﮼جێــژوان
Ir al canal en Telegram
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
211
Suscriptores
+124 horas
+17 días
+130 días
Archivo de publicaciones
211
وتی؛
دوای ئەو ڕووداوە هەموو شتێک لە تۆدا گۆڕا؛
چاوەکانت وەک جاران دڵخۆش نین،
هەروەها قسەکانت بۆنی هیوایان لێ نایەت.
211
ئەمشەو هاتووم
ترووسکایی یادگار بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕە بیما
هاتووم و ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسووتێم و دەتوێمەوە!
پەشێو
211
لە مردن قەت نەترساوم
بەڵام،
پێم خۆشە مەرگی من
لە پێناو باوەڕێک دابێ
کە عومرێکە بۆی جەنگاوم.
211
لەو خەونە بێ هاوتایە کە ڕاپەڕیم، تا بە خۆم هاتم
ئیتر درەنگ بوو…
خووم گرتبوو لەگەڵ ئێشەکان.
دیتم بوومە کەسێکی تر.
دیتم چیتر هەرگیز لە یاد ناکرێ،
وەک نووسینێک کە لەسەر بەردێکی ڕەش هەڵکۆڵرابێ…
وەک دڵۆپێ خوێنی سوور لەسەر یەخەی
کراسە سپییەکەی باوان…
ناوە پاکەکەی لەسەر دڵم بووەتە نیشانە،
هاتووەتە ڕۆحمەوە و پاکبوونەوەی مەحاڵە.
بەڵام بە دڵنیاییەوە من بەجێ مابووم لەو خەونە؛
هەمووان ڕۆشتبوون،
بەس من مابووم لەگەڵ خەمەکان، بیرەوەریەکان، خەیاڵەکان و هەموو هەستە شیرینەکان
و ئەوەی لە مانگەشەو بۆم بەجێ مابوو.
دیتم ڕووناکی چاوەکانی بوونە ڕووناکی چراکەم
بۆ لەسەر گرتنی ڕێگایەکی تاریک کە بەس منی پێدا دەڕۆشتم، بە تەنیایی.
دیتم باوەشەکەی بووەتە ئاڵای ئازادی ژیان؛
بووەتە خاکی کوردستان،
ماڵی ئارام گرتن، هەناسەیەکی قووڵ کێشان و حەسانەوە.
بەڵام لێیان سەندم نیشتمانەکەم،
چی بکەم؟ هەڵەی من نەبوو،
چارەنووسم هەمیشە ئاوارەیی بوو.
