شەوچرا Şewçira
Ir al canal en Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
513
Suscriptores
+1124 horas
-117 días
-5630 días
Archivo de publicaciones
چاوەکانت بۆمن هێزی ئەژنۆ بوون
مانای ژیان بوون
رووناکاییی ڕێگام بوون
بەڕێوبەری ژیانم بوون
بردنە پێشی ئاواتەکانم بوون✨️🖤
ناڕازی نەبیت قەت بەم ژیانە
خۆشی و ناخۆشی بەشی یەزدانە
ئاخ هەڵمەکێشە بۆ خۆت بەرزتر
بڕوانە خەڵکی بێ خانە و لانە
پیرەمێرد
ناڕازی نەبیت قەت بەم ژیانە
خۆشی و ناخۆشی بەشی یەزدانە
ئاخ هەڵمەکێشە بۆ خۆت بەرزتر
بڕوانە خەڵکی بێ خانە و لانە
پیرەمێرد نەمر
چاوەکانت کە بریسکەی هیوا بە ژیان ڕەنگ دەکەنەوە، ناچارم دەکەن لەم بڵقاوی ژیانەدا بمێنمەوە.
ڕۆژان
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە
ئەبێت بە پێنج وردە ماسی و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە
ون ئەبن و نایەنەوە.
شێرکۆ بێکەس
بێوەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر
خەم نەخۆم بۆ وردەخاڵان، کەمکەم و دەمدەم نەبێ
شەو به یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمه باوەشم
کێ هەیه فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ، شەم نەبێ
مامۆستا هێدی
/هەمیشە سادە بە..........
هەڵەت کرد داوای لێبوردن بکە
بیری کەسێکت کرد قسەی لەگەڵ بکە
بەرامبەرت خۆش ویست دەری ببڕە
خمبار بوویت بگری....
بۆچی ئاڵۆزی !!
یەک جار ئەژی لەسەر ئەم زەویەدا بۆیە بهێڵە .هەستەکانت .دەنگیان ببیستریت
کاتێک مرۆڤ کەسێکی خۆش ئەوێت
زۆرتر تەنیایە
چونکە ناتوانێ بە هیچ کەس جگە لەو کەسە بڵێی چە هەستێکی هەیە
#عەباس_مەعرووفی
ڕۆژێک لە ڕۆژان هەموو کردەوەکانت سەردانت دەکەنەوە،سەرت نەسوڕمێت..👌🏼
لە دایک بووم
کاتێ باران ماچی کردم
شەختەی حەزێکی تامەزرۆ
لەو ساتەوە سارای کوڵمم
ڕادەمووسێ و گەڵا گەڵا چاوەڕوانی
دادەبارێ لە چاوانم...
بۆیە هەر چوار وەرزی هەموو ساڵێ
خولیایی ژوانێکی خەزەڵوەر و
بۆنی ئامێزی بارانم...
ژاڵە سەفی یاری
