رِوَاقُ الشَّافعيّة
Open in Telegram
تایبەت بەدانانی pdf"ی کتێبە شەرح کراوەکان و ناساندنیان+نوسین دەربارەی مەزهەبی فوقەهای ساداتی شافعییە
Show more5 075
Subscribers
-224 hours
+177 days
+12930 days
Posts Archive
5 075
خۆڵاسەی هەموویشی ئەوە کە شێخ دەفەرمێت و منیش هەمان ڕام هەیە.
👇👇
"ئینسان تا عیلمی زیاتر بێت، تەرجیحی کەمتر و لاواز ئەبێت."
ئەو دێڕە لام وایە فەتحە و ئاسایی نییە، لە قوڵی ماناکەی سەرەڕای کەمی زاراوەی.
5 075
الله لە فقه و لە فەهم.
"ئەمما ئینسان خۆی هەڵواسی بەسەر علما، وە پلەیەکی قورس بداتە لای خۆی کە ئیجتهادە، بێ ئەوەی زەبتی فروع و ئسوڵی کردبێت شایستە بە ئەهلی ئیجتهاد، ئەوە زوڵمی لەخۆی کردووه...."
قلتُ= زوڵمێکی گەورەتریشی لەوانە کردووە کە فێریان ئەکات، چونکە دوای دەساڵ تەلەبەکە ئەچێتە مەجلیس، ئەوترێ پێی ئەم قەولە بەقسەی کێ ڕاجحە که تۆ لات وایە ئەمە ڕاجحە؟، ئەڵی بەقسەی مامۆسایەکی ئەزیز ساحێب پەیجە لە فەیسبووک و انستا و تلکرام..!!!. ئیدی پێی ئەوترێ دیوانەکانی ئیسلام لە فقه نوسراونەتەوە و پلەکانی فوقەها بەیان کراون، ساحێب پەیجەکەی تۆ پلەی چییە لە فقه لە تاریخی ئیسلام و بەرهەمەکانی چین کە نیشانەن لەسەر موجتەهید بوونی؟ ئەو کات تەلەبەکە تێ ئەگات تەمەنی بەفیڕۆ چووە، و دێتەوە خاڵی سفر بۆ فێربوونی فقهی ئیمامێکی موجتەهیدی حەقیقی.
5 075
پلەی ئیجتهاد، بەرزترین مەرتەبەکانی پلەی عالم بوونە لە ئیسلامدا.
یەکێک لە دیمەنەکانی= تەرجیح دانە لەنێوان ئەقوالی موجتەهیدە موتڵەقەکان.
تەرجیح=ئیجتهاده، دۆستی وا هەیە ڕەحممان پێ ناکات لە سفینە النجاە و یەکەم دەرسی فقه دەست ئەکات بە پلەی ئیجتهاد، کە ئەمەش کارێکی روونی هەڵەیە لای هەموو عولەما.
5 075
پلەکانی موجتەهیدەکانی شەرع.
"لای ئێمە ئێستا موجتەهیدی مەزهەب و فەتواش نەماوە، یانی خەڵکی خۆی بەکەم ئەبینێ لە پلەی ئەسحابی وجوە بێت!!، یەکسەر موجتەهیدی موتڵەق.
دائیم بە دۆستانیشم ئەڵێم، سەرەتا پێمان نیشان بەن بە بەرهەمە زانستیەکانتان کە گەشتونەتە پلەی موجتەهیدی فەتوا و تەرجیحی وجوه، ئنجا دواتر بگەنە پلەی مجتهیدی موتڵەق، مەنتیقیە ئەو قسەیە وایە؟.
یانی شێخ محمد سالم بحیری مقلیدە خاوەنی حاشیەی موغنییە کە سەری ئەهلی میسڕی پێ بەرز کردووەتەوە و بەرهەمێکە هەموو فەقیهێک لە عالمی ئیسلامی چاوەڕێی ئەکات، ئێمە ماشەڵا ئەم هەموو مجتهیدە موتڵەقەمان هەیە، لە پێشانگای قاهیرە، دوو بەرهەممان نییە سەری کوردی پێ بەرز بکەینەوە.، ئێ مەعقولە ئەم هەموو موجتەهیدە هێندەی موقەلیدیک بەرهەمیان نەبێت؟!
کەواتە خەلەلێکی گەورە هەیە لە بینینی ئێمە بۆ مەرتەبەکانی فوقەها بە حەقیقی، بەڵێ لە تیک تۆک و پەیجەکەی خۆم من موجتەهیدم بەڵام بێتە سەر ساحەی حەقیقی عیلم و پێوانە بکرێم لەگەڵ فحولی فوقەها بەدرێژایی دە قەڕن، ئەبینم پلەی من زۆر نزمترە لەوەی بیرم لێ کردووەتەوە."
5 075
Repost from قناة عبدالله بن محمد بن حسين البيضاني
#أقسام المجتهد :
المجتهد المطلق
مجتهد المذهب
مجتهد الفتوى
#شرح_المسكة_الكوثرية
https://t.me/dgthhgju
5 075
Repost from معهد العلامة خليل للتفقه المالكي
{إنا لله وإنا إليه راجعون}.
👈 بقلوبٍ مؤمنةٍ بقضاء الله وقدره، تلقَّينا نبأ وفاة الشيخ العلامة/ محمد الحسن ولد أحمدو الخديم، أحد أعلام العلم والفقه المالكي في بلاد شنقيط، وشيخ محظرة التيسير، رحمه الله رحمةً واسعة.
عاش الشيخ رحمه الله خادمًا للعلم، مشتغلًا بالتدريس والإفادة، حاملًا لواء الفقه المالكي، وباذلًا وسعه في تعليم الناس ونشر العلم.
🤲 نسأل الله تعالى أن يتغمَّده بواسع رحمته، وأن يرفع درجته في المهديين، وأن يجزيه عن العلم وأهله خير الجزاء، وأن يخلف على الأمة فيه خيرًا، وأن يربط على قلوب أهله وطلابه ومحبيه.
رحم الله الشيخ العلامة/ محمد الحسن ولد أحمدو الخديم، وجعل ما خلَّفه من علمٍ وتعليمٍ في ميزان حسناته!
#معهد_العلامة_خليل
#الفقه_المالكي
#مشاريع_تميز
5 075
"ئەمە گوشراوەی حوکمەکەیە بەخاڵسی، ئەمما لە شەرحەکەمان لەسەر ئیبانە و ئیفازە بە وەرەقە و قەڵەم ڕوون کراوەتەوە بە تەفسیڵ.
تەبیعەتی شەرحی مەسائلیش لەسەر وەرەقەش وایە، وەرەقەش لێی تێ ئەگات هێندە ئاسانە،بۆیە بابەتێکی زۆر ڕوونە والحمدلله، لەشەرحەکە زۆر ڕوون لێی حاڵی دەبیت، ئەمەش گوشراوەی ئەوەیە لەشەرحەکه وتراوە بۆ کەسێک بیەوێت بە پاڵفتەی لای بێت."
5 075
مەرجی چوارەم تەنها لەو حاڵەتە ڕووئەدات، کە خوێنی بەهێز هەبێت پاشان خوێنێکی لاواز پاشان خوێنێکی بەهێزی هاووێنەی یەکەم وە ئەو خوێنە دووەمە بەهێزەی هاووێنەی یەکەم 15 ڕۆژ بەردەوام بێت، ئەو کات مەرجە لاوازەکەش پانزە ڕۆژ بێت تا حوکمی تمیز وەربگرێت، واتا بۆ ئەوەی مەرج بێت خوێنە لاوازەکە پانزە بێت تاکو حوکمی تمیز وەربگرێت ئەوەیە(استمر الدم)=مانای استمرش واتا 15 ڕۆژ خوێنە بەهێزەکەی دووەم هەبێت، جا بزانە گەر خوێنی بەهێزی دووەم ئەسڵەن بوونی نەبوو، یاخود بوونی هەبوو وە لە 15 کەمتر بوو، ئەوە مەرج نییە خوێنە لاوازەکە 15 ڕۆژ بێت تاکو حوکمی تمیز وەربگرێت.
5 075
ناردیانم بۆ شت کڕین ماڵیان ئاوابێ، ئێستە بیرم کەوتەوە ویستومە ڕوونکردنەوەکە بنوسم(ابتسامة؛)
بزانە، ئافرەتی ممیزە(ئەوەی خوێنی بەهێز و لاواز دەبینێت) دوو جۆرە:
۱-ممیزەیەک مەرجەکانی تمیزی تێدایە= حوکمی ممیزەیە وەردەگرێت.
۲-ممیزەیەک مەرجەکانی تمیزی تێدا نییە= حوکمی ممیزە وەرناگرێت(نا لەبەر ئەوەی ممیزە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی مەرجەکانی ممیزەی تێدا نییە، وریا بە.) بۆ وەرگرتنی حوکمی تمیز ئەبێ دوو مەرج بێنە جێ= ١-ممیزە بێت بەو واتایەی خوێنی بەهێز و لاواز ببینێت، ۲-وە چوار مەرجەکەی وەرگرتنی حوکمی تمیزی تیا بێنە جێ، بۆیە بزانە لای هاوەڵانمان لە فوقەها هەرکات وتیان ممیزە، مەبەستیان ئەو ممیزەیە کە مەرجەکانی وەرگرتنی حوکمی تمیزی تیایە نەک موتڵەقی تەمیز.
وە مەرجەکانی وەرگرتنی حوکمی تەمیز چوارن، سیانیان زۆر ڕوونن والحمدلله وە دائیم ئەبێت بوونیان هەبێت، وە دانەیەکیان تەنها تایبەتە بە وێنەیەکی دیاریکراو و مەرج نییە دائیم بوونی هەبێت، 2 مەرج تایبەتن بە خوێنە بەهێزەکە و دوو مەرج تایبەتن بە خوێنە لاوازەکە.
۲ مەرجەکەی خوێنە بەهێزەکە(تاکو ئافرەت حوکمی تمیز وەرگرێت) ئەوەیە ۱-خوێنە بەهێزەکە کەمتر نەبێت لە کەمترینی حەیز(شەو و ڕۆژێک)، ۲-تێنەپەرێت لە زۆرترینی حەیز کە 15 ڕۆژە، ئەم دوو مەرجەش دائیم ئەبێ بوونیان هەبێ بۆ حوکم دان بە تمیز
بۆ خوێنی لاوازیش دوو مەرج هەیە، دانەیەکیان دائیم ئەبێ هەبێت کە برتییە لەوەی خوێنە لاوازەکە یەک بەدوای یەک بێت و نەپچڕێت بە خوێنی بەهێز، دووەم مەرجیان ئەوەیە خوێنە لاوازەکە لە 15 ڕۆژ کەمتر نەبێت وە ئەم مەرجەش تەنها کاتێک بەمەرج دەگیرێت (استمر الدّم)
کەواتە ئێستا بۆ حوکم دان بە تمیز ئەبێ چوار مەرج هەبێت، سیانیان دائیمن و دانەیەکیان لەهەندێک حاڵەتە
پرسیارە گرنگەش ئەوەیە ئەو حاڵەتە تایبەتە وێناکردنە درووستەکەی چۆنە؟ (استمر الدم) یانی چی؟ لە چ حاڵەتێک ئەم مەرجی چوارەمە بە مەرج دەگیرێت؟
5 075
مولانا العلامة محمد الحسن الخديم في ذمة الله
إنا لله وإنا إليه راجعون
فقدت الأمة ركنا من أركان علوم الشرع
وفقد المذهب المالكي أحد أعمدته في هذا العصر
فقدت الامة إماما زاهدا ورعا عابدا سجادا مصنفا ناظما ناثرا محققا محررا واعيا للعلوم حافظا لها في صدره
والكلام في حقه يطول ولا نقول الا ما يرضي ربنا.
5 075
ئەم پەڕەیەی ئیبانە و ئیفازە، لەمەرجی سێهەمی ممیزە، لە مغلقاتی فقهە، حلەکەی بە ئاسانی دادەنێم به گوشراوی لێرە، تاکو ئەوانەی لە شەرحە دەنگیەکە بەخەستی دەیخوێنن، لێرە پوختەکەیان لەبەردەست بێت."
5 075
+مامۆستا ئێوە چی ئەفەرموون
-لام وایە تەقریبەن بە ئیتفاق ئەڵێن استمر=یانی بەقوەتی دووەم خۆی گەشتە پانزە، ئنجا مەرجە زەعیفەکەش بگاتە پانزە تا بوترێ ممیزەیە، بەڵام تعلیل کردنیم پێ موشکیلە...
-ئنجا قوربان شتێک هەیە لای ابن حجر و ڕملی پێی ئەوترێ مەسەئلەی سەبعات.
+وەڵایی بینیومە بەس بیرم نییە ڕاستی
- یانی حەوت ڕەش حەوت سور حەوت ڕەش، ئەوە ممیزەیە با سورەکەش پانزە کەمتر بێت.
چونکە ڕەشەکە مستمر نییە.
ئەم نموونەی سەبعاتە هەست ناکەیت بڵێین ابن حجر و ڕمڵیش لایان وایە شەرتی ئەوەی زەعیفەکە پانزە بێت، ئەوەیە ڕەشەکەش پانزە بێت ئنجائەوترێ ممیزەیە؟
یانی ئێمە ئەڵێین چ کاتێک مەرجە زەعیفەکە پانزە بێت بۆی ئەوەی بوترێ ممیزەیە؟ ئەگەر خوێنی دووەمی قەوی هەبێت.
۱-ئەو قەویە مەرجە خۆی بگاتە 15 یان هەر هەبێت بەسە؟
مەرجە بگاتە پانزە، جا گەر نەگاتە پانزە زیانی نییە زەعیفەکەش پانزە نەبێت، هەر پێی ئەوترێت ممیزە لای ئەسحاب تەنانەت ابن حجر ۆ ڕمڵیش
+ئاخر لێرە نموونەکەمان فەرقی هەیە
بە قوي و ضعیف ەکەشەوە هێشتا ناگەنە ١٥!
-بە دەلیلی مەسەلەی سەبعات.
کە خوێنی دووەمی قەوی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەگەشتووەتە پانزە، بە مەرجمان دانەناوە زەعیفەکە پانزە بێت تا بوترێ ممیزەیە.
ئەوەتا زەعیفەکە پانزە کەمترە، دوای خۆشی خوێنی قەوی هەیە بەڵام هەر ئەوترێ ممیزەیە، بۆچی؟ چونکە قەوی دووەم پانزە کەمترە
ثمانیاتیش هەیە قوربان😁
8 ڕەش 8 سور 8 رەش بە ئیتفاق ممیزەیە. گەرچی بە قوی و زەعیف پانزەش تێپەڕ ئەکەن
+موراجەعەیەکی چاکی ئەوێت 😅
-قوربان حل بوو...
تۆ ئیشکالەکەت ئەوەبوو ئەو مەرجە ئەسحاب واناڵێن؟
بەڵام لەمەسەلەی سبعاتەوە ڕوونە ابن حجریش وا ئەلێ و ڕمڵیش
کەواتە تقریرەکەی درووستە
بەڵام تعلیلی هێشتا ڕوون نیە لام.
+گومانم هەیە بەخوا ههه
پەلەم لێ مەکەن مولانا بەیانی بزانم بۆی دانانیشم.
-بۆی دانیشە قوربان، کاتی ئەوێ ئەمە، بەس دائیم مەسەلەی سبعات و ثمانيات لەبەردەمت دانێ، زۆر بەروونی ئەبینرێ بەمەرجی ئەبینن ابن حجر و ڕمڵیش= کە بۆ ئەوەی بوترێ ئافرەت ممیزەیە، مەرجە زەعیفەکەی بگاتە پانزە، ئەگەر خوێنی دووەمی بەهێز بگاتە پانزە، بەڵام گەر خوێنی دووەمی بەهێز هەبێت بێ ئەوەی بگاتە پانزە، ئەوە بەمەرجی دانانێن زەعیفەکە پانزە بێت تا بڵێن ممیزەیە، هەر بۆیە لە مەسەلەی سەبعات 7 7 7، خوێنی دووەمی بەهێز هەیە و زەعیفەکەش پانزە کەمترە ، بەڵام هەر ئەوترێ ممیزەیە چونکە بەمەرجی ئەگرن بەقوەتی دووەم پانزە بێت.
5 075
لەمەرجی سێهەمی ئەوەی ئافرەتی حوکمی ممیزە وەربگرێت ئەوەیە، ئەگەر دوو خوێنی بەهێز هاتن، لاوازەکەی نێوانیان بگاتە پانزە، بەڵام ئایا مەرجە خوێنی دووەمی بەهێز تەنها بوونی هەبێت یان بگاتە پانزە ڕۆژە؟، ئنجا بەمەرج ئەگیرێت لاوازەکە بگاتە پانزە تا بوترێ ممیزەیە
لەگەڵ یەکێک لە دۆستانم پێکەوە موزاکەرەیەکی ئەم باسەمان کرد کە لای هاوەڵانمان لەشافعییە ئەم باسە چۆنە، ئەم یادکردنەوه فقهیەی خوارەوە بوو
👇👇
5 075
"وەعدی منیش بۆ مەشایخ ئەوەیە، ئەو وانەیە وەرەقە بێ گیانەکەش لێی تێ دەگات، تەنها بەمەرجی بوونی وەرەقە و قەڵەم لەبەردەستت+سەبڕ و دابڕان بۆی بە دوو بارەکردنەوەی وانەکە سێ بۆ چوار جار، چونکە بابەتەکە وردە، دەبێتە هۆی درووستبوونی پەیوەندی دەماری نوێ لەمێشکت=بەڵام پەیوەندییەکە کاڵە، بە چەن جارێک گوێگرتنەوە پەیوەندییە دەمارییەکە بەهێز ئەبێت و بەتەواوی دەچەسپێت لات مەسائلەکانی."
5 075
"وانەی حەوتەمی ئیبانە و ئیفازە، لە داخراوترین دەرگاکانی عیلمه، بگرە زۆرینەی توڵابی عیلم هەرگیز لێی تێ ناگەن، وە ئەسڵەن تێگەشتنی دۆڵێکە و توانای شەرحکردنی دۆڵێکی دیکە.
قەرار وابوو هەشت وانەکەی ئیبانە هەر وانەیەک و بە مەجلیسێک شەرح بکەین، بۆ وانەی حەوتەمیش هەروا، بەڵام دڵنیام وانەکە لە پێنج سەعات تێپەڕ ئەکات و موبایلەکەشم پاتریەکەی بەرگە ناگرێت.
بۆیە پێ ئەچێت وانەی حەوت بکەینە حەوت پارچە."
5 075
"ئەم شەرحەی عەللامەی فەقیهی ابن قاسمی عەببادی لەسەر مەتنی ابوشجاع، پارچەیەک ئاڵتوونی خاڵسی بێ غەشە، لەوپەڕی تحقیق و تەحریرە. هێندە بەرزە خاوەنی حاشیەکانی سەر مینهاج لێوەی نقڵ ئەکەن لەشەرحی ابو شجاعەکەی..!
گەر شەیخی ڕاستەوخۆت دەست بکەوێت کەلیمە کەلیمە و حەرف حەرف لای بخوێنیت، دەتخاتە ئاستێکی ئەولاتر لە باڵادەستی فیقهی."
5 075
"ئەو کەسەی تاڵی مەحبوب، وەک شیرینی نەبینێت، ئەهلی مەحبەت نەبووە ئەسڵەن.
لە عیلمیش هەرکات گەشتیتە ئەوەی لەزەت لەقورسییەکانی ببینیت، ئەوە فەتحێکی گەورەی ڕەبانییە بۆت و خێری گەورەی لە دوایە."
5 075
ئیمامی ابن حجری هیتمی(خاوەنی توحفە) دەفەرمێت=[هەرگیز هیچ جارێک نەگەشتووم بە شێخمان، شێخ زەکەریای ئەنساڕی، ئیلا دوعای بۆ کردووم و وتویەتی=أسأل الله، أن يفقهك في الدين.]
ئیمامی تەرمەسیش لە حاشیەکەی لەسەر منهج القویم دەڵێت=خوای گەورەش دوعاکەی قبوڵ کرد، چونکە لەو کەسانە بوو(مەبەستی شیخ الاسلامی زەکەریایە) کە دوعای قبوڵ بوو.
