en
Feedback
شەوارە

شەوارە

Open in Telegram

هەڵفریوان بە ڕووناکی و نوور. قوژبنێک بۆ پاراستنی ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی ☀️

Show more
364
Subscribers
+124 hours
+27 days
-130 days
Posts Archive
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم… @Shewaree

ئەی بادی سەبا هەستە لە حاڵم بەوە هوشیار شەرحی دڵی ماتەمزەدەکەی من بەرە بۆ یار لەو فیرقەتی ئەو، وا ڕەمەقێ ماوە لە عومرم ئوممێدی حەیاتم نییە، ڕووحم نەبێ غەمخوار @Shewaree - سافی هیرانی

• ڕزگار مەلا مەحموودی • فیرقەت
بۆ خەمی ئەوشۆ 🥀
@Shewaree

هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری سەرزەمینێکین.. @Shewaree - گۆران

• شۆڕش مەحموودی • سوارۆ، لە گوڵان
شەو بێ و شمشاڵ بێ و حەیران 🪈🌚
@Shewaree

بەس هەڵبخولێ بە دەوری پیس و پاکا تا کەنگێ بە شوێن هەموو خراپ و چاکا گەر زەمزەمی، یان دایبنێ ئاوی ژیانی ناچاری دەبێ ڕۆچی بە سینەی خاکا 🪦 @Shewaree - خەییام، هەژار

من زۆر ڕقم لە داگیرکەرە کەچی حەز دەکەم بست بە بستی لەشی تۆ داگیرکەم..! @Shewaree - لەتیف هەڵمەت

وەرە با ئەشکی شادی، دەشتی ویشکی دڵ بخووسێنێ! بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم @Shewaree - ئەمین گەردیگلانی

• فواد یارە • ڕێی خەیاڵ @Shewaree

مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحزە ژمێری شەوە دۆژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من @Shewaree - نالی

بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا من لێرە مەی و یارێ پەیا کەم چ دەبێ؟ دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەر دووک ڕێدا 🙂‍↔️ @Shewaree - خەییام، هەژار

• نەجمەددین غوڵامی • ئەوە دیسان هەرای جەنگە @Shewaree

له سەراسەری خەیاڵما گەر بگەڕێی، بۆ بستێ سێبەر و هەتاو بۆ قۆڵانجێ شپرزەیی بۆ جێ‌پێیەک له مێرگی خەم بۆ تۆزقاڵێ له ئارامی و بۆ زەڕڕەیەک له پێکەنین تۆی تیا نەبی، بەدی ناکەیت. ئیتر من چۆن، مەملەکەتی سیحری تۆ نیم؟! @Shewaree - شێرکۆ بێکەس

کە سوڵتانی خەیاڵت بێتە خاتر دەبێ شاهی خیرەد مەیلی سەفەر کا :) @Shewaree - سالم

Voice message02:19

كێ باوه‌ڕم پێده‌كا ئەگە‌ر بڵێم مانگ بۆیه‌ وا پڕه‌ له‌ تریفە و جریوه بە منداڵی خه‌نده‌یەكی تۆی دزیوه‌.. @Shewaree  - لەتیف هه‌ڵمەت

• جوان حاجۆ • بێریوانێ @Shewaree

بەهارستانێکە دڵم بە گوڵەبەڕۆژەیەکی موشتاقەوە بەرەو نیگات وەرچەرخاو... @Shewaree - فەرەیدوون ئەرشەدی
+1
بەهارستانێکە دڵم بە گوڵەبەڕۆژەیەکی موشتاقەوە بەرەو نیگات وەرچەرخاو... @Shewaree - فەرەیدوون ئەرشەدی

لەبەر ئەو کۆچەت پشتم چەماوە وەک داربی بەدەم تەوژمی باوە

دووریت ئارامی گیان لەبەر هەڵگرتووم لە دوای ئەو کۆچەت ساتێ نەسرەوتووم