🦋گلاره🦋
Ir al canal en Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
423
Suscriptores
+1124 horas
+497 días
+16130 días
Archivo de publicaciones
423
جۆرێک لە خەم هەیە، بەهیچ شێوەیەک ڕوون ناکرێتەوە ، یانی چەندە هەوڵبدەیت کەوا کەسێک لەو خەمە تێبگەیەنیت ، ناتوانیت، یان ناکرێت و ناگونجێت ! ئەو خەمە تەنها بێدەنگت دەکات و وات لێدەکات لە شتەکان و مرۆڤەکان دوور بکەویتەوە. هەندێک جار دڵت زۆر پێویستی بە کەسێکە، کەسێک کە هەموو دەردە دڵیەکیتی لەلا بکەیت و لەو خەمە ئاگاداری بکەیتەوە ، ، کات هەیە، شوێن هەیە، کەسەکەش هەیە، بەڵام ناتوانیت باسی بکەیت، شتێک لە ناوەوەت بەردەوام پيت دەڵێت : " باشترە لە ناو خۆتدا بیهێلێتەوە " بۆی هەیە ڕۆژێک ئەو خەمە لە ناوت ببات بەڵام هێشتا ئامادە نیت، بۆ کەسی ڕوون کەیتەوە ! بەڵێ جۆرێک لە خەم بوونی هەیە ، دەتکات بە بێدەنگترین و بێ دەسەڵات ترین و زەلیلترین مرۆڤ ..
