en
Feedback
رِوَاقُ الشَّافعيّة‌

رِوَاقُ الشَّافعيّة‌

Open in Telegram

تایبەت بەدانانی pdf"ی کتێبە شەرح کراوەکان و ناساندنیان+نوسین دەربارەی مەزهەبی فوقەهای ساداتی شافعییە

Show more
5 076
Subscribers
+524 hours
+187 days
+12830 days
Posts Archive
-الرسالة الجامعة=البدور الطالعة -سفينة النجاة=نيل الرجا -المختصر اللطيف=الفوائد المرضية+البيان و التعريف -ياقوت النفيس=مؤنس الجليس -متن أبي شجاع=الاقناع+المد المستطاع -فتح القريب المجيب=الباجوري -المقدمة الحضرمية=فتح القدير -صفوة الزبد=افادة السادة العمد -الرحبية=سبط المارديني -فتح المعين=اعانة الطالبين -منهاج الطالبين=سكردان المُفتين -منهج الطلاب=فتح الوهاب.

"مەنهەجیەتی تەفەقوهی عیلمی پلانەکەی لامان ئاوایە، هەموو مەتنێکی فیقهی شافیعی کە دەیخوێنین، دواتر بە شەرحێکیشەوە لەسەر ئەو مەت
"مەنهەجیەتی تەفەقوهی عیلمی پلانەکەی لامان ئاوایە، هەموو مەتنێکی فیقهی شافیعی کە دەیخوێنین، دواتر بە شەرحێکیشەوە لەسەر ئەو مەتنە دەیخوێنین، تاکو تەڵەبە بەتەواوی ناوچەوانی مەتنەکە بگرێت بەدەستەوە و دواتر کە مەتنەکەی شەرح کرد بۆ تەڵەبەی دیکە بە ئیتقانەوە بتوانێ شەرحی بکات، چونکە خۆی شەرحێکی لەسەر مەتنەکە خوێندووە."

"ئێستاش تەماشام کرد بینیم ئەم یاسایە بە لەحم و شەحمەکەیەوە، شێخی فَقيه لە سوکوردانی شەرحی مینهاج دایناوەتەوە، کە شەرحێکی بەدی
"ئێستاش تەماشام کرد بینیم ئەم یاسایە بە لەحم و شەحمەکەیەوە، شێخی فَقيه لە سوکوردانی شەرحی مینهاج دایناوەتەوە، کە شەرحێکی بەدیعی مینهاجە لەڕوانگەی ڕێکی دەربڕین و دابەشکاری بۆ مەسائلەکان."

ئەم یاسا سادەیە بزانە، لام وایە لە%70 بۆ %80 وەڵامی پرسیاری ئافرەتانی تێدایە لە حەیز: "زۆرترین ماوەی حەیز 15 ڕۆژە، جا گەر ئاف
ئەم یاسا سادەیە بزانە، لام وایە لە%70 بۆ %80 وەڵامی پرسیاری ئافرەتانی تێدایە لە حەیز: "زۆرترین ماوەی حەیز 15 ڕۆژە، جا گەر ئافرەتێک لەماوەی ئەم پانزە ڕۆژە خوێنی بینی و لەشەو و ڕۆژێک کەمتر نەبوو، ئەوە هەمووی سوڕە تا لەماوەی ئەو 15 ڕۆژە بێت، وە گرنگ نییە چ ڕەنگێک بێت= ڕەش سوور زەرد، دانەیەکی لاواز بێت یان بەهێز، هەمووی سوڕە و پاکی نێوان خوێنەکانیشی لەماوەی 15 ڕۆژەکە هەر سوڕە، هیچیش گرنگی نادەین بەوەی عادەتی مانگی پێشووی چەن بووە."

کۆمەڵێک تێبینی گرنگ؛ ١-ممیزە هەمان حوکمی هەیە، موبتەدەئە بێت یان موعتادە. ۲-موبتەدەئە= ئەو ئافرەتەیە یەکەمجارە سوڕ ببینێت، موعتادە= پێشتر سووڕ و پاکی دیووە. ۳-ممیزە= ئەو ئافرەتەیە خوێنی بەهێز و لاواز دەبینێت، غیر ممیزە= بەیەک جۆر خوێن دەبینێت. ٤-قدری حيض= واتا ژمارەی ڕۆژەکان وەک ئەوەی بڵێ سوڕەکەم 5 ڕۆژ بوو، وەقتی حیض= وەک ئەوەی بڵێ پێنج ڕۆژی سەرەتای مانگ بوو. ٥-ئەوەی وەقت و قەدری بیرنەمابێت پێی ئەوترێ موتەحەییرە، موتەحەییرەش دوو جۆرە، یان ئەوەتا وەقت و قەدری پێکەوە بیرنەماوە، یان یەک دانەیان، گەر هەردووکی بێ موتەحەییرەی موتڵەقە، گەر دانەیەکی بێت موتەحەییرەی نسبییە. ٦-تەحەیور فەرعی ئیعتیادە، واتا هەرگیز ئافرەتی موبتەدەئە نابێتە موتەحەییرە. ۷-تەحەیور فەرعی نەبوونی تمیزە، واتا هەرگیز ممیزە نابێتە موتەحەییرە.

کەواتە موستەحازەی حەیز دوو مەرجی هەیە: ١-لەدواین ساتی 15 خوێنی هەیە. ۲-دوای ئەوەش بەردەوام بوو، واتا خوێنی دوای 15 لکا بەخوێنی دواین ساتی 15. جا کە زانیت موستەحازەی حەیزە، یان ئەوەتا: ١-مبتدأیە ۲-یان معتادەیە موبتەدەئە و موعتادەش هەردووکیان یان ئەوەتا. ۱-ممیزەیە ۲-یان غیر ممیزەیە جا کە معتادەی غیر ممیزە بوو، چوار حاڵەتی هەیە: ١-ذاكرة لوقت و قدر حيضها ۲-ناسية لوقت و قدر حيضها ۳-ناسية للوقت، ذاكرة للعدد ٤-ناسية للعدد، ذاكرة للوقت.

چۆنیەتی جیاکردنەوەی، ئافرەتی موستحاضة حيض و مستحاضة ذات بقية طهر: بزانە حاسڵی جیاکردنەوەیان لەدوو پرسیاری زۆر سادە و ئاساندای
چۆنیەتی جیاکردنەوەی، ئافرەتی موستحاضة حيض و مستحاضة ذات بقية طهر: بزانە حاسڵی جیاکردنەوەیان لەدوو پرسیاری زۆر سادە و ئاساندایە. ۱-ئایا لە دواین ساتی ڕۆژی 15 خوێنی هەیە؟ گەر بڵێین نەخێر، ڕاستەوخۆ ذات بقية طهره و هەرگیز نابێتە مستحاضة حيض گەر بڵێین بەڵێ، پرسیاری دووەم دەکەین،= ئایا خوێنی دوای 15، لکاوە بەدواین ساتی 15؟ گەر بڵێین بەڵێ=مستحاضة حيض گەر بڵێین نەخێر=ذات بقية طهره.

إذا ذكرت المصطفى المعظم فلا تقل مختصرا (صعسلم) ونحوه من صيغ اختصار صلاتنا على النبي المختار صلى وسلم عليه الله ما عطرت بذكره الأفواه .

پێشتر وەعدم دابوو بە خۆشەویستانم کە ئاستی یەکەمی هەموو علمەکان پێکەوە دەخوێنین، ان شاء الله دوای خەتمی ئیبانە، وردە وردە پێکەوە دەست پێ ئەکەین.

منظومة_التوحيد_والإيمان.pdf1.45 KB

"بەیانی دانانی وانەکانی ئیبانە و ئیفازە دەست پێ دەکاتەوە، بۆ تەواوکردن و خەتمی کتێبەکە بەکامڵی ان شاء الله."
"بەیانی دانانی وانەکانی ئیبانە و ئیفازە دەست پێ دەکاتەوە، بۆ تەواوکردن و خەتمی کتێبەکە بەکامڵی ان شاء الله."

درّة نفيسة "ومن هنا يُعلم أن فهم المسائل على وجه التحقيق يحتاج إلى معرفة أصلين: أحدهما: أن إطلاقات الفقهاء في الغالب مقيَّدة
درّة نفيسة "ومن هنا يُعلم أن فهم المسائل على وجه التحقيق يحتاج إلى معرفة أصلين:  أحدهما: أن إطلاقات الفقهاء في الغالب مقيَّدة بقيود يعرفها صاحب الفهم المستقيم الممارس للأصول والفروع، وإنما يسكتون عنها اعتمادا على صحة فهم الطالب. والثاني: أن هذه المسائل اجتهادية معقولة المعنى، لا يُعرف الحكم فيها على الوجه التام إلا بمعرفة وجه الحكم الذي بُني عليه وتفرع عنه، وإلا فتشتبه المسائلُ على الطالب ويحار ذهنُه فيها لعدم معرفة الوجه والمبنى، ومن أهمل ما ذكرناه حار في الخطأ والغلط. " [ابن نجيم | البحر الرائق]

"لە شتە عەجیبەکانی دیکە کە دائیم بە دۆستانی خۆمی دەڵێم ئەوەیە، کە تۆزێ خاتری ئیمامە موجتەهیدەکان بگرن. یانی ماقول نییە کیباری
"لە شتە عەجیبەکانی دیکە کە دائیم بە دۆستانی خۆمی دەڵێم ئەوەیە، کە تۆزێ خاتری ئیمامە موجتەهیدەکان بگرن. یانی ماقول نییە کیباری فوقەها عادەتەن لە تەمەنی 40_50 ساڵی دەبوونە موجتەهید، ئێسا لای ئێمە خەڵک لە خوار هەژدە و بیست و سیەکان ئەبێت بە موجتەهید..!! یانی شتێک خاتری ئیمامی مالک و ئەوان بگرن کە تا 40 ساڵی نەدەچوونە پلەی ئیجتهاد..! هەر ئەبن بە موجتەهید یەک تۆز لەسەرخۆتر ببن،  یانی پلەی ئیجتهاد هەر ئەچنە ناوی لە چل و پەنجاکان لەناو شەرحی توحفە و موغنی و موحەلا و ئیستزکار و موناقەشەکردنی فحولی ئسوڵییەکان بچنە ناوی جوانە بەس ئیجتهاد لەمەتنی بچووک و لە تەهارە جوان نیە، لە موناقەشەی کیباری فوقەها لە گەورەترین کتێبەکانیان و قورسترین مەسائلەکانیان جوانە."

خۆڵاسەی هەموویشی ئەوە کە شێخ دەفەرمێت و منیش هەمان ڕام هەیە. 👇👇 "ئینسان تا عیلمی زیاتر بێت، تەرجیحی کەمتر و لاواز ئەبێت." ئەو دێڕە لام وایە فەتحە و ئاسایی نییە، لە قوڵی ماناکەی سەرەڕای کەمی زاراوەی.

الله لە فقه و لە فەهم. "ئەمما ئینسان خۆی هەڵواسی بەسەر علما، وە پلەیەکی قورس بداتە لای خۆی کە ئیجتهادە، بێ ئەوەی زەبتی فروع و ئسوڵی کردبێت شایستە بە ئەهلی ئیجتهاد، ئەوە زوڵمی لەخۆی کردووه...." قلتُ= زوڵمێکی گەورەتریشی لەوانە کردووە کە فێریان ئەکات، چونکە دوای دەساڵ تەلەبەکە ئەچێتە مەجلیس، ئەوترێ پێی ئەم قەولە بەقسەی کێ ڕاجحە که تۆ لات وایە ئەمە ڕاجحە؟، ئەڵی بەقسەی مامۆسایەکی ئەزیز ساحێب پەیجە لە فەیسبووک و انستا و تلکرام..!!!. ئیدی پێی ئەوترێ دیوانەکانی ئیسلام لە فقه نوسراونەتەوە و پلەکانی فوقەها بەیان کراون، ساحێب پەیجەکەی تۆ پلەی چییە لە فقه لە تاریخی ئیسلام و بەرهەمەکانی چین کە نیشانەن لەسەر موجتەهید بوونی؟ ئەو کات تەلەبەکە تێ ئەگات تەمەنی بەفیڕۆ چووە، و دێتەوە خاڵی سفر بۆ فێربوونی فقهی ئیمامێکی موجتەهیدی حەقیقی.

پلەی ئیجتهاد، بەرزترین مەرتەبەکانی پلەی عالم بوونە لە ئیسلامدا. یەکێک لە دیمەنەکانی= تەرجیح دانە لەنێوان ئەقوالی موجتەهیدە موتڵەقەکان. تەرجیح=ئیجتهاده، دۆستی وا هەیە ڕەحممان پێ ناکات لە سفینە النجاە و یەکەم دەرسی فقه دەست ئەکات بە پلەی ئیجتهاد، کە ئەمەش کارێکی روونی هەڵەیە لای هەموو عولەما.

پلەکانی موجتەهیدەکانی شەرع. "لای ئێمە ئێستا موجتەهیدی مەزهەب و فەتواش نەماوە، یانی خەڵکی خۆی بەکەم ئەبینێ لە پلەی ئەسحابی وجوە بێت!!، یەکسەر موجتەهیدی موتڵەق. دائیم بە دۆستانیشم ئەڵێم، سەرەتا پێمان نیشان بەن بە بەرهەمە زانستیەکانتان کە گەشتونەتە پلەی موجتەهیدی فەتوا و تەرجیحی وجوه، ئنجا دواتر بگەنە پلەی مجتهیدی موتڵەق، مەنتیقیە ئەو قسەیە وایە؟. یانی شێخ محمد سالم بحیری مقلیدە خاوەنی حاشیەی موغنییە کە سەری ئەهلی میسڕی پێ بەرز کردووەتەوە و بەرهەمێکە هەموو فەقیهێک لە عالمی ئیسلامی چاوەڕێی ئەکات، ئێمە ماشەڵا ئەم هەموو مجتهیدە موتڵەقەمان هەیە، لە پێشانگای قاهیرە، دوو بەرهەممان نییە سەری کوردی پێ بەرز بکەینەوە.، ئێ مەعقولە ئەم هەموو موجتەهیدە هێندەی موقەلیدیک بەرهەمیان نەبێت؟! کەواتە خەلەلێکی گەورە هەیە لە بینینی ئێمە بۆ مەرتەبەکانی فوقەها بە حەقیقی، بەڵێ لە تیک تۆک و پەیجەکەی خۆم من موجتەهیدم بەڵام بێتە سەر ساحەی حەقیقی عیلم و پێوانە بکرێم لەگەڵ فحولی فوقەها بەدرێژایی دە قەڕن، ئەبینم پلەی من زۆر نزمترە لەوەی بیرم لێ کردووەتەوە."