𝐊𝐔𝐑𝐃𝐈𝐒𝐓𝐀𝐍
Open in Telegram
471
Subscribers
+324 hours
+37 days
-1230 days
Posts Archive
471
Repost from نازێ | nazê
هەندێک خۆشەویستی بۆ ئەوە نییە کۆتایییان بە یەک بگا ؛ بۆ ئەوەیە بزانی چۆن کەسێک دەتوانێت لە دوورەوە هەموو دڵت پڕ بکا لە خۆی.
من تۆم خۆش دەوێت بەڵام لە ناخی خۆمدا دەزانم کە تۆ بۆ من نی ؛
دەزانم ڕێگاکانمان ئەوەندە لێک دوورن کە هەر چەند من بەرەو تۆ بڕۆم ، تۆ هەر لە شوێنێکی دوورتر دەبی.
شایەد ئەوەیە کە زیاتر لە هەموو شتێک دڵم دەشکێنێت :«هەردووکمان دەتوانین بەردەوام بین بەڵام قەت بە یەک ناگەین»
هەندێک جار دڵم دەڵێت :«ئەگە کەمێک چاوەڕێ بکەی شایەد ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕێت...»
بەڵام مەغزم دەڵێت :«هەموو چاوەڕوانییەک کۆتاییان بە گەیشتن نییە...»
منیش لە نێوان ئەو دووانەدا ماومەتەوە ؛ دڵێک کە هێشتا هیوای هەیە و مەغزێک کە دەزانێت ئەو هیوایە لەوانەیە هەرگیز ڕاست نەبێ
چەند سەیرە...
کەسێک هەیە لە ژیانتدا کە دەتوانێت ببێتە هەموو دنیات بەڵام تۆ بۆ ئەو کەسە تەنیا کەسێکی ئاسایی بی.
شایەد ڕۆژێک فێر بم بێ تۆ بژیم بەڵام ئەوەم قەت لەبیر ناچێتەوە کە :«من کەسێکم زۆر خۆش ویست ، کە لە سەرەتاشەوە دەمزانی قەت بۆ من نابێت»
#نازی
