en
Feedback
ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان

ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان

Open in Telegram

کاناڵی رۆنان کاناڵیکە بۆ شرۆڤە و لێکۆڵینەوە بابەت فیکری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردوستان کاناڵێکە بۆ چالاکی مەدەنی و رێکخراوەیی لە مەریوان هەروەها کاناڵێکە بۆ راگەیەندراوکانی ناوەندی رۆنان و کومیتە و بەشەکانی لە مەریوان ... پێوەندی؛ @A_Delawiz

Show more
Iran191 134The category is not specified
404
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+3930 days
Posts Archive
🔻کتێب سێ کاتژمێر باری لە ناکاو
✍خوسرەو شایانفەر
🔻نۆڤێڵت، زمانی کوردی 🔻چاپەمەنی بیر، ۱٤۰۳، مهاباد https://t.me/RONANKURD

📖 سێ کاتژمێر باری لە ناکاو
✍خوسرەو شایانفەر
نۆڤێڵت، زمانی کوردی چاپەمەنی بیر، ۱٤۰۳، مهاباد "سێ کاتژمێر باری لە ناکاو" گێڕانەوەی دیاردەیەکی کۆمەلایەتییە بەڵام لێرەدا ڕووداوەکان پێچەوانەی چاوەڕوانی خوێنەر بەرەوپێش دەچن. تەنزێکی ورد دەستی دە ئەستۆی گێڕانەوە کردووە و هەتا کۆتایی بە مەیلی خۆی خوێنەر هەڵدەسووڕێنێ. کاراکتێرەکان بە خەستی خۆماڵیین و لە دەربڕینی خۆیان، بەوجۆرەی کە هەن ناسڵەمێنەوە. جیاوازییەکان ئەوجۆرەی کە پێویستە زەق کراونەوە و کاراکتێرەکان بۆخۆیانن. ڕاوی، هەولێ خۆی دەدا بەڵام لە ئاکامدا ئەوە کاراکتێرەکان خۆیانن کە خۆیان دەردەبڕن. لە ئاکامی بەریەککەوتنی دوو ڕوانگەی جیاواز کەشێکی تایبەت بۆ دەربڕینی کەسایەتییەکان ساز دەبێ. چیرۆکەکە گێرانەوەی سێ کاتژمێرە کە تێیدا کەسانی ئاسایی بە دوور لە هەر بەهرەیەکی جیاواز، خۆیان دەنوێنن..... https://t.me/RONANKURD

🔻کتێب سێ کاتژمێر باری لە ناکاو
✍خوسرەو شایانفەر
🔻نۆڤێڵت، زمانی کوردی 🔻چاپەمەنی بیر، ۱٤۰۳، مهاباد

🔵 بەیانیەی ڕێکخراوە فەرهەنگیی و خەڵکییەکانی مەریوان بە بۆنەی دووی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی زمان؛ دامەزراوە و پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی – فەرهەنگییە و گرنگترین و دیارترین پێناسەی مرۆڤە و لە هەموو هۆکار و ئاکار و ڕوانگە و گۆڕانی ژینگەیی و بەها کۆمەلایەتیەکان کاریگەری وەر دەگرێت و کارتێکەری لە سەریان دەبێت.  زمانی دایکییش؛ وەک قووڵترین لایەنی شوناسی مرۆڤ،  بەشێکی جیانەکراوەی بوونیەتی و لە پێکهاتەی کەسایەتی و گەشەی دەروونی تاکەکانی نێو کۆمەڵدا کاریگەریەکی یەکجار گرنگی هەیە و منداڵان لە ڕێگای زمانی دایکییەوە پەیوەست دەبن بە فەرهەنگ و مێژوو و خێزان و کۆمەڵگاوە و، کەسیەتی و شوناسیان سەقام دەگرێت. بەرزڕاگرتنی ٢١ی فێورییە/۲ی ڕەشەمه، وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، مانابەخشی گرنگی پاراستن و بایەخی ئەو گەنجینە نایابەیە و، شێلگێری و پێداگری هەرچی زۆرتر بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی لاوازی و فەوتانی زمانی دایکی وەبیر دێنێتەوە. دابڕان لە زمانی دایکی بە تایبەت لە بواری پەروەردە و وانیاری، لە وڵاتی ئێرانی هاوچەرخدا، بۆ نەتەوە نافارسەکان بە تایبەت بۆ نەتەوەی کورد، دەمانێکی زۆرە بووەتە سەرچاوەی ڕەنج و ئازارێکی کوشەندە و ناخ هەژێن و، منداڵان و فێرخوازانی ئێمەی بەرەو لێڵاوێک لە پەرێشانی و داهاتوویەکی ناڕوون و، قەیرانی شوناس تلاندووە و ڕادەی متمانە بەخۆ، یەکجار کەم بووەتەوە. سیاسەتی زمانی لە یەک سەدەی ڕابردوودا، لە وڵاتی ئێران؛ بە گشتی سیاسەتی پیشێلکردن و تواندنەوە و کوشتنی زمانی نەتەوە چەوساوەکان بووە و سەپاندنی زمانی فارسیی بە سەر هەموو سیستەمە ئیداری و سیاسی و میدیایی و ئابووری و فێرکاری و پەروەردەیی وڵات، هیچ بنەمایەکی مرۆڤانە و نیشتمانی و نێونەتەوەیی نییە و داسەپانی یەک زمانی تایبەت، زمانەکانی دیکە بە تەواوی بێ بایەخ دەکات و مەترسی فەوتانیان لە سەر دەبێت. ئێمە وەک ناوەند و ئەنجومەنە فەرهەنگی و خەڵکییەکانی مەریوان؛ وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توند لە بەردەوامی سیستەمی یەک زمان و یەک پێناسە، ڕادەگەیەنین کە سەردەمی یەکسان سازی زمانی و فەرهەنگی لە وڵاتانی فرە نەتەوە وەک ئێران، بەسەرچووە و پێویستە سیستەمی پلۆرالیسمی کولتووری و زمانی ببێتە ژێرخانی دامەزراوەیی و، خوێندن و نووسین و پەروەردە بە زمانی دایکی دابین بکرێت و یەک زمان و یەک فەرهەنگ نەبێتە سیاسەتی پەروەردە و پێناسە و شوناس و، زمانی فارسی وەک زمانی ناونج و هاوبەش بەکار بهێنرێت. لە کۆتاییدا؛ وەک ئەرکێکی نیشتمانی، بۆ پاراستنی زمانی دایکی، بە وتەی گەورە نووسەری فەرانسەوی ئالفۆنس دوودە؛ "کاتێک نەتەوەیەک ئەسیر و ژێردەستەیە، مادام کە زمانەکەی پاراستبێ، وەک ئەوە وایە کلیل و هەڵگری زیندانەکەی بە دەست خۆیەوە بێت." ؛ لە هەموو دایک و باوک و ئەندامانی بنەماڵە، لە هەموو ڕۆژنامەوان و کەس و کەسایەتیەکی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، لە هەموو میدیاکاران و هونەرمەندان و فەرهەنگدۆستان، لە هەموو وانەبێژانی خوێندنگاکان و شوێنە پەروەردەییەکان، لە هەموو تاکێکی کورد کە سۆزی بۆ زمان و فەرهەنگ و نیشتمانەکەی هەیە و داهاتووی نەوەکانی وڵاتەکەی لا گرنگە، خوازیارین؛ تا کات و دۆخێکی هەموار کە زمانی کوردی ئەبێتە زمانێکی فەرمی و خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایکیی بەستێنی بۆ دەڕەخسێت، بە هەموو شێوەیەک بۆ پەرەپێدان و خوێندن ونووسین و پەروەردە بە زمانی دایکی تێبکۆشن. پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ڕێکخراوە فەرهەنگیی و خەڵکییەکانی مەریوان
- ئەنجومەنی فەرهەنگی  - ئەدەبیی مەریوان - ناوەندی فەرهەنگی  - هونەریی ڤەژین - ناوەندی فەرهەنگی - زانستی ڕۆنان - ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی ڕۆجیار - ڕێکخراوەی .مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان-،یەمامە - ئەنجومەنی ژیانەوە - ئەنجومەنی سەوزی چیا

🎬 رۆژی جیهانی زمانی دایکی
زمان ناسنامەی بنەمای بوونە زمانت پاراو بێ بەیانت ڕوونە هەرکەس نەزانی زمانی زگماگی بە فیڕۆ دەچی ژین و چالاکی بە هیوای ئەو ڕۆژەی هیچ مناڵێک له مافی خوێندن و نوسین به زمانی دایکی بێبەش نەبێت. هیوای ئەو ڕۆژە ئەخوارم ئێمەیی کوردستانی لە هەموو قووتابخانەکانی کوردستان وانەیی کوردی بخوێنین. ۲ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیتان پیرۆز بێت ✍دانیال خۆشنەواز، سەردۆش قوتابی پۆلی یازدە      ‌                      ۲ی رەشەممە ۱٤۰۳ https://t.me/RONANKURD

🎬 رۆژی جیهانی زمانی دایکی
زمان ناسنامەی بنەمای بوونە زمانت پاراو بێ بەیانت ڕوونە هەرکەس نەزانی زمانی زگماگی بە فیڕۆ دەچی ژین و چالاکی بەهیوای ئەو ڕۆژەی هیچ مناڵێک له مافی خوێندن و نوسین به زمانی دایکی بێبەش نەبێت. هیوای ئەو ڕۆژە ئەخوارم ئێمەیی کوردستانی لە هەموو قووتابخانەکانی کوردستان وانەیی کوردی بخوێنین..... ۲ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیتان پیرۆز بێت. ✍دانیال خۆشنەواز، سەردۆش قوتابی پۆلی یازدە      ‌                      ۲ی رەشەممەی ۱٤۰۳ https://t.me/RONANKURD

🔴زمانی دایکی، زمانی ئازادی بیر و ڕا
🔻2 ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، هەزاران ژن و پیاوی چالاکمان بیر ئەخاتەوە کە بۆ پاراستنی شوناس و ناسنامە و پاراستنی زمانی دایکی تێکۆشاون و لەم ڕێگەیەدا گەلێک تێچوویان داوە. 🔻ئەگەرچی زمانی دایکی گرنگترین ڕەگەزی ناسنامەی هەر نەتەوەیەکە و پاراستن و گەشە پێدان و ئاخاوتن پێی پێویستە و جێگەی سەرنج و بایەخە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئازادی بە کارهێنان و خوێندن بە زمانی دایکی لە هەر وڵاتێکدا، پێوەری هەبوون و ئاستی ئازادیی سیاسی و مەدەنییە لەو وڵاتەدا. بۆیە خوێندن بە زمانی دایکی لە خوێندنگەکان و لە پۆلەکانی خوێندن، لە ناوەندە فەرهەنگییەکان، مافێکی سروشتی مرۆڤە و نابێت کەس بە بیانووی ئەمنی و سیاسی ئەم مافە زەوت بکات و هێرش و سەرکوت بۆ سەر چالاکوانانی ئەم بوارە ئەنجام بدات. 🔻زمانی کوردی بۆ ئێمە، تەنیا ئامرازی پێوەندی و قسە کردنی ڕۆژانە نییە، بەڵکوو هەڵگری هەست و سۆز و بیرمانە، کۆڵەکەی سەرەکی فەرهەنگ و ناسنامەمانە. بەبێ زمانی دایکی، کەسایەتیمان لە غروور و ئیرادە دادەماڵرێت. دەکرێت بڵێین مرۆڤ بوونمان و پێناسەمان لە جیهان گرێدراوی بە کارهێنانی زمانی دایکیمانە. بۆیە باوەڕمان وایە ناکرێ باس لە ئازادی،دادپەروەری،مرۆڤایەتی کەین بەڵام باس لە زمانی کوردی وەک زمانی دایکیمان نەکەین. 🔻لەلایەکی ترەوە، زیاتر گەشە کردنی زمانی کوردی و زمانەکانی تری ناو ئێران، دەبێتە هۆی دەوڵەمەندیی فەرهەنگی و بە هۆیەوە پێوەندی نەتەوە جیاوازەکان تەندرووست و دادپەروەرانە ئەبێت. 🔻ئێمە دەزانین کە نابێت تەنیا لە ڕۆژی 2 ی ڕەشەمەدا، وە بیری زمانی دایکی بکەوینەوە و چەند چالاکییەکی سنووردار ئەنجام بدەین. دەزانین ئەوە نابێتە وەڵام بۆ ئەرکی مێژووییمان بۆ پاراستی زمانی کوردی، بەڵکوو پێویستە ماڵ و کووچە و شەقام و دووکان و شوێنی کار و هەموو قوژبنێک و سووچی ژیان بکەین بە مەکتەب و قوتابخانەی زمانی دایکی. 🔻ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان، وێڕای ڕێز گرتن و پیرۆز بایی 2ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، خۆی بە بەرپرس ئەزانی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی، هاوکات داوا ئەکات زمانی کوردی ببێتە زمانی خوێندن و سیستەمی پەروەردە، هەر وەها چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێب و گۆڤار و نووسراوەی کوردی بەرفراوان بکرێ. داوا لە هەموو چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و تێکڕای گەلی کورد ئەکات بۆ بەرز ڕاگرتن و گەشەپێدانی زمانی کوردی تێبکۆشن. مەریوان، ۲ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳
ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان
https://t.me/RONANKURD

🔵 کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان بەڕێوە ئەبات؛ 🔹پانێلی ڕەخنە و خوێندنەوەی نۆڤلێتی "مەسخ"ی کافکا
🔹بەڕێوەبەری پانێل: "شەریف مورادی " پێشکەشکار: حەمەی کەریمی، یادگار ڕوزبە
🔹 باس و لێدوانی ئەدەبی، گفتگۆ و پرسیار و وڵام کات؛ دووشەممە ٦ی ڕەشەممە ١٤٠٣، کاتژمێر ٤ دوانیوەرۆ شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی، هونەری مەریوان https://t.me/RONANKURD

کارکرد دوگانەی زبان
✍ حمزە محمدی
زبان یک رفتار اجتماعی است و با اندیشە وابستگی متقابلی دارد...گفتگوهای روزانە و زبان روزمرەی ما پر از واژگانی است کە دلالت مستقیم بر خشونت و پرخاشگری دارد .... در موقعیت‌های بسیار عادی کە نیازی بە کاربردن خشونت ندارد و کمترین تضاد  بر سر منافع در آن وجود ندارد، مخاطب خود را با واژە "کشتن" وادار بە پذیرش عقاید و نگرش‌های غیر منعطف خود می‌کنیم .... https://t.me/RONANKURD

🎙 فایلی دەنگ / بەشی 2
🔻 زانیار شەریف
پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان              شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🎙 فایلی دەنگ / بەشی 1
🔻 زانیار شەریف
پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان              شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🎙 فایلی دەنگ / بەشی 2
🔻 زانیار شەریف
راپۆرتی پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان              شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🎙 فایلی دەنگ / بەشی 1
🔻 زانیار شەریف
راپۆرتی پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان              شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🔲 وێنە ‍ 🔴‍ راپۆرتی پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناو
🔲 وێنە 🔴 راپۆرتی پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان             
زانیار شەریف
بە بەشداری کارناسانی بواری کۆمەڵناسی و مێژوو شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🔴 راپۆرتی پانێلی خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان             
زانیار شەریف
بە بەشداری کارناسانی بواری کۆمەڵناسی و مێژوو شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

دولت‌ها و انقلاب اجتماعی
نویسنده: تدا اسکاچپول مترجم: مجید رویین‌تن
https://t.me/RONANKURD

انقلابها لوکوموتیوهای تاریخند کارل مارکس "انقلاب باید بە صورت یک تب و بیماری مورد نظر قرار گیرد. در جوامع قبل از انقلاب، شواه
انقلابها لوکوموتیوهای تاریخند کارل مارکس
"انقلاب باید بە صورت یک تب و بیماری مورد نظر قرار گیرد. در جوامع قبل از انقلاب، شواهدی مبنی بر پیدایش سریع بحرانهای اجتماعی به چشم می‌خورد. این شواهد در حقیقت آثار اولیه بیماری هستند، رفته رفته بیماری شدت می‌یابد ... وقایع تاریخی یک انقلاب کم و بیش به صورت یک بیماری در جامعه بروز می‌کند و این شرایط حاد در روند تکوین آن انقلاب است ... در نهایت انقلاب می‌تواند تب بیماری را که همان بحرانهای حاد هستند برطرف کند .... https://t.me/RONANKURD

🔴 ناوەندی زانستی - فەرهەنگی رۆنان              بەڕێوە دەبات 🔻پانێل (وتار، گفتوگۆ) 🔻خوێندنەوە، رەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی "دولتها و انقلابهای اجتماعی" لە نووسینی "تدا اسکاچ‌پل"
🔻 زانیار شەریف
🔻 بە بەشداری کارناسانی بواری کۆمەڵناسی و مێژوو 🔻شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی هونەری مەریوان 🔻کات؛ چوارشەممە  24 رێبەندان 1403، کاتژمێر 3:30 تا 5:30 ئێوارە https://t.me/RONANKURD

🔲 وێنە 2 پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکا خوێندنەوەیەکی پسپ
🔲 وێنە 2 پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکا خوێندنەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ رۆمانی "مۆبی دیک" نووسینی "هێرمان ملۆیل" رۆماننووسی ئەمریکی
پێشکەشکار؛ سابیر عەزیزی بە بەشداری رەخنەگران؛ حەمەی کەریمی، حسەین کەریمی
کات؛ چوارشەممە ١٧ی رێبەندانی ١٤٠٣، کاتژمێر ٣ و نیوی دوانیوەرۆ شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی، هونەری مەریوان https://t.me/RONANKURD

🔲 وێنە 1 پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکا خوێندنەوەیەکی پسپ
🔲 وێنە 1 پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکا خوێندنەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ رۆمانی "مۆبی دیک" نووسینی "هێرمان ملۆیل" رۆماننووسی ئەمریکی
پێشکەشکار؛ سابیر عەزیزی بە بەشداری رەخنەگران؛ حەمەی کەریمی، حسەین کەریمی
کات؛ چوارشەممە ١٧ی رێبەندانی ١٤٠٣، کاتژمێر ٣ و نیوی دوانیوەرۆ شوێن؛ موجتەمەعی فەرهەنگی، هونەری مەریوان https://t.me/RONANKURD