Study With Mindset
Open in Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Show more1 679
Subscribers
-224 hours
-37 days
-2730 days
Posts Archive
1 679
ئەوڕۆ سەعات ٧ ئامەدەکاریم دەکرد بۆ ڕۆیشتنە زانکۆ، دەزانن بیری چم دەکردەوە؟! هەربەجدی هەستم دەکرد ڕۆحم پێویستی بە شتێکە، دەزانن ئەو شتە چ بوو؟
سەیرێکی مۆبایلەکەم کەم بزانم چەندی ماوە بۆ سوڕەتی یس بزانم دەگونجێ ئەوڕۆ ڕۆژەکەمان و پێش چوونە زانکۆمان بەیادی خوای گەورە و بە کەلامەکەی دەستپێبکەین
ڕۆحم پێویستی بەوە بوو و ئەوە ببوە ڕۆتین کە پێش ئەوەی بچمە زانکۆ چەند ئایەتێکم گوێلێبێ یان بخوێنم
دەی دەکرێ سەبەبی ئەوەی توشی فەساد وبینەری شتی نەشیاو نەبویمە لە زانکۆ ئەو چەند ئایەتەی قورئان بێت و بە ئەکیدی وایه
باسی چەند ئایەتێک دەکەم کەڕەنگە بەسگوێمگرتبێ لەبەر سەعی جەماعی بوبێ ، ئەی چی ئەگەر تەواوی کەلامەکەی رب العالمین لە سینەتا هەڵگری؟
ئەی چی ئەگەر سەرپەرشتیارێکت هەبێ و لە هەموو ساتێک هاوکارت بێ تا دەگەی بەو ڕۆژە و نەهێڵێ کارانەک بکەی کە دوورت دەکەنەوە لە پەروەردگارت؟
ئەی چی ئەگەر هەفتانە وێبینارت هەبێ لەسەر تەجوید و چۆنێتی حیفظ و ئادابەکانی هەڵگرانی قورئان و چەندین کتێبی تر
لەسەرووی هەموو ئەوانەش پابەندبوونت ئیجباری بێ؟
دەزانی هەموو ئەوانە پشتیوان بەخوای گەورە لە مایندسێت قورئان هەن؟
وەجبەکەی پێشوو تەواو بوو و وەرگیران لە ئێستادا وەجبەیەکی نوێ کراوەتەوە
بۆ زانیاری زیاتر:
برایان : @mindsetquran1
خوشکان : @Mindsetquran2
1 679
جەماعەت ئەگەر دەنگ هەیە ڕەنگ کێشە نیە،با هەرنەبێ چونکە پێویستیش نیە بەڵام ئەگەر دەنگ نەهات ئاگادارمان کەنەوە مەمنونتان دەبین
1 679
﴿قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ*إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ﴾
(شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم،ئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن (دەسەڵاتی ئەوانم نیە)....
1 679
"بەناوی ئەو خودایەی ئادەمی خولقاند و هەموو شتێکی فێرکرد."
ئازیزان بەکورتی و پوختی پەیامێکم هەبوو دەربارەی ئەم وێبینارەی م.زەید؛
لەڕاستیدا ڕۆژانێک ئێمەش فێرخوازبووین، جاری واهەبوو لەماوەیەکدا بەچەندین کاتژمێر دادەنیشتین بەدیار تۆماری دکتۆرێکی بەڕێز کە بۆی ڕوونئەکردینەوە چۆن لە زیندەزانی ووردبینەوە و چۆن بەپوختی تێی ڕابمێنین... بەڵام ئازیزان ڕۆژێک بیرمان لەوەنەکردەوە چۆن تەدەبوور(تێبفکرین) لەگەڵ قورئانی پیرۆز وەکو چۆن پرسیارمان لە کیمیا ئەکرد و لەکتێبی فیزیا ووردئەبوینەوە ڕۆژێک وامان نەکرد لەگەڵ کەلامی خودا...
ئەمشەو دەرفەتەکە هاتووە لەکیسی مەدەن...https://t.me/studywithmindset1?livestream=a40a07875648cdc872
1 679
https://youtu.be/wtx2bXGWrx4?si=Qq1OtGTHPyuxEIvO
تایبەت بە هاوڕێیانی مایندسێت قورئان
یاڕەبی خوای پەروەردگار کەلامەکەی خۆی بکا بە هیدایەت و ڕۆشنکەرەوەی دونیا و قیامەتمان
1 679
دەزانم لە مەژغەڵەت و کاری دنیا ڕۆچووی و ئاگات لە کەس نەماوە.
بەس ناوە ناوە لایەک بە لای قورئانەکەشتدا بکەیەوە خۆ خراپ نابێت...!
ڕۆژانە گوێت لەو دەنگەی نێو ناخی خۆت گرتووە؟! هەست دەکەی پڕە لە ئاوازی بێئۆقرەیی و دڵتەنگی؟
دەی بەخوا ئەو بێزاری و نائارامییە هەمووی بەوە حەل دەبێ لەکۆتایی شەودا، وەختێ هەموو ئیشوکار و مەژغەڵەتت تەواو بوون... تۆ دەستنوێژێکی جوان بگری و بچی دوو ڕکات سوننەت بکەی و بێی دوو سێ پەڕی قورئان بخوێنیەوە.
دڵنیات دەکەمەوە، ئەگەر ئەم شتە بکەی بە ڕۆتینی شەوانەت... بە یەکجاری خواحافیزی لەو نائارامییەی دەروونت دەکەی.
"ژیان لەگەل قورئان "
ئومێدەکەم ئەمشەو ببێتە مایەی گەورەترین گۆرانکاری بۆ تۆیەک کە بەتەمای بچیتە کۆلێژ ئەم قسانەت پێویستە لەگیرفانی خۆمیان دەرناهێنم ئەزمونی چەندان سالی بەندە و ئەهلەکەمە و لەنێو ئەو جیلە ژیاوم و لێتان تێدەگەم چی لەو رێگایە دێتە پێشتان و فێلەکانی شیطانیشم لێدیارە تلبیسی ابلیس کە ئەمشەو دەگریێ بۆ ئەو دەرگا خەیرانەی پێی هەلخەلەتاندین و لە کۆای دەرگا خەیرەکان بابێکی شەری دانابوو !!!
ان شا ء اللە ئەم شەو ٩ شەو
1 679
و علیکم السلام و رحمة الله و بركاتە
جەماعەت سبەی ئیمتحانم هەیە و کۆتا دەرفەتمە بەتەمام ئەوشەو بخینم بەس وابزانم خیندنەکە بخەمە ئێستا و سبەی...
شەو بە تامەزرۆییەوە پشتیوان بەخوای گەورە بەشداربین
دەی بزانم ئێوە چ دەکەن؟
لەدەست خۆتانی مەدەن بابەتەکە زۆر گرنگ و پێویستە
1 679
ئەبێ ئەو علمە شەریفەی ناو ئەو pdf چ قوربانیێکی بۆ درابێت !!!
واهەستەکەن کە دەستمان دایە مەشروعێ ئاوا بە ئاسانی وەری ئەگری بێگومان بن لەگەل تەوفیقاتی رب العالمین کاتێ ئەو شەونخونی جەمعەک دەبینێ کە تەنیا لەبەر خودا کۆبونەتەوە ئەبێ چ بەرەکەتێک بێت چ نیعمەتێکی بەدواوە بێت
بۆیە تا شەوانی درەنگ
لەبەرەبەیان
لەکاتە پر بەرەکەت و گۆلدن تایمەکان
لە سەحەر لە بکور ....
لەخزمەت ئەو جەمعەین ناخەوین تا خەومان پیا ئەکەوێ بۆچی ؟!!!
وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ
إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَن تُفَنِّدُونِبۆنی فەتح و بەرەکاتێ تایبەتی رب العالمین دەکەین
ئەوشۆ سعات ٩تایبەت دەبی ان شا ء اللە
1 679
جەوەکەی گەرمە و کەس لە مزگەوتی زانکۆ نامێنێتەوە سەیر دەکەم مامۆستا لە خەوێکی قووڵ دایە 🤣
ئێمەش لە کلاس مردین
1 679
ئەوشەو پشتیوان بەخوای گەورە وێبینارێکی ناوازەمان دەبێت دەربارەی گرنگی تەدەبور لە قورئان پیرۆز
چەکەکانتان ئامادەکەن، ئاگاتان لێبی ئەو کاروانە زوو بەڕێدەکەوێ چاوەڕێی ڕیکۆرد و شت مەکەن کەینێ تەئجیلت کرد ئەوە دەستی لێ بشۆوە
ئەگەر تێشنەگەیشتن پێم بلێن باتێتانگەیەنم 😁
المهم ئەو شەو با لۆ قورئان بی 🌸
1 679
سلام علیکم و رحمة الله
پێم وابێ لای زۆرێکتان کاتێک سکرینم کردکۆتەوە ئیدی دەنگ خراپ هاتووە، بۆیە بە کورتی باسی ڕێگەکانی لەبەرکردن دەکەین: (گریمان ١ لاپەڕە لەبەردەکەین لە پاش نوێژی بەیانی)
١. تەفسیری ئەو لاپەڕەیە بخوێنەوە
٢. بەپێی ئاستت گوێ لە قاریئێک بگرە ئەو لاپەڕەیە بخوێنێتەوە
٣. لاپەڕەکە بکە نیوە (خۆی لاپەڕەیەکی قورئان ١٥ دێڕە تۆ بیکە ٧ بە ٨)
٤. ٧ دێڕی سەرەتا لەبەرکە بەم شێوازە؛
ٲ/دێڕی یەکەم بخوێنەوە و لەبەربکە بێ ئەوەی زمانت بجوڵێنی بەس بە چاو و مێشک
ب/پاشان دێڕی دووەم بەهەمان شێواز لەبەر بکە
ج/ ئەوجارە هەردوو دێڕ بەیەکەوە بڵێوە یەکەمجار بەس بەمێشک دووەم جار بەزارەکیش بیڵێوە
د/بەو شێوەیە بەردەوامبە تا دەگەیە حەفتەم دێڕ، دوو دێڕ دوو دێڕ لەبەربکە و بەیەکەوەیان ببەستەوە، دواتر کە نیوەی سەرەتای لاپەڕەکەت لەبەرکرد ئەوجارە هەم بە مێشک و هەم بە زارەکی بیڵێوە
ت/ ئەوجارە واز لە ٧ دێڕی سەرەتا بێنە و وەرە ٨ دێڕی کۆتایی بەهەمان شێواز لەبەربکە
/کە ٨ دێڕەکەشت لەبەرکرد ئێستا کاتی ئەوەیە تەواوی لاپەڕەکە بەیەکەوەبڵێیتەوە هەوڵدە ٢-٣ جار بیڵێیتەوە
/ موراجعە و تکرار زۆر زۆر گرنگن بۆیە هەوڵدە ئەو لاپەڕەیەی دانی بەیانی لەبەرت کردووە چەند جارێک لە کاتی جیاوازی ڕۆژەکەتدا بیڵێیتەوە و گوێشی لێبگری، و حفظی نوێ نەکەی تا بەلای کەمی لەبەرکردنی یەک هەفتە مراجعە دەکەیەوە
والسلام علیکم
