288
Subscribers
+324 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
287
Repost from بەرزەفڕ
سڵاو ئازیزانی بەرزەفڕ.🤎☕️
ئەم پۆستە بەڕێ کەن بۆ کەناڵە جوانەکانتان تا کاتژمێر ۶ـی ئێوارە،
ئەو کات منیش بە پێی ڤایبی کەناڵەکەت شیعرێکت پێشکەش ئەکەم و لەگەڵ بەستەرەکەت لە بەرزەفڕ دای ئەنێم.
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە.
جۆین نەبن داناندرێت.
دوای کاتژمێر ۵ فۆڕی مەکەن داناندرێت.
287
Repost from ئاسۆی چیاکان`
ڕۆژی خۆشیت هاتە ئاسۆ ئەی گەلی خەمباری کورد
ڕۆژهەڵات ڕۆشن دەکا شەوگاری تاڵ و تاری کورد
کۆتری پیکاسۆ کە موژدەی هێمنی هێنا گوتی:
مرد بەسەرچوو ڕۆژی ئیستیعباد و ئیستیسماری کورد
کەوتە لەرزە تەنبەڵی خایین بەگەل، مێشک و دڵی
توندە ڕیشەی داکوتا هێزی پڕۆلیتاری کورد
هێزی ئیستیعمار کە هێندێک مفتەخۆری زگزلن
چەرمی ملیان خۆش دەکا زۆر زوو تەناف و داری کورد
زوو دەبێ ئاسنگەر و جووتێر بە کوتک و داسەوە
هەڵبڕن بوکتن بەجووت ئەستۆ و سەری بەدکاری کورد
نایەڵین فاشیستی وەحشی ئامریکای داخوازی جەنگ
بیدەنە بەر بۆم مناڵ و ماڵ و لادێ و شاری کورد
کێ دەڵێ کورد بێکەسە؟ گشت ئاشتیخوازانی جیهان
خێرخواهی موڵکی کوردستانن و خەمخواری کورد
هیند و چین و کۆریا بۆ کوردەواری جەنگ ئەکەن
کرملینە و هێزی چین، پشت و پەنا و داژداری کورد
لاوەکان هەرکاتێ جێژنی ڕۆژی ئازادی دەکەن
بێننەوە بیرتان هەژارێک، شاعیرێکی زاری کورد
داوەتێکی ڕەشبەڵەک بگرن لە دەوری گۆڕەکەم
یەکتری ماچ کەن بە یادم دڵبەر و دڵداری کورد
هەژار؛
