en
Feedback
گەوهەری تەجوید

گەوهەری تەجوید

Open in Telegram

💎 گەوهەری تەجوید دەروازەیەك بۆ فێربوون و ڕاستکردنەوە و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز. 🔸 ڕوونکردنەوەی یاساکانی تەجوید بە شێوازێکی زانستی و ئاسان. 🔸 پێکەوە بۆ تلاوەتێکی بێ هەڵە. @Psearytajwedbot

Show more
506
Subscribers
+124 hours
+87 days
+5630 days
Posts Archive
📖 لە زانستی تەجویددا، مەبەست لە (الإدغام) چییە؟
Anonymous voting

• القارئ #ماهر_المعيقلي قَالَ سُبْحَانَهُ و تَعَالَىٰ: ﴿لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِۖ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُۚ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَاۚ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا﴾ [ الطلاق: 7].🌱

📖 پرسیار/ کام لەم پیتانەی خوارەوە بەشێکن لە پیتەکانی ئیزهار (الإظهار الحلقي)❓
Anonymous voting

📖 پرسیار/ حوکمەکانی نوونی ساکن و تەنوین چەند حوکمن؟⁉️
Anonymous voting

لەوەتەی هاتوومەتەوە زۆردڵتەنگم زۆر بێتاقەتم زیاد ڕاهاتووم لەگەڵ ئەوێ  نازانم ئەم حاڵەتەم چۆن تێپەڕێنم زۆری بیری ئەوێ ئەکەم، ئایا ئاساییە یان چیە ئەم حاڵەم ڕێنماییم بکە مامۆستای بەڕێز خوای گەورە جزای خێرت باتەوە.

جومعەی پێشوو نزیك سەعات ١١ مەککەمان بەجێهێشت خۆم بەتەنها تەوافی وەداعم کرد گومانم بۆ درووست بووە پێش بانگی بەیانی تەوافەکەم کردووە یان دوای نوێژی بەیانی، چونکە دوای خۆرکەوتن لەحەرەم هاتمە دەرەوە، گومانم بۆ درووست بووە، جا ئایا جائیزە لەهەرکاتێکا تەوافەکەم کردبێت پێش نوێژی بەیانی تەوافەکەم کردبێت یان دوای نوێژی بەیانی درووستە؟ لە حەڕەم ڕۆشتمەوە هیچ بازاڕیم نەکرد ڕاستەوخۆ بۆ ئوتێل بەس خۆشتن و جانتا حاز ر کردن و بردنەخوارەوەی جانتا، لە هیلاکیا کەمێك چاوم چووە خەو بێپێویستی خۆم ئیتر ڕۆشتین هەرئەوەنە ئەویش نەمزانی بوو نابێت بخەوین؟؟

📍لە هۆکارەکانی بەدبەختی: لە محمد کوڕی واسیعەوە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: چوار شت لە بەدبەختی یە: هیوای تەمەن درێژی (ب
📍لە هۆکارەکانی بەدبەختی: لە محمد کوڕی واسیعەوە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: چوار شت لە بەدبەختی یە: هیوای تەمەن درێژی (بێ کردەوەی باش) دڵ ڕەقی نەگریان لە ترسی خوای گەورە ڕەزیلی. ~~~~ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ وَاسِعٍ رحمه الله قَالَ: " أَرْبَعٌ مِنْ عِلْمِ الشَّقَاءِ: طُولُ الْأَمَلِ، وَقَسْوَةُ الْقَلْبِ، وَجُمُودُ الْعَيْنِ، وَالْبُخْلُ " 📚 شعب الإيمان، البیهقي (٢٥٥/١٣). رقم: (١٠٢٩٧).

باشترین دوعا بۆ کاتی تاقیکردنەوە، پاڕانەوەیە بۆ ئاسانکاری، سەرکەوتن و لادانی دڵەڕاوکێ کە لە قورئان و فەرموودە هاتوون. هەرچەندە دوعایەکی تایبەت بە ناوی "دوعای تاقیکردنەوە" لە پێغەمبەرەوە (ﷺ) نەهاتووە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بەم دوعا گشتییانە لە خودا بپاڕێتەوە: 🤲 دوعای پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە ئەم دوعایە بۆ بەرفراوانبوونی سنگ و ئاسانکاری کارەکان زۆر بەسوودە:«رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي * وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي * وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي * يَفْقَهُوا قَوْلِي»(پەروەردگارا دڵ و دەروونم ئاسوودە و گوشاد بکە، ئیش و کارم بۆ ئاسان بکە، و گرێی زمانم بکەرەوە تا لە قسەکانم تێبگەن) ✍️ دوعای کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پرسیاری قورس ئەم فەرموودەیە بۆ ئاسانبوونی هەر کارێکی قورس و دژوار دەخوێندرێت:«اللَّهُمَّ لَا سَهْلَ إلَّا مَا جَعَلْتَهُ سَهْلًا، وَأَنْتَ تَجْعَلُ الحَزْنَ إذَا شِئْتَ سَهْلًا»(خوایا هیچ شتێک ئاسان نییە مەگەر ئەوەی خۆت ئاسانی دەکەیت، و تۆ ئەگەر بپێویت خەم و ناخۆشی و قورسی ئاسان دەکەیت) 🧠 دوعا بۆ کاتی بیرچوونەوە و داوای یارمەتی بۆ داواکردنی کۆمەک و جێگیربوونی زانیارییەکان لە مێشکدا:«يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ» (ئەی ئەو زاتەی هەمیشە زیندوویت و بەڕێوەبەری جیهانیت، بە ڕەحمەتی تۆ داوای هاوکاری دەکەم).«رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا» (پەروەردگارا زانیاری و زانستم زیاد بکە).

💎 لابردنی خەم و خەفەت باشترین چارەسەر بۆ لابردنی خەم و خەفەت کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «... أَنْ تَجْعَلَ القُرآنَ رَبيعَ
💎 لابردنی خەم و خەفەت باشترین چارەسەر بۆ لابردنی خەم و خەفەت کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «... أَنْ تَجْعَلَ القُرآنَ رَبيعَ قَلبِي ...». حديث صحيح: السلسلة الصحيحة: (١٩٩). واتە: خوایە قورئان بکەیتە بەهاری دڵم ... 🌿 بەهار تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە زیندووبوونەوەی گژ و گیا و سەوزایی.. کە ئینسان دڵی تیا دەکرێتەوە.. ئیمامی ئیبنول قەیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی: لەبەرئەوەی خەم و خەفەت <¹> پێچەوانەی حەیات و ژیانی دڵە بۆیە داواکراوە کە بە قورئان ئەو خەم و خەفەتە بڕوات و نەگەڕێتەوە. بەڵام لاچوونی ئەو خەم و خەفەتە بە جگە لە قورئان بە هەرچی شتێکی تر بێت لە لەشساغی یان لە دەستکەوتنی شتی دونیا یان پلە و پایە و پۆستێك یان خێزان یان منداڵ ئەوا ئەو خەم و خەفەتە دەگەڕێتەوە بە نەمانی یەکێك لەوانە. ___ <¹> (الحزن: خەفەتێکە بۆ ڕابردوو، الهم: خەفەتێکە بۆ داهاتوو، الغم: خەفەتێکە بۆ بۆ ئێستا) 📚 الفوائد لابن القيم، لاپەڕە: (٢٦). #الإمام_ابن_القيم رحمه الله #دەربارەی_قورئان

جاری واھەیە کەسە نزیکەکان بۆ تۆ دەبن بە کەسێکی خراپ #بیربکەرەوە لە چیرۆکی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) ➖ براکانی وتیان:
جاری واھەیە کەسە نزیکەکان بۆ تۆ دەبن بە کەسێکی خراپ #بیربکەرەوە لە چیرۆکی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت) ➖ براکانی وتیان: ﴿اقْتُلُوا يُوسُفَ﴾ [يوسف: ٩]. ➖ بەڵام بێگانەکە وتی: ﴿أَكْرِمِي مَثْوَاهُ﴾ [يوسف: ٢١]. بۆیە ئەوە بزانە خۆشەویستی ڕزقێکە نازانی لە دڵی کێدایە بۆ تۆ #تدبرات_القرآنية #لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم #لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم

﴿نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ﴾ [یوسف: ٣]. 📖ئەم چیرۆکە باشترین چیرۆکە 🪔 چونکە پڕە لە گۆڕانکاری: 📱 لە ناخۆشییە
﴿نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ﴾ [یوسف: ٣]. 📖ئەم چیرۆکە باشترین چیرۆکە 🪔 چونکە پڕە لە گۆڕانکاری: 📱 لە ناخۆشییەوە بۆ خۆشی، 📱 لە زەلیلییەوە بۆ عیززەت، 📱 لە جیابوونەوە بۆ یەکگرتن، 📱 لە تەنگانەوە بۆ فراوانی. #بەشی_چیرۆك #لە_بارەی_پێغەمبەر_یوسف_بۆتان_دەدوێم

پەیامبەری خوا  ﷺ فەرموویەتی: خَيرُكُم من تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ باشترینی ئێوە ئەوانەن  کە قورئان فێر دەبن و کەسانی تریش فێر دەکەن و دایکە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە لە پەیامبەری خواوە ﷺ  الماهِرُ بالقرآن مع السَّفَرة الكرام البَرَرة ئەوکەسەی کەقورئان بەڕەوانی بخوێنێتەوە لەگەڵ فریشتە بەڕێز و پاکەکاندایە بۆیە خوێندنی قورئان یەکێکە لەگەورە ترینی عیبادەتەکان تێیدا بەندە نزیك دەبێتەوە لەخوای پەروەردگار.
خوای گەورە قورئان لەدڵ و دەروونمان جێگیر بکات و ڕووناکی بکاتەوە، و بیکاتە شیفا نەخۆشی و ئازارەکانمان. 🤲

جیاوازی ئەم دووشەیە چییه؟؟ ( المَلـٓـئِکَةَ ـــ حآفِّینَ)

💧 وتە کاریگەری خۆی هەیە ئیمامی زەهەبی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەربارەی خۆی دەفەرمووێت: ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی عیلمی فەرموودە لەلام خۆشەویست بێت، مامۆستاکەم بیرزالی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ڕۆژێك پێی فەرمووم: "دەست و خەتت بە دەست و خەتی فەرموودەناسەکان دەچێت" ئەو قسەیەی کاری تێکردم، زانستی فەرموودە لەلام خۆشەویست بوو. 📚 كيف نجعل من بيوت سكنا؟

الشيخ: محمد صديق #المنشاوي رحمه الله #دەنگی_قورئان

#دەنگی_قورئان #دیمەنی_جوان

الشيخ: #خالد_الغامدي #دەنگی_قورئان