ar
Feedback
﮼جێــژوان

﮼جێــژوان

الذهاب إلى القناة على Telegram

تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
211
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
لێرە خەڵک دڵیان تەمە دەبا هەر ئاسۆ ڕوون بێ.

گەر گریان بایە، دەگریام؛ بەڵام زۆر لەوانە زیاترە.

وتی؛ دوای ئەو ڕووداوە هەموو شتێک لە تۆدا گۆڕا؛ چاوەکانت وەک جاران دڵخۆش نین، هەروەها قسەکانت بۆنی هیوایان لێ نایەت.

دەیکووت تۆ نازانی،مەرگێک لە من دا دەژی.

ساڕێژی برینی من♥️.

هەمیشە وەک برینێکی تیمار نەکراو دەمێنیتەوە.

بۆ کەسانێک بووین بە ڕووناکی کە کوێر بوون.

♥️
♥️

من برینێکم تیمار کرد کە خۆم دروستم نەکردبوو.

ئەمشەو هاتووم ترووسکایی یادگار بانگی کردووم لەگەڵ سیمای مناڵیما لەگەڵ خەمی شۆڕە بیما هاتووم و ناگەڕێمەوە یا پێت دەگەم یا وەک مۆمێک دەسووتێم و دەتوێمەوە!
پەشێو

چەند غەریبانە تێدەپەڕێت ئەم تەمەنە.

لە مردن قەت نەترساوم بەڵام، پێم خۆشە مەرگی من لە پێناو باوەڕێک دابێ کە عومرێکە بۆی جەنگاوم.

دەردت وە گیانم♥️.

تۆ بە هێزی نامری♥️.

-خەمی ئەمڕۆ؛دەبێتە هێزی سبەی.

تێ ئەپەڕێت بەڵام ئەبیتە کەسێکیکە.

♥️
♥️

لەو خەونە بێ هاوتایە کە ڕاپەڕیم، تا بە خۆم هاتم ئیتر درەنگ بوو… خووم گرتبوو لەگەڵ ئێشەکان. دیتم بوومە کەسێکی تر. دیتم چیتر هەرگیز لە یاد ناکرێ، وەک نووسینێک کە لەسەر بەردێکی ڕەش هەڵکۆڵرابێ… وەک دڵۆپێ خوێنی سوور لەسەر یەخەی کراسە سپییەکەی باوان… ناوە پاکەکەی لەسەر دڵم بووەتە نیشانە، هاتووەتە ڕۆحمەوە و پاکبوونەوەی مەحاڵە. بەڵام بە دڵنیاییەوە من بەجێ مابووم لەو خەونە؛ هەمووان ڕۆشتبوون، بەس من مابووم لەگەڵ خەمەکان، بیرەوەریەکان، خەیاڵەکان و هەموو هەستە شیرینەکان و ئەوەی لە مانگەشەو بۆم بەجێ مابوو. دیتم ڕووناکی چاوەکانی بوونە ڕووناکی چراکەم بۆ لەسەر گرتنی ڕێگایەکی تاریک کە بەس منی پێدا دەڕۆشتم، بە تەنیایی. دیتم باوەشەکەی بووەتە ئاڵای ئازادی ژیان؛ بووەتە خاکی کوردستان، ماڵی ئارام گرتن، هەناسەیەکی قووڵ کێشان و حەسانەوە. بەڵام لێیان سەندم نیشتمانەکەم، چی بکەم؟ هەڵەی من نەبوو، چارەنووسم هەمیشە ئاوارەیی بوو.

هێندێک کۆتایی ، کۆتاییت پێ دەهێنن.

♥️