کـیژۆڵـه
Open in Telegram
614
Subscribers
-124 hours
+67 days
+2130 days
Posts Archive
617
پێش ئەوەی بێم پێت بڵێم:« ڕۆژ باش »
وشەی ماڵئاوا لە گوێچکەمدا دەزرنگێتەوە.
پێش ئەوی بێم گوڵی ڕۆحمت بۆ دەستەچن کەم
هەڵپڕووکانیم دێتە پێش چاو.
پێش هەر ماچێک لەبیرچوونەوەی
هەر پیاسەیەک بەسەرچوونی
هەر باوەشێک جیابوونەوەی.... ئازارم دەدا.
ئێمە بەختەوەرین ئازیزەکەم
چونکە پێکەوەین
ئێمە بەدبەختین ئازیزەکەم
چونکە سەرەنجام لە یەکتری جیا دەبینەوە.
پیرباڵ
