە خێڵان غەوغا
هەرکەس ئەبینم خەمناکەو شەیدا
گەر فەرهاد و قەیس بزانن خەبەر
دوربارە لە خاک سەردێننە دەر
دێن بە هەیاهۆی قیامەتەوە
ببینن جوانی لەم قامەتەوە
هەتا زیندوو بم شای شەم جەبینم
شێت و خەمبارم دڵ ماتەمینم
وەلی دێوانە
ئاخ دەترسم ئێوارەیەک
بە زریانی نیگای ساردت
هەڵوەرینی گۆپکە و چرۆم
لەو بەهەشتەم وەدەربێنی
کە دەزانم هی من نییە
بەڵام کردوومە بە هی خۆم
مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
چونکە ئەموت
مرۆڤ دەبێ
ئازاد و شاد و سەربەست بێ
شادی، ئازادی، دڵداری
بنەڕەتی ژیانی بێت و
بچووکترین وشەی ئەوین
ماچ و ئاواز و هەڵبەست بێ
دڵیان کۆڵیم
داخی هەزار خەمیان چزان بە جەرگمەوە
مۆری سووری قاچاخبوونیان
کوتا بەسەر، وشە و شیعر و دەفتەرمەوە
مامۆستا جەلال مەلەکشا
چەرخی چەواشەی بێئامان
زوو دایبڕیم لە نیشتمان
چەرخی چەپگەرد وای هێنا بۆم
ئاوارە بووم لە شاری خۆم
باخی بەهەشتبێ هەندەران
بۆ من هەر دەرد و ماتەمە
بیرم هەر لای کوردستانە
بۆیە دڵم پڕ لە خەمە
شەکەتم لە ژیانی ئەوێ
لە ئەم ژینە غەوارەیە
بەڵام چی بکەم ئەم خەڵکەی من
ئێستاکەش هەر ئاوارەیە
شەو و ڕۆژ هەر وام لە خەیاڵ
ئەفڕم وەکوو کۆتر بە باڵ
بەرەو ئاسمانی شارەکەم
بۆ لای خەڵکە هەژارەکەم
سەعید شێخولیسلام
🤖 ڕۆبۆتی لاپەڕی شەوچرا دروست کرا
ئەم ڕۆبۆتە دروست کراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن:
❓ پرسیارەکانتان بنێرن
💭 بۆچوون و ڕای خۆتان دەرببڕن
📝 داواکاریی دانانی شیعر بنێرن
🔄 داواکاریی گۆڕین و ئاڵوگۆڕی ناوەڕۆک بکەن
ئامانجمان ئەوەیە ڕێگای پەیوەندیکردن و بەشداریکردنتان لە کەناڵی شەو ئاسانتر و خۆشتر بێت. 🌙
@sewcirabot
@sewcirabot
@sewcirabot
Repost from ڕەسەن | Rêsen
که ڕۆیشت وتی بە هیوای ژیانێکی خۆش ؛
وەک ئەوە وا بوو بە مردوویەک بڵێی تەمەن درێژ بیت...🖤
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
مام هێمن
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل ،گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم ئەگەر چی وردم
خاکی بەرپێی تێکۆشەرێکی کوردم
مام هــێمن
لەناو سنووقی بۆراقا
لەناو تاقا
ڕانکوچۆغەی تازەی جەژن
هاتە دەر بۆ لەبەرکردن.
کڵاش..بەچینی وردی
هی هەورامانە دەس کردی
لە پێ کرا،
تەواوی کرد: جلی کوردی
شێرکۆ بێەکەس
کتێبی تریفەی هەڵبەست
şewçira
Repost from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✔️ سەد و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✅ چوارەمین دانیشتنی بەشی لاوان
🖊 تەوەر: ژیریی دەستکرد و مۆسیقا
وتاربێژان:
- سرووش مەدداح - هوومەن نیژادی
بەڕێوەبەر: نەسرین خزرپوور
📆 ڕێکەوت: دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥
⏱ کات: ٤:٣٠ (چوار و نیوی دوانیوەڕۆ)
🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد)
✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🆔 http://rubika.ir/jami_mehabad
تێلێگڕام
🆔 https://t.me/nawendy1
ئینستاگڕام
🆔https://www.instagram.com/jami.mehabad?utm_source=qr
ماڵپەڕ
🆔https://jamimahabad.com/product/mahabad-236/
هاتن بۆ هەمووانە🌱
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە!
جەلال مەلەکشا
şewçira
وەڵام
لە کۆتایی نامە کەتا
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە..ئەڵێ
من بەقت چەند،خوشم ئەۆێی؟
ئازیزەکەم،وەک چون بەهار
ئاسمانی شینی خوش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردەو نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی،ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خوش ئەوێ
خوشم ئەوێی.
یان چون بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی،ناو دارستان
تریفەی مانگیان،خوش ئەوێ
خۆشم ئەوەێی!
ئازیزەکەم،ئەوندەی خۆتت،خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەێ!
خۆشم ئەوێی.
شێرکۆ بێەکەس
şewçira
