en
Feedback
رِوَاقُ الشَّافعيّة‌

رِوَاقُ الشَّافعيّة‌

Open in Telegram

تایبەت بەدانانی pdf"ی کتێبە شەرح کراوەکان و ناساندنیان+نوسین دەربارەی مەزهەبی فوقەهای ساداتی شافعییە

Show more
5 075
Subscribers
-224 hours
+177 days
+12930 days
Posts Archive
"ئەمەش رسالەکەی شێخی فَقیه لە ئەحکامی صيام، خوای گەورە ئاسانی بکات دراسە و تەدریسی ئەم دوو رسالەیەش پاش خەتمی ئیبانە و ئیفازە
"ئەمەش رسالەکەی شێخی فَقیه لە ئەحکامی صيام، خوای گەورە ئاسانی بکات دراسە و تەدریسی ئەم دوو رسالەیەش پاش خەتمی ئیبانە و ئیفازە."

ئەم رسالەیە ئەسڵی ئیبانە و ئیفازەیە، لەنوسینی فەقیهی شافیعی موحەقیق، شێخ محمد علی الخطيب. نوسینەکانی شێخیش لە غایەی تەحریر و
ئەم رسالەیە ئەسڵی ئیبانە و ئیفازەیە، لەنوسینی فەقیهی شافیعی موحەقیق، شێخ محمد علی الخطيب. نوسینەکانی شێخیش لە غایەی تەحریر و معتمدن و فیقهی شافیعی تێکەڵی گۆشت و خوێنی بووە.

رسالة_في_أحكام_الحيض_والنفاس_للخطيب_1.pdf1.11 MB

لەو مەسئەلانەی وانەکە بیرم چوو باسیان بکەم لەسەر موستەحازە حوکمی جیماعی موستەحازەیە؟ حوکمەکەشی بریتیە لە جائیز بوون، تەنانەت
لەو مەسئەلانەی وانەکە بیرم چوو باسیان بکەم لەسەر موستەحازە حوکمی جیماعی موستەحازەیە؟ حوکمەکەشی بریتیە لە جائیز بوون، تەنانەت لەکاتی هاتنی خوێنیش، گەرچی لای هاوەڵانمان(تضمخ بالنجاسة) حەرامە، بەڵام لێرەیا ناوترێ حەرامە و جائیزە، چونکە تمضخ بالنجاسة، حەڵاڵ دەبێت، بأدنی حاجة.

وصلني الكنز الثمين بسم الله نبدأ
وصلني الكنز الثمين بسم الله نبدأ

"وينبغي لطالب الفقه أن يعتني بتكراره، فإن الفقه مترامي الأطراف، متشعب المسائل، بعيد الغور والنيل، ولا يتحقق ضبطه إلا بالإعادة
"وينبغي لطالب الفقه أن يعتني بتكراره، فإن الفقه مترامي الأطراف، متشعب المسائل، بعيد الغور والنيل، ولا يتحقق ضبطه إلا بالإعادة وطول التأمل ومناقشة الأشياخ، مرة بعد مرة." الفقيه المُتقن العلامة أحمد القعيمي.

من لەخزمەت مامۆستای پایەدار دوو تێبینیم عەرز کرد ڕاستەوخۆ: ١-شەرحەکەیان لەدەرسی ابوشجاع هەمووی هەڵەیە لەدەرسی 1 تا 80 بێ جیاوازی. ۲-پاش ماوەیەک فێربوون و خەڵوەت دەست بکەنەوە بە فقه شەرح کردن. مامۆستای ئازیز لەسەر خاڵی دووەم نەوەستان و ڕاستەوخۆ دەسیان بەشەرحی ابوشجاع کردەوە، وە تەماشای شەرحە نوێکەم کرد، لە پێناسەی تەهارە و بابەتی ئاوەکان غەڵەتی تیایە دووبارە تا ئاخر دەرس پێی گەشتوون، بۆیە ئەم شەرحەش وەک شەرحی یەکەمە و خۆزگایە شێخی ئازیزمان تۆزێک درەنگتر دەسیان پێ ئەکردەوە لەپێناو پاراستنی تەمەنی تەڵەبە لەفەوتان و ڕێزگرتنی کاتیان.

"ڕوونکردنەوەی مامۆستای زۆر خۆشەویست، لەسەر هەڵەکانی فیقهی ڕاجح و دەلیل کە بووەتە هۆی زەرەری گەورە بۆیان و ئەڵێ تووشی هەڵەیەکی گەورە بووین، کە بەهۆیەوە بەهەڵە ئەبوشجاعیان شەرح کردووە پێشتر و ئێستا دەیسڕنەوە."

Voice message27:52

الله لە فقه، الله لە عەقڵ. بەڕێزان، جاری وا هەیە پیاو یەک دەقە قسە ئەکات، بەسە بۆ ئەوەی بزانی قانونە عەقڵیەکانی مێشکی ڕێکن. شێخی فَقیهی باجابر دەڵێت؛ (لەهەر کاتێک، لەهەر کەسێکت بیست، وتی قەولی ڕاجح فڵان شتە، بزانە ئەوە ڕاجحە لای خۆی ئەو ، نەک لە حەقیقەتی ئەمر..)

"کەسێک هەڵبژاردن دەکات لەنێوان دوو شت، کە هەردووکیان بزانێت." بەم زاراوە بەرزە شەیخی حەکیم فێرمان ئەکات، نزمترین پلەی هەڵبژار
"کەسێک هەڵبژاردن دەکات لەنێوان دوو شت، کە هەردووکیان بزانێت." بەم زاراوە بەرزە شەیخی حەکیم فێرمان ئەکات، نزمترین پلەی هەڵبژاردن لەنێوان دوو شت سەرەتا ئەوەیە وەک خۆی بیانزانیت. جا کاتێک کەسێک لەنێوان چوار قوتابخانە هەڵبژاردن ئەکات کە ئەسڵەن یەک دانەشی وەک خۆی نازانێت، ئەمه جۆرێکە لە جۆرەکانی زانستی ساختە.

چیرۆکێکی کورتی تراژیدی. -تەمەنی گەنجی تەڵەبەکان بەفیڕۆ دەدرێت بەناونیشانی(قەولی ڕاجح)، 10 ساڵ فقه ئەخوێنێت لەژێر ئەم ناونیشان
چیرۆکێکی کورتی تراژیدی. -تەمەنی گەنجی تەڵەبەکان بەفیڕۆ دەدرێت بەناونیشانی(قەولی ڕاجح)، 10 ساڵ فقه ئەخوێنێت لەژێر ئەم ناونیشانە. -دوای 10 ساڵ ئەم دۆستە موجتەهیدە، نامیلکەیەک دەبینێت کەلەسەر موعتەمەدی یەکێک لەچوار مەزهەبەکەی ئیسلام نوسراوە کاتێک تەماشای ئەکات، ئەبینێت ناتوانێت لە نامیلکەیەکی یەک مەزهەب وەک خۆی حاڵی بێت= ئیدی بۆی دەرەکەوێ منێک کە هێشتا یەک مەزهەب نازانم چۆن تەرجیحم بۆ دراوە لەنێوان چوار دانە..!!! ئیدی ناچار دوای 10 ساڵ دێتەوە خاڵی سفر، بۆ فێربوونی معتمدی یەک مەزهەبی فیقهی وەک خۆی.

سوپاس بۆ خوای گەورە، پاش دوو مانگ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی کتێبی یەکەم، دەستی پێکرد، سبەینێش خوێندنی کتێبی دووەم، دەست پێ د
سوپاس بۆ خوای گەورە، پاش دوو مانگ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی کتێبی یەکەم، دەستی پێکرد، سبەینێش خوێندنی کتێبی دووەم، دەست پێ دەکات. ئێمە لەڕابردووشدا وتومانە: مودەڕڕیس و مەنهەجی، جێگرەوەی مەنهەجی حوجرە و هەزار ساڵەی جیهانی ئیسلامی نییە، بەڵام باشترین بژاردەیە بۆ ئەو هەزاران کەسەی، لەدەرەوەی حوجرەن و ئەیانەوێت عیلم بخوێنن. خۆ ئەگەر دەستمان نەگرتن و هاوکاری تێگەیاندن و پێگەیاندنیان نەبووین، دواتر لەهەرکوێوە سەریان دەرکرد، مافی گلەییمان نییە. * بێگومان فەقێیانیش زۆر سوود لەمودەڕڕیس ئەبینن. ئەڵبەت لەمەنهەجی مودەڕڕیسدا، کەمترین جیاوازی و زیادی هەیە، بەسەر مەنهەجی مەتبوعی موقەڕڕەڕەوە، تەنها هێندەیە: لەبەرامبەر ئەو ئاسانکارییەی لەگەیاندنی عیلمەکەدا هەیە، هاوسەنگیمان پاراستووە، بە چڕکردنەوەی ماددە عیلمییەکە. بەجۆرێک کە فێرخوازی مودەڕڕیس، لەئاجڕومییەدا، تەواوی (التحفة السنية)ش وەردەگرێت. لەئەبی شوجاعدا، تەواوی (فتح القريب) بە زیادەوە وەرئەگرێت.

"لە ئەحکامەکانی دیکەی تایبەت بە سووڕ، بریتیە لەوەی حەرامە تەڵاق دانی هاوسەر لەکاتی سوڕەکەیدا گەرچی تەڵاقەکە دەکەوێت، بەڵام ئە
"لە ئەحکامەکانی دیکەی تایبەت بە سووڕ، بریتیە لەوەی حەرامە تەڵاق دانی هاوسەر لەکاتی سوڕەکەیدا گەرچی تەڵاقەکە دەکەوێت، بەڵام ئەکرێ تەڵاق دانی حەڵاڵ بێت لە سوڕ، لەکۆمەڵە حاڵەتێکی دەگمەن کە لە کتێبە بەرزەکانی فقه باس کراوە، والحمدللە لە شەرحەکاندا باسمان کردووە ئەم بابەتە کە حاسڵی دیمەنەکانی حەوت دانەن."

ئەحکامەکانی مزگەوت بۆ ئافرەت لە سووڕ؛ "١- مانەوەی تێیدا حەرامە. ۲- چوون و هاتنی تێیدا حەرامە، هەروەک مانەوەیە. ۳-تێپەڕینی بە
ئەحکامەکانی مزگەوت بۆ ئافرەت لە سووڕ؛ "١- مانەوەی تێیدا حەرامە. ۲- چوون و هاتنی تێیدا حەرامە، هەروەک مانەوەیە. ۳-تێپەڕینی بە دەرگایەک و دەرچوونی لە دەرگایەکی دیکەوە حەڵاڵە، گەر ئەمین بوو لەوەی مزگەوتەکە پیس ناکات بەخوێن. وە بزانە ڕێخراوەکانی قورئان و شوێنی نوێژی زانکۆ و مۆڵەکان و ئەو حوجرانەی له دەرەوەی مزگەوتن، حوکمی مزگەوتیان نییە، چونکە لەبابی وەقف خوێدوومانە مەفهومی شەرعی مزگەوت چییە، تەنها ئەوە حەرامە لەسەری."

تەحریری جیاوازی نێوان موباشەرە و استمتاع لە ئەحکامەکانی دیکەی تایبەت بە ئافرەتان لە سووڕ، حەرامیەتی نێوانی ناوک و ئەژنۆیەتی بۆ هاوسەری، وە بزانە هاوەڵانمان لە شافعییە بەدوو زاراوە دەربڕینیان لەم مەسەلەیە کردووە، وە هەر زاراوەیەکیان حوکمێکی جیاوازی لەسەر دادەمەزرێت؛ ١-حەرامیەتی(مباشرە)ی نێوان ناوک و ئەژنۆ، کە زاراوەی موباشەرە مەبەست لێی دەست لێدانە، لێرەوە ئەزانیت دەست لێدانی نێوانی ناوک و ئەژنۆی حەرامە بەشەهوەت و هەروەها بێ شەهوەت ، وەسەیرکردنی درووستە تەنانەت بە شەهوەت ۲-حەرامیەتی(استمتاع) بەنێوانی ناوک و ئەژنۆ، کە لەسەر بنەمای ئەم زاراوەیە حرامە سەیرکردن و دەست لێدان بە شەهوەتەوە، بەڵام حەڵاڵە سەیرکردن و دەست لێدان بەبێ شەهوەت. بۆیە دەبینی لەنێوانی موباشەرە واستمتاع عموم و خسوسی وەجهی هەیە، بەو مانایەی هەردووکیان هاوبەشن لەوەی=حەرامە دەست لێدانی نێوانی ناوک و ئەژنۆی بەشەهوەتەوە، بەڵام جیاوازن لە ڕوانگەی ئەوەی ۱-حەڵاڵە دەست لێدانی نێوانی ناوک و ئەژنۆ بێ شەهوەت لەسەر قەولی استمتاع بەڵام لەسەر قەولی موباشەرە حەرامە،  ۲-حەڵاڵە سەیرکردنی نێوانی ناوک و ئەژنۆ بەشەهوەتەوە لەسەر قەولی موباشەرە وە حەرامە لەسەر قەولی استمتاع.

"هەموو تاڵب علمێکی فقه، بەدڵی خۆی ئەتوانێ پرسیاری فیقهی وانەکان بکات بۆ تەسەوڕی مەسائل و ڕوونکردنەوەی لێڵی و جیاکردنەوەی بابە
"هەموو تاڵب علمێکی فقه، بەدڵی خۆی ئەتوانێ پرسیاری فیقهی وانەکان بکات بۆ تەسەوڕی مەسائل و ڕوونکردنەوەی لێڵی و جیاکردنەوەی بابەتەکان. ان شاء الله بەپێی مەجال و کات وەڵامی ئەدرێتەوە، وە ئاساییە پرسیار بکات و دوای هەفتەیەک وەڵامەکەی وەربگرێت لەبەر مەشغوڵی و ئاڵۆزی ژیان، واتا مەرج نییە هەموو پرسیارێک ئەو ڕۆژە وەڵام بدرێتەوە."