شەوارە
Open in Telegram
هەڵفریوان بە ڕووناکی و نوور. قوژبنێک بۆ پاراستنی ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی ☀️
Show more364
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
364
لەسەر شەقامێکی گشتی
کراسەکەی هەڵدایەوە و هاواری کرد
من هەر جەستەی خۆم ئەفرۆشم
هەر خۆم و بەس!
بەڵام لەسەر ئەم شەقامە، ئەیانبینم
تیاتاندایە جەستەی شاخ و جەستەی
دەشت و جەستەی باخچە و
جەستەی هەتاو و بارانی
فرۆشتووە و
بێدەربەستیش لەسەر کورسیی
شەرافەتی ئەم وڵاتەیش
دانیشتووە!
@Shewaree
- شێرکۆ بێکەس
364
لە بەر نووری خۆرا
گەلێ کوێرە کانی شەوارەن
زنەی دەمبەهاواری هاری درۆزن هەزارن،
کە تەسلیمی سیحر و تەلیسمی بنارن
بەبێ هەوڵی هەڵدان و چارانی چارن
بە هیوان بگرمێنێ هەوری بەهاری
ڕەها بن لە زیندانی بەردینی غارا
کەچی، وا کەوی و دەستەمۆی
دەستەڵاتی ڕکەی دۆڵ و شیون
لەبەر سامی ڕێ وا بەزیو و تەزیون
لەگەڵ گۆچی کردن گزنگێ،
چەواشەن لە پێچی نزارا...
@Shewaree
- سوارە ئیلخانیزادە
364
لە بەر نووری خۆرا
گەلێ کوێرە کانی شەوارەن
زنەی دەمبەهاواری هاری درۆزن هەزارن،
کە تەسلیمی سیحر و تەلیسمی بنارن
بەبێ هەوڵی هەڵدان و چارانی چارن
بە هیوان بگرمێنێ هەوری بەهاری
ڕەها بن لە زیندانی بەردینی غارا
کەچی، وا کەوی و دەستەمۆی
دەستەڵاتی ڕکەی دۆڵ و شیون
لەبەر سامی ڕێ وا بەزیو و تەزیون
لەگەڵ گۆچی کردن گزنگێ،
چەواشەن لە پێچی نزارا...
@Shewaree
- سوارە ئیلخانیزادە
