شەوارە
Open in Telegram
هەڵفریوان بە ڕووناکی و نوور. قوژبنێک بۆ پاراستنی ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی ☀️
Show more364
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
364
من لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم.
کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ.
پێمخۆشە لەدواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم.
بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم.
لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم.
کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم. ❤️
@Shewaree
- لە کتێبی کورد بوون ( بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی)
364
ئەم گۆرانییە لە ساڵی ١٩٦٥ی زایینی لە بەشی ئازەریی ڕادیۆ تاران تۆمار کراوە و مامۆستایان حەسەن زیرەک، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و هاشمی فیدایی لە خوێندنی کۆرسی ئەم گۆرانییەدا بەشدارییان کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان لە سەفەرێکی مامۆستایان ماملێ و عەبدوڵڵازادە بۆ تاران، ئەو دوو بەڕێزە دەبنە میوانی ماڵی مامۆستا حەسەن زیرەک کە لەو کاتەدا لە بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران لەگەڵ میدیا زەندیی هاوژینی خەریکی ئیش بوونە و بە هەولی مامۆستا زیرەک چەند گۆرانییەک بە هاوکاریی ئۆرکێسترای ئازەریی ڕادیۆ تاران تۆمار دەکەن کە بریتین لە:
-'هەستە با بڕۆینە داوەتێ' بە دەنگی مامۆستا مەلا حوسێن.
-'ڕێبوار و ڕێبوار' بە دەنگی مامۆستا زیرەک.
- 'بەرهەڵبێنە'، 'مەگری مەگری'، 'ماڵە بابم بێ وەفا'، 'گۆوەندە زەماوەندە' و هەروەها 'بە هەوران پاییزە(لەبەر نازی تۆ)' بە دەنگی مامۆستا محەمەدی ماملێ. ❤️
گۆرانییەکانی کە ناویان هات بە زووترین کات دادەندرێن.
364
هەر ئایین و ئایدیلۆجیا مرۆڤ و کۆمەڵ ناگۆڕن، بەڵکوو ئەوانیش ئاین و ئایدیلۆجیا دەگۆڕن و ملکەچی بەرژەوەندیی تایبەت و کولتووری خۆیانی دەکەن، چۆنیان بوێت بەکاری دەهێنن.
بۆیە لە هەر ئایین و ئایدیلۆجیایەکدا، چەندان مەزهەب و ڕێبازی جیاواز و پێک ناکۆک هەن.
ئەو کوشتارەی لایەنگرانی ئایینێک و ئایدیلۆجیایەک لەگەڵ یەکتریان کردووە،
لەو کوشتارە کەمتر نییە، کە لەگەڵ ئاین و ئایدیۆلۆجیای لەخۆیان جیاواز کردوویانە.
بۆ نموونە کوشتاری نێوان سوننە و شیعه، کاتۆلیک و پرۆتستان، کێشە و شەڕی نێوان چەپ و کۆمۆنیستان.
@Shewaree
- ڕەفیق سابیر، لە ستایشی ژیاندا
364
نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا:
خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ
نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسەکەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ؟
ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟
نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقە و گوڵاڵە و بۆنی نەسرینم دەوێ
@Shewaree
- هێمن
364
دەستت بێنە،
ئەم جیهانە جەنگڵستانێکی چڕە
خوانەکردە، نەک لە غەریبیدا بمرین
با گوێ لە خەمی یەک بگرین
قوربانت بم دە پێبکەنە
تا خونچەی لێوت ببینم
کە ئەپشکوێ، تا هەنگی ناوم ببینم
لە پەڕی لێوتەوە ئەفڕێ
گوڵەبەفرینەکەی دڵم
دەستت بێنە ناو دەستم
تا ئاوازی گۆرانیی تەمەن نەشێوێ
تا بولبول چڵ جێ نەهێڵێ
لەرزەکەمەر تێ مەپەڕە
لە هەر کوێ بی ئەتدۆزمەوە
چونکە بۆنی سنەوبەری تەڕت لێ دێ...
@Shewaree
- هیوا قادر
