مێرگی هەتاو☀️
Open in Telegram
905
Subscribers
-124 hours
+77 days
+4730 days
Posts Archive
ئەو مەلانەی لە قەفەزدا لە دایک دەبن، لایان وایە فڕین جۆرێک نەخۆشییە.
#ئەلێخاندرۆ_خۆدۆرۆڤسکی
|Mêrgîhetaw☀️|
شەوێك خەمبارم،شەوێك دڵخۆشم،
شەوێك فریشتە و شەوێك ڕەش پۆشم
ئەگەر یەك ساعەت خۆشی ببینم
ئەبێ تا یەك سال خەفەت بنۆشم
#قانع 🌱
|Mêrgîhetaw☀️|
نا، کۆتر نا، بڵێ!
ئەوانە ئێمە ناکوژن، پێرێ نەیانکوشتین، دۆینێ نەیانکوشتین، ئەمڕۆ نامانکوژن؟ ئێمە بەردەوام نامرین؟
هەر ڕۆژێک کە ئێمە دەژین لە مردن پیستر نییە؟
وڵاتی ئێمە لە ژێر پێدا نییە؟ زمانی باو و باپیرانمان، فەرهەنگمان، هەبوونمان لە ژێر مەترسی زۆرداراندا نییە؟
مەگەر من و تۆ ئێستا بە زمانی ئەوان ناپەیڤین؟ بۆچی، بڵێ بۆچی؟ ئەوان ئێمەیان لە ڕەگ و ڕیشەمان دوور نەخستۆتەوە؟ پێوەکانی ئەوان وەک چەلەنگی گەردنمان هەمیشە لە ملماندا نییە؟
ئەوان باشترین شوێنەکانی ئێمەیان داگیر نەکردووە؟ کۆشک و قەڵا، شوێن و شاریان بۆ خۆیان تێیاندا ساز نەکردووە؟
ئێمەش لە وڵاتی خۆمان دیل، وەک غەریب و غەوارەی ئەم وڵاته، لە دەرەوە، بە ترس، بە سام لەوان ناڕوانین؟
دە بڵێ نا ! ئیدی تۆ باسی کام مردن دەکەی؟
#محەممەد_ئۆزۆن
#ڕووناک_وەک_ئەوین
#تاریک_وەک_مردن 📚
| Mêrgîhetaw ☀️|
Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە❤️🌱☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN
بە پانتایی نیشتمانێک
خۆشم دەوێی
کە لێوڕێژە:
لە دڵدارانی بێ ئۆقرە و
مناڵانی بێ ئایەندە و
دایک و باوکی تازیەدار و
ئاسمانی پڕ لە دووکەڵ و
خاکی زامار و پڕ لە خەم !
#ک_د_ئازاد 🌱
|Mêrgîhetaw☀️|
نامە
نـــــــا،
متمانەم بە دەنگت ھەیە..
چونکە مۆسیقا ناتوانێت درۆ بکا!
#تەڵعەت_تاهیر
| Mêrgîhetaw ☀️|
ﺑﺎ ﭘﺎﺷﺎﮐﺎﻥ ﮔﻮێ ڕﺍﺑﮕﺮﻥ ﺷﺎﻋﯿﺮێ دەیهەوێ ﺑﺪﻭێ
ﺑﺎ ڕەشەباکان ڕاوەستن، نێرگسێ دەیهەوێ بڕوێ
ﺑﺎ ﺗﻔﻪﻧﮕﻪﮐﺎﻥ بێدەنگ ﺑﻦ ﻣﻨﺎڵێ دەیهەوێ ﺑﻨﻮێ!
#لەتیف_هەڵمەت
| Mêrgîhetaw ☀️|
پاش چاوی تۆ
ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ
بەیانییان که ڕا ئەبێ
له ساماڵی خۆی بڕوانێ؟!
#پەشێو 🌱
|Mêrgîhetaw☀️|
Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰
@EXCHANGE_KURDISTAN
@EXCHANGE_KURDISTAN
