210
Subscribers
-124 hours
No data7 days
+1530 days
Posts Archive
«ئێمەش خەونەکانمان هەبوو، هەتا ئەو کاتەی بە تەوحید گەیشتین. پاشان ئەوەمان وت کە پەروەردگارمان پێی گەیاندین: "دنیا بۆ فریودراوان چێژێکی کاتییە، بەڵام بۆ خاوەنانی تەقوا، بەهەشتێکی هەمیشەیی ئامادەکراوە." ❤️🩹
«ئێمەش خەونەکانمان هەبوو، هەتا ئەو کاتەی بە تەوحید گەیشتین. پاشان ئەوەمان وت کە پەروەردگارمان پێی گەیاندین: "دنیا بۆ فریودراوان چێژێکی کاتییە، بەڵام بۆ خاوەنانی تەقوا، نیشتیمانی هەمیشەیی ئامادەکراوە."
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — شەیتان.
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — دووڕوو.
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — بێئەخلاق و ئەوانەی زینا دەکەن.
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — کافر.
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — ئەوەی لە ڕەحمەتی خوا بێبەش بووە.
❗کێ گوێ لە مۆسیقا دەگرێت؟ — ئەوەی لە خوا دوور کەوتووەتەوە.
لەمانە، تۆ دەتەوێت کامیان بیت؟!
ماندوو بوویت، دڵتەنگ بوویت، گریایت، هەندێک جار هەستت کرد گەرووت گرێ دراوە و هەندێک جاریش هەناسەدانت بۆ سەخت بوو... ❤️🩹
بەڵام سەیری بکە... ئەمانە هەمووی تاقیکردنەوە بوون؛ تێپەڕین و دواتریش تێدەپەڕن. پەروەردگارمان لەگەڵ هەر سەختییەکدا ئاسانکارییەکی داناوە و لەگەڵ هەر فرمێسکێکدا دڵخۆشی و ئارامییەکی حەشارداوە.
ئەو ڕۆژانەی کە گەرووت گرێ دەدرا، ئارامت گرت و سەبرت کرد. ئەو کاتانەی کە هەناسەدانت سەخت بوو، پەنا بۆ ئەو برد. لەبیرت نەچێت کە خودا هەرگیز بارێک لەسەر کەسێک دانانێت کە لە توانای هەڵگرتنی زیاتر بێت.
ئەو ماندووبوونەی ئێستا هەستی پێ دەکەیت، نیشانەی سەبرێکە کە چاوەڕێی پاداشت و خێری پەروەردگارە. ئەو جوانی و خێرانەی خودا بۆت ئامادە کردوون، ئەوەندە گەورەن کە هەموو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی ڕابردوو لە یادت دەبەنەوە.
﴿بەڕاستی لەگەڵ سەختیدا ئاسانی هەیە.﴾ (سورەتی الشرح، ئایەتی ٥) 🤍
سُئِلَ الْحَسَنُ الْبَصْرِيُّ: مَا بَالُ الْمُتَهَجِّدِينَ أَحْسَنُ النَّاسِ وُجُوهًا؟ فَقَالَ: لِأَنَّهُمْ خَلَوْا بِالرَّحْمَنِ فَأَلْبَسَهُمْ مِنْ نُورِهِ."
لە حەسەنی بەسری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) پرسیان: "بۆچی ڕووخساری ئەوانەی شەوان بۆ تەهەججود هەڵدەستن، لە هەموو خەڵک جوانتر و ڕووناکترە؟" ئەویش وتی: "چونکە لە تەنیایی خۆیاندا لەگەڵ ڕەحمان بوون، جا خوای گەورە لە نووری خۆی بەهرەمەندی کرد و نووری پێ بەخشی."
ئەگەر لەم ساتەوە هیوات لە ڕەحمەت و میهرەبانیی خودا نەبڕیت، و بەردەوام بیت لە دوعاکردن، بزانە هەموو هەنگاوێکی تۆ لە قبوڵبوونی دوعاکەت نزیکتر دەکاتەوە.
چونکە دڵێک کە بە باوەڕ پەنا بۆ خودا دەبات، هەرگیز لە ناوەڕێگا بەجێناهێڵرێت.
جا ئارام بگرە، پشت بە خودا ببەستە و چاوەڕێ بکە... ئەوەی خودا بۆت هەڵبژاردووە، لە هەموو ئەوەی تۆ ئارەزووی دەکەیت جوانترە.
ئارام بگرە و چاوەڕێ بکە... ❤️🩹
«کاتێک دەڵێیت: "ڕێگام سەختە و پڕ لە تاقیکردنەوەیە"، کەسێک لە ژیانتدا هەبێت پێت بڵێت: "ئەو ڕێگایت، ڕێگای منیشە."»
هەندێک جار کاتێک شتێک نابێت، لە دڵی خۆمان دەڵێین: «بۆچی نەبوو؟ من ئەوەندە دوعام کردبوو...». دڵمان دەشکێت، خەمبار دەبین، هەندێک جاریش فرمێسکمان دێتە خوار. بەڵام زۆرجار ڕاستییەکی گەورە لەبیر دەکەین: ئێمە پەروەردگارێکمان هەیە کە لە هەموومان باشتر دەزانێت.
ئێمە شتێک دەمانەوێت، دوعا دەکەین و داوای لە خودا دەکەین. بەڵام ئەوەی دەدات و باشترین شت بۆمان هەڵدەبژێرێت، تەنها خوایە. ئەو شتانە دەبینێت کە ئێمە ناتوانین ببینین، و ئەوە دەزانێت کە ئێمە نازانین. هەرچەندە دڵمان بۆ شتێک بڕوات، بەڵام خودا لە دڵ و ژیانمان لە خۆمان زیاتر ئاگادارە.
کاتێک ئەم ڕاستییە تێدەگەین، دەزانین ئەو شتەی نەبوو، ڕەتکردنەوە نەبوو؛ بەڵکو پاراستنی ئێمە بوو. ئەوەی دوا کەوت، واتای ئەوە نییە دواکەوتووە؛ بەڵکو خودا ئامادەی دەکات بۆ شتێکی باشتر. چونکە پلانی خودا هەمیشە لە خەون و هیوای مرۆڤ جوانترە.
بە کوردی:
خۆت ماندوو مەکە بە ڕاکردنی پشت ئەو شتەی کە بۆ تۆ نەنووسراوە.
ئەگەر هەموو خەڵکی ڕووی زەوی کۆببنەوەش، ناتوانن ئەو شتەی پێت بدەن کە خوا بۆ تۆی تەقدیر نەکردووە.
ئەوەی خوا بۆ تۆی نووسیوە، ئەگەر کاتی ویستبێت یان تەنانەت لە لاوازترین دۆشدا بیت، بە دڵنیایی پێت دەگات.
دڵت بە خوا چاک بکە، ڕەزامەندی خۆشت لە ئەو بگەڕێ. چونکە ئەگەر دڵ ڕاست بوو، هیچ شتێک بۆ خوا قورس نابێت.
تەنگییەکان دەگۆڕێن بە فراوانی، دەرگایان وا دەکەونەوە کە مرۆڤ هەرگیز بیری لێ نەکردبێتەوە.
ڕازی بە حوکمی خوا کە خوا ڕازی بێت لە تۆ.
دیارییەکان تەنها بە ئیمانداران دەبەخشرێن.
ئەو پەروەردگارەی کە ئاسمان و زەوێ دروست کردووە، هیچ کات بەندەی خۆی کە پشتی پێ بەستووە، بە ونبوو جێناهێڵێت.
هاوری مرۆڤ، ئەو کەسەی کە مرۆڤ بەرەو بەهەشت دەبات، ئەوە هاوری ڕاستەقینەیە و ئەوە خۆشەویستی ڕاستەقینەیە. لەم سەردەمەی کۆتایی زەماندا، جوانترین دیاریی کە ژن و مێرد دەتوانن بە یەکتر بدەن، ئەوەیە کە هەریەکەیان خەمی ئاخیرەتی ئەوی دیکە بکات. هاوسەرگیری تەنها لەگەڵ یەکدا لە ماڵێکدا ژیان نییە، بەڵکو ئەوەیە کە ئاراستەی یەک قیبلە بن و لە ڕێگای هەتاهەتاییدا پەناگەی یەکتر بن.
خۆشەویستی ڕاستەقینە؛ گەڕان بەدوای کەمتەرخەمیدا نییە، بەڵکو تەواوکردنی کەموکوڕییەکانە بە میهرەبانی. ئەو کەسەی دەستت دەگریت و تۆ بەرەو چاکی، ئارامی و نزیکبوونەوە لە خوا دەبات، ئەوە گەورەترین بەشی تۆیە لەم جیهانەدا. خۆزگە بەو دڵە چاکانەی کە جیهان و ئاخیرەتی یەکتر جوان دەکەن..🫀
هاوری مرۆڤ، ئەو کەسەی کە مرۆڤ بەرەو بەهەشت دەبات، ئەوە هاوری ڕاستەقینەیە و ئەوە خۆشەویستی ڕاستەقینەیە. لەم سەردەمەی کۆتایی زەماندا، جوانترین دیاریی کە ژن و مێرد دەتوانن بە یەکتر بدەن، ئەوەیە کە هەریەکەیان خەمی ئاخیرەتی ئەوی دیکە بکات. هاوسەرگیری تەنها لەگەڵ یەکدا لە ماڵێکدا ژیان نییە، بەڵکو ئەوەیە کە ئاراستەی یەک قیبلە بن و لە ڕێگای هەتاهەتاییدا پەناگەی یەکتر بن.
خۆشەویستی ڕاستەقینە؛ گەڕان بەدوای کەمتەرخەمیدا نییە، بەڵکو تەواوکردنی کەموکوڕییەکانە بە میهرەبانی. ئەو کەسەی دەستت دەگریت و تۆ بەرەو چاکی، ئارامی و نزیکبوونەوە لە خوا دەبات، ئەوە گەورەترین بەشی تۆیە لەم جیهانەدا. خۆزگە بەو دڵە چاکانەی کە جیهان و ئاخیرەتی یەکتر جوان دەکەن..🫀
ئەو کاتەی تۆ باسی گوناهی خەڵک دەکەیت، ئەوان خۆیان تۆبەیان کردووە. کاتێک لاپەڕەی ئەوان سپی دەبێتەوە، لاپەڕەی خۆت ڕەش دەکەیت.
چای خواردنەوە لەگەڵ هەموو کەسێکدا ناکرێت.
بەڵام وەرە، لەناو ئارامییەکی ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانەدا ئەم پەرداخە چایەت لەگەڵ بەش دەکەم،
و باسی پەروەردگارمان دەکەین،
و باسی بەهەشتی جوان و ئەو خۆشیانە دەکەین کە خودا بە ڕاستگۆکانی بەڵێن داوە.
وەرە،
و گفتوگۆ دەکەین لەسەر ئەوەی چۆن خێزانێک لەسەر بنەمای تەقوا و لەخواترسان بنیاد دەنرێت،
و چۆن ماڵێک دروست دەکرێت کە تێیدا دنیا تەنها وەک ڕێگەیەک بێت،
و ئامانجی ڕاستەقینە ڕەزامەندی خودا بێت و ئەو بەهەشتە بێت کە پێکەوە هیوای بۆ دەخوازین،
إن شاء اللە
ئیمامی الخلال دەڵێت :
گوێم لە محمد بن إسماعيل السلمي {٢٨٠ھ} دەیفەرموو: هەرکەس گومانی وابێت کە محمد️ ﷺ ئەوەی پێ نادرێت کە لە لایەن الله وە جل جلاله کە مجاهد فەرموویەتی : ئەوە کافرە بە الله ی مەزن.
#السنة_للخلال_١_١٦٨
عبد الوهاب بن عبد الحكم الوراق { ٢٥١هـ } دەفەرمویت:
ئەو کەسەی فەزیلەتی پێغەمبەر️ ﷺ رەدد دەکاتەوە کە دایدەنیشێنێت لەسەر سەر عەرش ئەوە تۆمەتبارە لەسەر ئیسلام.
#السنة_للخلال_١_١٦٧
أبو بكر بن أبي طالب {٢٧٥ھـ} دەفەرموێت :
هەرکەس رەددی بکاتەوە ئەوە رەددی لەسەر الله داوەتەوە عز وجل وە هەرکەس فەزیلەتی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بە درۆ بزانێت ئەوە کافرە بە الله.
#السنة_للخلال_٢٤٥
ئیمامی الخلال دەڵێت:
أحمد بن أصرم المزني {٢٨٥ هـ} ئەم فەرموودەیەی پێ ووتم ( واتە : ئەثەری مجاهد ) پاشان فەرمووی : هەرکەس رەددی بکاتەوە ئەوە تۆمەتبارە لەسەر الله و پێغەمبەرەکەی صلی الله عليه وسلم وە ئەو کەسە لە لای ئێمە کافرە.
السنة_للخلال_٢٤٦
السلام علیکم
تقبل الله منا ومنکم، جەژنتان پیرۆز بێت، گەردنمان ئازاد بکەن و گەردنتان ئازاد بێت.
Repost from عبد الله الكردي
[ دابەزینی الله تعالی بۆ ئاسمانی دونیا لەڕۆژی عەرەفە ]
قال الإمام مسلم بن الحجاج في صحيحه:
۱۳٦۹-حدثنا هارون بن سعيد الأيلي، وأحمد بن عيسى، قالا: حدثنا ابن وهب، أخبرني مخرمة بن بكير، عن أبيه، قال: سمعت يونس بن يوسف، يقول: عن ابن المسيب، قال: قالت عائشة: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار، من يوم عرفة، وإنه ليدنو، ثم يباهي بهم الملائكة، فيقول: ما أراد هؤلاء؟
دایکی ئیمانداران عائشة رضي الله عنها ئەڵێت:
پێغهمبهری خوا صلی الله عليه وسلم فهرمویهتی:
هیچ ڕۆژێك نیه خوای گهوره زیاتر بهندهی تێدا ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ وەک لەڕوژی عەرەفە، لهو ڕۆژهدا خوای گهوره نزیك دهبێتهوهو دادەبەزێت شانازی دهكات بهوانهوه لای مەلائیکەتەکان و دهفهرموێت: ئهوانه چییان دهوێت ؟!
قال الإمام عبد الله بن سعيد أبو سعيد الأشج :
- حدثنا عقبة بن خالد عن الأعمش عن أبي صالح عن أم سلمة قالت نعم اليوم يوم ينزل الله عز وجل فيه إلى السماء الدنيا قالوا يا أم المؤمنين وأي يوم هو قالت يوم عرفة
دایکی ئیمانداران أم سلمة رضي الله عنها ئەڵێت :
چاکترین وباشترین ڕۆژە ،ڕۆژێک کە الله عز وجل تێیدا دائەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا ، وتیان ئەی دایکی ئیمانداران کام ڕۆژە ئەوە ؟ فەرمووی ڕۆژی عەرەفە .
[ حديث أبي سعيد الأشج : ۲۱]
Repost from آثار السلف الأولين
[بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە ]
قال الحافظ أبو عيسی الترمذي في سننه :
۷٤۹- حدثنا قتيبة، وأحمد بن عبدة الضبي، قالا: حدثنا حماد بن زيد، عن غيلان بن جرير، عن عبد الله بن معبد الزماني، عن أبي قتادة، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«صيام يوم عرفة، إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والسنة التي بعده»
أبو قتادة الأنصاري رضي الله عنه ئەڵێت :
کەپێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی
«ڕۆژوی ڕۆژی عهرهفه ئومێدم وایه به الله كهببێتە كهفارهتی تاوانی ساڵی دوای خۆی و ساڵێ پێش خۆی»
قال أبو بكر بن أبي شيبة في المصنف :
۹۹۷٥- حدثنا وكيع، عن شعبة، عن أبي قيس، عن هزيل، عن مسروق، عن عائشة، «أنها كانت تصوم يو عرفة»
مسروق کوڕی الاجدع ئەڵێت
دایکمان عائشة رضي الله عنها
«بەڕۆژوو ئەبوو لەڕۆژی عەرەفە»
۹۹۷٦- حدثنا غندر، عن شعبة، عن أبي قيس، عن هزيل، عن مسرق عن عائشة، قالت: «ما من السنة يوم أحب إلي أن أصومه من يوم عرفة»
مسروق کوڕی الاجدع ئەڵێت :
دایکمان عائشة رضي الله عنها فەرموویەتی :
«هیچ ڕۆژێک نیە لەساڵدا پێم خۆشبێ تێیدا بەڕۆژوو بم وەک لەڕۆژی عەرەفە»
۹۹۷۸- حدثنا وكيع، عن شعبة، عن عبد الرحمن بن القاسم، عن أبيه، «أنه كان يصوم عرفة»
القاسم کوڕی محمد کوڕی أبو بكر الصديق :
«بەڕۆژوو ئەبوو لەڕۆژی عەرەفەدا »
۹۹۸۲- - حدثنا يزيد بن هارون، قال: حدثنا حميد الطويل، قال: ذكر عند الحسن: أن صيام عرفة يعدل صيام سنة، فقال الحسن: «ما أعلم ليوم فضلا على يوم، ولا لليلة على ليلة إلا ليلة القدر، فإنها خير من ألف شهر، ولقد رأيت عثمان بن أبي العاص صام يوم عرفة، يرش عليه الماء من إداوة معه يتبرد به»
الحسن البصري ئەڵێت :
عثمان کوڕی ابي العاص م بینی لەڕۆژی عەرەفەدا بەڕۆژووو بوو ئاویان ئەکرد بەسەریدا لەو مەتارە ئاوەی کەخۆی پێی بوو خۆی پێ فێنك ئەکردەوە .
قال الطبري في تهذيب الآثار :
٦۰٤ - حدثنا محمد بن المثنى، حدثنا عبد الرحمن بن مهدي، حدثنا شعبة، وحدثنا عثام بن علي، عن هشام بن عروة، عن أبيه، قال: «ما شهد أبي عرفة قط إلا وهو صائم»
عوڕوەی کوڕی زوبەیر ئەڵێ :
باوکم (هاوەڵی بەڕێز الزبير بن العوام )هەر کاتێک ئامادەی عەرەفە بوبێت ئیلا بەڕۆژوو بووە .
قال عبد الرزاق الصنعاني في المصنف :
۷۹٦٦- أخبرنا معمر، عن ابن طاوس، عن أبيه، أنه: «كان لا يصوم يوم عرفة إذا كان مسافرا بعرفة، وإذا كان مقيما في أهله صامه»
عبد الله کوڕی طاوس ئەڵێت :
کە طاوس باوکی بەڕۆژو نابوو لە ڕۆژی عەرەفه گەر لەسەفەردا لەعەرەفە بووبێت ، وەگەر نیشتەجێ بوایە لەناو خانەوادەکەی ئەوە بەڕۆژوو ئەبوو .
قال عبد الرزاق الصنعاني في المصنف :
۷۹۷۱- عن ابن عيينة، عن جعفر بن محمد، عن أبيه، أن رجلا أتى حسنا، وحسينا يوم عرفة، فوجد أحدهما صائما، والآخر مفطرا قال: لقد جئت أسألكما عن أمر اختلفتما فيه، فقالا: «ما اختلفنا، من صام فحسن، ومن لم يصم فلا بأس»
محمد کوڕی علي کوڕی الحسين ئەڵێت :
پیاوێک هات بۆ لای الحسن و الحسین لەڕۆژی عەرەفەدا ،بینی یەکێکیان بەڕۆژوە و ئەوی تریان بەڕۆژوو نیە ، فەرموی هاتوم پرسیارتان لێبکەم دەربارە شتێک کەجیاوازن تیایدا ،
فەرموویان« جیاوازیمان نیە هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت کارێکی چاکەوەهەرکەسێک بەڕۆژوو نەبێت ئاساییە»
أبو عيسی الترمذي لە سننەکەی ئەڵێت :
«وقد استحب أهل العلم صيام يوم عرفة، إلا بعرفة»
زانایان پێیان باشبووە بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفە جگە لەکەسێک کەخۆی لەعەرەفە بێت .
