en
Feedback
Hawsang :: هاوسەنگ

Hawsang :: هاوسەنگ

Open in Telegram

ڕێکخراوی هاوسەنگ بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کاردەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی لایەنی ڕۆشنبیری و زانستی قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی و پزیشکان و تەواوی بەشە تەندروستیەکان. Non-Governmental Organization (NGO) Contact : @Hawsang_Q https://linktr.ee/Hawsang_org

Show more
Iran50 928The category is not specified
4 282
Subscribers
-724 hours
-27 days
+4330 days
Posts Archive
قەت بیرت لەوە کردۆتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ قسە لەگەڵ پزیشکێک بکات؟! سەیرکەن لەم فەرموودەیەدا هەر دەڵێی بەرانبەر پزیشکێک دەدوێت! #
+4
قەت بیرت لەوە کردۆتەوە پێغەمبەری خوا ﷺ قسە لەگەڵ پزیشکێک بکات؟! سەیرکەن لەم فەرموودەیەدا هەر دەڵێی بەرانبەر پزیشکێک دەدوێت!
#هاوسەنگ #پێغەمبەری_خوا #فەرموودە #پزیشک #نەخۆشی

پێت باشە بێمە توب عام...؟! ئێمە پێتان دەڵێین: وەرن بۆ کۆلێژی پزیشکی... بەڵام تکایە بە بیرکردنەوەی خەیاڵییەوە مەیەن! پێشوەختە بزانن کە ئەمە حەقیقەتی کۆلێژی پزیشکییە؛ دوای لەبەرچاوگرتنی ئەم حەقیقەتانە، ئنجا بڕیار لەسەر ئایندەی خۆتان بدەن. تکاتان لێ دەکەین؛ بە زۆریی دایکوباوکتان، یان لەبەر خاتری پارە و ناوبانگ مەیەن بۆ کۆلێژی پزیشکی!
#هاوسەنگ #کۆلێژی_پزیشکی #پزیشکی

ئەو ڕەوشتە جوانانەی پێغەمبەری خوداﷺ کە دەبێ لە هەموو پزیشکێکدا هەبێت... • چەند جوانە پزیشکی و «میهرەبانی» ئاوێتەی یەک ببن! (و
ئەو ڕەوشتە جوانانەی پێغەمبەری خوداﷺ کە دەبێ لە هەموو پزیشکێکدا هەبێت... • چەند جوانە پزیشکی و «میهرەبانی» ئاوێتەی یەک ببن! (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) پێغەمبەری خودا وەک ڕەحمەت و میهرەبانییەکی تایبەت بۆ خەڵکی جیهان نێردراوە. • بەزەییت بە نەخۆش و بیماراندا بێتەوە... (الرَّاحِمونَ يرحَمُهم الرَّحمنُ تبارَك وتعالى) ئەوانەی کە بەزەییان بە خەڵکیدا دێتەوە، خودا بەزەیی پێیاندا دێتەوە و ڕەحمیان پێ دەکات. • ڕووخۆشیی تۆ، پێش دەرمانەکانت چارەسەری نەخۆشەکەت دەکات! (تبسُّمُكَ في وجْهِ أخيكَ لَكَ صدقةٌ) ڕووخۆشی و زەردەخەنەت بە ڕووی براکەتدا، چاکەیە بۆ تۆ. هەر لەمڕۆوە بڕیار بدە: لەمەودوا خۆت بەم سیفەتە جوانانەی پێغەمبەری نازدارمان ﷺ بڕازێنیەوە. مادەم تۆ هاتوویتە نێو بواری پزیشکییەوە، پێویستە زۆر لە خەڵک زیاتر دەست بەم خووڕەوشتە جوانانەوە بگری.

هەر لە ئێستاوە پێش ئەوەی ببیت بە پزیشک و بچیە ناو دنیای کارکردنەوە، ئەم بەڵێنانە بە خۆت بدە و، هەرگیز ڕێ بە خۆت مەدە لێی لابد
+4
هەر لە ئێستاوە پێش ئەوەی ببیت بە پزیشک و بچیە ناو دنیای کارکردنەوە، ئەم بەڵێنانە بە خۆت بدە و، هەرگیز ڕێ بە خۆت مەدە لێی لابدەی!
#هاوسەنگ #پزیشکی #قوتابی_پزیشکی #فیقهی_پزیشکی #کورد #ئیسلام #تەندروستی

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٩ #پرسیار_و_وەڵام
+2
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٩
#پرسیار_و_وەڵام

هەموومان لەم ژیانە لەنێو جەنجاڵی و زەحمەتیدا نغرۆ بووین؛ بۆیە با تۆ هەمیشە ئەم سێ شتەت لەبیر بێت، تاوەکو ببیە خاوەن دەروونێکی
+4
هەموومان لەم ژیانە لەنێو جەنجاڵی و زەحمەتیدا نغرۆ بووین؛ بۆیە با تۆ هەمیشە ئەم سێ شتەت لەبیر بێت، تاوەکو ببیە خاوەن دەروونێکی (هاوسەنگ)...
#هاوسەنگ #فیقهی_پزیشکی #کورد #ئیسلام #تەندروستی

تۆی پزیشک ئەم هەلە لە دەست خۆت مەدە! کاپشن: تۆ پێویستە بزانی: نەخۆش ئەوەندەی گوێڕایەڵی تۆی پزیشکە، بێگومان ئەوەندە گوێ لە مام
تۆی پزیشک ئەم هەلە لە دەست خۆت مەدە!
کاپشن: تۆ پێویستە بزانی: نەخۆش ئەوەندەی گوێڕایەڵی تۆی پزیشکە، بێگومان ئەوەندە گوێ لە مامۆستایانی ئایینی ناگرێ! کەوایە پێویستە پزیشك و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی، هەموویان بەیەکەوە هەوڵ بدەن پێگە و بوارەکەی خۆیان بقۆزنەوە بۆ بانگەواز و دەعوە. مرۆڤ بە سرووشتی خۆی وایە زۆر گوێ لەو کەسە دەگرێت کە کاری پێیەتی؛ وەرن بە نموونە سەیری چیرۆکی یوسف علیه السلام بکەن، بزانن لە چ کاتێکدا دەستی کرد بە ئامۆژگاری و بانگەواز بۆ دوو هاوڕێکەی لەناو زیندان...؟! لەو کاتەی کە کاریان کەوتە لای و داوایان لە پێغەمبەر یوسف کرد خەونیان بۆ لێکداتەوە: ( يَٰصَٰحِبَيِ ٱلسِّجۡنِ ءَأَرۡبَابٞ مُّتَفَرِّقُونَ خَيۡرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ(39) مَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسۡمَآءٗ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ) يوسف[39 - 40]، بەر لەوەی خەونەکەیان بۆ لێک داتەوە، سەیرکەن زۆر بە نەرمی و بەجوانی بانگەوازیان دەکات، یەک دنیا وشەی جوانیان پێ دەڵێت دەربارەی یەکخواپەرستی و وازهێنان لە هاوبەشدانان بۆ خوا. جا بەڕاستی تۆی پزیشک ئەمڕۆ دەبێ ڕێک هەمان ڕۆڵی یوسف ببینی! نەخۆشێک هاتووەتە بەردەمت، پێویستی پێتە، هەموو گیانی کردۆتە گوێ بۆ ئەوەی گوێ لە قسەکانت ڕابگرێت؛ هەرچی پێ دەڵێی بێ چەند و چوون بە گوێت دەکات. لەکاتێکدا لەوانەیە بێت بۆ لیژنەی فەتوا، لەگەڵ ئەو هەموو ڕیش سپی و مەندیل‌پاکەی لیژنەی فەتوا یەک دنیا مشتومڕ بکات، لەکۆتاییشدا دەڵێ: ئاخر کاک دکتۆر وتی ئاوا بکە، یان دکتۆر وتی ڕۆژوو بگرە، ئیتر تەواو ئەم قسەیە بووەتە سەنەد لەلای ئەو! بۆیە حەیفە بۆ تۆی پزیشک، لێپرسراو دەبی ئەگەر ئەم هەلە نەقۆزیتەوە...

نوسینی دەرمانی ناپێویست لەلایەن بەشێک لە دکتۆرەکان.

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٨ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٨
#پرسیار_و_وەڵام

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٧ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٧
#پرسیار_و_وەڵام

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٧ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٧
#پرسیار_و_وەڵام

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٦ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٦
#پرسیار_و_وەڵام

درێژەی بابەت : حوکمی وه‌رگرتنی ئه‌و دیاریانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ت له‌ كه‌رتی گشتی پێت ده‌درێت : ئه‌سڵ تێیدا حه‌رامیه‌تیه‌. كاتێك ده‌ڵێین ئه‌سڵ تێیدا حه‌رامیه‌تیه‌ حاڵه‌تی هه‌یه‌. بۆ نموونە تۆ بەرپرسی بەشی ئامێرەکانی، واتە كڕینی جیهازی نوێ له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌ركی كڕینی فڵانه‌ جیهازه‌ به‌ تۆ سپێردراوه‌. ئیتر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو ئه‌و جیهازه‌یان هه‌یه‌. به‌ده‌ست و دیارییه‌وه‌ دێن بۆ لات و،" خۆت ده‌زانی براده‌رایه‌تی و لەكۆنه‌وە یەکدەناسین و ئێمه‌ هه‌ر تۆمان به‌ دڵ بووه‌ و ئه‌وه‌ دیارییه‌ بۆمان هێناوی..هتد" دیاری! مانای چیه‌ دیاری؟ چییه‌ ئه‌وه‌؟ به‌رتیله‌. پێغه‌مبه‌ری (ﷺ) ده‌فه‌رموێت: «لَعَنَ اللَّهُ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ» الترمذي ۳۹۷. له‌عنه‌تی خوا له‌ به‌رتیلده‌ر و به‌رتیلخۆر. پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموێت: «مَنِ اسْتَعْمَلْنَاهُ عَلَى عَمَلٍ فَرَزَقْنَاهُ رِزْقًا، فَمَا أَخَذَ بَعْدَ ذَلِكَ فَهُوَ غُلُولٌ» ابو داود ٢٩٤٣. هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر ئیشێكمان دانا... ( سه‌یری بكه‌ پزیشك، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ری حكومى...) له‌سه‌ر ئیشێكمان دانا و ڕزق و مووچه‌یه‌كیشمان بۆ بڕیه‌وه‌، زیاد له‌وه‌ هه‌رچی وه‌ریبگرێت غولووله‌، خیانه‌ته‌ له‌ ماڵی گشتی كردوویه‌تی. پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پیاوێكی نارد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ده‌قه‌ و زه‌كاتی قه‌ومێك، هاته‌وه‌ هه‌ندێك ماڵی هێنابوو وتی ئه‌مه‌ خێر و خێراتیانه‌ و زه‌كاتیانه‌، ئه‌مه‌ش {أُهْدِيَ إِلَيَّ}. به‌ تایبه‌ت دیارییان داوه‌ته‌ من! پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) تووڕه‌ بوو. فه‌رمووی: «فَهَلَّا جَلَسَ فِي بَيْتِ أَبِيهِ أَوْ بَيْتِ أُمِّهِ فَيَنْظُرَ يُهْدَى لَهُ أَمْ لَا» البخاري ۷۱۷٤. ئه‌ی بۆ ناچێت له‌ ماڵی بابی یان له‌ ماڵی دایكی دابنیشێت با بزانین دیارییه‌كه‌ی بۆ ده‌هێنن یان نا؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دیارییه‌ نه‌دراوه‌ته‌ تۆ! له‌ به‌رامبه‌ر ته‌نازول و ده‌ست سڵكردنه‌وه‌ و ده‌ست شلكردنه‌وه‌ ئه‌و دیارییه‌ت پێ دراوه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌سڵ له‌و دیاریانه‌ی كه‌ فه‌رمانبه‌ری حكومى له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرێت حه‌ڕامیه‌تیه‌. ته‌نها یه‌ك جوزئیات نه‌بێت. پزیشكێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی به‌ ئوسلوبێكی زۆر جوان، زۆر دیندارانه‌، زۆر ئه‌خلاقیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێك كرد، الحمدلله‌ نه‌خۆشه‌كه‌ خوا شیفای بۆ نارد، به‌ده‌ست و دیارییه‌وه‌ دوای عیلاج كردنه‌كه‌،( پێش عیلاج كردنه‌كه‌ نا، هه‌تا حیسابی خاسی بۆ بكا...) نا دوای عیلاج كردنه‌كه‌، هه‌ندێك دیاری بۆ دكتۆر هێناوه‌. جه‌ماعه‌تێكی ئه‌هلی عیلم ده‌فه‌رموون: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشی به‌ دكتۆره‌كه‌ ته‌واو بووه‌ مه‌ترسی به‌رتیل و شتی تێدا نییه‌، ئه‌و دیارییه‌ دروسته، به‌ مه‌رجێك دكتۆره‌كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه‌ له‌ داهاتوودا نەخۆشەکە كاری پێی ده‌بێت. هێشتا ئیحتیات و ئه‌ولاتریش ئه‌وه‌یه‌ دكتۆر ئه‌و دیارییه‌ش وه‌رنه‌گرێت.

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٥ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٥
#پرسیار_و_وەڵام

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٤ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٤
#پرسیار_و_وەڵام

گواستنەوەی ئەندامەکانی کۆئەندامی زاوزێ دروستە؟

کارکردنی یاریدەدەری بێهۆشکاری لە نەشتەرگەری جوانکاریدا — حوکم و مەرجەکانی پرسیار:من یاریدەدەری بێهۆشکارم (مساعد تەخدیر) لە بە
کارکردنی یاریدەدەری بێهۆشکاری لە نەشتەرگەری جوانکاریدا — حوکم و مەرجەکانی
پرسیار:من یاریدەدەری بێهۆشکارم (مساعد تەخدیر) لە بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەیەک کە سێ جۆر عەمەلیاتی تێدا دەکرێت (ژنان و منداڵبوون، نەشتەرگەری گشتی، و نەشتەرگەری جوانکاری). زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری (وەک جوانکاری لوت و لابردنی چەوری بۆ جوانکاری(لایپۆسەکشن)) تەنها بۆ جوانیی زیادەیە و شەرعەن حەرامن. من ناتوانم فلتەری هەموو عەمەلیاتەکان بکەم کە کامەی حەڵاڵە و کامەی حەڕامە بۆ ئەوەی پارەکەی جیا بکەمەوە. ئایا کارکردنم لەم شوێنە دروستە؟ حوکمی مووچەکەم چییە؟ ئایا واز لە کارەکەم بهێنم؟ وەڵام:بەگشتی کار و کەسابەتی مرۆڤ، بەشێکی کەمیش بێت تێکەڵ بە حەرام دەبێت (بۆ نموونە: فرۆشتنی چەقۆ یان چەرخ لە بازاڕدا، دەشێ بۆ تاوانی گەورە بەکاربێن). ئەوەی حەڵاڵ و حەرام دیاری دەکات، «ئەسڵ و ئەغڵەب»ـە (واتە زۆربەی کارەکە بە چ لایەکدا دەشکێتەوە). مادام لەم نەخۆشخانەیەدا کۆی گشتیی نەشتەرگەرییەکان زۆرینەیان حەڵاڵن، حوکمی تۆ لەژێر ڕووناکی ئەم دوو حاڵەتەدا دیاری دەکرێت: ١. حاڵەتی یەکەم: ئەگەر کارەکە ناچاری بێتئەگەر بژێوییەکی ترت لەبەردەستدا نییە، نەخۆشخانەیەکی بێ گرفتت دەست ناکەوێت، یان کارێکی ترت دەست دەکەوێت بەڵام پارەکەی بەشی پێویستییەکانت ناکات؛ ئەوا ئەمە حاڵەتی ناچارییە و کارەکەت دروستە، بە مەرجی جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە: • بەردەوامبوون لە جیاکردنەوەی نیسبەی حەڕام: بەپێی تەقدیر و خەملاندنی خۆت، ئەو ڕێژەیەی (بۆ نموونە 5%) کە پێت وایە بەرامبەر عەمەلیاتە حەڕامەکانە لە مووچەکەت جیای بکەرەوە و بیکە بە خێر بۆ هەژاران یان پڕۆژە خێرخوازییەکانی خزمەتی ئیسلام. • خۆدزینەوە لە حەڕام: تا پێت دەکرێت و بە جۆرێک زیان بە پێگەی کارت نەگەیەنێت (نەبێتە هۆی دەرکردنت)، خۆت لە بەشداریکردن لەو عەمەلیاتە حەرامانە لابدە. • فەرمانکردن بەچاکە و ڕێگریکردن لە خراپە : بەپێی توانا، بە حیکمەت و لەسەرخۆیی، پەیامی ڕاست و ئامۆژگاری بگەیەنە بە چواردەورەکەت. ٢. حاڵەتی دووەم: ئەگەر حاڵەتەکە ناچاری نەبوو، ئەگەر دەرفەتی کار لە نەخۆشخانەیەکی تردا هەیە، یان سەرچاوەیەکی تری بژێوی شک دەبەیت کە پێویستییەکانت پڕ دەکاتەوە و بە ڕێژەیەکی بێزارکەر ماندووت ناکات: • دروست نییە لەسەر ئەم کارە بەردەوام بیت، لەم حاڵەتەدا پێویستە واز لەم کارەی ئێستات بهێنیت و بچیتە سەر کارە پاکەکەی تر، چونکە پاراستنی دین و ویژدان لە پێشترە و خوای گەورەش دەرگای ڕەحمەتی زۆرە.والله تعالى أعلم.

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٢ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٢
#پرسیار_و_وەڵام

وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٣ #پرسیار_و_وەڵام
+1
وەڵامی پرسیاری بەژداربووان- ٣٣
#پرسیار_و_وەڵام