شەوچرا Şewçira
Ir al canal en Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
1 008
Suscriptores
+49524 horas
+4947 días
+43530 días
Archivo de publicaciones
1 005
شێوەی کەرەكان له بەشەر ناچن
بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن
ڪەر هەیە تینوو هەشە برسییە
کەریشمان هەيە لەسەر كورسییە!
پیرەمێرد
1 005
تازە تێگەیشتم
مروڤەکانــ.....
وەک ئەو گوڵی
کە
تازە بۆنی نەماوە
کاتێکـــ....
کاریان پێت نامێنە
فڕێت ئەدەن....
😅💔
1 005
له بارانا
شێعرم ئەبێ به چەترەکەت
له هەتاودا
شێعرم ئەبێ به شەماڵ و به سێبەر و
له سەرمادا
به ئاگر و
له شەواندا
به چراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر و شەماڵ و
سێبەر و ئاگر و چرای من
لات نەبوون
تۆ بزانە
ئیتر شێعرم ئاوا بووه و
منیش مردووم!
شێرکۆ بێکەس
1 005
Repost from ئاگرین
تازە تێگەیشتم
دونیا شوێنێکی گەورە نییە
ئەزانی بۆ؟
من لە هەر کوێ بم
خەم ئەمدۆزێتەوە!
@agrin__kurdi☀️
1 005
Repost from ئاگرین
دارستانی ڕۆحم پەشۆکاو و سیسە، وەرە بە پژاندنی ئاو بە گیانمدا، زیندووم کەوە🖤!
@agrin__kurdi☀️
1 005
گەر توانیت، تیشک لە ڕۆژ، پڕشەنگ لە مانگ
و ئەستێرە لە ئاسمان بسڕیتەوە.
ئەو کات دەتوانی قاسپە لە کەو، هاژە لە ئاو
و منیش لە نیشتمان بستێنیتەوە..
1 005
ئیوارەیە.
باران نم نم دیتە خوارێ
تەنیام
نا، تەنیا نیم
هەموو مۆسکۆ لەگەڵ مندا هەنگاو دەنێ.
تەنیایی کارمامزیک بوو،
ڕاو کەریک هات، تەقەی لێ کرد،
هەنگاوەکانم نایگەنێ!
ئیوارەیە.
باران نم نم دێتە خوارێ.
تەنیام.
نا، تەنیا نیم
کاتێ دەرۆم
شەقامی پڕ خۆی لەقاچم گرێ دەدا.
کاتێ دەڕۆم
لە گیرفانما
نامەیەکی ناو زەرفی ئاڵ
دڵی دووەممە، لێ دەدا !
عەبدوڵڵە پەشێو
1 005
چوار دیوارەکەی کە من لەگەڵ تۆ ژیانم تێدا دەکرد،
ئێستا دوای ڕۆیشتنت
بۆتە بەهشتەکە خوا لەسەر زەوی
بەهەشتێک کەوا بیرە کانم لە جەرگی دایە
بەڵام هەرچەن گەڕام بە دوای تۆ دا
نەمدۆزییەوە
بۆیە دەڵێم
ئەم بەهەشتە بەبێ تۆ
دۆزەخی زەمانیە......
ڕۆژان
1 005
دڵ نەچێژێ ژەهری دووری بۆ گوڵ ئەندامێکی ناز
کەی لە داخی ئاخی ناخی باخی زستان تێدەگا
موحیب مەهابادی
