Study With Mindset
Open in Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Show more1 687
Subscribers
No data24 hours
-137 days
+1530 days
Posts Archive
1 687
شکور بۆ ئەو شتانەی کە پێت داوین،.
سەبر بۆ ئەو شتانەی کە پێت نەداوین،.
ئیمان بۆ ئەو شتانەی کە لە داهاتوودا پێمان دەدەی ئیلاهیم،…
چەکە گەورەکەی مرۆڤی باوەڕدار سوجدەیە بۆ خالقی,.,.
هەرداوایەکت هەیە درگای کراوەیە داوابکە داوابکە……
1 687
⚡️🌱واما ان تفعل واما ان تفعل 🌱⚡️
کەسێکی سەرکەش و ئینکار بە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت✊🧠
1 687
شایەنی باسە لە بەشی پزیشکی یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان لە سەدا ٨٥ زیاتر لە خوێندکارەکان تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و زۆربەی زۆری شوێن بە خۆی ناگرێت
هەر زوو پەنا ئەبەن بۆ نقڵ و گۆڕینی زانکۆکەیان
1 687
لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە نزیکەی کاژێرێکدا دوو نەخۆشم بینی لە دوو نەخۆشخانەی جیاواز کە خەوێندرابوون، چیرۆکەکانی هەردووکیان ناخهەژێن بوون و لە زۆر بابەت دژیەک و چوونیەکی تێدابوو کە گەڕامەوە ماڵ گوتم، ژیان زۆر سەیرە هەر کەسەو لەو دیدگایەدا دەژی کە خۆی دەیبینێ، پێمخۆشبوو لۆ ئێوەی ئازیزی دابنێم بۆ ئەوەی سودی لێببینن؛
🔴نەخۆشی یەکەمیان
دوای زانینی ئەنجامی پۆلی دوانزە و بەدەستنەهێنانی نمرەی بەرز کە ساڵی دووەمیشی بووە، خۆی دەرمانخوارد کردبوو (بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژیان) و بەهۆیەوە دەکەوێتە نەخۆشخانە و ژیانی لەمەترسیدا بوو.
🟢نەخۆشی دووەمیان
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی گشتی بوو کە پێش چەند ساڵێک نمرەی زۆر بەرز و یەکەمەکانی بەدەستهێنابوو و لە قۆناخەکانی دوایی کۆلێژدا باری دەروونیی تەواو ئاڵۆزبووبوو و پێویستیی بە چاودێریی وردی دەروونی هەبوو، هەر بۆیە لە نەخۆشخانە خەواندبووم.
✉️لێرەدا پەیامەکە روونە؛
ئەوانەی دونیا بە تەنیا سپی و رەش دەبینن (یان بەرزترین نمرە یان هیچ) زۆر هەڵەن هەرگیز وا بیرمەکەنەوە کە دوای شکست ئیدی دونیا کۆتایی دێت، رەنگە ئەوەی تۆ هەوڵی بۆدەدەیت لە کاتێکدا ببێتە هۆی کێشە و گیروگرفت و ئەوەی قەدەریش بۆت دەهێنێ زۆر باشتر و جوانتر بێ لەکاتێکدا سەرەتا زۆر دڵتەنگ بوویت پێی.
د. ئازاد خۆشناو
پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان
خوای گەورە زۆر باشتر لەتۆ دەزانێت کام بەش لۆتۆ باشترینە، خالقەکەمان زۆر ئێمەی خۆشدەوێت و پێمان دەبەخشێ ئەوەی بۆ ئێمه باشە نەک ئەوەی ئێمە پێمان وایە بۆخۆمان باشە
1 687
لای هەر کێ بانگی داوە با بڕوا بەدەم نوێژەوە ان شاء الله سەعات نۆ وەرنەوە لەبۆ سوڕەتی الملک
