ژیـنﹳ♡.
Open in Telegram
هيچ شتيك هێندەی نزيكيت له (الله) جوانى نابەخشێت بــــه ژيــــان♡.
Show more229
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1030 days
Posts Archive
229
یا الله
یەکێک بین لەوانەی هیواو ئاواتەکانمان دێتە جێ لەو ساڵە کە لەو شەوە پیرۆزە داوامان لێت کردووە.. 🤲🏻❤️🩹
229
+ تێدەپەڕێت ؟
- تێناپەڕێت !
ئەوەی کە تێدەپەڕێت، تەنها کاتە
ئەگەرنا دەرد تێناپەڕێت،
تەنها مرۆڤ ڕادێت لەگەڵ ئەو دەردە …
229
داوای ئـاسان کاری لە الله بکەن لە هەموو شتیکدا تەنانەت لە بەستنی پەتی پێڵاوەکەشت چونکە ئەگەر الله ئاسانی نەکات بۆت ئاسان نابێت..
گەر ئەو ئاسانی نەکات هیچ کارێک ئاسان نییە و ئاسان نابێت هەتا مرۆڤ ناتوانێت سەریشی بخورێنێت بە یارمەتی الله نەبێ سوێند بە زاتی پیرۆزی الله.
229
کاتەکانی قبوڵ بوونی دووعا هەندێکیان ئومێدی زیاتریان لێ دەکرێت لە هەندێکیان ، بۆ نمونە ئەم دوا عەسرە کە دوا کاتەکانی ڕۆژی جومعەیە وە کاتی شکاندنی ڕۆژووە بەیەکەوە کۆدەبنەوە، وە کاتی کۆبوونەوەی باشترین ڕۆژی هەفتەو باشترین مانگی ساڵە، بۆیە سووربە لەسەر کردنی دووعا لەم کاتەدا.
اللهمّ صلِّ و سَلِّمْ و بارِك على النَّبيِّ
اللهمّ آتِنا في الدنيا حسنةً وفي الآخرةِ حسنةً وَ قِنا عذابَ النّار
229
یەڪ 'ڪُن فَیَڪُونُ' لە خوداوە ،
و هەموو شتێڪ لە ژیانتدا دەتوانێت
بگۆڕێت ، بێ هیوا مەبە . .
یارب لەوهەستە بێبەشمان مەڪە🥹🤲.
229
- اللَّهمَّ إنَّكَ عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعْفُ عَنّا.
- اللَّهمَّ إنَّكَ عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعْفُ عَنّا.
- اللَّهمَّ إنَّكَ عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعْفُ عَنّا.🥹🤎
229
Repost from N/a
ئەگەر ئافرهت لەسوڕی مانگانەدا بوو لەشەوانی قەدردا دەتوانیت زیندویان بکاتەوە ؟ وە ئەجری ئەم شەوەی دەست دەکەوێت ؟ چ بڪات لهشهوانی قهدر بۆ بهدهست هێنان و زیادڪردنی پاداشت ؟
ئافرەت لهڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و تهواف بهدهوری ڪهعبهدا بڪات ، بهڵام لهبری ئهوه دەتوانێت ئهو شهوه زیندوو بڪاتهوه به چهند عیبادهتێڪی تر جگە لە نوێژ وهڪو:
❶ خوێندنەوەی قورئان .
❷ زیڪرو یادی خودا له سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمهڵێڪ زیڪری تر وهڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه چهندهها زیڪری تر .
❸ داوای لێخۆشبوون ڪردن لهخودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )
❹ دوعاو پاڕانەوە: زۆر دوعاو پارانهوه لە خوای گەورە وه داواڪردنی خێری دونیا و قیامهت, لهبهر ئهوهی دوعا و پاڕانهوه یهڪێڪه لهباشترین عیبادهتهڪان
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعاء هو العبادة -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایهتی كردووه (2895) ئهلبانی و بهڕاستی داناوه لە صحیح الترمذی (2370)
❺ زۆر دووباره ڪردنهوهی ئهم دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە
❻ دهتوانیت ئهگهر به بڕێڪی ڪهمیش بێت ببهخشیت و سهدهقه بڪهیت .
زیندوو ڪردنهوهی شهوی قهدر تایبەت نیه تهنها به نوێژ و شهونوێژ بهڵڪو ههموو عیبادهتهڪانی تریش لهخۆی دهگرێت
ئیمامی نهوهوی دهفهرمووێت: پێغهمبهری خوا علیه الصلاة والسلام تهواوی شهوهڪهی زیندوو دهڪردهوه و شهو نخونی دهڪرد به نوێژ و عیبادهتهڪانی تر
ئیمامی حافض بن حجر دهفهرمووێت: (زیندوو ڪردنهوهی شهو) واته شهونخونی ڪردن به تاعهت و پهرستنی خوای گهوره
ههربۆیه ئافرەت له سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئهنجام بدات لهشهوی قهدر جگه له نوێژ و تهواف .
*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .
تکایە بڵاوی بکەنەوە.
229
دایـڪۍ ئیمانداران عائیشـه(رضي الله عنهـا) فهرمووۍ:
رسولۍ الله(صلۍ الله علیه وسلم) ڪاتێڪ ئهگیشته ده شهوانۍ ڪۆتایۍ رهمضان زۆر گهرم و گوڕتر دهبوو له عیبادهت و شهوهڪانی زیندوو دهڪردوه و ئههلهڪهی خهبهردهڪردهوه..
📜صحیح البخاري
229
ئێستا ئێمە لە شەوەکانی قەدرداین
ئازیز خۆت بەوە سەرقاڵ مەکە ئایە شەوی قەدر دەکەوێتە شەوە تاکەکان یان دەکەوێتە شەوی ٢٧ی ڕەمەزان یان هتد
مەردی خوا بە و هەر دە شەوەکە زیندوو بکەوە
لەکۆتاییدا پیرۆزە تۆ بەر شەوی قەدر کەوتووی ان شاء الله🩷🎀
229
Repost from N/a
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
پلانێکی ناوازە بۆ ئەم 10 شەوە کە بیبەیتە سەر بە هەبوونی عیبادەتێکی ناوازە..
سەرەتا ئەبێ بزانی کە ئەم شەوە هەر عیبادەتێکی بە 83 ساڵ زیاتر هەیە، واتە زۆر ئەجری گەورەیە ئەم شەوی قەدرە، خۆی شەوی قەدر یەک شەوە، بەڵام ئێمە نازانین چی شەوێکە، بۆیە ئەڵێین ئەم 10 شەوە زیندوو ئەکەینەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه ئەتوانین..
و شەوی قەدر لەدوای نوێژی عیشا دەست پێ دەکات تا خۆر هەڵاتن، واتە ڕاست نیە کە ئەڵێن پاش سعات 12 شەو دەست پێ دەکەت، بەڵکوو لەدوای عیشاوە دەست پێ دەکات..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1: کردنی نوێژی عیشا و تەراویح ئەگەر پیاوی لە مزگەوت بیکە، ئەگەر ئافرەتی لەماڵەوە بیکە، دوای ئەوە ئەبێتە سعات 9 شەو، لەو کاتەوە تۆ دەست بەم جەدوەلە بکە👇
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتژمیر 9 تا 10 قورئان خوێندن، چونکە عیبادەتێکی زۆر گەورەیە، ئەتوانی لەو کاتژمێرە سورەتی بەقەرەش تەواو بکەی
کاتژمێر 10 تا 10:30 سەلاوات لێدان، کە زۆر گرنگە لەو شەوە بەبێ سەلاوات بەڕێ مەکە
کاتژمیر 10:30 تا 12 تەفسیری قورئان، بە بەرنامە بێت یان کتێبت هەبێت، بەم کاتژمێر و نیوە ئەتوانی سورەتی بەقەرەش تەواو بکەی
کاتژمێر 12 تا 1 زیکرکردن، وەک استغفراللە، سبحان اللە، الحمدللە، لاإلەإلااللە، اللەاکبر یان زیکرەکانی تر..
کاتژمێر 1 تا 2 کتێبێکی بەسوود بخوێنەوە، یانیش ئەگەر کتێبت نییە، قورئان بخوێنەوە لەم سعاتە ئەتوانی سورەتی ال عمرانیش تەواو بکەی.
کاتژمێر 2 تا 3 دووعاکردن، با نیو سعاتی بەس زیکر و سەلاوات لێدە بۆ ئەوەس دووعاکاندت قبوڵ بێت، نیوسعاتەکەی تریش دووعا بکە
کاتژمێر 3 تا کاتی پاشێو ئیتر ئەتوانی ئیشەکانی خۆت بکەی، ئەگەر ئافرەتی ئامادەکاری بۆ پارشێو، یاخود جیماع کردن لەگەڵ خێزانەکەت، یان شتی تر...
بۆ هاوسەران جیماع کردنیش بە عیبادەت دەنوسرێت، بەڵام رسول اللە️ ﷺ لەم 10 شەوە نزیکی خێزانەکانی نەئەکەوتەوە، بەڵکوو هەمووی بە عیبادەت و دەوری قورئان بەسەر ئەبرد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی:- لەم شەوەدا بەهیچ شێوەیەک موبایل بەکار مەهێنەوە، موبایل دوبارە ئەبێتەوە، بەڵام کێ ناڵێ ساڵێکی تر دەمری و ناگەیتەوە قەدر؟
229
فەرمووی
ئیتر چی بڪەم دڵ دەیەوێت؟!
تەوافێك و ئاوی زەم زەم سوجدەیەك و
صەفا و مەڕوا دیدارێڪی بەردەم ڪەعبە
دانیشتنێ لە سەر ئەرزا🥹🫠❤️🩹
