en
Feedback
الأمر الأول

الأمر الأول

Open in Telegram

ڕونکردنەوەی بیروباوەڕی ڕاست و دژەکانی

Show more
268
Subscribers
+124 hours
+27 days
+1430 days
Posts Archive
خزمەتی عیلم و ئەهلی عیلم پایەدارت دەکات و پلەت بەرز دەکاتەوە لەدونیاو قیامەت... یحیی ی کوڕی یحیی (الليثي)رحمه الله دەفەرموێت چومە خزمەتی پێشەوا لیث ی کوڕی سعد رحمه الله خەریک بوو دەچووە سەر سوارییەکەی ، دەڵێت جێپێیەکەیم گرت بۆئەوەی بەئاسانی سەربکەوێت خزمەتکارێکی لەوێ بوو ویستی دورم خاتەوە ، پێشەوا لیث رحمه الله فەرموی وازی لێبێنە و دواتر دوعای بۆ کردم و فەرموی عیلم و زانست خزمەتت بکات... دەفەرموێت رحمه الله ڕۆژگار بەسەرمدا تێپەڕی و عیلم و زانست خزمەتی کردم و دوعاکەی پێشەوا لیث گیرابوو بۆم...

پێشەوا یحیی ی کوڕی معین رحمه الله دەفەرموێت مرۆڤی موسوڵمان هەرچەندە خۆی هیلاک و ماندوو بکات لەپێناوی الله دا و پارەو ماڵی سەرف بکات لەو پێناوەدا(مەبەستی جیهادی قیتالە)پلەو پایەی وەکو ئەو کەسە بەرز و بڵند نییە کەوا داکۆکی لە سوننەت و ڕێبازی پێشەوایان دەکات و خەڵکی بۆ بیروباوەڕی دروست بانگ دەکات....

ئەی موسوڵمان بزانە کەوا ڕێگەکەت زۆر سەخت و دژوارە و پێویستی به عیلم و صەبرە بۆئەوەی بگەیت بە پایان... پێشەوا ابو عبید (قاسمی کوڕی سەللام)رحمه الله دەفەرموێت: شوێنکەوتووی سوننەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا وەکو ئەوە وەهایە پشکۆیەک ئاگری هەڵگرتبێت، بەڵکو لای من ئەمڕۆ لە وەشاندنی شمشێر گەورەترە لە پێناوی الله دا....

دەفەرموێت رحمه الله گەر نەفست پێی خۆش بوو لەمەجلیسێکدا قسە بکەیت ئەوا بێدەنگ بە ، گەرحەزی لێبوو بێدەنگ بیت ئەوا قسە بکە...

وتیان بە پێشەوا بشری کوڕی حارث رحمه الله بۆچی تحدیث ناکەیت (واتە حەدیسمان بۆ ڕیوایەت ناکەیت)؟! فەرموی من حەزم لێیەو پێم خۆشە حەدیس بگێڕمەوە بۆتان، بەڵام لەسەر خۆمم داناوە کەوا نەفسم حەزی بە هەرچییەک بێت موخالەفەی بکەم و بەقسەی نەکەم.... ئەمرۆ ئێمە هەرچی حەزمان لێبێت و نەفسمان داوای بکات دەیکەین و لێی ناگەڕێینەوە...

دیققەتی عیلم و فەهمی هاوەڵانی بەڕێزی رسول الله بدەن عليه الصلاة والسلام ... ابن مسعود الله لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت بە هاوەڵانی فێری عیلم و زانست ببن ،ئێوە چوزانن کەی حەوجێ بەعیلم دەبن و پێویستیتان تێی دەکەوێت.... ئەمە ئەو باسە گرنگەیە کە موسوڵمان لەمڕۆدا هەستی پێدەکات و تێدەگات کەوا نەزانی و جەهل بەدین و بنچینەکانی چۆن خەڵکی توشی هەڵدێر و کوفرو بێدینی کردووە و بەخۆشیان نازانن، کاتێک تۆ خاوەنی عیلم و زانست نیت و غەمم و هەمت دونیا و خۆشیەکانی دونیایە و پشتت هەڵکردووە لە فێربون و عیلم چۆن سەرت لێتێکچووە و نازانیت کامە رێگە ئیسلام و سوننەتی رسول الله یە و کامەش ڕێگەی پێچەوانەیە و بەرەو هەڵدێر و ناڕەحەتی دونیا و خەسارەتمەندی قیامەتت دەبات...

قورس و گران نەبێت لات موخالەفەکردن و خۆجیاکردنەوەت لەخەڵکی لەکاتێکدا تۆ لەسەر بەرچاوڕوونی و ڕێڕۆشنیت ئەگەر چی بەتەنهاش بیت لەم ڕێگەیەدا، بزانە کەوا تۆ لە حیفز و پارێزراوی الله دایت و خۆی دەتپارێزێت ، وە بزانە کەوا تۆ لەتاقیکاری و امتیحانی صەبر و یەقیندایت و سەرمایە و دەستمایەی تۆ دینەکەتە و تەنهاییت لە پیادەکردنیدا توشی ناڕەحەتی و بێتاقەتیت نەکات چون حیساب و کیتاب و حەشرت بەتەنها و بێهاوەڵ و دۆستە و کەس تاوانی تۆ نادات بە کۆڵی دا... وفقکم الله...

پێشەوا حومەیدی رحمه الله دەفەرموێت پێشەوا الشافعی رحمه الله زۆرجاران مەسئەلەیەکی فیقهی دەدا بەمن و ابو عثمانی کوڕی و دەیفەرموو هەرکێ لەئێوە وەڵامی مەسئەلەکەی زانی دینارێکی دەدەمێ...

پێشەوا عبدالله ی كوڕی مبارک رحمه الله دەفەرموێت پێشەوا سفیان پێی وتم ئەی عبدالله هیچ ڕێگەیەک نییە بۆلای الله عزوجل ئاسانتر بێت لە تەڵەبی عیلم ، وە هیچ کاتێک شک نابەم کەوا تەڵەبی عیلم تێیدا پێویستتر بێت لەو کات و زەمانەی ئێمەی تێکەوتوین....

پێشەوا ئەوزاعی رحمه الله دەفەرموێت گوێم لە پێشەوا مکحول بوو دەیفەرموو: گەر بێتوو تێکەڵاوی کردنی خەڵکی فەزیلەت و چاکەی تێدا بێت، ئەوا دورکەوتنەوە لێیان سەلامەتی تێدایە... وهەیبی کوڕی وەرد رحمه الله دەفەرموێت: پێشەوایان دەیانفەرموو سەلامەتی دەبەشە ، نۆ بەشی بێدەنگییە و ئەوی تری دورکەوتنەوەیە لەخەڵک، بەڵام من دەڵێم سەلامەتی هەموی بریتییە لە دورکەوتنەوە لەخەڵک...

خۆشەویستی ماڵی دونیا و فیقهی پێشەوایان... ابن وهب رحمه الله دەفەرموێت نەزرم کرد لەسەر خۆم کەوا هەرکاتێک غەیبەتی موسوڵمانێکم کرد ئەوا لەحەقی ئەوە و بۆ وازهێنانم لە غەیبەتکردن ڕۆژێک لەبریا بەڕۆژوو ببم، دواتر سەیرم دەکرد هەر بەردەوام بوم لە غەیبەتکردن و بەڕۆژوش دەبوم ، دواتر وتم ئەمە سودی نییە بەڵکو هەرکاتێک غەیبەتی موسوڵمانێکم کرد ئەوا دینارێکی ئاڵتون دەبەخشم، دەفەرموێت لەخۆشەویستیم بۆ دینارەکە وازم لە غەیبەتکردن هێنا...

بۆ ئەو برایانەی دەپرسن و دەیانەوێت بزانن ڕاستی و دروستی نیسبەتی کتێبی (منازل السائرين)ی ابو اسماعیلی انصاري کە ناسراوە بە (الهروي)خاوەنی کتێبی (ذم الكلام واهله) کە ئایا ئەو کتێبە داندراوی خۆیەتی یاخود نا ؟! موئەریخینی نمونەی ابن رجب الذهبي نیسبەتی ئەو کتێبەیان داوەتە پاڵی بەبێ بونی هیچ گومانێک و ڕەخنەشیان لەهەندێک لەعیباراتی ناو کتێبەکە گرتووە، ابن قیمی جوزی ش شەرحی هەمان کتێبی ناوبراوی کردووە و داویەتیە پاڵی و ابن تیمیەش بەهەمان شێوە، قسەی من لەسەر ناوەرۆکی کتێبەکە نییە و ئەوەی تیایەتی لەموخالەفاتی عەقەدی و تەوجیهی قسەکانی و ئاڕاستەکردنی بەشێوازی دروست یاخود ڕەتکردنەوەی ، چون کتێبەکە هەندێک موخالەفەی تێدایە کە دژە لەگەڵ مەنهەجی سەلەف و خودی بیروباوەڕی (الهروی)و دەگونجێت بەشێوەیەکی تر قسەی لەسەر بکرێت....

نرخی زێڕ لای زەڕەنگەرە.... احمدی کوڕی مەنصوری ڕەمادی دەڵێت هاوەڵی هەردوک پێشەوا احمد و یحیی م کرد و لەخزمەتیاندا بوم کاتێک چونە لای عبدالرزاق بۆ صنعاء بۆ خزمەتکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییان، دەڵێت دوای ئەوەی گەڕاینەوە لە کوفە لاماندا و یحیی وتی دەمەوێت ابو نعیم(فضلي كوڕی دکین ی حافظ،شێخی هەردوک پێشەوایان ..)تاقیبکەمەوە، دەڵێت پێشەوا احمد فەرموی وامەکە ابو نعیم ثەبت و سیقەیە ،شتی وامەکە بەرامبەری، دەڵێت وتی هەر ئەیکەم، دەڵێت وەرەقەیەکی هێناو سی لە ڕیوایەتەکانی ابو نعیمی نوسیەوە بۆئەوەی بیخوێنێتەوە بەسەریدا و لەکۆتایی هەر دەیەمینیاندا حدیسێکی غەیری ڕیوایەی ئەوی دانا، دواتر هاتنە خزمەتی و هاتە دەرەوە بۆ لایان و لەسەر سەکۆیەکی قوڕ دانیشت و پێشەوا احمدی هێنایە دەستە ڕاستی و یحیی شی لەدەستە چەپی دانا، منیش لەخوار سەکۆکەوە دانیشتم، دەڵێت یحیی حدیسەکانی دەرهێناو دەستی کرد بە خوێندنەوەی و ابو نعیم هیچی نەوت تاوەکوو یانزەیەمین دانەی خوێندەوە دواتر فەرموی ئەوە لەڕیوایەی من نییە، دەستی کرد بە خوێندنەوەی دووەم دە حدیس بەو شێوەیە و لەکۆتایی یانزەیەمیندا ابو نعیم فەرموی ئەوە حدیسی من نییە، بۆ سێیەمین دە دانەش بەم شێوەیە لەکۆتایی یانزەیەمیندا فەرموی ئەوە حدیسی من نییە و بەڵام ئەمجارەیان توڕە بوو ناڕەحەت بوو بەوەی کە ئەمەی کردووە و زانی کەوا شتەکە بە ئەنقەستە و دەیەوێت تاقیبکاتەوە، دەڵێت قۆڵی پێشەوا احمد ی گرتوو فەرموی ئەمە مەبەستی پێشەوا احمد بوو زۆر لەوە خۆپارێزترە شتی وا لەگەڵ مندا بکات، ڕوی کردە منیش و فەرموی ئەوەش لەوە کەمترە بتوانێت شتی وا بکات و ئەمە هەبێ و نەبێ ئیشی تۆیە مەبەستی یحیی بوو، دەڵێت شەقێکی لە یحیی داو لەسەر سەکۆکە خستییە خوارەوە و دواتر هەستاو چووە ژورەوە، دەڵێت لەوکاتەدا پێشەوا احمد فەرموی نەموت وامەکە ، دەڵێت یحیی وتی سوێند بێت بەخوا شەقەکەییم لەسەفەرەکەم پێ خۆشتر بوو.... رحمهم الله....

وَما غُربَة الإِنسانِ في بُعدِ دارِهِ وَلَكِنَّها في قُرب مَن لا يُشاكلُ نامۆیی موسوڵمان لەدوری ماڵ و حاڵیدا نییە،بەڵکو کاتێکە کەوا ئەوانەی لەچواردەورتن هیچ شتێکیان لەتۆ ناچێت و ڕێیان ونکردووە و لێت حاڵی نابن.....

ئەوانەی الله بەحەق دەناسن و چاوەڕێی پاداشتی ئەون لەقیامەت نامۆن بە ئەهلی هەواو دونیاویستان و حاڵو پێگە و هەڵسوکەوتیان.... یحیی ی کوڕی اكثم دەڵێت علی کوڕی عیاش رحمه الله م بردە ژورەوە بۆلای مەئمون، کەچوینە ژورەوە دەستی کرد بە پێکەنین و دواتر دەستی کرد بە گریان ، مەئمونیش سەیری دەکرد، وتی ئەی یەحیا ئەم شێتە چییە هێناوتە بۆلام، دەڵێ وتم قوربان ئەمە شێت نییە بەڵکو باشترینی ئەهلی شامە، ئەم لەسەر سونەتی رسول ڕۆیشت لەگەڵ ئێمە، سەلامی لێکردین بەزەردەخەنەو پێکەنینەوە، دواتر کەئەم هەموو کیبر و خۆبادان و بەهەدەردانەی بینی لێرەدا دەستی کرد بە گریان بۆحاڵمان....

ابن السماک دەڵێت پێم گەیشتووە کەوا عمری کوڕی عبدالعزیز نامەیەکی بۆ حسنی بصری ناردوو پێی وت ئامۆژگاریەکم بکە ئەویش وەڵامی دایەوەو پێی وت: بەڕاستی دونیا جەستەو دڵەکان مەشغوڵ دەکات و بێئاگاو هیلاکیان دەکات، بەپێچەوانەوە زوهد و خۆپارێزی ئاسودەیی و ئارامییان پێ دەبەخشێت، وەبەڕاستی الله لێپرسینەوەمان لێ دەکات لەسەر ئەوەی بە حەڵاڵی پێیداوین، ئەی چی دەربارەی ئەوەی بەحەرام بەدەستی دێنین.... الزهد الکبیر....

پێشەوا احمد رحمه الله دەفەرموێت لەئاواییەکەی عبدالرزاق هیچ بیرێکی تیا نەبوو، خۆ گەر پێویستمان بەئاو بوایە ئاوا نزیکەی دوو میلمان دەبڕی بۆ دەستکەوتنی ئاو ، لەوێ دەستنوێژمان دەگرت و ئاویشمان لەگەڵ خۆمانا ئەهێنایەوە...

نرخی زێڕ لای زەڕەنگەرە... احمد الدورقی هاوەڵی بەڕێزی پێشەوا احمد رحمه الله دەڵێت کاتێک کە پێشەوا احمد هاتەوە لەسەفەر لای عبدالرزاق زۆر ناڕەحەتی پێوە دیار بوو ، هیلاک و ماندوو بوو جسمی لاواز و کەم توانا بوبو، قسەم لەگەڵ کرد لەوبارەیەوە کەوا بۆ ئاوای لەخۆی کردووە و ئەزێتی خۆی داوە، فەرموی ئەم هیلاکی و ماندوێتییەم زۆر ئاساییە لەچاو ئەوەی کەوا سودمەندبوم لەسەفەرەکەم لای عبدالرزاق... پێشەوا احمد بە هاوەڵی پێشەوا یحیی ی کوڕی دەچنە خزمەتی پێشەوا عبدالرزاق و لەوێش لەگەڵ پێشەوا اسحاق یەکدەگرن و نزیکەی دوو ساڵ لەخزمەتیدا دەمێننەوە لەپێش ساڵی 200ی هجری و لەدەوروبەری 198ی هجری... شایەنی باسە کەوا مەروییاتی پێشەوا احمد لە عبدالرزاق ەوە دەگاتە نزیکەی 1500 ڕیوایە .. پێشەوا اسحاق رحمه الله دەفەرموێت لەسەفەریدا بۆلای عبدالرزاق بۆ یەمەن پێشەوا احمد توشی ناڕەحەتی زۆر بوو، نەفەقەی ڕێگای لێبڕابوو هیچیشی لەکەس وەرنەدەگرت، وەلەڕێگادا بەرەو یەمەن خەریکی حەمماڵی کردن بوو بۆ پەیدا کردنی بژێوی و نەفەقەی ڕێگاکەی...

محمد ی کوڕی عبدالحکم هاوەڵی بەڕێزی پێشەوا الشافعی رحمه الله دەفەرموێت لەخەونمدا پێشەوا شافعیم بینی و لێم پرسی ئەی پێشەوا الله عزوجل چی لەگەڵدا کردیت و چۆن پاداشتی کردی؟! فەرموی الله عزوجل رەحمی لەگەڵدا کردم و لێم خۆشبوو ، دواتر بەڕێکرام بۆ بەردەرگای بەهەشت هەروەک چۆن زاوا بەڕێدەکرێت، وە گوڵباران کرام هەروەک چۆن زاوا گوڵباران دەکرێت لەڕۆژی زاوایەتیدا.. وتم ئەی پێشەوا بەچی ئەم پلەیەت بەدەست هێنا؟! کەسێک لەوێ وتی بەوەی کەوا صەلەواتی لێدەدا لەسەر رسول الله عليه الصلاة والسلام لەکیتابی رسالەدا.. دەڵێت وتم ئەوە چۆنییە و چی گوتووە؟! وتیان وتویەتی: (وصلى الله على محمد عدد ما ذكره الذاكرون ،وعدد ما غفل عنه الغافلون...)... دەفەرموێت خەبەرم بوویەوە و سەیری کیتابی رسالەی پێشەوام کرد بینیم بەو شێوەیە....

صالحی كوڕی پێشەوا احمد دەڵێت باوکم نیەتی هێنا بچێتە حەج بەهاوەڵی یحیی ی کوڕی معین رحمهما اللە و بە یحیی ی وت بە ئیزنی خوا حەجی خۆمان دەکەین و دواتر دەچینە لای عبدالرزاق رحمەاللە بۆ صنعاء  .. دەڵێت باوکم وتی چوینە مەککە و تەوافی ورودمان کرد لەوکاتەدا عبدالرزاق رحمەالله تەوافی دەکرد لە پێشمانەوە، یحیی بینیبوی پێشتر و دەیناسی بەڵام من نەمدەناسی ، دەڵێت دوای ئەوەی تەواو بوو لە تەواف و نوێژی کرد لەپشت مەقامەوە چوینە لای و سەلاممان لێ کرد یحیی پێی وت ئەمە احمدی کوڕی حنبلە، عبدالرزاق وتی الله سەلامەت و پێچەسپاوی بکات بەڕاستی هەموو خێرێکم بیستووە لێوەی، دەڵێت یحیی وتی بەیانی ان شاء الله دێینە لات و حدیست لێ وەردەگرین، دەڵێت باوکم وتی بەیحیام وت بۆچی موعیدت لەو شێخە وەرگرت ؟ دەڵێت یحیی وتی بۆئەوەی لێوەی گوێبیستی حدیس ببین ،الله بۆی ئاسان کردین ڕۆشتن و هاتنەوە و خەرجی مانگێک بۆ صنعاء، پێشەوا احمد فەرموی بەهیچ شێوەیەک ئەو نییەتەی کەهەمبوو بۆ گوێبست بون لە عبدالرزاق لە صنعاء نایگۆڕم ،دەڵێت دواتر ڕۆشتین لە صنعاء حدیسمان لە عبرالرزاق وەرگرت رحمهم الله....