مێرگی هەتاو☀️
Open in Telegram
901
Subscribers
-124 hours
-37 days
+3530 days
Posts Archive
لە ئازارا وا تل ئەخۆم
وەرە ئازارشکێنی من
بێ تۆ لە ناو
شارەکەی خۆم
غەریبم یان کەسێکی ون
دەروێشێکی ڕێگڵی عەشقم
هەر تۆی تەکیە و خانەقای من
| Mêrgîhetaw ☀️|
ڕەنگە بیری کەسێک بکەم
لێی نەپرسیبم دەمێکە
هەر ساتێ ئەوم لانەبێ
بۆ سەر تەمەنم خەمێکە
ڕەنگە بیری کەسێک بکەم
بیر کردنیش بەس نەبێ بۆی
ڕەنگە تاسەم بە کەس نەشکێ
بێجگە لە خۆی
ڕەنگە بیری کەسێک بکەم
شار لەگەڵما بیری بکات
ڕەنگە شاتووی بینینەوەی
هەرگیزاو هەرگیز پێ نەگات
ڕەنگە بیری کەسێک بکەم
ئەوینم هەر بۆی نەگۆڕ بێ
ڕەنگە هێشتا بڕوا نەکەم
کە ئەو لە باوەشی گۆڕ بێ
#شاباز_عوزەیری
| Mêrgîhetaw ☀️|
نزار قەبانی دەڵێت :
لە کۆتاییدا
تەنانەت ئەگر هی منیش نەبوویت
دڵخۆشم کە بەشێک بووی لە ژیانم :)
| Mêrgîhetaw ☀️|
کەشتــی ئاواتـم سەرەوبن بـووە
جەرگم بە تیری عەشق کون بووە
#بابە_تاهیر
| Mêrgîhetaw ☀️|
لە بەرزایی زۆر دەترسم
بەڵام ئەگەر تۆ بفەرمووی قەندیل
دەکەم بە هێلانه!
#ک_د_ئازاد🌱
|Mêrgîhetaw☀️|
🎼
لە باغی گوڵان دا ئەتۆی تاقە گوڵی من
ئەتۆی نووری چاوم ئەتۆی بەندی دڵی من😍
|Mêrgîhetaw☀️|
دەرچوونم بۆ نەبوو
عەشقی تۆ دەوری دام
من ئێستا لە نەخشەی تازەتا
دوورگەی تۆم.
#شێرکۆ_بێکەس
| Mêrgîhetaw ☀️|
ئەگەر حەزت لە بارانە
نابێ چەتری بۆ هەڵبگری
ئەگەر حەزت لە خەزانە
نابێ بۆ گەڵاکان بگری
ئەگەر حەزت لە ژیانە
نابێ لە ناو خۆتا بمری
دەبێ وەک مەلێ باڵ بگری
بۆ دوا ئاسۆی جوانی بفڕی
شاخ بکەیتە بازنەی قاچت
ئاسمان بە چاوت هەڵبگری
دارستان کۆرسی سترانت بێ
بە رووبار سەرچۆپییەکەت بگری
هەر چرکەیەکت ئازادیی بێ
مردیشی بەس یەکجار بمری
#شێرکۆ_بێکەس🌱
|Mêrgîhetaw☀️|
ئەو پەنجەرەیە دابخە کە ئازارت ئەدات
تەنانەت ئەگەر دیمەنەکەشی جوان بێت...!
|Mêrgîhetaw☀️|
تەنیا بووم و
بەسەر تەمەنی خۆمدا گەڕامەوە
ئەڤین رەشماڵی تەمبەڵی و پردی نێوان
دوو بۆشایی بوو
زەمانیش کۆچ و ئاوەڕۆ
خوێنەکەم تاڵێک گزنگ بوو
جەستەم ئاسۆ..!
#ڕەفیق_سابیر🍃
|Mêrgîhetaw☀️|
